راپۆرتی: شاڵاو فه‌تاح
پرۆتێست و خۆپیشاندانی هاوڵاتییانی میسر، پێش ته‌واوكردنی هه‌فته‌یه‌ك بوه هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت و فشارێكی هێجگار زۆریشی له‌سه‌ر حوسنی موباره‌كی، سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته دروستكردوه.
هه‌رچه‌نده فشارێكی ئه‌منیی و سه‌ربازیی زۆر خرایه سه‌ر هاوڵاتییان، به‌ڵام له ئێستادا خۆپیشانده‌ران به ژماره‌یه‌كی زۆرتر دێنه سه‌ر شه‌قامه‌كانی قاهیره و شه‌وانیش مه‌یدانی ته‌حریر چۆڵناكه‌ن.
پسپۆڕان پێیانوایه؛ هۆی مانه‌وه‌ی موباره‌ك، له‌سه‌ر حوكم ئه‌و پشتگیرییه نێوده‌وڵه‌تییه‌یه كه بۆ موباره‌ك هه‌یه‌و گومانی خۆرئاوایه له دهسهڵاتگرنه ده‌ستی ئیسلامییه‌كان.
ئاكامه‌كانی به‌رده‌وامی خۆپیشاندان
محه‌مه‌د به‌رادعی، سه‌رۆكی پێشوی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێودهوڵهتیو براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی وه‌ك به‌دیلێكی سه‌رسه‌ختی موباره‌ك، ده‌بینرێت و هه‌موان پشتگیریی ده‌كه‌ن، به‌رادعی به ئاشكرا‌و له‌ناو هاوڵاتییاندا داوایكرد موباره‌ك، دهستلهكاربێكێشتهوهو بڕواته ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له هه‌نگاوێكدا بۆ هێوركردنه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران عومه‌ر سلێمان، به‌رپرسی ده‌زگای موخابه‌رات كرایه جێگری سه‌رۆك، ئه‌مه‌ش تا ئه‌و ترسه بڕه‌وێته‌وه كه بنه‌ماڵه ده‌ستی به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا گرتوه. به‌ڵام له ئێستادا خۆپیشاندانه‌كان ته‌نیا له میسردا نین و به‌ڵكو له زۆرێك له وڵاتانی جیهاندا خۆپیشانده‌ران ده‌چنه به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌یان و داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی موباره‌ك، ده‌كه‌ن.
هه‌رچه‌نده پێشتر ئۆباما، له وتاره‌كه‌ی خۆیدا له قاهیره په‌یمانی به سه‌ركرده لاوه‌كانی میسردا كه پشتگیریی حه‌زی ئه‌وان بۆ دیموكراسی بكات، به‌ڵام هێشتاش پێگه‌ی ئه‌مه‌ریكا نادیاره‌و پسپۆڕان پێیانوایه؛ ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت موباره‌ك، له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه.
خۆپیشانده‌رانی میسر له هه‌نگاوێكدا نامه‌یه‌كی كراوه‌یان بۆ باراك ئۆبامای، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا نارد‌و داوایان لێ‌كرد په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ موباره‌ك، بپچڕێنێت.
له ئێستادا كۆپته‌ره‌كان به‌سه‌ر هاوڵاتییاندا ده‌سوڕێنه‌وه و ئۆفیسی زۆرێك له كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كان داخراون له‌وانه‌ش: ئه‌لجه‌زیره، به‌ڵام تاكه شتێك كه رێگه‌ی لێناگیرێت وه‌ستانی خۆپیشاندانی هاوڵاتییانه.
كێشه‌كانی خۆپیشاندان
خۆپیشاندانه‌كه راسته‌وخۆ چه‌ند كێشه‌یه‌كی دروستكردوه، كه ده‌ریده‌خات ده‌سه‌ڵات له میسردا به ته‌واوی شكستی هێناوه، یه‌كێك له كێشه گه‌وره‌كانی به‌رده‌م خۆپیشانده‌ران بریتییه، له دروستبونی زیانێكی ئابوری گه‌وره به هۆی مۆله‌قی دۆخی ئێستای میسره‌وه. ئه‌م دۆخه نه‌ك هه‌ر زیانی له بازاڕ‌و بۆرسه‌ی میسری داوه، به‌ڵكو له بازاڕه‌كانی جیهاندا رهنگیداتهوه و بوه‌ته هۆی فشار دروستكردن، یه‌كێكی دیكه له كێشه‌كان به‌ربونی چه‌ندین زیندانییه كه هه‌ندێكیان هۆكاری گیرانیان ئاشكرا نییه و دور نییه تۆماری تاوانیان هه‌بێت. ئه‌مه‌ش بوه‌ته هۆی دروستكردنی ترس له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی قاهیره.
