عه‌دنان عوسمان
زۆر به كورتی
زیاده‌ڕۆیی نییه ئه‌گه‌ر بڵێین، په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان، دوه‌م به‌ڵگه‌نامه‌ی ره‌سمیی وڵاته له روی گرنگی و هه‌ستیارییه‌وه له پاش ده‌ستور.په‌یڕه‌و، میكانیزمه‌كانی كاركردن و به‌ڕێوه‌چونی ئیش و كاره‌كانی په‌رله‌مان دیاری ده‌كات و هێڵه‌كانی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكار رۆشن ده‌كاته‌وه.هه‌روه‌ها سنوری ده‌سه‌ڵاته‌كانی په‌رله‌مان و ئه‌ندامه‌كانی، سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی، لیژنه‌كانی، تواناكانی، هتد به وردی دیاری ده‌كات.
بۆیه پێویسته كه باس له چاكسازیی ده‌كه‌ین له وڵاتێكدا كه بڕوای به سیستمی په‌رله‌مانی هه‌یه و په‌رله‌مان وه‌ك تاكه مه‌رجه‌عی بڕیاردان و چاودێریی داده‌نێت، ده‌بێت له په‌رله‌مانه‌وه ده‌ست پێبكه‌ین، له په‌رله‌مانیشدا پێویسته له په‌یڕه‌وه‌كه‌یه‌وه خاڵی وه‌رچه‌رخان به ئاراسته‌ی چاكسازیی ده‌ست پێبكات.
به‌بێ په‌یڕه‌وێكی رۆشن و دیموكراتییانه كه مافه‌كانی ئه‌ندامان، ده‌سه‌ڵاته‌كانیان، مافی زۆرینه و كه‌مینه، ئۆپۆزسیۆن، فراكسیۆنه‌كان، سه‌رۆكایه‌تیی به وردی دیاری كرابێت، ناتوانین قسه له‌سه‌ر په‌رله‌مانێكی چالاك و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و هه‌یبه‌ت بكه‌ین.چونكه په‌یڕه‌وه كه تواناكان ده‌رده‌خات، یان كپی ده‌كات، ده‌سته‌كان واڵا ده‌كات، یان توند توند شه‌ته‌كیان ده‌دات.
به‌بێ په‌رله‌مانێكی چالاك و خاوه‌ن ئیراده و ده‌سه‌ڵاتیش، مه‌سخه‌ره‌یه باس له دیموكراتییه‌ت و مه‌ده‌نییه‌ت بكرێت.
بۆیه هه‌نگاوی یه‌كه‌می هه‌مو ریفۆرمخوازان له هه‌ر حیزب و رێكخراوێك بن، به‌هێزكردنی په‌رله‌مان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئیراده‌یه بۆی، ئه‌ویش له رێگای پیاده‌كردنی په‌یڕه‌وێكی نوێ و كاریگه‌ر و رۆشنه‌وه.
په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان، ته‌نانه‌ت له وڵاته دیموكراتییه‌كانیشدا، له وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكی تر جیاوازی هه‌یه.ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی، پێكهاته‌ی لیژنه‌كان، شێوه‌ی به‌ڕێوه‌بردن و ئیش و كاری ئیداری، ده‌سه‌ڵاتی فراكسیۆنه‌كان، كه‌مینه و زۆرینه، ئه‌مانه هه‌موی گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت و زۆربه‌ی كات به گوێره‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی سیستمی سیاسی و دامه‌زراوه‌یی ده‌سه‌ڵاتی ته‌شریعی دیاری ده‌كرێن.دیاره ده‌ستور و عورفی سیاسی و دابه‌شی و جیایی ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌یه‌كتر، كاریگه‌ریی زۆریان به‌سه‌ر داڕشتنی به‌نده‌كانی په‌یڕه‌وه‌وه هه‌یه.
به‌ڵام به گشتی شێوه‌ی داڕشتنی به‌نده‌كانی په‌یڕه‌و ره‌نگدانه‌وه‌ی جێگه و رێگه‌ی په‌رله‌مان و سیستمی په‌رله‌مانییه له‌و وڵاتانه.په‌یڕه‌وێكی لاوازی ناڕۆشن، ره‌نگدانه‌وه‌ی بونی سیستمێكی سیاسی مه‌ركه‌زی و نا دیموكراته، به پێچه‌وانه‌وه بونی په‌یڕه‌وێكی به‌هێز، نیشانه‌ی ئاماده‌یی په‌رله‌مانه له ژیانی سیاسی‌دا وه‌ك تاكه مه‌رجه‌عی یاسادانان و چاودێریكردن.
مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ئه‌م باسه‌مان، گۆڕانكاریكردن نییه له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان، ئه‌م په‌یڕه‌وه ئه‌وه‌نده كۆن و لاواز و نه‌زۆكه، له توانادا نییه كه چاكسازیی تێدا بكرێت و پێویست به‌و هه‌نگاوه‌ش ناكات، به‌ڵكو ده‌بێت هه‌وڵی هه‌مومان له هێنانه ئاراوه‌ی په‌یڕه‌وێكی نوێ‌دا بێت كه هه‌م ره‌نگدانه‌وه‌ی واقیعی نوێی نێو په‌رله‌مان بێت و هه‌میش هه‌نگاوێك بێت به ئاراسته‌ی چاكسازیی راسته‌قینه له كۆمه‌ڵگای كوردستاندا.
له‌وانه‌یه به‌هانه‌ی راسته‌قینه هه‌بێت بۆ لاوازیی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان كه ساڵی 1992و له‌سه‌روبه‌ندی پێكهێنانی یه‌كه‌م په‌رله‌مان له مێژوی كورددا له هه‌رێمێكی داڕوخاوی گه‌مارۆدراودا، به‌ڵام له ئێستادا‌و دوای (18) ساڵ له بونی ( لاوه‌كی، شكڵی، راسته‌قینه، یاهه‌ر ناوێك)ی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه و داننان به هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌رێمێكی فیدراڵیی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات له عێراقدا، ئیتر هیچ بیانو‌نو به‌هانه‌یه‌ك نامێنێته‌وه بۆ له ریشه‌وه نه‌گۆڕینی ئه‌م په‌یڕه‌وه و دانه‌ڕشتنی په‌یڕه‌وێكی نوێ كه ته‌عبیر له ئێستامان بكات.
