سازدانی: نه‌ژاد جه‌لال
ساڵی رابردوو له كۆنگره‌یه‌كدا سه‌باره‌ت به یادكردنه‌وه‌ی ئه‌نفال له وڵاتی هۆڵه‌ندا، ده‌سته‌ی به‌شداری كۆنگره‌كه پێشنیازیانكرد كه كۆنگره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌جینۆسایدناساندنی ئه‌نفال له كوردستان سازبكرێت، دوای سه‌ردانی نوێنه‌ری كۆنگره‌كه‌ی هۆڵه‌ندا بۆ هه‌رێمی كوردستان و پێشكه‌شكردنی راسپارده‌ی كۆنگره‌ی هۆڵه‌ندا به سه‌رۆكی حكومه‌ت و داواكردن له حكومه‌تی هه‌رێم بۆ هاوكاری و پشتیوانی له به‌ستنی كۆنگره‌یه‌ك بۆ به جینۆساید ناساندنی ئه‌نفال به كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له كوردستان، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌باشی خۆی بۆ ئه‌و كۆنگره‌یه ده‌ربڕی و له 25ی كانونی دووه‌می 2008 ئه‌و كۆنگره‌یه له شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك میوانی بیانی و ناوخۆ به‌رێوه‌چوو، سه‌ره‌ڕای پێشكه‌شكردنی چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌نفال، له كۆتایدا كۆنگره‌كه كۆمه‌ڵێك راسپارده‌ی ده‌ركرد. له‌م دیمانه‌یه‌دا ڤینۆس فایه‌ق نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوس و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆنگره‌ی به‌جینۆسایدناساندنی ئه‌نفال ئامانج و ده‌ره‌نجام و راسپارده و كاریگه‌ری ئه‌و كۆنگره‌یه ده‌خاته‌ڕوو.
• سه‌ره‌تای بیرۆكه‌ی به‌ستنی كۆنگره‌ی ئه‌نفال له كوێوه سه‌ریهه‌ڵداوه؟
- بیرۆكه‌ی ئه‌م كۆنگره‌یه له كۆنگره‌ی هۆڵه‌نداوه سه‌ریهه‌ڵدا، ساڵی پار له هۆڵه‌ندا له یه‌كێك له هۆڵه‌كانی پارله‌مانی هۆڵه‌ندا و رۆژی دواتریش له هۆڵێكی یه‌كێك له زانكۆكانی هۆڵه‌ندا یادی ئهنفالكرایهوه، له‌وێوه پێشنیاری ئه‌م كۆنگره‌یه كرا و یه‌كێك له راسپارده‌كانی ئه‌و كۆنگره‌یه سازدانی كۆنگره‌یه‌ك بوو بۆ به‌جینۆسایدناساندنی ئه‌نفال له‌سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان، ئێمه چه‌ندین جاریش ئاماژه‌مان به‌وه‌داوه كه ته‌نها ئێمه خاوه‌ن بیرۆكه‌ی وه‌ها نین، نه‌خێر بیرۆكه‌ی تری له‌مشێوه‌یه زۆر هه‌بووه وه‌ك كه‌سانی دڵسۆز بۆ مه‌سه‌له‌ی ئه‌نفال و رێكخراوه‌كان، به‌ڵام له‌وه‌ی كه بۆچی ئه‌و بیرۆكانه‌ی ئه‌وان سه‌ركه‌وتوونه‌بووه، ئه‌وه ده‌بێت له خۆیان بپرسرێت، خۆیان باشتر ده‌زانن، چونكه خۆیان خاوه‌نی پرۆژه‌كه‌یان بوون.
• ئه‌وه‌ی كه له شاری هه‌ولێركرا یه‌كێكه له قۆناغه‌كانی بیرۆكه‌كه‌تان، ئایا چه‌ند قۆناغی تر ماوه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه وێستگه‌ی كۆتایی كاره‌كه‌تان؟
- ئه‌وه‌ی له هۆڵه‌نداش كرا قۆناغی ئه‌م پرۆژه‌یه نه‌بوو، به‌ڵكو یادكردنه‌وه‌ی ئه‌نفال بوو، بیرۆكه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ش له‌وێوه سه‌ریهه‌ڵدا، ئه‌مه‌ی شاری هه‌ولێر گه‌وره‌ترین قۆناغی بیرۆكه‌كه‌یه، چونكه مه‌به‌ست ێی به جینۆساید ناساندنی ئه‌نفال بوو، ئه‌وه‌ی له هه‌ولێر كرا یه‌كه‌م هه‌نگاوه، به‌ڵام ئه‌م پرۆژه‌یه درێژخایه‌نه و به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌نگاوی دووه‌ممان سازدانی كۆنگره‌یه‌كه له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان، ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێكیش له ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌كان بۆ شوێنی به‌ستنی كۆنگره‌كه پێشنیازكراون.
