دیمانه: شه‌هرام عه‌بدوڵا
مسته‌فا هیجری سكرتێری حیزبی دیموكراتی كوردستان ئێران پێی وایه دیارده‌ی جیابوونه‌وه‌و پارچه پارچه‌بوونی حیزب‌و پارته كوردییه‌كان شتێكی تازه نییه‌و جێی نائومێدیش نییه ته‌نیا لهبارێكدا نه‌بێت كه‌ئه‌و كه‌سانه‌ی جیاده‌بنه‌وه له‌خه‌بات سارد ده‌بنه‌وه.
له‌دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ سبه‌ی، هیجری ئاشكرایكرد كهبی ئومێدن له‌وه‌ی كێشه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران به‌گفتوگۆ یه‌كلایی بكرێنه‌وه‌و روونیكرده‌وه چه‌ند ساڵێكه ستراتیژێكی نوێی خه‌باتیان گرتووه‌ته‌به‌ر كه‌بریتییه له‌هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ حیزب‌و پارته كه‌مینه‌كانی تری ئێران كه وه‌كو كورد ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه‌و وتی: "سه‌ره‌تا به هاوكاریی حه‌وت رێكخراو توانیمان (كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ) پێك بهێنین كه تا ئێستا ژماره‌ی ئه‌و رێكخراوانه گه‌یشتووه‌ته پازده رێكخراو كه له‌ناویاندا لانیكه‌م سێ رێكخراوی كوردی تێدایه"
ئه‌مه‌ش ده‌قی دیمانه‌كه‌یه:
سبه‌ی: هه‌ندێك كه‌س پێیانوایه ململانێی ریفۆرمخوازان‌و محافزكاران له هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی هه‌شته‌می په‌رله‌مانی ئێران‌و له سه‌رجه‌م پێكهاته‌ی كۆماری ئیسلامی‌دا، ململانێیه‌كی راسته‌قینه‌یه، هه‌روه‌ها پێیانوایه ئه‌گه‌ر ریفۆرمخوازان بڕیارده‌ربن، بارودۆخی سیاسیی ئێران دهگۆڕدرێتو تا راده‌یه‌ك دیموكراتیزه ده‌بێت، ئێوه به گشتی بۆچوونتان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن له ئێران‌و به‌تایبه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی هه‌شته‌می په‌رله‌مان چییه‌و مشتومڕی نێوان ریفۆرمخوازان‌و محافزكاران له كێبڕكێكانی هه‌ڵبژاردندا چۆن ده‌بینن؟
مسته‌فا هیجری: له‌و هه‌شت خوله‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پهرلهمانو له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماریشدا كه له سه‌ره‌تای ده‌سه‌ڵاتدارێتی كۆماری ئیسلامی دا‌و تا ئێستا به‌ڕێوه چووه، ئه‌وه‌ی كه ئێمه‌و هه‌موو خه‌ڵكی ئێران دیومانه، ئه‌وه‌یه كه هه‌ڵبژاردنێك به‌و مانایه‌ی كه ناوی بنێین هه‌ڵبژاردن له هیچكام له‌و شانۆگه‌ریانه‌دا به‌ڕێوه نه‌چووه، چونكه هیچكام له تایبهتمهندییو پێوه‌ره‌كانی هه‌ڵبژاردنی به‌و شێوه‌یه‌ی كه له دنیای دیموكراتیك‌دا بۆ هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد هه‌یه، تێدا نه‌بووه.