بۆیه، له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا هه‌وڵده‌ده‌م كه به گوێره‌ی واقیعی سیاسیی ئێستای كوردستان، قسه له‌سه‌ر په‌یڕه‌و بكه‌م كه له‌وانه‌یه هێشتا به به‌راورد له‌گه‌ڵ سیستمه دێرینه‌كانی كاری په‌رله‌مانتاری، له دواوه بێت و هێشتا زۆر هه‌نگاو چاكسازیی تر مابێت كه پێویسته قۆناغ به قۆناغ له په‌یڕه‌ودا ئه‌نجامی بده‌ین.
یه‌كێك له خاڵه گرنگه‌كان بۆ دانانی په‌یڕه‌و، ئه‌وه‌یه كه نابێت جێگیر بێت، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ گۆڕینی واقیعی سیاسی و حیزبی و پێكهاته‌ی نوێی په‌رله‌مانی ده‌بێت و ده‌كرێت نه‌ك هه‌موار، به‌ڵكو په‌یڕه‌وێكی نوێ بنوسرێته‌وه.هه‌ندێك په‌رله‌مان له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان و ده‌ركه‌وتنی پێكهاته‌ی نوێی سیاسی، په‌یڕه‌وێكی نوێ ئاماده ده‌كه‌ن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئیش‌و كاره‌كانی په‌رله‌مان.
به كورتی له‌سه‌ر ئه‌م په‌یڕه‌وه
وه‌ك وتم، مافی ساده‌ی په‌رله‌مانتارانی ئه‌م خوله‌یه كه ئه‌م په‌یڕه‌وه وه‌لا نێن و په‌یڕه‌وێكی نوێ په‌سه‌ند بكه‌ن، وه‌ك چۆن مافی ئه‌ندامانی خولی داهاتوه به‌هه‌مانشێوه، په‌یڕه‌وێكی نوێ بۆخۆیان بنوسنه‌وه. ئه‌وه سه‌ره‌تاكانی كاری په‌رله‌مانه له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی كاره‌كانی دوای هه‌ڵبژاردن، بۆیه لێره‌دا ئه‌گه‌ر هه‌ندێك لابه‌لا قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م په‌یڕه‌وه پیاده‌كراوه بكه‌ین، ئه‌وا هه‌ر ته‌نها بۆ به‌راوردكرنه، نه‌ك بۆ چاككردنی. كه ده‌ڵێم، په‌یڕه‌وی پیاده‌كراویش، ده‌بێت ئه‌وه به بیردا بهێنمه‌وه كه له راستیدا زۆر به‌ندی ئه‌م په‌یڕه‌وه هه‌یه به‌بێ هیچ پاساوێك و رونكردنه‌وه‌یه‌ك فه‌رامۆشكراوه كه نزیك به (15)مادده ده‌بێت!
بۆ نمونه: مادده‌كانی (19،20،24،28،37،39،41،54،56،66،67،79) له كوێوه ده‌ست پێبكه‌ین؟
یه‌كه‌م: ده‌سه‌ڵاته‌كانی په‌رله‌مان
په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان، ده‌بێت له سه‌ره‌تادا ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانی كه له یاسای هه‌ڵبژاردن و ده‌ستوردا (عێراق و هه‌رێم) دیاریكراون، به رونی داڕێژێت.
دیاریكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی په‌رله‌مان ئه‌و چوارچێوه‌یه‌یه كه په‌رله‌مانتاران ده‌توانن تیایدا كار بكه‌ن و سنوره‌كانی كاركردنی خۆیان بزانن و ئه‌م ماده‌یه وه‌ك ماده‌یه‌كی جێگیر ده‌مینێته‌وه، مه‌گه‌ر له حاڵه‌تی گۆڕینی ده‌ستوردا نه‌بێت.
پێویسته له‌م په‌یڕه‌وه‌دا سه‌رباری كاره سه‌ره‌كییه‌كانی په‌رله‌مان، له داڕشتن و ده‌ركردنی یاسا و بڕیاره‌كان و چاودێریی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن، ئاماژه به رۆڵی په‌رله‌مان له په‌سه‌ندكردنی رێككه‌وتننامه‌كان و چاودێریی كونسڵگه‌رییه‌كان و نوێنه‌ره‌كانی هه‌رێم له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات، هێزه چه‌كداره‌كان، ئاسایش، دیوانی چاودێریی دارایی و ده‌سته په‌یوه‌ندیداره‌كانی تر بدرێت.
دوه‌م: هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی پێویسته پێك بێت له: سه‌رۆك و (2) جێگر، ئه‌م ده‌سته‌یه پێش یه‌كه‌م كۆبونه‌وه له‌لایه‌ن به‌رپرس، یان نوێنه‌ری لیسته براوه‌كانه‌وه دیاری ده‌كرێن. سه‌رۆك و جێگری یه‌كه‌م له لیستی زۆرینه ده‌بن و جێگری دوه‌م له لیستی ئۆپۆزسیۆن ده‌بێت كه به‌م شێوه‌یه‌ش ئۆپۆزسیۆن نوێنه‌ری له ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان ده‌بێت و ئاگاداری كاره‌كان و بڕیاره‌كان و كۆبونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌بێت و له دانانی به‌رنامه‌ی كار و به‌دواداچونی پرۆژه‌كان رۆڵی ده‌بێت.
جێگره‌كانی سه‌رۆك، نوێنه‌رایه‌تیی لیسته‌كانیان ده‌كه‌ن له ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیدا، گه‌ر به‌هه‌ر بیانویه‌كه‌وه له لیسته‌كانیاندا نه‌مێنن، ئه‌وا جێگه‌كه‌یان له ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی له‌ده‌ستده‌ده‌ن و لیسته‌كه بۆی هه‌یه كه‌سێكی تر بۆ ئه‌و جێگه‌یه پێشنیاز بكات.