• له‌جیاتی هه‌ولێر، ئه‌گه‌ر ئه‌و كۆنگره‌یه له‌ناو كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان و له‌و ناوچانه‌ی ئاسه‌واری ئه‌نفالی پێوه‌دیاره بكرایه بایه‌خ و گرنگی كۆنگره‌كه‌ی زیاتر نه‌ده‌كرد؟
- ئه‌م قسه‌یه جانبێكی زۆر عاتفی تیایه، ئێمه رێزمان بۆ ئه‌و رایه هه‌یه، ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی مه‌نتیقی بیر له‌و مه‌سه‌له‌یه بكه‌ینه‌وه، كۆنگره‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه چه‌ندین پێویستی ده‌وێت، له رووی هونه‌ریه‌وه و پێویستی به هۆڵی گه‌وره هه‌یه، پێویستی به ئوتێلی كه‌شخه و باش هه‌یه، چونكه چه‌ندین میوانت له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات بانگكردووه، من به‌تۆ ده‌ڵێم: ئایا له ناحیه‌ی شۆڕش و له كه‌لار و ئۆردوگای سمود، ئه‌م ئیمكانیهتانه ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت؟ به‌بڕوای من سازدانی كۆنگره له‌و شوێنانه لایه‌نی عاتفی زیاتر تێدایه وه‌ك له مه‌نتیق، زۆر زه‌حمه‌ته بتوانرێت وه‌ها كۆنگره‌یه‌ك له‌و ناوچانه سازبدرێت.
• به‌ڵام ئێوه میوانهكانیشتان نه‌برد سه‌ردانی ئه‌و ناوچانه بكه‌ن كه كه‌سوكاری ئه‌نفاله‌كانی تێدا ده‌ژی؟
- ده‌كرا ئێمه وهفدهكانمان به‌رین بۆ ئه‌و ناوچانه، به‌ڵام ئه‌وه په‌یوه‌ندی به ئه‌جێندای میوانه‌كانه‌وه هه‌یه، ئه‌ندام په‌رله‌مانێك ده‌توانێت سێ رۆژ ته‌رخان بكات بۆ ئه‌و كاره، ئه‌وانه‌ی كه من هێنابوومن چوار ئه‌ندام پارله‌مان بوون، رۆژی 29ی مانگ دانیشتنی پارله‌مانیان هه‌بوو، ده‌بوو بگه‌ڕانایه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به كاتی ئه‌وانه‌وه هه‌بوو و ئه‌وه‌نده‌یان كات هه‌بوو.
• هاوكاری مادی و مه‌عنه‌وی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ سازدانی ئه‌م كۆنگره‌یه له چ ئاستێكدابوو؟
- حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌رووی مادییه‌وه هه‌موو ئیمكاناتێكی ده‌سته‌به‌ركردووه بۆ كۆنگره‌كه، له‌رووی مه‌عنه‌ویشه‌وه، تا ئه‌م ساته حكومه‌تی هه‌رێم هه‌موو پشتیوانییه‌كی پرۆژه‌كه‌ی كردووه، من كه ده‌ڵێم حكومه‌تی هه‌رێم به‌تایبه‌ت خودی سه‌رۆك وه‌زیران ناوده‌به‌م، كه ئه‌و ته‌به‌نی ئه‌و راسپارده‌یه‌ی ئێمه‌ی كرد كه هاوینی رابردوو هێنامانه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران و حكومه‌ت پشتگیری باشی پرۆژه‌كه‌ی كردووه.