مه‌سه‌له‌ی ئه‌نجومه‌نی پاسهوانو ره‌تكردنه‌وه‌ی پاڵێوراوان له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌زگایه‌وه، له راستیدا دیاریكردنی كه‌سانێكه كه بۆ كۆماری ئیسلامی‌و له‌نێوانیاندا جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆ له ئارادا نییه، واته هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌توانن ببنه نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی خه‌ڵك ره‌ت ده‌كرێنه‌وه‌و كۆمه‌ڵێك له‌و كه‌سانه ده‌هێڵرێته‌وه كه بۆ خۆیان ناسیاویی ته‌واویان له‌سه‌ریان هه‌یه‌و هه‌ركام له‌وانه هه‌ڵبژێردرێن بۆ كۆماری ئیسلامی جیاوازییه‌كیان نییه، ئاكامه‌كه‌شی بووه‌ته ئه‌وه‌ی كه رۆژ به رۆژ راده‌ی به‌شداریكردنی خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كه‌م ده‌بێته‌وه، مه‌به‌ستم له كه‌مبوونه‌وه ئه‌وه نییه كه كۆماری ئیسلامی هه‌میشه دوای هه‌موو هه‌ڵبژاردنێك ریكلامێكی زۆر دهكاتو به سه‌ركه‌وتووی دادهنێتو ده‌ڵێت هه‌موو خه‌ڵك پێشوازیی له هه‌ڵبژاردن كردووه، به‌تایبه‌ت به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئێمه ده‌كه‌وێت رۆژ به رۆژ راده‌ی به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستاندا كه‌می بووه‌ته‌وه، كه یه‌كێك له‌وانه هه‌ڵبژاردنی خولی هه‌شته‌می په‌رله‌مانه.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه له سه‌ره‌تاوه تا ئێستا ریفۆرمخوازان له ئێران ریفۆرمخوازی حكومه‌تی بوون، ره‌نگه سه‌رده‌می زێڕینی ریفۆرمخوازان په‌رله‌مانی شه‌شه‌م بێت، ئه‌و ده‌م خاته‌می سه‌رۆك كۆمار بوو كه داموده‌زگاكانی جێبهجێكردنو زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی له‌ده‌ستدا بوو، به‌ڵام دیمان كه هه‌نگاوێك به‌ره‌و دیموكراسی هه‌ڵنه‌گیرا ته‌نانه‌ت كه له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی شه‌شه‌مدا ریكلامیان كرد به‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ست بگرن له‌پێش هه‌موو شتێك‌دا یاسای رۆژنامه‌وانی كه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه به ته‌واوه‌تی سنوردار كرابوویه‌وه، ده‌یگۆڕن، دیمان هه‌ر كه هاتنه سه‌ر كار به فه‌رمانێكی خامنه‌یی كه ناوی فه‌رمانی حكومه‌تیان له‌سه‌ر دانا، وازیان لێهێناو له باسكردنیشی په‌شیمان بوونه‌وه، له‌كاتێكدا كه پێشتر واده‌یان به خه‌ڵك دابوو، بۆیه ده‌بینین كه مه‌سه‌له‌ی ریفۆرمخوازی كه به سه‌رۆكایه‌تیی محه‌مه‌دی خاته‌میه‌وه هاته‌كایه‌وه، دوای دوو خولی چوار ساڵه‌ی سه‌رۆك كۆماریی له راستیدا ئیدی كۆتایی پێهاتو ئێكسپایه‌ر بوو، واته به كرده‌وه ئه‌و لایه‌نه پێشانیدا ناتوانێت هیچ ئاڵوگۆڕێك له كۆماری ئیسلامی‌دا بكات، كه قازانجی بۆ خه‌ڵك‌و دیموكراسی لێبكه‌وێته‌وه، به‌تایبه‌تی كه ده‌بوو هه‌موو كاره‌كان له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری بنه‌ڕه‌تی كۆماری ئیسلامی‌دا بكرێت، كه ده‌ستووری بنه‌ڕه‌تی خۆی یه‌كێك له گه‌وره‌ترین كۆسپه‌كانی به‌رده‌م ئازادی‌و دیموكراسی‌و كرانه‌وه‌یه، بۆیه پێمانوایه سه‌رده‌می ریفۆرم كۆتایی پێهاتووه‌و به‌ربه‌ره‌كانی نێوان ریفۆرمخوازان‌و محافزكاران كێبڕكێیه‌ك نییه كه خه‌ڵك دڵی پێی خۆش بێت، به‌تایبه‌تی كه هیچ لایه‌نێك له‌گه‌ڵ ئازادی‌و بیروبۆچوونی جیاواز‌و ئاڵوگۆڕ له كۆماری ئیسلامی‌دا نییه، ئه‌گه‌ر كێبڕكێیه‌ك له‌ئارادا بێت زیاتر له‌نێوان دهسهڵاتخوازاندایه كه هه‌ر كامه‌و بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵاتی زیاتر هه‌وڵ ده‌دات، نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی كه به قازانجی ئازادی‌و دیموكراسی‌و مافی نه‌ته‌وه‌كان‌و ئه‌و سته‌مانه‌ی كه ئێستا له خه‌ڵك ده‌كرێت، ئاڵوگۆڕ له حكومه‌تدا پێك بهێنێت.