تاڵانی‌و دزین و شكاندنی كه‌لوپه‌له مێژوییه‌كان یه‌كێكی دیكه‌یه له ترسه هه‌ره گه‌وره‌كان، ئه‌م كێشه‌یه دورنییه ببێته هۆی له‌ده‌ستچونی چه‌ندین كه‌لوپه‌لی مێژویی ئه‌وتۆ كه بێهاوتان له مێژوی میسر‌و جیهاندا، هه‌رچه‌نده سوپا ئێستا هاتوه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان، به‌ڵام بێلایه‌نانه كار بۆ پاراستنی دۆخی ئه‌منیی ده‌كه‌ن.
میسر‌و گرنگیی بۆ ناوچه‌كه
میسر هه‌میشه وڵاتێكی گرنگ بوه له ناوچه‌كه‌دا و له ئێستاشدا گرنگییه‌كی زۆری له یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی چه‌ندین كێشه‌ی ناوچه‌كه‌دا هه‌یه، شوێنی جوگرافی و زۆری ژماره‌ی دانیشتوان و گرنگی مێژویی ئه‌و وڵاته بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی خۆرئاوا به چاوێكی گرنگ له میسر بڕوانێت. میسر له دوای جه‌مال عه‌بدولناسره‌وه، به هێزێكی ناوچه‌یی زۆر گرنگ له قه‌ڵه‌مدراوه و باڵانسی زۆرێك له كێشه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقای راگرتوه، سه‌ركردایه‌تی میسر زۆربه‌ی كات میانگیر بوه له كێشه‌ی سودان، ئه‌سیوبیا، ئیسرائیل فه‌له‌ستین، لوبنان و زۆر كێشه‌ی تر، به‌ڵام داڕمانی سیاسی و بێتوانایی سه‌ركردایه‌تی ئه‌م وڵاته وایكردوه، كه هاوڵاتییانی ناوچه‌كه دۆخێكی خراپیان له روی سیاسی و ئابورییه‌وه بۆ دروستبێت.
سه‌ركردایه‌تی میسر له‌دوای ده‌سه‌ڵات گرتنه ده‌ستی حوسنی موباره‌كه‌وه، هێنده‌ی تر به‌ره‌و دیكتاتۆرییه‌ت چوه و له دوایین هه‌وڵیشیدا موباره‌ك، ده‌یویست جه‌مال موباره‌كی، كوڕی ئاماده بكات بۆ به‌ڕێوه‌بردنی وڵاته‌كه‌ی. ئه‌م هه‌نگاوانه توڕه‌یی جه‌ماوه‌ری (80) ملیۆنی میسری خرۆشاند و هه‌ردوای ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری تونس توانیان دیكتاتۆرهكهیان وه‌ده‌رنێن، میسر بوه دوه‌مین وڵات كه زۆرترین ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانی تێدا دروستبێت و تائێستاش به‌رده‌وامه، به‌ڵام گرنگی میسر كێشه‌یه‌كی دیكه‌ی بۆ دروستكردوه‌و به‌ڕای پسپۆڕان به هۆی گرنگی جیۆپۆله‌تیكی میسره‌وه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نیگه‌رانه له گۆڕانی سه‌ركردایه‌تی ئه‌م وڵاته و ده‌یه‌وێت گره‌نتی حوكمێكی باشتر بكرێت له میسردا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا توڕه‌یی زۆری جه‌ماوه‌ر قه‌ناعه‌تی به خۆرئاوا كردوه كه گۆڕان له میسردا شتێكی حه‌تمییه و هێنده هه‌یه جۆری گۆڕانه‌كه كێشه‌ی له‌سه‌ره.
رای پسپۆڕان له‌سه‌ر داهاتوی ناوچه‌كه
به مه‌به‌ستی توێژینه‌وه له دۆخی ناوچه‌كه، رۆژنامه چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ چه‌ند پسپۆڕێكی نێوده‌وڵه‌تی ناوچه‌كه كرد و پرسیاری ده‌رباره‌ی داهاتوی ناوچه‌كه‌و گومانی خۆرئاوا ده‌رباره‌ی گۆڕانی ئێستا ئاراسته‌كردن، به گشتی بۆچونی ئه‌وان ده‌رباره‌ی نیگه‌رانی خۆرئاوا له دو خاڵدا كورتده‌بێته‌وه؛ داهاتوی ناوچه‌كه و سه‌ركرده نوێیه‌كان نادیارن، ئه‌مه‌ش دورنییه ببێته هۆی دروستبونی پشێویی له‌دوای رۆیشتنی ده‌سه‌ڵاتی كۆن. دوه‌میش؛ ترسی دیكتاتۆریه‌تی ئیسلامی له ناوچه‌كه‌و پچڕانی په‌یوه‌ندییه‌كان و مه‌ترسیی دروستكردن له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆرئاوا له ناوچه‌كه هه‌یه، گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی ئیخوان و هاتنه ناو جه‌ماوه‌ره ئه‌م ترسه‌ی زیادكردوه و حوسنی موباره‌كیش، ژیرانه ئه‌م ترسه‌ی خۆرئاوا ده‌قۆزێته‌وه و هه‌میشه ناوی ئه‌وان ده‌بات.
باراخ مایكڵ، پسپۆڕی بواری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و مامۆستای زانكۆ، توێژه‌ری په‌یمانگه‌ی فراید له ئیسپانیا پێیوایه؛ شۆڕشه‌كان به‌رده‌وامده‌بن، به‌ڵام دڵنیا نییه بتوانن باس له سه‌حه‌ری شۆڕش بكه‌ن له خۆرهه‌ڵاتی ناوهڕاستو باكوری ئه‌فریقا، ئه‌م خۆپیشاندانانه ده‌یسه‌لمێنن كه خه‌ڵكی توڕه‌ن، نه‌ك ته‌نیا له ده‌سه‌ڵات، به‌ڵكو له دۆخی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تیشیان، له‌به‌ر ئه‌وه گۆڕانیان ده‌وێت، به‌ڵام هه‌مو وڵاتێك تونس نییه، به تایبه‌ت میسر كه به‌شێكه له هاوكێشه‌یه‌كی هه‌رێمی و كه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی موباره‌ك، قورس‌تر ده‌كات. كێشه‌كانی ئیسرائیل- فه‌له‌ستین، جیابونه‌وه‌ی سودان، به‌هێزبونی ئه‌سیوبیا، ئه‌و كێشانه‌ن كه وا ده‌كه‌ن موباره‌ك، زیاتر پشتگیریی بكرێت بۆ مانه‌وه.
به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمیی، ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا سورن له‌سه‌ر رێزگرتنی دیموكراسی‌و مافه‌كانی مرۆڤ، به‌ڵام له واقیعدا ئه‌وان ده‌یانه‌وێت موباره‌ك بهێڵنه‌وه، چونكه به‌دیلێكی باش بۆ ئه‌و نابینن، له‌به‌ر ئه‌وه گه‌ر دۆخه‌كه له‌بار بێت، ئه‌وان پێیانباشتره ئه‌و رژێمه به‌رده‌وامبێت، نه‌ك گۆڕانێكی گه‌وره روبدات.
تۆماس لیپمان، نوسه‌رو رۆژنامه‌نوس، توێژه‌ری بواری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئیسلام له واشنتۆن ده‌ڵێت: گه‌شبین نیم، ره‌نگه چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی نوێ له میسر‌و تونس هه‌بێت، به‌ڵام دواتر چی روده‌دات، كوا ئه‌و هه‌لی كارانه‌ی كه ده‌بێت هه‌بێت بۆ ئه‌و لاوانه‌ی له‌سه‌ر جاده‌ن؟ هۆكاری ئه‌وه‌ی كه له سعودیه‌و كوێتیش ئه‌و جۆره خۆپیشاندانانه نابینرێت ئه‌وه‌یه، كه هه‌لی كار زۆر بۆ لاوانی خوێنده‌وار هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه له میسر‌و تونس و جه‌زائیر وانییه، به‌ڵام واز له‌م شاگهشكهبونهی ئێستای میسر بێنین و سه‌یری واقیعی هه‌رێمه‌كه بكه‌ین بزانین چی ده‌بینین، ئیفلیجی سیاسی و دابه‌شبونی تائیفیی له لوبنان، له سوریا هه‌مو شتێك تیجاره‌ته، له یه‌مه‌ن كه‌می ئاو كێشه‌یه، هاوڵاتییانی میسر ژماره‌یان له ئاستی سه‌رچاوه ئابورییه‌كه‌یان زیاتره، سه‌ركردایه‌تییه‌كی بێشهرعیهت له فه‌له‌ستین، ململانێیه‌كی دیكه‌ی تائیفیی له عێراق، دابه‌شبونی سودان، وه‌ستانی ئابوری و سیاسی مه‌غریب و جه‌زائیر و لیبیا، ئێستا ده‌بێت پرسیاری ئه‌وه بكرێت؛ كوان ئه‌و سه‌ركرده كاریزیمیانهی كه ده‌توانن ره‌فاهیه‌ت و دیموكراسی راسته‌قینه بۆ خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه بگوێزنه‌وه؟ من نایانبینم.
جۆیڵ هێرست، پسپۆڕی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و دیموكراسی له ئه‌نجومه‌نی په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كان له واشنتۆن پێیوایه: په‌یوه‌ندیی نێوان حكومهتو هاوڵاتییان به ته‌واوی ده‌گۆڕێت، ئه‌م خۆپیشاندانانه‌ی شه‌قام به‌رده‌وامبێت، یاخود نا، حكومه‌ته‌كان بڕوخێن یان نا، ئه‌وانه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدان پێشتر هه‌ستیان به توانای بێپایانی خۆیان بۆ مانه‌وه له ده‌سه‌ڵاتدا ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا مامه‌ڵه‌ی خۆیان ده‌گۆڕن، ئاراسته‌ی گۆڕانه‌كه به‌ره‌و سه‌ركوتكردنی زیاتر بێت (وه‌ك له ئێران رویدا)، یان كرانه‌وه بێت ئه‌وه په‌یوه‌ندیی به فشاری نێوده‌وڵه‌تییه‌وه هه‌یه.
جۆیڵ هێرست ده‌ڵێت: هیوادارم شۆڕشه‌كه دیموكراسی بێنێت بۆ ناوچه‌كه، یه‌كێك له پره‌نسیپه‌كانی دیموكراسی ئه‌وه‌یه حكومه‌ت به‌رمه‌بنای قه‌ناعه‌تی هاوڵاتییانه، پێموایه؛ ئه‌وه رونه كه زۆرێك له حكومه‌ته‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌مشێوه‌یه نین، به‌ڵام ئه‌وه‌ش گرنگه كه بزانین دیموكراسی تۆلێرانسی دینی و سیاسییه، سه‌ربه‌ستی تاك و جیابونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانه، له تونس گۆڕان به‌ره‌و حكومه‌تێكی زیاتر- ئیسلامیی رویداوه، كه نیگه‌رانمان ده‌كات له‌وه‌ی سته‌مكارییه‌ك به جۆرێكی تر بگۆڕێت، گه‌ر حكومه‌ته‌كان بگۆڕێن، پێویسته حكومه‌ته نوێیه‌كان ئه‌وه‌یان له‌بیربێت كه ده‌سه‌ڵات گرتنه ده‌ست چییه و هه‌وڵبده‌ن ئازادی بۆ هه‌موان دابین بكه‌ن.
هیلاری كلنتۆن، هیوای خواستوه كه ئاكامی پرۆتێستهكهی میسر هه‌ڵبژاردنێكی پاك و ئازادانه بێت. خۆرئاوا به‌رده‌وامبێت له ده‌ستوه‌ردانه ناو چه‌ند كێشه‌یه‌كی ئه‌م هه‌رێمه‌وه، گه‌ر هیچ گۆڕانێك رونه‌دات، ئه‌وه خۆرئاوا فشاری زیاتر ده‌خاته سه‌ر حكومه‌ته‌كان بۆ ریفۆرمی سیاسیی، گه‌ر حكومه‌تی نوێ دروستبن، ئه‌وه خۆرئاوا هه‌وڵده‌دات له پرۆسه‌ی دیموكراتیزهكردندا یارمه‌تی ته‌كنیكییان بدات و هاوكارییان بكات بۆ دروستكردنی ناوچه‌ی عه‌ره‌بی ئازاد، به‌ڵام زۆربه‌ی شته‌كان ده‌كه‌وێته سه‌ر حكومه‌ته‌كان، ترسی خۆرئاوا ئه‌وه‌یه كه ئه‌وه‌ی (30) ساڵ لهمهوپێش له ئێران رویدا له‌م ناوچه‌یه‌ش روبدات، كه دێته سه‌ر گۆڕانی حكومه‌ت پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه؛ ئایا جێگره‌وه‌كان دیموكراسی راسته‌قینه ده‌هێنن و هاوڵاتییان ئازاد ده‌كه‌ن، یاخود سته‌مكارێك جێگه‌ی ئه‌وانه‌ی پێش‌و ده‌گرێته‌وه؟ ئایا دژایه‌تیكردنیان بۆ خۆرئاوا زیاد ده‌كه‌ن، یاخود په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵدا دروستده‌كه‌ن؟.
ده‌رباره‌ی سه‌ركردایه‌تی نوێی ئه‌م ناوچانه جۆیڵ هێرست، پێیوانییه: هیچ یه‌كێك له ئیسلامی و پۆپۆلیسته‌كان به‌دیلێكی باش بن، ده‌بێت ده‌وڵه‌تی عه‌لمانی و ده‌زگایی گرنگ دابمه‌زرێت، كه نوێنه‌رایه‌تی ته‌واوی خه‌ڵك بكات و رێز له گواستنه‌وه‌ی ئاشتییانه‌ی ده‌سه‌ڵات بگرێت و مافه‌كانی مرۆڤ دابین بكات به مافی ئازادیی دینیشه‌وه.