• به‌ڵام كه‌سوكاری قوربانییه‌كانی ئه‌نفال گله‌یی زۆریان له‌حكومه‌ت ههه و بێ خزمه‌تن، ئایا نابێت پێشتر حكومه‌ت راسته‌وخۆ هاوكاری ئه‌وان بكات؟
- ئه‌گه‌ر قسه له‌سه‌ر كه‌موكوڕییه‌كان بكه‌ین ئه‌وا قسه زۆره، ئه‌گه‌ر ره‌خنه له حكومه‌ت بگرین ئه‌وا ره‌خنه‌ی زۆر هه‌یه، به‌ڵام با قسه له‌سه‌ر لایه‌نه ئیجابییه‌كانی كۆنگره بكه‌ین، كۆنگره‌كه سه‌دایه‌كی باشی هه‌بووه، یه‌كه‌م: چوار پارله‌مانتاره هۆڵه‌ندییه‌كه كه رۆیشتوونه‌ته‌وه له رۆژنامه‌ی ده‌یلی تێلێگرافی هۆڵه‌ندیدا بڵاویانكردۆته‌وه كه شاری دهنهاغیان ده‌ستنیشانكردووه بۆ دروستكردنی مۆنۆمێنتێك بۆ قوربانییه‌كانی كورد.
دووه‌م: حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاریداوه كه موچه‌ی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان له 150 هه‌زار دیناره‌وه زیادبكات بۆ 300 هه‌زار دینار.
ئه‌مه‌ش ده‌ستكه‌وتی كۆنگرهكهیه، له توانای ئه‌و كۆنگره‌یه‌دا بوو كه حكومه‌ت ناچاربكات به واجبی ویژدانی و ئه‌خلاقی خۆی هه‌ستێت به‌رامبه‌ر به كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان، من یه‌ك دوو شتی تریشم بیستووه كه له نیازیاندایه له‌م ماوه‌یه‌دا بیكه‌ن بۆ كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان، كه ئه‌مه‌ش ده‌ستكه‌وتی ئه‌و راسپاردانهیه كه پێشكه‌ش به حكومه‌تی هه‌رێممان كردووه.
• كه‌واته ئێوه هه‌وڵه‌كانتان جگه له به جینۆسایدناساندنی ئه‌نفال، هه‌وڵێكیشه بۆ یارمه‌تی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان؟
- به‌ڵێ، ئێمه راسپاردهكانمان خۆی له سێ ته‌وه‌ردا ده‌بینێته‌وه، ئه‌ركی كۆنگره به‌جیا، ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێم و عیراق به‌جیا، ئه‌ركی كۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌جیا، ئه‌وه‌ی كه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت كۆمه‌ڵێك خاڵه كه له ئێستاوه كارمان له‌سه‌ركردوون، لیژنه‌ی تایبه‌ت پێكده‌هێنرێت بۆ به‌دواداچوونی جێبه‌جێكردنی راسپارده‌كانی كۆنگره.
• له راسپارده‌كانی ئێوه‌دا چ ئه‌ركێك ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان؟
- چه‌ند ئه‌ركێك ده‌كه‌وێته سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم، یه‌كه‌م: چاككردنی باری گوزه‌ران و بژێوی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان. دووه‌م: چاككردنی باری كۆمه‌ڵایه‌تی و باری یاسایی هه‌ڵواسراوی كه‌سوكاری ئه‌نفاله‌كان، ئه‌مانه‌ش گرنگترین دوو هۆكارن بۆ ناڕه‌حه‌تی ژیانی ئه‌وان.