سبه‌ی: ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا تا ئێستاش دژایه‌تی ئێران دهكاتو له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتی به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستای ناكۆكه، ئایا ئێوه وه‌كو حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران كه له دژی كۆماری ئیسلامی خه‌بات ده‌كه‌ن، له‌و پێناوه‌دا پێوه‌ندییه‌كی راشكاوانهتان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكادا هه‌یه؟
مسته‌فا هیجری: ئێمه وه‌كو حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له‌و باوه‌ڕه‌داین كه ئێمه‌ی كورد به ته‌نیا ناتوانین كۆماری ئیسلامی ئێران یان هه‌ر حكومه‌تێكی دیكه كه له ئێران‌دا ده‌سه‌ڵاتدار بێت، بڕوخێنین، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئێمه پشتمان به دوو فاكته‌ر به‌ستووه: یه‌كیان خهباتو تێكۆشانی خه‌ڵكی كوردستانه له ناوخۆدا كه له‌و پێناوه‌شدا كاری ئۆرگانیزاسیۆن‌و كاری راگهیاندنو له‌قاودانی كۆماری ئیسلامی ده‌كه‌ین، دووه‌م ئێمه بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانمان پێویستمان به پشتیوانیی ده‌ره‌كی هه‌یه، ئه‌و پشتیوانییه بریتییه له پشتیوانیی وڵاتانی دیموكرات‌و پیشه‌سازیی دنیا كه یه‌كێك له‌وانه ئه‌مه‌ریكایه‌و ره‌نگه له پله‌ی دووه‌میشدا ئه‌وروپا بێت، به ره‌چاوكردنی ئه‌و سیاسه‌ته‌یه كه ئێمه له مێژساڵه پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا هه‌بووه‌و هه‌یه، به‌وپێیه له‌باری دیپلۆماسییه‌وه به‌نیسبه‌ت خۆمانه‌وه چالاكییه‌كی به‌رچاومان له‌ئاستی ئه‌وروپاداو له‌گه‌ڵ حیزبه‌كان‌و وڵاتانی ئهوروپیو یه‌كێتیی ئه‌وروپادا هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین دهنگو خواستی نه‌ته‌وه‌كه‌مان به ناوه‌نده‌كانی بڕیاری گه‌وره‌ی دنیا رابگهیهنینو سیاسه‌تی حیزبهكهمانیان پێ بناسێنین.
