رێككه‌وتنی ئه‌منیی نێوان هه‌رێم و ئێران بۆ جێبه‌جێنه‌كرا؟
راپۆرت: به‌هادین و دیه:
دوای زیاتر له پێنج مانگ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر ئیمزاكردنی یاداشتێكی لێكگه‌یشتن له‌نێوان یهكێتیو پارتی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران، سه‌باره‌ت به وه‌ستاندنی تۆپبارانكردنی كوردستان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، به‌ڵام ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه سوپای ئێران ده‌ستیكردووه‌ته‌وه به تۆپبارانكردنی ناوچه سنووریه‌كان، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له رێككه‌وتنه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئێران پابه‌ند نه‌بووه به‌و رێككه‌وتنه‌و نازانرێت هۆكاری ئه‌و تۆپبارانه‌ی چییه، سه‌باره‌ت تۆپبارانه‌كان و "له‌به‌رئه‌وه‌ی وه‌فده‌كه حیزبی بوون نه‌ك حكومی، بۆیه هیچ رێككه‌وتنێكی لێنه‌كه‌وته‌وه".
له‌چه‌ند رۆژی رابردووه‌وه تا ئه‌مڕۆ تۆپخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران تۆپبارانی گونده‌كانی سنووری ناحیه‌ی ژاراوه‌ی ده‌ستپێكردووه‌ته‌وه‌و زیانی به نزیكه‌ی 10گوندی ناوچه‌كه گه‌یاندووه، له‌وانه سووتانی چه‌ندین له‌وه‌ڕگه‌و ره‌زو باخ، هه‌روه‌ها ترس‌و دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆری له‌نێو دانیشتووانی سنووره‌كه‌دا دروستكردووه.
سه‌باره‌ت به زیانه‌كانی تۆپبارانی سنووره‌كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ئازاد وسو حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی ژاراوه ئه‌وه‌ی بۆ رۆژنامه ئاشكرا كرد زیاتر له 80 خێزانی گونده‌كانی (شناوانو ئه‌ركه‌و سوره گڵهو سپیه گڵهو مارهتوو شناوهو به‌سته‌و ره‌زگه‌ی سه‌روو ره‌زگه‌ی خواروو) ئاواره‌بوون، كه به‌هۆی تۆپبارانه‌كانه‌وه زیانیان پێگه‌یشتووه‌و ئازاد وتی: "تۆببارانهكه زیانی گیانی نه‌بووه، به‌ڵام ترس‌و دڵه راوكێیه‌كی زۆری له‌نێو دانیشتووانی ئه‌و گوندانه دروستكردووه، ره‌زو باخه‌كانی هه‌شت گوند زیانی مادیی زۆریان به‌ركه‌وتووه".
مانگی تشرینی ساڵی رابردوو، وه‌فدێكی یهكێتیو پارتی سه‌ردانی ئێرانیان كرد بۆ ئه‌نجامدانی رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ئێران، به‌ڵام به‌وته‌ی ئه‌ندامانی وه‌فده‌كه نه‌توانراوه ئه‌و رێككه‌وتنه ئیمزا بكرێت، ته‌نها یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتن ئیمزاكرا به‌هۆی ئه‌وه‌ی رێككه‌وتن له‌نێوان دوو وڵات‌دا ده‌كرێت، سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاند: ئه‌و وه‌فده نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمیان نه‌كردووه، ته‌نها وه‌فدێكی حیزبی بوون، بۆیه نه‌یانتوانیوه وه‌كو حكومه‌ت مامه‌ڵه بكهنو رێككه‌وتننامه ئیمزا بكه‌ن.
ده‌رباره‌ی ئه‌و یاداشته‌ی كه ساڵی رابردوو له‌نێوان حكومه‌تی ههرێمو حكومه‌تی ئێران‌دا ئیمزاكرا بۆ پاراستنی ئه‌منییه‌تی سنووره‌كان، دوای قه‌یرانی داخستنی سنووره‌كانی ئێران به رووی هه‌رێمی كوردستاندا، جه‌بار یاوه‌ر، وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پاراستنی هه‌رێم له لێدوانێكدا وتی: "ناكرێت رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌منی له‌نێوان حكومه‌تی ههرێمو حكومه‌تی تاران‌دا ئیمزا كرابێت، چونكه رێككه‌وتننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌نێوان دوو ده‌وڵه‌تدا دهبێتو هه‌رێمیش به‌شێكه له حكومه‌تی فیدراڵ، بۆیه ناكرێت رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌منیان ئیمزاكردبێت".
وتیشی: "ده‌كرێت یاداشتنامه‌ی لێكگه‌یشتن بێت‌و هه‌ردوولا رێككه‌وت بن له‌سه‌ر پاراستنی سنووره‌كانی یهكترو رێگه نه‌درێت له خاكی هیچ لایه‌كه‌وه هێرش بكرێته سه‌ر خاكی لایه‌نه‌كه‌ی دیكه‌و سنووره‌كانی ببه‌زێنرێت، بۆیه ته‌نها یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتن ئیمزاكرا".
بیانووی هێزه‌كانی ئێران بۆ به‌زاندنی سنووری ههرێمو تۆپبارانكردنی ناوچه سنوورییه‌كان به تایبه‌ت ناوچه‌كانی پشده‌ر بوونی هێزه‌كانی پژاك بوو له‌سه‌ر سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان - ئێران‌و له دوای سه‌ردانی وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێم له ساڵی پاردا بۆ ئێران‌و پێكهێنانی كۆمیته‌ی هاوبه‌شی حكومه‌تی هه‌رێم - ئێران، به‌رپرسانی تاران داوای گره‌نتیان له حكومه‌تی هه‌رێم كردبوو كه رێگه نه‌ده‌ن هێزه‌كانی پژاك له سنووره‌كانی هه‌رێمه‌وه چالاكی له دژی ئێران ئه‌نجام بده‌ن.
چاودێرانی سه‌ربازی پێیانوایه كه به هۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌نجومه‌نی شورای ئێران كه هێزه‌كانی پژاك داوای بایكۆتكردنی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌یان له خه‌ڵك كردبوو، له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی به‌هارو سیانزه‌به‌ده‌ر له ئێران هۆكارن بۆ تۆپبارانكردنی خاكی هه‌رێم له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئێرانه‌وه به‌و مه‌به‌سته‌ی له رێی تۆپبارانكردنه‌وه ئێران هۆشداری بداته پژاك كه ئاگاداری جموجۆڵیانهو رێگه له چوونه ناوه‌وه‌ی هێزه‌كانی پژاك بۆ ناوخاكی وڵاته‌كه‌ی بگرێت.
بۆچوونێكی دیكه ئه‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵ زیادبوونی گوشاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر حكومه‌تی ئه‌نقه‌ره تا كێشه‌ی په‌كه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت، حكومه‌تی تاران مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه كێشه‌ی په‌كه‌كه چاره‌سه‌ربكرێت‌و ئه‌مه‌ریكا پشتگیری له هێزه‌كانی په‌كه‌كه‌و پژاك بكات، وه‌ك هێزێك له دژی ئێران به‌كاریان بهێنێت، وه‌ك چۆن ئێستا موجاهدینی خه‌ڵق ههنو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام به هێزێكی تیرۆریستیان ناوده‌بات، به‌ڵام تا ئێستا له‌ناو نهبراونو وه‌ك هێزێكی ئۆپۆزسیۆن له دژی ئێران ماونه‌ته‌وه.