ئه‌م ده‌سته‌یه به لیستێك له‌یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی كاتی په‌رله‌مان (كه له به‌ته‌مه‌نترین و دو هاوكار پێك دێت) پێشكه‌ش به په‌رله‌مان ده‌كرێت و به زۆرینه‌ی ره‌های ده‌نگی ئه‌ندامان په‌سه‌ند ده‌كرێت. ئه‌ندامان بۆیان هه‌یه لیستی تر، یا كاندیدی تریان هه‌بێت و له‌م حاڵه‌ته‌دا پرۆسه‌ی ده‌نگدانی نهێنی ده‌ست پێده‌كات. به‌ڵام وه‌ك بڕگه‌یه‌ك ده‌بێت له هه‌مو حاڵه‌تێكدا نوێنه‌رێكی ئۆپۆزسیۆن له ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌بێت به‌بێ ژماردنی رێژه‌ی ده‌نگه‌كانیان.
(وه‌ك ده‌زانین له په‌رله‌مانی كوردستاندا، وه‌ك به‌شێك له دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات له نێوان دو حیزبی براوه‌ی هه‌ڵبژاردنی 1992دا، هه‌ردو ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆك و جێگر له نێوان دو حیزب‌دا دابه‌شكراوه به گوێره‌ی پێكهاته‌ی حكومه‌ت، به‌ڵام دوای هه‌ڵبژاردنی 25/7/2009و بونی ئۆپۆزسیۆن به رێژه‌یه‌كی به‌رفراوان له په‌رله‌ماندا، ئیتر پێویست ده‌كات نوێنه‌ری ئۆپۆزسیۆن له ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیدا ئاماده‌بێت و له به‌ڕێوه‌بردنی كاروباره‌كانی په‌رله‌ماندا چیتر ئۆپۆزسیۆن په‌راوێز و پشتگوێ نه‌خرێت).
سێیه‌م: ده‌سه‌ڵاته‌كانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی:
پێویسته زۆربه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان بدرێته ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی، نه‌وه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مان.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان، سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان ده‌كات، سه‌رۆكایه‌تیی دانیشتنه‌كان ده‌كات و گفتوگۆكان به گوێره‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ به‌ڕێوه ده‌بات، نوێنه‌رایه‌تیی په‌رله‌مان ده‌كات له بۆنه ره‌سمییه‌كان و ئاهه‌نگه‌كاندا، هه‌روه‌ها سه‌رۆكایه‌تیی لیژنه‌ی تایبه‌تی كاروباری په‌رله‌مان ده‌كات (دواتر باس له پێكهاته و ئه‌ركه‌كانی ئه‌م لیژنه‌یه ده‌كه‌ین.
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی پێكه‌وه ئه‌م ئه‌ركانه راده‌په‌ڕێنن:
1-بڕیاردان له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی كاری هه‌فته.
2-كردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كان، بڕیاردان له‌سه‌ر كاتی كۆبونه‌وه‌كان (به‌گوێره‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ) دواخستنی كاتی گفتوگۆكان و دانیشتنه‌كان.
3-ئیمزاكردنی مه‌حزه‌ر و هه‌مو دیكۆمێنته ره‌سمییه‌كانی په‌رله‌مان و یاساكان و بڕیاره‌كان.
4-سه‌رپه‌رشتیكردنی كاروباری لیژنه‌كان و ئه‌ندامان و كاروباری ناوخۆی په‌رله‌مان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی تایبه‌تی كاروباری په‌رله‌مان.
5-دیاریكردنی بوجه‌ی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی كاروباری په‌رله‌مان.
6-سه‌رپه‌رشتی و رێكخستنی په‌یوه‌ندیی نێوان په‌رله‌مان و حكومه‌ت و ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت.
7-سه‌رپه‌رشتیكردنی دیوانی په‌رله‌مان.
8-پیاده‌كردن و جێبه‌جێكردنی هه‌مو به‌نده‌كانی په‌یڕه‌وی ناوخۆ، كاركردن بۆ پیاده‌كردنی په‌یڕه‌و له هه‌مو ئیش و كاره‌كانی په‌رله‌ماندا.
9-هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی تر كه له په‌یڕه‌ودا دیاریكرابێت.
كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان
یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی راوێژكاران
په‌رله‌مان له كاتی خولی گرێدانیدا ( كه چوار مانگه) هه‌فتانه به به‌رده‌وامی و رێكوپێكی كۆده‌بێته‌وه. میكانیزمی كۆبونه‌وه‌كان و شێوه‌ی دیاریكردنی به‌رنامه‌ی كار، به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
1-ئه‌نجومه‌نێكی راوێژكاران پێك دێت له: ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی، سه‌رۆك، یان جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت (كه ته‌نها بۆ دانانی به‌رنامه‌ی كار بانگهێشت ده‌كرێن، یان بۆ كارێكی پێویست)، سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان.
2-ئه‌م ئه‌نجومه‌نه له پێش ده‌ستپێكردنی دانیشتنه‌كانی خولی گرێدانه‌وه، به لانیكه‌م هه‌فته‌یه‌ك، به ئاماده‌بونی سه‌رۆكی لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كان كۆبونه‌وه‌یه‌ك ده‌كات بۆ دانانی به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌مان له ماوه‌ی ئه‌و چوار مانگه‌دا. هه‌فتانه ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی به گوێره‌ی ئه‌و ریزبه‌ندیه‌ی له ئه‌نجومه‌ندا كراوه، به‌رنامه‌ی كار به‌سه‌ر ئه‌نداماندا دابه‌ش ده‌كات.
3-له به‌رنامه‌ی كاردا، گرنگی به‌و پرۆژانه ده‌درێت كه زۆر گرنگن و ئیش و كاری هاوڵاتییانیان له‌سه‌ر به‌نده، چ ئه‌وانه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه ره‌وانه ده‌كرێن، یان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێن، پاشان ریزبه‌ندی گه‌یشتنی ئه‌و پرۆژانه به ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی.
4-ریزبه‌ندی و مێژوی گه‌یشتنی پرۆژه‌كان له بڵاوكراوه‌ی ناوخۆی په‌رله‌ماندا به به‌رده‌وامی بڵاوده‌كرێته‌وه.
5-پرۆژه‌كان به گوێره‌ی ریزبه‌ندییه‌كانی ئه‌نجومه‌ن، ره‌وانه‌ی لیژنه‌ی یاسایی ده‌كرێن بۆ ئاماده‌كردنی بۆ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م و هه‌ر به‌و ریزبه‌ندیه‌ش خوێندنه‌وه‌ی دوه‌میان بۆ ده‌كرێت.
6-ئه‌نجومه‌نی راوێژكاران دوابڕیار له‌سه‌ر پێكهاته‌ی لیژنه‌كان و سه‌رۆكایه‌تییه‌كانیان ده‌دات و ده‌یخاته به‌رده‌می په‌رله‌مان.
7-ئه‌و به‌یاننامه ره‌سمییانه‌ی له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه ده‌رده‌كرێن سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و گرنگه‌كان، ده‌بێت له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌وه په‌سه‌ند بكرێن پێش بڵاو كردنه‌وه‌یان.
8-دیاریكردنی ئه‌ندامانی وه‌فده ره‌سمییه‌كانی په‌رله‌مان.
9-به‌شداریكردن له دانیشتنه ره‌سمییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ میوانان و وه‌فده ره‌سمییه‌كانی ده‌ره‌وه.
10-هاوكاریكردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی دێنه پێشه‌وه له نێو هۆڵی په‌رله‌مان، یان له لیژنه‌كاندا.
11-پاراستنی گیانی هاوكاری و هاوپیشه‌یی و دیالۆگی ئازاد و هێمنانه له‌نێو په‌رله‌ماندا.
دوه‌م: دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان
1-له ماوه‌ی خولی گرێداندا، پێویسته په‌رله‌مان هه‌فتانه لانیكه‌م یه‌كجار و لانی زۆر سێ جار دانیشتنی ئاسایی خۆی بكات.
2-ئه‌گه‌ر له هه‌فته‌یه‌كدا په‌رله‌مان نه‌یتوانی كۆبونه‌وه بكات، ده‌بێت ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌ندامان رونبكاته‌وه.
3-ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی، ده‌توانێت ته‌نها یه‌ك هه‌فته كۆبونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان دوا بخات.
4-پازده ده‌قه‌ی یه‌كه‌می هه‌مو كۆبونه‌وه‌كان ته‌رخان ده‌كرێت بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌كی گشتی په‌یوه‌ندیدار به هه‌رێم و كاروباری هاوڵاتیان. ئه‌و فراكسیۆن و ئه‌ندامانه‌ی ده‌یانه‌وێت قسه بكه‌ن، ده‌بێت پێش (24) سه‌عات كورته‌ی بابه‌ت و داواكاری و كاتی داواكراو بده‌نه ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی.
5-پێش ده‌ستپێكردنی دانیشتنه‌كان، پێویسته ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی لایه‌نی داواكه‌ر له بڕیاری خۆی ئاگادار بكاته‌وه له‌گه‌ڵ هۆكاره‌كانیدا، ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كه ره‌دكردنه‌وه بو.
6-ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ته‌نها یه‌كجار ده‌توانێت داواكه ره‌دبكاته‌وه.
بانگهێشتی سه‌رۆكی حكومه‌ت
1-دواڕۆژی هه‌مو هه‌فته‌یه‌كی كۆتایی مانگ ته‌رخان ده‌كرێت بۆ بانگهێشتكردنی سه‌رۆكی حكومه‌ت.
2-سه‌رجه‌م پرسیاره نوسراوه‌كانی ئه‌ندامان و فراكسیۆنه‌كان، پێش هه‌فته‌یه‌ك له كاتی كۆبونه‌وه‌كه ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كرێن.
3-ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی ده‌یانه‌وێت به زاره‌كی پرسیار له سه‌رۆكی حكومه‌ت بكه‌ن، لانیكه‌م هه‌فته‌یه‌ك پێش دانیشتنه‌كه ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه.
4-به گوێره‌ی پرسیاره زاره‌كی و نوسراوه‌كان، یان له‌سه‌ر داوای لانیكه‌م ده ئه‌ندامی په‌رله‌مان، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی بابه‌ته‌كانی ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه دیاریده‌كات و نابێت ئه‌ندامان له‌و به‌رنامه‌یه ده‌ربچن.
5-له هه‌مو كۆبونه‌وه‌یه‌كدا، بوار به (10)پرسیاری زاره‌كی ده‌درێت به گوێره‌ی ریزبه‌ندی ناونوسینی پێشوه‌خت، به مه‌رجێك كاتی پرسیار كردنه‌كه له (2)ده‌قه تێپه‌ڕ نه‌كات.
6-له‌سه‌ر داوای ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی، یان سه‌رۆكی حكومه‌ت، یان چواریه‌كی ئه‌ندامان و ره‌زامه‌ندیی دو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، ده‌كرێت هه‌مو، یان به‌شێك له كۆبونه‌وه‌كه به نهێنی بێت.
7-سه‌رجه‌م پرسیار و وه‌ڵامه‌كان چاپ ده‌كرێن و ده‌خرێنه به‌رده‌ستی ئه‌ندامان، لانی زۆر هه‌فته‌یه‌ك پاش كۆبونه‌وه‌كه.
8-له حاڵه‌تی نه‌توانینی سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌هه‌ر هۆیه‌كی په‌سه‌نده‌وه بۆ ئاماده‌بون، ته‌نها جێگری سه‌رۆك ده‌توانێت جیگای بگرێته‌وه و لانیكه‌م (48) سه‌عات پێش ئه‌وه ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئاگادار بكرێته‌وه.
بانگهێشتی وه‌زیره‌كان
1-هه‌مو دواڕۆژی كۆبونه‌وه‌ی هه‌فتانه، جگه له‌و هه‌فته‌یه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت بانگهێشت ده‌كرێت، ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بانگهێشتی په‌رله‌مان ده‌كرێت.
2-هه‌مان میكانیزمه‌كانی بانگهێشتی سه‌رۆك وه‌زیران پیاده‌ده‌كرێت.
3-ئه‌گه‌ر بانگێشتی وه‌زیر بۆ پرسینه‌وه بێت، ئه‌وا ده‌كرێت له‌سه‌ر داوای خۆی، یان چواریه‌كی ئه‌ندامان، متمانه‌دان به‌و وه‌زیره بخرێته به‌رنامه‌ی كاره‌وه. متمانه به زۆرینه‌ی ره‌های ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌سێنرێته‌وه.
فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان
فراكسیۆنه‌كان، به‌شێكی گرنگی په‌رله‌مانن و نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ن له رێگای ده‌نگده‌رانه‌وه، بۆیه ده‌بێت له په‌یڕه‌ودا ئه‌رك و مافه‌كانی به وردی دیاری بكرێت و بكرێته به‌شێك له پێكهاته و په‌یكه‌ره‌ی په‌رله‌مان.
شێوازی دانانی فراكسیۆنه‌كان له وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكی تر، ده‌گۆڕرێت‌و تا ئاستێك په‌یوه‌سته به سیستمی هه‌ڵبژاردنه‌وه. ده‌كرێت رێژه‌یه‌ك دابنرێت بۆ پێكهێنانی فراكسیۆن كه له (3) كه‌متر نه‌بێت (به‌و حوكمه‌ی پێویسته هه‌ر فراكسیۆنێك سه‌رۆك و جێگر و وته‌بێژ، یا بڕیارده‌رێكی هه‌بێت). ده‌كرێت ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی له لیستی جیاوازن، پێكه‌وه فراكسۆنێكی هاوبه‌ش پێكبهێنن و سه‌رۆكایه‌تیی تێدا به شێوه‌ی خول بێت.
1-پێویسته فراكسیۆن، سه‌رۆك و جێگر، وته‌بێژ، یا بڕیارده‌رێكی هه‌بێت و له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی و فراكسیۆنه‌كانی تره‌وه ناسراو بێت.
2-په‌ێڕه‌وێكی ناوخۆی هه‌بێت.
3-سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان له كاتی كۆبونه‌وه‌كانی په‌رله‌ماندا، ده‌توانن داوای پشویه‌كی كورت بكه‌ن بۆ راوێژكردن له‌گه‌ڵ یه‌كتر، یا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانیان به مه‌رجێك له (15)ده‌قه تێنه‌په‌ڕێت.
4-هه‌مو فراكسیۆنێك به گوێره‌ی رێژه‌كه‌ی، بوجه‌یه‌كی بۆ ته‌رخان ده‌كرێت له لایه‌ن ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌وه، هه‌روه‌ها سكرتێر و راوێژكارێك، یا چه‌ند راوێژكارێك، له‌گه‌ڵ شوێنی كۆبونه‌وه.
5-فراكسیۆنه‌كان، به‌بێ جیاوازی و به گوێره‌ی رێژه‌یان له هه‌مو كه‌ره‌سته و كه‌لوپه‌ل و ئیمكانیاتێكی په‌رله‌مان به‌هره‌مه‌ند ده‌بن و مامه‌ڵه‌ی یه‌كسانیان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت له هه‌مو بواره‌كاندا.
6-سه‌رۆكی، یان نوێنه‌ری فراكسیۆن ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی راوێژكارانه كه ده‌سه‌ڵاته‌كانی له بڕگه‌ی ئه‌نجومه‌نی راوێژكاریدا دیاری كراوه.
7-هه‌ر ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان بۆی هه‌یه ته‌نها له‌یه‌ك فراكسیۆندا ئه‌ندام بێت.
8-ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ئازادن له په‌یوه‌ست بون، یان وازهێنان له‌هه‌ر فراكسیۆنێك و پێویسته له‌هه‌ر حاڵه‌تێكدا سه‌رۆكایه‌تیی و رای گشتی له‌و باره‌وه ئاگادار بكرێته‌وه.
9-بودجه‌ی فراكسیۆنه‌كان، ته‌نها بۆ ئیش و كاری فراكسیۆن سه‌رف ده‌كرێت له‌ژێر چاودێریی لیژنه‌ی تایبه‌ت، یا لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان و دیوانی چاودێریی داراییدا.
لیژنه‌ی كاروباری په‌رله‌مان
بونی ئه‌م لیژنه‌یه له په‌رله‌مانی كوردستاندا زۆر پێویسته و ده‌توانێت هۆكارێك بێت بۆ به‌شداریكردنی هه‌مو فراكسیۆنه‌كان له به‌ڕێوه‌بردنێكی شه‌فافانه‌ی په‌رله‌مان و دامه‌زراوه‌كانیدا.
1-ئه‌م لیژنه‌یه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كرێت به ئه‌ندامێتی هه‌ردو جێگر، نوێنه‌ری فراكسیۆنه‌كان، به‌رپرسی دیوان و ده‌كرێت دو راوێژكاری یاساییش ئه‌ندام بن له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان.
2-ئه‌م لیژنه‌یه سه‌رپه‌رشتی كاروباری كارگێڕی و دارایی و ئیداره‌دانی په‌رله‌مان ده‌كات:
-دامه‌زراندنی كارمه‌ندان، به گوێره‌ی پێویستی و شاره‌زایی‌و پلان.
-سه‌رپه‌رشتی كتێبخانه و ئۆفیسی راگه‌یاندن و بانكی زانیاری و ده‌زگاكانی تری په‌رله‌مان.
-سه‌رفكردنی پاره، به‌خشین و مینه‌حه‌كان، هاوكارییه‌كان.
-گۆڕانكاری له باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان، چاكسازیی له به‌ڕێوه‌بردن، گۆڕینی به‌شه‌كان و دانانی ده‌سه‌ڵاته‌كانیان.
-ئاماده‌كردنی بودجه‌ی په‌رله‌مان.
-رێكخستنی هاتن و رۆشتن و پێشوازی میوانان.
-رێكخستنی كاروباری راگه‌یاندن و كارئاسانی بۆ راگه‌یاندنكاران.
3- لیژنه ئه‌م ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه‌شی ده‌بێت له بواری ره‌فتاری ئه‌نداماندا.
-چاودێریكردنی پابه‌ندبونی ئه‌ندامان به ره‌فتارنامه‌ی په‌رله‌مانه‌وه به گوێره‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ.
-پابه‌ند بونی ئه‌ندامان به مه‌رجه‌كانی ئه‌ندامێتی.
-زیمه‌ی دارایی ئه‌ندامان.
-چاودێریی هاتن و رۆشتنی ئه‌ندامان و مۆڵه‌ته‌كان.
-ره‌فتاری ئه‌ندامان له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان.
بنه‌ماكانی ره‌فتاری ئه‌ندامان (قواعد السلوك)
پێویسته ره‌فتارنامه بكرێته ماده‌یه‌كی تایبه‌ت له په‌یڕه‌و، یان پاشكۆیه‌ك بێت له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان و پیاده‌كردنی ئیلزامی بێت بۆ هه‌مو ئه‌ندامان.
له ره‌فتارنامه‌دا پێویسته چه‌ند خاڵێكی گرنگ یاداشت بكرێن، وه‌ك:
1-قه‌ده‌غه‌یه كه ئه‌ندامی په‌رله‌مان پۆسته‌كه‌ی به‌كاربهێنێت بۆ ده‌ستكه‌وت، یا كاروباری تایبه‌تی خۆی.
2-نابێت پیشه‌ی ئه‌ندامێتی پیشان بدات له‌هه‌ر كاروبارێكدا، په‌یوه‌ست نه‌بێت به كاری په‌رله‌مانی، یان پرسێكی گشتییه‌وه.
3-ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تییان هه‌یه له‌هه‌ر پرۆژه یاسا یا بڕیارێكدا، پێویسته په‌رله‌مان ئاگادار بكه‌نه‌وه.
4-ئه‌ندام سه‌رجه‌م داهات و توانای دارایی و موڵك و ماڵی خۆی بۆ په‌رله‌مان رۆشن بكاته‌وه و فۆرمی دارایی پڕ بكاته‌وه و ساڵانه زیمه‌ی دارایی خۆی رۆشن بكاته‌وه.
5-سه‌رۆكایه‌تیی له هه‌ر دیارییه‌ك كه له (100) هه‌زار دینار زیاتربێت ئاگادار بكاته‌وه.
6-نابێت ئه‌ندام هیچ دیارییه‌ك له كۆمپانیا حكومی و ئه‌هلییه‌كانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم وه‌ربگرێت، نابێت هیچ دیارییه‌ك له ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكار وه‌ربگیرێت.
7-ئه‌ندامان پابه‌ند بن به ره‌وشتی به‌رزی په‌رله‌مانتاری و هه‌یبه‌ت و جێگا و رێگای په‌رله‌مان بپارێزن.
8-ته‌رخان بونی ته‌واوی ئه‌ندام بۆ كاروباری په‌رله‌مان و بۆی نییه له هیچ شوێن و جێگایه‌كی تر كاری به‌كرێ بكات. كاری بازرگانی، پارێزه‌ری، كار له كۆمپانیاكان، هتد قه‌ده‌غه‌یه بۆ ئه‌ندامان له ماوه‌ی كاری په‌رله‌مانیاندا.
خاڵی یاسایی(نقطه نظام)
خاڵی یاسایی، مافێكی یاسایی ئه‌ندامانه كه هه‌ر كات به پێویست زانرا، ده‌بێت به‌كاربهێنرێت و سه‌رۆكایه‌تیش پابه‌ند بێت پێیه‌وه.سه‌رۆك دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كه له قسه‌كانی ده‌بێته‌وه، بڕیار ده‌دات كه ئه‌و خاڵه یاسایی بو یا نا. مه‌رجی خاڵی یاسایی كورتی و پوختیه‌تی، نابێت شیكردنه‌وه و بۆچون بێت و نابێت له یه‌ك ده‌قیقه تێپه‌ڕبێت، مه‌گه‌ر به ره‌زامه‌ندیی سه‌رۆكی دانیشتنه‌كه نه‌بێت.
خاڵی یاسایی، ته‌نها له‌م سێ حاڵه‌ته‌دا به‌كارده‌هێنرێت:
1-بابه‌ته‌كه دژ به ده‌ستور و یاسا بێت، یا كێشه‌ی یاسایی هه‌بێت.
2-دژ به په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان بێت.
3-له‌ده‌ره‌وه‌ی به‌رنامه‌ی كار و بابه‌تی گفتوگۆ بێت.
مافی ئه‌ندامان
سه‌رباری ئه‌و چه‌ند بڕگه‌یه‌ی له په‌یڕه‌ودا هه‌یه وه‌ك مافی ئه‌ندامان، پێویسته چه‌ند خاڵێكی تر له په‌یڕه‌ودا بنوسرێته‌وه وه‌ك:
1-مافی ئه‌ندام پارێزراوه له هه‌ر پرسین و لێپرسینه‌وه‌یه‌ك له ئه‌ندامانی حكومه‌ت. پێویسته ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كارئاسانی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بكه‌ن و كاتی دیاریكراو بۆ هه‌ر پرۆسه‌یه‌ك دیاری بكرێت.
2-ده‌بێت سه‌رجه‌م پرسیاری ئه‌ندامان و وه‌ڵامی به‌رپرسان چاپ بكرێت و له ماڵپه‌ڕی په‌رله‌مان و بڵاوكراوه‌ی ناوخۆییدا بڵاو بكرێته‌وه.
3-ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له كاتی سه‌ردانه‌كانیان بۆ ده‌زگاكانی حكومه‌ت و له رێگا‌و بان و بازگه‌كانی پشكنیندا دوای خۆناساندنیان، مامه‌ڵه‌ی پرۆتۆكۆلی پایه‌بڵندنیان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت. نابێت له هیچ بازگه و ده‌زگایه‌كدا ده‌ست بخرێته كاریان، یان رێگرییان لێبكرێت، یان خۆی و كه‌لوپه‌ل و ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بپشكنرێت، مه‌گه‌ر به بڕیاری دادگا نه‌بێت.
له‌م حاڵه‌تانه‌دا ناسنامه‌ی ئه‌ندامێتی به‌ڵگه‌ی ره‌سمییه و پێویست به به‌ڵگه‌ی تر ناكات.
4-هه‌مو ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان بۆی هه‌یه سه‌یری كۆنوسی كۆبونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان و لیژنه‌كان بكات. هه‌روه‌ها بۆی هه‌یه سه‌یری به‌ڵگه‌نامه‌كان بكات.
سكاڵا
هه‌مو هاوڵاتییه‌كی كوردستان و هه‌مو ده‌زگا و كه‌سایه‌تییه مه‌عنه‌وییه‌كان، ده‌توانن سكاڵای خۆیان بگه‌یه‌ننه په‌رله‌مان به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
1-سكاڵاكان، ناو ئیمزا و ناونیشان و مێژویان له‌سه‌ر ده‌بێت.
2-ئۆفیسێك له په‌رله‌مان ته‌رخان ده‌كرێت بۆ وه‌رگرتن و پۆلێنكردنی ئه‌و سكاڵایانه.
3-پاش تۆماركردن و رێكخستنی، له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تییه‌وه ره‌وانه‌ی لیژنه‌كانی په‌رله‌مان ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌دواداچونی بۆ بكه‌ن.
4-پاش وه‌رگرتنی وه‌ڵامی لیژنه و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان، ئۆفیس كه‌س و لایه‌نی سكاڵاكه‌ر له وه‌ڵامه‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه به نوسراوی ره‌سمیی.
5-هه‌فتانه، كاتێك دیاری ده‌كرێت بۆ خستنه‌ڕوی سكاڵا‌و وه‌ڵامه‌كانیان كه له نیو سه‌عات تێپه‌ڕ نه‌كات، مه‌گه‌ر له‌سه‌ر بڕیاری سه‌رۆكایه‌تیی نه‌بێت.
ده‌سه‌ڵاتی لیژنه‌كان
ئه‌مه یه‌كێكه له‌و به‌شانه‌ی كه پێویسته گۆڕانگاریی ریشه‌یی به‌سه‌ردا بهێنرێت به شێوه‌یه‌ك، ده‌سه‌ڵاتێكی یاسایی و ئسوڵی به لیژنه‌كان بدرێت بۆ لێكۆڵینه‌وه، پرسیاركردن و بانگهێشتكردنی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ده‌زگا حكومییه‌كان.به‌شێكی زۆر له ده‌سه‌ڵاتی لیژنه‌كان له ئێستادا به‌ستراوه به سه‌رۆكایه‌تیی، یان سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه. ئه‌مه‌ش ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌ك بگۆڕرێت كه ده‌سه‌ڵات بگه‌ڕێته‌وه بۆ لیژنه په‌رله‌مانییه‌كان كه نوێنه‌رایه‌تیی هه‌مو فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ی كه پێویسته جێگیر بكرێت:
1-لیژنه‌كان، به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانیان ده‌توانن، راسته‌وخۆ بانگهێشتی وه‌زیر‌و هه‌ر به‌رپرسێكی تری ده‌زگاكانی وڵات بكه‌ن، وێنه‌یه‌كی بانگهێشتكردنه‌كه ره‌وانه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كرێت.بانگهێشتكراو، ده‌بێت له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا له لیژنه ئاماده بێت و ته‌نها یه‌كجار ده‌توانێت كاتی سه‌ردانه‌كه بگۆڕێت.
2-ئه‌گه‌ر بناگهێشتكراو له كاتی دیاریكراودا به‌بێ هیچ هۆكارێك ئاماده نه‌بو، ئه‌وا له هۆڵی په‌رله‌ماندا لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت تا ئاستی سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه.
3-لیژنه‌كان، بۆیان هه‌یه راسته‌وخۆ له هه‌مو داموده‌زگا حكومی و فه‌رمانگه و دامه‌زراوه‌كان داوای دیكۆمێنت و زانیاری بكه‌ن بۆ مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌كانیان. سه‌رجه‌م داواكاریی لیژنه‌كان، ده‌بێت له‌ماوه‌یه‌كدا كه له ده رۆژ تێنه‌په‌ڕێت بگاته ده‌ست لیژنه‌و به پێچه‌وانه‌وه هه‌مو ئیجرائاتێكی ئسوڵی له‌گه‌ڵ به‌رپرسی ئه‌و فه‌رمانگانه ده‌كرێت.
4-لیژنه‌كان، ده‌توانن هه‌ر كات به پێویستی بزانن‌و بێئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت، سه‌ردانی هه‌ر وه‌زاره‌ت‌و دامه‌زراوه‌یه‌كی حكومی گشتی بكه‌ن‌و داوای به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویست بكه‌ن‌و نابێت هیچ زانیارییه‌ك له ئه‌ندامانی لیژنه بشاررێته‌وه.
5-سه‌رۆكی لیژنه‌كان، بۆیان نییه ئه‌ندام بن له هیچ لیژنه‌یه‌كی تردا.
6-لیژنه‌كان، له ماوه‌یه‌كدا كه له (15)رۆژ تێناپه‌ڕێت راپۆرتی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژانه ئاماده ده‌كه‌ن كه ده‌گاته لیژنه.
7-ئاماده‌نه‌بونی ئه‌ندام له كۆبونه‌وه‌كانی لیژنه به بێ هۆكارێكی بڕواپێكراو، ده‌بێته هۆی بڕینی به‌شێك له موچه‌ی مانگانه‌ی ئه‌ندام. سه‌رۆكی لیژنه، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی‌و ژمێریاریی له ئاماده‌نه‌بونی ئه‌ندام ئاگادار ده‌كاته‌وه.
8-له دانانی سه‌رۆكی لیژنه‌كاندا، رێژه‌ی كورسییه‌كانی فراكسیۆن ره‌چاوده‌كرێت، ئه‌گه‌ر رێككه‌وتن له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تیی لیژنه‌كان نه‌كرا، ئه‌وا به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌نجومه‌نی راوێژكاران، تیروپشك ده‌كرێت بۆ وه‌رگرتنی سه‌رۆكایه‌تیی لیژنه‌كان.
9-سه‌رۆكی لیژنه‌كان، به راپۆرتێك سه‌رۆكایه‌تیی له ئاكامی سه‌ردان‌و بینین‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان‌و دانیشتنه‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه.
پرسیار‌و لێپرسینه‌وه
ئه‌م به‌شه به شێوه‌یه‌كی قوڵ په‌یوه‌سته به چاودێریكردنی حكومه‌ته‌وه له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه.بۆیه‌ش ده‌بێت به شێوه‌یه‌كی رۆشن‌و ورد بنوسرێته‌وه‌و مافی ئه‌ندامان له لێپێچینه‌وه‌و لێپرسینه‌وه دیاریبكرێت‌و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی نه‌بێته رێگر له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی لێپرسینه‌وه له به‌رپرسه حكومییه‌كان.
كاتێك وه‌ڵامی پرسیاره‌كان له كاتی دیاریكراوی خۆیدا تێپه‌ڕده‌بێت، یان پرسیاركه‌ر به وه‌ڵامه‌كان ره‌زامه‌ند نابێت، ئه‌و كات پرۆسه‌ی لێپرسینه‌وه ده‌ست پێده‌كات.
هه‌روه‌ها لێپرسینه‌وه له حاڵه‌تی هه‌ستكردنی ئه‌ندام به‌وه‌ی ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، یان كابینه‌كه یاساشكێنی ده‌كه‌ن، یان كه‌مته‌رخه‌من له به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كانیان، یان بۆ لێپێچینه‌وه له مه‌سه‌له‌یه‌كی دیاریكراو ده‌كرێت.
ئه‌ندام، بۆ ماوه‌ی (5)ده‌قه پرسیار ده‌كات‌و وه‌زیری تایبه‌تمه‌ند(5) ده‌قه وه‌ڵام ده‌داته‌وه. (10)ئه‌ندام بۆیان هه‌یه پرسیاری كورت بكه‌ن‌و پاشان ئه‌ندام دوا قسه‌ی ده‌كات‌و پاشان وه‌زیر.
ئه‌گه‌ر ئه‌ندام وه‌ڵامه‌كانی به‌دڵ نه‌بو، ئه‌وا داوا ده‌كات بكرێته لێپرسینه‌وه، پرسیار‌و وه‌ڵامه‌كان چاپ ده‌كرێن‌و له ماڵپه‌إی په‌رله‌مان بڵاو ده‌كرێنه‌وه.
بۆ لێپرسینه‌وه پێویسته:
1-لێپرسینه‌وه بۆ مه‌سه‌له‌یه‌كی دیاریكراوه‌و نابێت له‌و چوارچێوه‌یه بترازێت.
2-كات بۆ لێپرسینه‌وه دیاری بكرێت كه له هه‌فته‌یه‌ك كه‌متر نه‌بێت‌و له (2)هه‌فته تێنه‌په‌ڕێت.
3-مه‌رج نییه لێپرسینه‌وه به خستنه‌ڕوی متمانه به وه‌زیر، یا كابینه كۆتایی بێت.
4-پاش خوێندنه‌وه‌ی بابه‌تی لێپرسینه‌وه‌كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه، بوار به ئه‌ندام ده‌درێت بۆ ماوه‌ی (10)ده‌قه بابه‌ته‌كه شیبكاته‌وه، به هه‌مان شێوه بوار به وه‌زیر ده‌درێت، (10) ده‌قه وه‌ڵام بداته‌وه.
5-ئه‌ندام، (5)ده‌قه وه‌ڵامی وه‌زیر ده‌داته‌وه‌و پاشان وه‌زیریش (5)ده‌قه وه‌ڵام ده‌داته‌وه.
6-پاشان بوار به (10)ئه‌ندامی لایه‌نگر‌و دژ ده‌درێت كه قسه بكه‌ن به مه‌رجێك له (2)ده‌قه تێنه‌په‌ڕێت بۆ هه‌ر یه‌كێكیان.
7-پاشان دوا بوار به ئه‌ندام‌و وه‌زیر ده‌درێت كه هه‌ریه‌كه (5)ده‌قه قسه‌ی خۆیان بكه‌ن.
8-ئه‌گه‌ر ئه‌ندام به وه‌ڵامه‌كانی وه‌زیر رازی نه‌بو، بۆی هه‌یه داوای سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه بكات له‌و وه‌زیره‌و بخرێته ده‌نگدانه‌وه.
به كورتی
له‌م باسه‌داو له په‌یڕه‌وی داهاتوی په‌رله‌ماندا، بۆ ئه‌وه‌ی مه‌وداكانی ئازادیی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان زیاتر بكرێت‌و په‌رله‌مان توانای چاودێریی به‌هێز بێت‌و كارای بكه‌ینه‌وه، پێویسته ئه‌م هه‌نگاوانه بنرێت:
1-ئۆپۆزسیۆن، له ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئاماده‌یی هه‌بێت.
2-ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی، ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی هه‌بێت، نه‌ك ته‌نها سه‌رۆكی په‌رله‌مان.
3-ئه‌نجومه‌نی راوێژكاران، سه‌رپه‌رشتی ئیش‌و كاره‌كانی په‌رله‌مان بكات به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی.
4-فراكسیۆنه‌كان، به هۆی ئه‌نجومه‌نی راوێژكاران‌و لیژنه‌كانه‌وه ئاماده‌یی زیاتریان له به‌ڕێوه‌بردنی كاروباره‌كانی په‌رله‌مان هه‌بێت.
5-لیژنه‌ی كاروباری ناوخۆ، به ئیشوكاره‌كانی ده‌زگاكانی په‌رله‌مان هه‌ستێت.
6- هه‌فتانه، كاتێك بۆ بانگهێشتكردنی وه‌زیره‌كان دابنرێت.
7-مانگانه، سه‌رۆكی حكومه‌ت بانگهێشت بكرێت.
8-رۆژانه، كاتێك بۆ قسه‌و باس له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌كی گشتی كتوپڕ بكرێت.
9-ئۆفیسێك بۆ سكاڵای هاوڵاتییان دابنرێت.
10-مافی ئه‌ندامان له‌سه‌ردان‌و پرسیار‌و لێپرسینه‌وه‌و داوای دیكۆمێنت‌و زانیاری پارێزراو بێت.
11-ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی به‌ده‌ست سه‌رۆكایه‌تییه بدرێته‌وه به لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كانی په‌رله‌مان.