سبه‌ی: ئایا ئه‌و پێوه‌ندییه‌ی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوبراودا هه‌تانه هیچ كات پرۆژه‌و به‌رنامه‌یه‌كی لانیكه‌م بۆ لاوازكردنی كۆماری ئیسلامی له ئێران‌و ناوچه‌كه‌دا لێكه‌وتووه‌ته‌وه؟
مسته‌فا هیجری: له‌و باوه‌ڕه‌دام كه حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا تا ئێستا سیاسه‌تێكی روونی به‌نیسبه‌ت ئێرانه‌وه نییه، راسته ئه‌مه‌ریكا له ئێران توڕه‌یه، به‌ڵام تا ئێستا سیاسه‌تێكی راگه‌یه‌نراوی ئه‌وتۆ له‌ئارادا نییه كه بۆ نموونه بڵێت ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌و كاره بكه‌ین‌و به‌رنامه‌یه‌كی بۆ دابڕ‌ێژین، بۆیه له‌و چوارچێوه‌یه‌دا پێموابێت نه‌ك هه‌ر وه‌ك حیزبی ئێمه، لانیكه‌م ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگاداربم ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ هیچكام له حیزبه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران پێوه‌ندییه‌كی ئه‌وتۆی نییه كه به‌رنامه‌یه‌كی له‌گه‌ڵدا دابڕێژێت، ئه‌و پێوه‌ندییه‌ش كه هه‌مانه زۆرتر پێوه‌ندییه‌كی سیاسیی‌و تێگه‌یشتنه له‌یه‌كتر سه‌باره‌ت به بارودۆخێك كه له ئێران‌و كوردستاندا هه‌یه.
سبه‌ی: له هێرشی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراق‌و پێشتریش بۆ سه‌ر ئه‌فغانستان، گریمانه‌ی ئه‌وه ده‌كرا كه ئه‌مریكا له ماوه‌یه‌كی كه‌مداو له‌دوای عێراق هێرش بكاته سه‌ر ئێران، به‌ڵام دوای رووداوه پێوه‌ندیداره‌كانی هێرشه‌كان، ئه‌و گریمانه‌یه لاوازبووه‌و ئێستا مه‌سه‌له‌ی باڵانسی هێز له ناوچه‌كه‌و له دنیادا كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و بۆچوونه كردووه، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م حاڵه‌ته هێرشی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران چه‌نده له واقیع نزیكه؟
مسته‌فا هیجری: ئه‌وه‌نده‌ی ئاگامان له سیاسه‌ته راگه‌یه‌نراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌یه‌و له سه‌ره‌تاوه بهداوادچوونمان بۆ كردووه‌و له‌و پێوهندییانهشدا كه له‌گه‌ڵیاندا بوومانه، هیچ كاتێك نه‌مانبیستووه به‌رنامه‌یه‌كی وا له‌ئارادا بێت كه له رێگای وشكانییه‌وه هێرش بكه‌نه سه‌ر ئێران‌و ئه‌و نموونه‌یه‌ی كه له ئهفغانستانو عێراقدا روویدا له ئێرانیشدا بیبه‌نه پێش، لێره‌دا ناچمه سه‌ر ورده‌كارییه‌كانی هۆكاره‌كانی ئه‌وه، ره‌نگه مه‌جالی زیاتری پێویست بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه تا ئێستا له‌ئارادا بووه هێرشێكی مه‌وزوعی ئه‌مه‌ریكا بووه بۆ سه‌ر ئێران له رێگای بۆردومانه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك كه هه‌ندێك ناوه‌ندی ستراتیژیی‌و ئابووریی‌و سهربازییو رێگاكانی پێوه‌ندیی به توندی بۆردومان بكات‌و زیانی گه‌وره‌ی لێبدات، تا ساڵی پار ئه‌م ئه‌گه‌ره له‌ئارادا بوو، به‌ڵام وه‌كو ئاماژه‌ت پێكرد مه‌سه‌له‌ی باڵانسی هێز له ناوچهكهداو جگه له‌وه من مه‌سه‌له‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتیشی بۆ زیاد ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ چه‌ند فاكته‌رێكی دیكه بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا تا ئێستا باس له هێرشكردن نهكاتو ئه‌گه‌ریی له‌ئارادا نه‌بێت، پێمانوانییه ئه‌مه‌ریكا له بارودۆخێكی واداو له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕستدا بیه‌وێت كارێكی ئه‌وتۆ بكات، چونكه به‌وه گیروگرفته‌كانی خۆی‌و هاوپه‌یمانانیشی زیاتر ده‌بێت، دیاره ئه‌مه‌ریكا وه‌كو یه‌كێك له وڵاتانی 5+1 تێده‌كۆشێت به دوو شێوه‌ی هاندان‌و سزادانه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ئێران بخاته سه‌ر رێگایه‌ك كه ده‌ست له پیتاندنی یۆرانیۆم هه‌ڵبگرێت‌و به‌و شێوه‌یه مه‌ترسییه‌كه له‌سه‌ر خۆی‌و به گشتی له‌سه‌ر دنیا لابه‌رێت، سیاسه‌تێك كه ئه‌مه‌ریكا له ئێستادا گرتوویه‌ته به‌ر له‌لایه‌كه‌وه هاندانی ئێرانه بۆ دیالۆگ. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه وه‌كو وتم سزادانیه‌تی، هه‌روه‌ك له ماوه‌ی پێشوودا دیمان بڕیاری سێیه‌می ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له دژی ئێران ده‌رچوو، كه ئه‌مه‌ریكا ده‌وری به‌رچاوی تێدا گێڕا.
