راپۆرتی: چاوان عه‌لی
حكومه‌تی عێراق، هه‌رێم پابه‌ند ده‌كات به‌وه‌ی، رۆژانه (150) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده بكات، یان ئه‌و پاره‌یه له رێژه‌ی (17%)ه‌كه‌ی بودجه ده‌بڕێت، ئه‌مه‌ش به بڕوای شاره‌زایانی بواری نه‌وت كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه.
پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی (2011)ی عێراق، كه بڕیار وایه له‌م هه‌فته‌یه‌دا خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكرێت، له بڕگه‌ی (ب) ماده‌ی یه‌كه‌می دا، هه‌رێم پابه‌ند ده‌كات به ناردنی (150) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت رۆژانه بۆ ده‌ره‌وه و داهاته‌كه‌شی ده‌خرێته سندوقی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق (DFI، ئه‌مه‌ش دوای لێشكاندنی (5%)ی ئه‌و پاره‌یه بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی جه‌نگی كوه‌یت، یان هه‌ر رێژه‌یه‌كی دیكه بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێكی دیكه، كه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بڕیاری لێ بدات، هه‌ر له‌و بڕگه‌یه‌دا به رونی ئه‌وه باسكراوه، كه ئه‌گه‌ر هه‌رێم پابه‌ند نه‌بێت به ناردنی ئه‌و (150) هه‌زار به‌رمیل نه‌وته، ئه‌وا له رێژه‌ی (17%)ه‌كه‌ی هه‌رێم ده‌بڕدرێت.
ئه‌مه‌ش به بڕوای د.بایه‌زید حه‌سه‌ن، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق، كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه، چونكه كاتێك حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ كۆمپانیای بیانی گرێبه‌ستی ئیمزا كردوه، ئه‌و كۆمپانیایانه بۆ قازانج هاتونه‌ته هه‌رێم، به‌ڵام به گوێره‌ی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی (2011)ی عێراق، كه وای داناوه به‌رمیلێك نه‌وت له ساڵی (2011) به (73$) بێت رۆژانه‌ش (2) ملیۆن و (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بنرێته ده‌ره‌وه، كه (150) هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه له لایه‌ن هه‌رێمه‌وه ره‌وانه بكرێت، ئه‌مه‌ش لایه‌نی كوردستانیی نیگه‌ران ده‌كات.
ئه‌م بڕگه‌یه‌ی حكومه‌تی عێراق كه له یاسای بودجه‌كه‌دا دایناوه، هاوكاته له‌گه‌ڵ دانپێدانه‌نانی حكومه‌تی عێراقی به گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كانی هه‌رێم و خاڵێكی سه‌ره‌كیی بوه له كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، هه‌ربۆیه ره‌نگه ئه‌م بڕگه‌یه‌ی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی (2011) سود و قازانجی بۆ هه‌رێم هه‌بێت، وه‌ك د.بایه‌زید، كه هاوكات شاره‌زای بواری نه‌وت و گازیشه ده‌ڵێت: "ده‌كرێت ئه‌و بڕگه‌یه‌ی یاسای بودجه وا ته‌ماشا بكرێت، كه دانانێكی لاوه‌كیی حكومه‌تی عێراقییه به گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی هه‌رێم، چونكه حكومه‌تی ناوه‌ند كاتێك قبوڵ ده‌كات كه هه‌رێم نه‌وت بنێرێت، ده‌بێت ئه‌و راستیه‌ش دانپێدا بنێت، كه ئه‌و نه‌وته به گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیای بیانی په‌یدا بوه، چونكه به بۆچونی ئه‌و شاره‌زایه به پێچه‌وانه‌وه، ئاماژه‌یه‌كی خراپه كاتێك حكومه‌تی ناوه‌ند داهاتی نه‌وته‌كه‌ی قبوڵه و داوای ده‌كات و گرێبه‌سته‌كانی قبوڵ نه‌بێت و دانی پێدا نه‌نێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه، هه‌رچه‌نده له ماده‌ی (112)ی ده‌ستوری عێراقیدا هاتوه؛ كه داهاتی نه‌وت و گاز به گوێره‌ی ژماره‌ی دانیشتوان به‌سه‌ر عێراقیه‌كاندا دابه‌ش ده‌بێت، چاودێرانی بواری ئابوریش پێیانوایه؛ كه پابه‌ندكردنی هه‌رێم به ناردنی (150) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له رۆژێكدا بارێكی گران ده‌بێت به‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه و ره‌نگه ببێته هۆی كشانه‌وه‌ی كۆمپانیا بیانییه‌كان، شاره‌زایه‌كی ئابوری له كۆمپانیای نه‌وتی كه‌ركوك ئه‌وه‌ی بۆ (رۆژنامه) خسته‌ڕو؛ جگه له‌وه‌ی له هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت (1$) بۆ ئه‌و پارێزگایه‌یه، كه نه‌وته‌كه‌ی لێ ده‌رده‌هێنرێت، هیچ سود و داهاتێكی دیكه بۆ هه‌رێم نامێنێته‌وه له ده‌رهێنان و گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كان، چونكه هه‌موی ده‌چێته‌وه سه‌ر بودجه‌ی عێراق و به‌مه‌ش ره‌نگه كۆمپانیاكان بكشێنه‌وه، چونكه سود و قازانجیان نامێنێت، له كاتێكدا ئاشكرایه، ئه‌وان بۆ سه‌رفكردنی داهات نه‌هاتونه هه‌رێم، به‌ڵكو بۆ قازانجكردن.
هه‌ر له پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی (2011)ی عێراقدا، داهاتی (2011)ی عێراق به (78) ترلیۆن و (705) ملیار و (237) ملیۆن و (500) هه‌زار دیناری عێراقی و خه‌رجیه‌كان به (92) ترلیۆن و (980) ملیار و (582) ملیۆن و (970) هه‌زار دیناره، كه (28) ترلیۆن و (957) ملیار و (957) ملیۆن و (804) هه‌زار دینار بۆ وه‌به‌رهێنان و (640) ترلیۆن و (226) ملیار و (251) ملیۆن و (166) هه‌زار دیناره.
به جیاوازیی نێوان داهات و خه‌رجیه‌كانی بودجه‌ی (2011)، ده‌رده‌كه‌وێت بودجه‌كه (14) ترلیۆن و (275) ملیار و (345) ملیۆن و (470) هه‌زار دینار كورتهێنانی هه‌یه، بۆ ئه‌مه‌ش وه‌زیری دارایی عێراق سه‌رپشك كراوه، كه ده‌سه‌ڵاتی وه‌رگرتنی قه‌رزی هه‌بێت له سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی به نزیكه‌ی (4.5) ملیار دۆلار، هه‌روه‌ها له بانكی نێوده‌وڵه‌تیش به بڕی (2) ملیار دۆلار و به به‌كارهێنانی مافی راكێشانی تایبه‌ت به بڕی (1.8) ملیار دۆلار، ئه‌ویش له پێناو پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كورتهێنانه‌ی كه له بودجه‌دا دێته ئاراوه.
وه‌رگرتنی قه‌رز بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كورتهێنانی بودجه‌یه‌ش به وته‌ی پسپۆڕانی بواری كاروباری ئابوری، وه‌ك تیرێكی دو سه‌ر وایه، ئه‌گه‌ر نه‌زانرێت چۆن به‌كارده‌هێنرێت، د.دلێر حه‌قی شاوه‌یس، پسپۆڕی ئابوری ئه‌وه‌ی بۆ (رۆژنامه) خسته‌ڕو؛ كه وه‌رگرتنی ئه‌و قه‌رزه هه‌نگاوێكی ئیجابییه، ئه‌گه‌ر پاره‌كه له به‌گه‌ڕخستنی بواری پشه‌سازیی و كشتوكاڵ و گه‌شتوگوزار به‌كاربهێنرێت و داهاتیان هه‌بێت كه بتوانێرێت قهرزهكهی لێ بدرێته‌وه و له داهاتودا سه‌رچاوه‌یه‌كی دارایی بێت بۆ وڵات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر قه‌رزه‌كه وه‌ربگیرێت و سه‌رف بكرێت، بێ ئه‌وه‌ی داهاتی لێ ده‌ستبكه‌وێت، ئه‌وا به خراپیی ده‌شكێته‌وه، چونكه جگه له كورتهێنانی بودجه‌كه‌ی ده‌بێت حكومه‌تی عێراق خه‌می دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانیش بخوات.
له پرۆژه‌یاسای بودجه‌دا، داهاتی نه‌وتی عێراق بۆ (2011) به (70) ترلیۆن و (142) ملیار و (962) ملیۆن دۆلار دانراوه، به‌مه‌ش (89,2%)ی بودجه‌ی ئه‌مساڵی عێراق پشت به هه‌نارده‌كردنی نه‌وت ده‌به‌ستێت، كه ئه‌مه‌ش به بۆچونی چاودێرانی سیاسیی و شاره‌زایانی بواری نه‌وت و ئابوری كه‌موكوڕی سستمی بودجه‌ی حكومه‌ت ده‌سه‌لمێنێت.
د.دلێر حه‌قی شاوه‌یس، ئه‌و رێژه‌یه‌ی به لاوه كه‌م بو، وتی: "ره‌نگه رێژه‌كه زۆر له‌وه زیاتر بێت، چونكه یه‌كێك له كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی عێراق ئه‌وه‌یه، كه داهاتی یه‌كلایه‌نه‌یه، ئه‌م حاڵه‌ته‌ش ئابورییه‌كی شێواوه كه ته‌نیا به یه‌ك ره‌هه‌ند پشتی به‌ستوه، كه ئابوری نه‌وته، هه‌مو به‌رزبونه‌وه و نزمبونهوهیهكیش له نرخی نه‌وت كاریگه‌ریی به‌سه‌ر ئابوری وڵاته‌وه ده‌بێت"، وه‌ك ئه‌و شاره‌زا ئابورییه ئاشكرای كرد؛ ئه‌مه سروشتی ئابوری عێراقه و به‌م جۆره‌یه، په‌یوه‌ندیی نییه به شێوازی دانانی بودجه‌كه‌وه.
هه‌وره‌ها وتی: ده‌بو له سه‌ره‌تاوه كار بۆ ئه‌وه بكرێت، كه ئابوری وڵات فره ره‌هه‌ند بكرێت، نه‌ك ته‌نیا پشت به سه‌روه‌ت و سامانی سروشتی ببه‌ستێت، پێویسته به‌رامبه‌ر به‌وه كار بۆ پێشه‌وه‌چون و گه‌شه‌كردنی كشتوكاڵ و پیشه‌سازیی و بازرگانی و گه‌شتوگوزار كرابێت، ئه‌مه كێشه‌ی وڵاتانی ئۆكێته به گشتیی.
كێشه‌ی هه‌رێم
هاوكات، سه‌باره‌ت به هه‌رێمی كوردستانه‌وه ئه‌م پشت به‌ستنه‌ی عێراق به داهاتی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت دوجار كێشه‌یه، چونكه له لایه‌ك ئێمه پشت به‌و (17%)یه ده‌به‌ستین كه له به‌غداوه بۆمان دێت و له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌و بودجه‌یه له بنه‌ڕه‌تدا یه‌ك ره‌هه‌نده و كێشه‌یه.
ئه‌مه‌ش به بۆچونی د.بایه‌زید حه‌سه‌ن، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق، بێ پلانیی حكومه‌تی هه‌رێمه كه زیاد له ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق ناوچه‌یه‌كی گونجاوه بۆ كشتوكاڵ و پیشه‌سازیی و بوژاندنه‌وه‌ی بواری گه‌شتوگوزار، به‌ڵام كه‌موكوڕی حكومه‌تی هه‌رێم له‌و لایه‌نه‌دا به ئاشكرا ره‌نگده‌داته‌وه، كه ته‌نیا پشت به (17%)ی بودجه ده‌به‌ستێت، كه له به‌غداوه بۆی دێت.
ئه‌و كه شاره‌زایه له بواری نه‌وتدا پرسیار ده‌كات؛ حكومه‌تی هه‌رێم پلانی چییه، ئه‌گه‌ر مانگێك حكومه‌تی عێراق بودجه نه‌نێرێت بۆ هه‌رێم؟، ئه‌گه‌ر نزمبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا روبدات، چۆن چاره‌سه‌ری ئه‌و كورتهێنانی بودجه‌یه ده‌كات؟
له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌دا، د.دلێریش، ته‌ئكیدی كرده‌وه؛ كه پێویسته حكومه‌تی عێراقی و حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و راستییه بزانن، كه پشت به‌ستن ته‌نیا به داهاتی نه‌وت له بودجه‌ی وڵات‌دا ته‌نیا بۆ بودجه زیانی نییه، به‌ڵكو بێكاریی زیاد ده‌كات و گرانی بڵاو ده‌بێته‌وه، كاتێك نرخی نه‌وت به‌رز ده‌بێته‌وه گرانی بڵاو ده‌بێته‌وه، به‌ڵام كه نرخی نه‌وته‌كه داده‌به‌زێت بازاڕ هه‌رزان نابێت و وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه.
له كاتێكدا، حكومه‌تی عێراقی ته‌نیا (150) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی له رۆژێكدا له هه‌رێم داوا كردوه، پێش چه‌ند رۆژێك وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كانی هه‌رێم رایگه‌یاند؛ هه‌رێم له ساڵی (2011) توانای به‌رهه‌مهێنانی زیاتر له (200) به‌رمیل نه‌وتی ده‌بێت له رۆژێكدا، به‌مه‌ش چاودێرانی سیاسیی پێیانوابو؛ كه هه‌رێم ده‌توانێت تا راده‌یه‌ك سود له گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كانی وه‌ربگرێت، چونكه ته‌نیا (150) هه‌زار به‌رمیل به حكومه‌تی عێراق ده‌دات، به‌ڵام ئه‌م بۆچونه سه‌ركه‌وتو نابێت، چونكه له بڕگه‌ی چواره‌م ماده‌ی (14)ی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی (2011)ی عێراقدا هاتوه: كه وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئه‌و زیانانه دیاری ده‌كات، كه هه‌ر لایه‌نێك به نه‌وتی وڵاتی ده‌گه‌یه‌نێت له رێگه‌ی ده‌رهێنانی نه‌وتی خاو بۆ مه‌به‌ستی به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆ، یان ناردنه ده‌ره‌وه‌ی.
ئه‌مه‌ش وه‌ك د.بایه‌زید ده‌ڵێت: "بۆ ئه‌وه‌یه كه ده‌ستی هه‌رێم ببه‌ستن و رێگه نه‌ده‌ن مامه‌ڵه به نه‌وته‌وه بكات، چونكه (150) هه‌زار به‌رمیله‌كه له رۆژێكدا له رێگه‌ی خۆیه‌وه ده‌ڕوات و ئه‌گه‌ر بیر له‌وه بكرێته‌وه به‌رهه‌م زیاد بكرێت بۆ دابینكردنی پاره‌ی كۆمپانیاكان، ئه‌وا به‌م خاڵه حكومه‌تی عێراقی ده‌ستی حكومه‌تی هه‌رێمی گرتوه، چونكه ره‌نگه ئه‌گه‌ر هه‌رێم نه‌وتی زیاده ده‌ربهێنێت و بفرۆشێت، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له رێژه‌ی (17%)ه‌كه‌ی ببڕێت.
كه‌واته به وته‌ی شاره‌زایانی ئابوری و بواری نه‌وت، به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی (2011)، هه‌مو مامه‌ڵه‌یه‌كی هه‌رێم به نه‌وته‌وه راده‌گرێت و ئه‌مه‌ش ده‌وه‌ستێته سه‌ر رۆژی گفتوگۆكردنی پرۆژه‌یاسای بودجه‌كه له په‌رله‌مانی عێراق، كه تا چه‌ند لایه‌نی كوردی ده‌تونێت گوشار بكات بۆ گۆڕینی ئه‌و بڕگانه‌ی پرۆژه‌یاساكه.