• ئه‌و به‌ڵێنانه بۆ جاری پێنجه‌م و شه‌شه‌میش زیاتره كه به كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان ده‌درێت، به‌ڵام جێبه‌جێنه‌كراون ، ئێوه تا چه‌ند به‌م به‌ڵێنانه گه‌شبینن؟
- لێره با قسه‌یه‌ك نه‌كه‌م و پێشبینی داهاتوو بكه‌م، دوایش قسه‌كه‌ی من وا ده‌رنه‌چێت، به‌ڵام ئه‌م نه‌فه‌سه‌ی ئه‌مجاره زۆر جیاوازه له جاره‌كانی تر، ئه‌م هاتنه پێشهوهیهی ئه‌مجاره‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت، ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت له‌وه‌ته‌ی ئه‌نفال رویداوه هیچ هه‌نگاوێكی وا نه‌نراوه، ئێمه به‌تایبه‌ت پێنج ئه‌ندامه بێلایهنهكهی كۆنگره داوامانكردووه حكومه‌ت تا دوا نه‌فه‌س به‌مشێوه‌یه بمێنێته‌وه، هیواداریشین هه‌ر به‌و نه‌فه‌سه بمێنێته‌وه، منیش له‌گه‌ڵتام خه‌ڵك توشی بێ ئه‌مه‌لی و بێ بڕوایی بووه، زۆر به‌ڵێن و وه‌عد دراون و جێبه‌جێنه‌كراون، ئه‌وه واقیعه، به‌ڵام له‌بری ئه‌وه‌ی به‌دوای كه‌موكوڕییه‌كاندا بگه‌ڕێین، بگه‌ڕێین به‌دوای لایه‌نه ئیجابییه‌كان و ئیش له‌سه‌ر لایه‌نه ئیجابییه‌كان و ده‌سكه‌وته‌كان بكه‌ین، ئه‌مه‌ش بیری حكومه‌ت ده‌هێنێته‌وه كه ئه‌ركه‌كانی چییه.
• ئێوه سه‌رقاڵی پرۆژه‌یه‌كن بۆ به جینۆساید ناساندنی ئه‌نفال، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك كه‌س و رێكخراو پرۆژه‌كه‌ی ئێوه به ئیجابی نابینن، له‌هه‌مان كاتدا ئه‌و لایه‌نانه‌ش سه‌رده‌مانێكه كار له دۆسیه‌ی ئه‌نفالدا ئه‌كه‌ن، ئه‌مه دڵسۆزی ئه‌وانه بۆ قه‌زییه‌كه یان شتێكی تره؟
- به بڕوای من له دڵسۆزییه‌وه‌یه.
• كه‌واته ئه‌وانیش دڵسۆزی قهزییهكهن؟
- به‌ڵێ ئه‌وانیش دڵسۆزی قهزییهكهن.
• ئه‌ی بۆ هه‌وڵه‌كانتان یه‌ك ناخه‌ن؟
- بۆ یه‌كی ناخه‌ن؟ له‌وان بپرسه، ئه‌مه فرسه‌تێكی زۆر گه‌وره بوو، هه‌مووشیان دهعوهتكرابوون و هه‌مووشیان بۆیان هه‌بوو بێن لێكۆڵینه‌وه پێشكه‌ش بكه‌ن و له لیژنه فه‌رعیه‌كاندا كاربكه‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌هاتن، ده‌توانن ئه‌و پرسیاره له خۆیان بكه‌ن.
• ئه‌ی چۆن ده‌ڵێیت له دڵسۆزییه‌وه‌یه؟
- نازانم، ئه‌گه‌ر بڵێم له دڵسۆزییه‌وه نییه، ناوێرم ئه‌و زوڵمه گه‌وره‌یه بكه‌م، چونكه ئه‌وانیش خه‌مخۆری ئه‌نفالن، لێره پێویست ناكات ناوی كه‌س بهێنین، به‌ڵام رێكخراوی تیایه ساڵانێكی زۆره كار بۆ ئه‌و قهزیهبه ده‌كات، به‌ڵام هه‌ندێكیان پێیانوایه به‌س بۆ ئه‌وان هه‌یه باسی ئه‌نفال بكه‌ن، له كاتێكدا ئه‌م پرۆژه‌یه پڕۆژه‌یه‌كی نیشتمانییه و پێویستی به پشتیوانییه‌كی حكومی هه‌بووه، ئه‌گه‌ر لایه‌نی حكومی پشتگیری نه‌كات، ئه‌ندام پارلهمانێك ئه‌گه‌ر لایه‌نێكی وه‌ك حكومه‌ت ده‌عوه‌تی نه‌كات ئاماده نییه له ئه‌وروپاوه بێت و ژیانی خۆی بخاته خه‌ته‌ریاته‌وه، من ته‌حه‌دای ئه‌و لایه‌نانه ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره بكه‌ن له‌سه‌ر خاكی كوردستان، خه‌ڵكی ئاسایی و چالاك ده‌هێنن، به‌ڵام ئه‌ندام پارله‌مانێكی ئه‌وروپایان بۆ نایات، من ئه‌ندام پارله‌مانێكی ئه‌وروپیم هێنا بوو، ئه‌و كه‌سه‌ش به قسه‌ی رێكخراوێك نایاته كوردستان، ئه‌مه كاری حكومه‌ته و به سه‌رپه‌رشتی حكومه‌ت ده‌كرێت، ئه‌وان ده‌ستیان نه‌خسته ده‌ستمانه‌وه، چونكه پێیان وابوو ئه‌و ئیشه به‌وان ده‌كرێت.
• له كۆنگره‌دا كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك و كه‌سایه‌تی بیانی بانگهێشتكرابوون كه له‌گه‌ڵ قه‌زیه‌كه‌دا بوون، ئایا بانگهێشتكردنی هه‌ندێك ده‌نگ و كه‌سایه‌تی عه‌ره‌ب و جیهانی كه باوه‌ڕیان به‌و قه‌زییه نییه زه‌روور نه‌بوو؟
- ئه‌مه مونازه‌ره‌یه‌ك نییه، خه‌ڵك بێنین بزانین كێ سه‌رده‌كه‌وێت، كێ سه‌رناكه‌وێت، ئێمه قهزیهیهكمان هه‌یه خه‌ڵكانێك بانگ ده‌كه‌ین كه ئیمانی به قهزییهكهمان هه‌بێت، كه‌سانێكی وه‌ك شۆڤێنییهكی عه‌ره‌بی بانگ ناكه‌ین كه ئیمانی به قه‌زییه‌كه‌ی ئێمه نییه، خه‌ڵكێكمان ده‌وێت كه بڵێت ئه‌وه جینۆسایده، به‌پێی یاسا ئه‌وه جینۆسایده.
• هه‌ندێك له‌وانه‌ی كه بانگكرابوون وه‌ك له راپۆرت و لێكۆڵینه‌وه‌كانیان دیاربوو هێنده‌ی رۆشنبیرێكی كورد ئاگاداری قهزییهكهن، ئه‌مانه تائێستا هیچیان نه‌كردبێت له‌مه به‌دوا چی ده‌كه‌ن؟
- به‌ڵێ، ئه‌وان شتێك ده‌كه‌ن، له‌و راپۆرته‌ی كه له رۆژنامه‌ی تێلیگرافی هۆڵه‌ندیدا بڵاوبۆته‌وه ده‌ڵێت: ئه‌وان له‌ناو پارله‌مانی هۆڵه‌ندا كارده‌كه‌ن بۆ به جینۆساید ناساندنی گه‌لی كورد، به‌ڵێ ئه‌وروپییه‌كان به‌خۆڕایی نایه‌نه ئێره و كاتی خۆیان به‌فیڕۆ ناده‌ن، به‌تایبه‌تی فێرتهیفن كه به قه‌ت ئێمه به‌ویژدانه‌وه له‌گه‌ڵ قه‌زییه‌ی كورد و ئه‌نفالدا ژیاوه، یه‌كێك له هه‌ره موحازه‌ره بهبایهخهكان موحازه‌ره‌كه‌ی فێرتهیفن بوو.
• كۆنگره‌ی هه‌ولێر وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌می پرۆژه‌كه‌تان بوو، ئایا كاری دواترتان چییه، ئه‌و كۆنگره‌یه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌به‌سترێت، له‌چ وڵاتێكه و چ كاتێكه؟
- پێشنیازكراوه ئه‌گه‌ر فریا بكه‌وین، یان برۆكسل پایته‌ختی یه‌كێتی ئه‌وروپا بێت، چونكه كاریگه‌رییه‌كی سیاسی هه‌یه له جیهاندا، یان لاهای بێت چونكه باره‌گای دادی نێوده‌وڵه‌تی و باره‌گای دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی لێیه، هه‌روه‌ها پێشنیاری واشنتن و له‌نده‌نیش كراوه، شوێنێكی تریش كه راسپێردراوه یه‌كێك له ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌كانه كه كۆنگره‌یه‌كی لێبكرێت، ئه‌گه‌ر فریا نه‌كه‌وین ئه‌وه‌ی ئه‌وروپا بكه‌ین ئه‌وا له یه‌كێك له ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌كان كۆنگره‌ی دووه‌م ده‌كه‌ین، بۆ كاته‌كه‌شی بیرمان له مانگی چوار كردۆته‌وه، بۆ نموونه 20ی نیسان یادی ئه‌نفاله، به‌ڵام جارێ نازانین فریا ده‌كه‌وین یان نا.