سبه‌ی: ئێستا له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا پرۆسه‌ی دیموكراتیزه‌كردنی پێكهاته سیاسییه‌كان له هه‌ڵكشان‌و داكشاندایه، گریمان ئه‌م پرۆژه‌یه به راده‌یه‌كی وا پێشكه‌وت كۆماری ئیسلامی ناچاربكات له ناوخۆدا دیموكراسی رهچاوبكاتو حاڵه‌تێكی وا بێته پێشه‌وه كه پێویست به دانیشتنی له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن بكات، ئێوه وه‌كو حیزبی دیموكرات چه‌نده ئاماده‌ن له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی‌دا دانیشتن بكه‌ن؟
مسته‌فا هیجری: هه‌رچه‌ند ده‌ڵێن له سیاسه‌تدا هیچ شتێك نامومكین نییه، به‌ڵام ئێمه به راستی به‌پێی ئه‌و ناسیاوییه‌ی كه له كۆماری ئیسلامی هه‌مانه‌و ئه‌زموونێك كه له‌گه‌ڵی بوومانه، به‌و قه‌ناعه‌ته گه‌یشتووین كه كۆماری ئیسلامی به هێچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی دیموكراسیدا نایه‌ته‌وه‌و ناتوانێت به‌ره‌و دیموكراسی بچێت، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه دیموكراسی له كۆمه‌ڵگه یان له ده‌زگایه‌كی ده‌سه‌ڵاتداری دیموكراتیك‌دا به‌ره‌وپێش ده‌چێت، حكومه‌تێك كه خۆی به نوێنه‌ری خودا دهزانێتو پێیوایه كاروباره‌كانی، كاروباری ئیلاهییه‌و بۆ ده‌ستكاری‌و گۆڕانكاریی نابێت، له‌وێدا ره‌وتی دیموكراسی خۆی له خۆیدا شتێك نییه كه بیری لێ بكرێته‌وه، ئێمه له‌و بواره‌دا جگه له ئێران ئه‌زموونی وڵاتانی دیكه‌شمان له به‌رچاودایه كه نه‌یانتوانیوه له‌گه‌ڵ دیموكراسی بچنه پێشه‌وه، ده‌توانین كۆریای باكوور به نموونه بهێنینه‌وه كه ئێستا هه‌ر له چوارچێوه‌ی ئایدۆلۆژیای خۆیدا گرفتاره، پێشتر یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت هه‌بوو كه نه‌یتوانی له‌گه‌ڵ دیموكراسی به‌ره‌وپێش بچێت، هه‌روه‌ها كوبا هه‌یه، تاڵیبان هه‌بوو كه پێكهاتنی ئاڵوگۆڕ تێیاندا به‌دی ناكرێت، كۆماری ئیسلامیش یه‌كێك له‌و سیستمه ئایدۆلۆژیانه‌یه كه ناتوانێت به‌ره‌و دیموكراسی بچێت، بۆیه هه‌ر له‌و حاڵه‌ته‌دا ده‌مێنێته‌وه‌و بارودۆخیشی له ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌دا رۆژ به رۆژ خراپتر ده‌بێت، سه‌باره‌ت به دیموكراتیزه‌كردنی ناوچه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، پێمانوایه ئه‌مریكا هه‌وڵ ده‌دات له ناوچه‌كه‌دا ئاڵوگۆڕ پێك بهێنێت، ئه‌گه‌ر یه‌ك دوو ساڵ له‌وه‌وپێش گه‌ڵاڵه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گه‌وره‌ی هێنایه ئاراوه، هه‌رچه‌نده وه‌كو پێشبینیان كردبوو نه‌یانتوانی به‌و خێراییه بچنه پێشێ، به‌ڵام پێموایه گه‌ڵاڵه‌كه هه‌روه‌ك خۆی ماوه، ره‌نگه به خێرایی به‌ره‌وپێش نه‌چێت، چونكه مه‌سه‌له‌ی دیموكراتیزه‌كردنی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جگه له‌وه‌ی كه به قازانجی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌و به‌تایبه‌تی گه‌لانی بنده‌سته، به‌ڵكو له قازانجی ئه‌مه‌ریكاشه كه ناوچه‌كه ناوچه‌یه‌كی دیموكراتیك بێت، بۆیه له‌و پێناوه‌دا ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵی خۆی ده‌دات، ده‌رباره‌ی دانیشتنمان له‌گه‌ڵ رژێمی كۆماری ئیسلامی ئێران، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه وه‌كو حیزبێكی سیاسیی ئاشتیخوازینو باوه‌ڕمان به‌وه هه‌یه گیروگرفتو ناته‌باییه‌كانی نێوان حكومهتو نه‌ته‌وه‌كان له رێگای دیالۆگ‌و به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیخوازانه چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه كۆماری ئیسلامی ئێران له‌و چوارچێوه‌ی فیكر‌و بۆچوونه‌دا نابینین كه بۆ چاره‌سه‌ركردنی مه‌سه‌له‌كان دیالۆگ بكات، كۆماری ئیسلامی ئه‌گه‌ر له هه‌ندێك حاڵه‌تدا باس له دیالۆگ‌و دانیشتن ده‌كات، مه‌به‌ستی ئه‌وه نییه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت هه‌موو مه‌سه‌له‌كان بۆ قازانج‌و بهرژهوهندییو سیاسه‌تی خۆی به‌ره‌وپێش به‌رێت، نموونه‌ی هه‌ره زیندوو، دۆسیه‌ی ئه‌تۆمییه‌كه‌یه‌تی كه چه‌ندین ساڵه درێژه‌ی پێدهداتو وڵاتانی 5+1 دیالۆگی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن، به‌ڵام ده‌بینین له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌دا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه سێ بڕیارنامه‌ی سزادان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه له دژی كۆماری ئیسلامی ده‌رچووه، كه‌چی هه‌ر له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌كانی خۆی سووره، بۆیه من پێموایه كه دانیشتن له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی‌دا ده‌ستكه‌وتێكی نابێت، هه‌رچه‌نده ئێمه وه‌كو حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له قۆناغێكدا ئه‌وه‌مان تاقی كردووه‌ته‌وه‌و له‌پێناوی سیاسه‌تی ئاشتیخوازانهماندا به‌های زۆرمان داوه‌و وه‌كو ده‌زانن سكرتێری خۆشه‌ویستی حیزبه‌كه‌مان دكتۆر قاسملو له‌و پێناوه‌دا شه‌هید بوو، ئێستا به‌و قه‌ناعه‌ته گه‌یشتووین كه كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ دیالۆگ نییه‌و نایه‌وێت له‌و رێگایه‌وه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت، هیچ ئومێدێكیشمان به‌وه نییه كه رۆژێك له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان دابنیشن.
سبه‌ی: له‌دوای ئه‌و كۆمه‌ڵه جیابوونه‌وه كه له حیزبه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی كوردستاندا روویاندا، بۆچوونێكی نێگه‌تیڤ له‌سه‌ر ئه‌و حیزبانه دروستبووه كه جۆرێك له نائومێدیشی خستووه‌ته‌وه به‌وه‌ی كه ئه‌سته‌مه بتوانن بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی یان بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێكی سیاسی دیكه پێكه‌وه به‌ره‌یه‌ك یان جۆرێك له رێككه‌وتن پێك بهێنن، ئێوه ئه‌وه چۆن لێكده‌ده‌نه‌وه؟
مسته‌فا هیجری: جیابوونه‌وه‌ی گروپه‌كان له حیزبه‌كانی خۆرههڵاتو پێكهێنانی حیزبی نوێ، دیارده‌یه‌كی تازه نییه‌و هه‌ر تایبه‌ت به خۆرهه‌ڵاتی كوردستانیش نییه، له هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا كه دیالۆگ‌و موناقشه هه‌یه ئه‌و شته روودهداتو ئێمه رۆژانه له دنیادا ئه‌وه ده‌بینین، دیاره حیزب له‌سه‌ر رێككه‌وتن پێك دێت، واته كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك له ده‌وری هه‌ندێك به‌رنامه‌و بۆچوونی هاوبه‌ش كۆده‌بنه‌وه، كاتێك كه جیاوازیی له بۆچوونه‌كاندا پێكدێت لێك جودابوونه‌وه‌ش ئاساییه، من پێموایه جیابوونه‌وه له‌كاتێكدا جێگه‌ی نائومێدییه كه ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی جیاده‌بنه‌وه واز له خه‌بات بهێننو دابنیشن، ده‌نا پێكهێنانی حیزب‌و رێكخراوی دیكه‌و كاركردن بۆ لابردنی دیكتاتۆری‌و گه‌یشتن به رزگاریی، نائومێدیی ناخاته‌وه، خه‌ڵكی كورد نه له خۆرهه‌ڵاتی كوردستان‌و نه له پارچه‌كانی دیكه نابێت به‌وه نا‌ئومێد بێت، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ئه‌وه راسته كه جیابوونه‌وه‌كان ئێستا تا راده‌یه‌ك كۆسپیان خستووه‌ته به‌رده‌م یه‌كگرتن‌و پێكه‌وه كاركردنی سه‌رجه‌م حیزبه‌كانی خۆرهه‌ڵات، به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه نییه كه ئه‌و گرفتانه بۆ هه‌میشه وه‌ك خۆیان ده‌مێننه‌وه، من پێموایه بارودۆخی ئێمه له ئێستادا، له قۆناغی سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ركاری كۆماری ئیسلامی خراپتر نییه، ئێمه له‌و قۆناغه‌دا به هاوكاریی‌و هاوئاهه‌نگیی زۆربه‌ی حیزب‌و لایه‌نه جیاوازه سیاسییه‌كان كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا له ئێران ههبوونو زۆر له ئێستاش به‌ربڵاوتر بوون، توانیمان ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تیی خه‌ڵكی كورد پێك بهێنینو له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی بكه‌وینه وتووێژه‌وه، له‌وكاته‌دا به بیروبۆچوونی جیاوازاوه له كۆمۆنیستی توندڕه‌وه‌وه بگره تا ئیسلامییه‌كان‌و دیموكراته‌كان، توانیمان له‌ژێر چه‌تری ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تیی گه‌لی كورددا كۆببینه‌وه‌و قسه‌ی خۆمان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی بكه‌ین، هه‌رچه‌نده به‌داخه‌وه دانیشتنه‌كه به‌رئه‌نجامێكی نه‌بوو، به‌ڵام نموونه‌یه‌ك بوو كه پیشانیدا لایه‌نه سیاسییه كوردییه‌كان ده‌توانن پێكه‌وه كۆببنه‌وه‌و كاری هاوبه‌ش ئه‌نجام بده‌ن، جگه له‌وه‌ش ئێمه سێ ساڵ له‌وه‌وپێش هه‌وڵماندا له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ئێران وه‌كو عهرهبو بهلوچو تورك‌و توركمن كه ئه‌وانیش وه‌كو ئێمه له‌ژێر سته‌مدان، هاودهنگییهك پێك بهێنین كه به خۆشییه‌وه تێیدا سه‌ركه‌وتوو بووین، سه‌ره‌تا به هاوكاریی حه‌وت رێكخراو توانیمان (كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ) پێك بهێنین كه تا ئێستا ژماره‌ی ئه‌و رێكخراوانه گه‌یشتووه‌ته پازده رێكخراو كه له‌ناویاندا لانیكه‌م سێ رێكخراوی كوردی تێدایه، واته ئێمه سێ رێكخراوی كورد كه له‌و كۆنگره‌یه‌دا پێكه‌وه هاوكارو هاوئامانجین، بۆ نه‌توانین له‌گه‌ڵ رێكخراوه كوردییه‌كانی دیكه بۆ كاری هاوبه‌ش رێك بكه‌وین، كه‌واته ئه‌مانه نه‌ك هه‌ر جێگه‌ی نائومێدیی نین به‌ڵكو زۆریش جێگه‌ی ئومێدن، ئێمه به‌ش به حاڵی خۆمان هه‌وڵ ده‌ده‌ین كه بتوانین لهوهبهدواو له‌پاش جیابوونه‌وه‌كان، بارودۆخه‌كه ئارام بكه‌ینه‌وه‌و كهشو هه‌وایه‌كی بڕێك سازگاری سیاسی بێته ئاراوه، هه‌نگاو ههڵبگرینو یه‌كگرتنێك دروستبكه‌ین، من پێموایه هه‌لومه‌رجی له‌بار له‌كاتی خۆیدا بۆ ئه‌وه دێته پێش، هه‌موومان تا ئێستا له ئامانجه‌كانماندا هاوبه‌شین؛ كه رووخانی كۆماری ئیسلامی‌و پێكهێنانی حكومه‌تێكی دیموكراتیكی فیدراڵه كه بتوانێت مافی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران گه‌ره‌نتی بكات، من به‌پێی ناسیاوییهكی كه له رێكخراوه‌كانی ئوپۆزسیۆنی كوردی ئێران هه‌مه، ناكۆكییه‌كی ئه‌وتۆی سیاسیی نابینم كه نه‌توانین پێكه‌وه كاربكه‌ین، جگه له هه‌ندێك حیزبی كۆمۆنیست كه زۆر كه‌من‌و به‌رچاو نین، حیزبه كوردییه‌كانی دیكه له چێوارچێوهیهكی فیكری‌و سیاسی وه‌ك یه‌كداین، بۆیه یه‌كگرتنه‌وه نه‌ك هه‌ر نامومكین نییه به‌ڵكو زۆریش مومكینه.
پرۆفایل
مسته‌فا هیجری
× ساڵی 1945 له شاری نه‌غه‌ده‌ی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان له‌دایكبووه.
×1973 ماسته‌ری زمان‌و ئه‌ده‌بی فارسی له زانكۆی تاران وه‌رگرتووه.
×1979 ده‌چێته ناو ریزه‌كانی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران.
×1989 دوای شه‌هیدبوونی د. قاسملو ده‌بێته جێگری سكرتێری حیزب.
×1992 دوای شه‌هیدبوونی د. شه‌ره‌فكه‌ندی ده‌بێته سكرتێری حیزب.
×ئێستا سكرتێری حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانه.