سازدانی: دیاری محه‌مه‌د
سه‌باحه‌تی تونجه‌ل ئه‌و كچه كورده‌یه كه له زینداندا بوو هه‌ڵبژێرا بۆ ئه‌ندامی پارله‌مانی توركیا، ناوبراو یه‌كێكه له ئه‌ندامه چالاك و هه‌ڵسوڕاوه‌كانی ده‌ته‌په، سیاسه‌تمه‌دارێكی كورده و ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ڵ چوار ئه‌ندامی تری حیزبه‌كه‌ی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كرد. سه‌باره‌ت به ره‌وش و بارودۆخی كورد له كوردستانی توركیا، دۆسیه‌ی تونجه‌ل له دادگای توركیا و هه‌ڵوێسته‌كانی وه‌ك ئه‌وه‌ی كه داوا له حكومه‌تی توركیا ده‌كات لێبوردنی گشتی بۆ گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه ده‌ربكات، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری داخستنی ده‌ته‌په له‌لایه‌ن دادگای توركیا و چه‌ند ته‌وه‌رێكی تر، سایتی سبه‌ی له ده‌رفه‌تێكی كورتدا ئه‌م دیمانه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌باحه‌تی تونجه‌ل سازكردووه.
سبه‌ی: له‌زیندانه‌وه بۆ په‌رله‌مان،چ هه‌ستێكی لای تونجه‌ل دروست كرد؟
سه‌باحه‌تی تونجه‌ل: كاتێ من له‌زیندان بووم هیچ رێگه‌یه‌ك نه‌بوو بۆ ده‌ربازبوونم، براده‌رانم پێیان وتم ئێمه تۆ كاندید ده‌كه‌ین بۆ ئه‌ندامێتی په‌رله‌مان، من وتم له زیندانم بۆ په‌رله‌مان نابم ، به‌ڵام هه‌ڤاڵانم وتیان ههڵتدهبژێرین و دواتر له كۆتاییدا ده‌ركه‌وت كه من سه‌ركه‌وتم و بووم به ئه‌ندامی په‌رله‌مان، دیاره ئه‌مه‌ش ئیراده‌ی گه‌لی كورد نیشان ده‌دات، بۆیه ناتوانم به زمانێكی ساده باسی بكه‌م.
سبه‌ی: زۆرجار داوا ده‌كه‌یت كه توركیا لێبوردنی گشتی بۆ چه‌كدارانی په‌كه‌كه ده‌ربكات به‌ڕای تۆ لێبوردنی گشتی چاره‌سه‌ره؟
سه‌باحه‌تی تونجه‌ل: كێشه‌ی كورد نزیكه‌ی 30 ساڵه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر دژوار به‌رده‌وامه به‌سه‌دان گوند كاول بووه به هه‌زران كه‌س خراونه‌ته زیندانه‌كانی توركیاوه به هه‌زارانی تر شه‌هیدكراون و به‌سه‌دانی تر كۆچیان كردووه له‌ماوه‌ی 30 ساڵی رابردوودا سیاسه‌تی ئینكاری گه‌لی كورد ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستا په‌یدابووه مرۆڤی كورد حسابی بۆ ناكرێت بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه‌ش پێویسته توركیا گه‌لی كورد قبوڵ بكات ناسنامه‌كه‌ی به‌فه‌رمی بناسێت ئه‌وكاته‌ی ئێمه كه باسی كێشه‌ی كورد ده‌كه‌ین داوا ده‌كه‌ین به‌یاسای گشتی مافی كورد قبوڵ بكرێت و لێبوردنێكی گشتی ده‌ربكات ئه‌گه‌رنا كێشه‌ی گه‌لی كورد به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا چاره‌سه‌ر ناكرێت، ده‌بێت لێبوردنی گشتی له یاسای گشتی وڵات‌دا بچه‌سپێنرێت .ئه‌گه‌رنا لێبوردنی گشتی به‌بێ ئه‌م بڕیاره دواتر ئه‌وانه‌ی داوای چاره‌سه‌ری كێشه‌ی گه‌لی كورد ده‌كه‌ن ره‌وانه‌ی زیندان ده‌كرێن.
سبه‌ی: زۆرجار ئه‌و داوایه‌ی توركیا ره‌تده‌كه‌یته‌وه كه ده‌ڵێن ده‌بێت ده‌ته‌په‌ش په‌كه‌كه به تیرۆریست له‌قه‌ڵه‌م بدات. ئایا ئه‌م جۆره لێدوانه گرفتی بۆ دروست نه‌كردوویت ؟
سه‌باحه‌تی تونجه‌ل: به‌رله‌هه‌موو شتێك ئێمه وه‌كو تیرۆر سه‌یری ئه‌م كێشه‌یه ناكه‌ین وه‌كو ده‌ته‌په پێمانوایه ئه‌مه كێشه‌ی تیرۆر نیه كێشه‌ی گه‌لێكی مه‌زنه له‌و وڵاته‌دا كورد مافی پێشێل ده‌كرێت، كاتێ ئێمه ئه‌و داوایه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه توركیا داوای داخستنی پارته‌كه‌ی ئێمه ده‌كات، هه‌ڤاڵان و براده‌رانی ئێمه ده‌خاته زیندانه‌وه له نه‌ورۆز و ئاهه‌نگه‌كانی تردا به‌سه‌دان رۆڵه‌ی كوردیان خسته زیندانه‌كانه‌وه له‌به‌رامبه‌ردا ئێمه‌ش په‌كه‌كه به‌تیرۆریست نازانین.
سبه‌ی: چه‌ند هیوات به‌وه هه‌یه هه‌رێمی كوردستان ببێته بنكه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی گه‌لی كورد له‌پارچه‌كانی تر؟
سه‌باحه‌تی تونجه‌ل: له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گه‌لی كورد به‌سه‌ر چوار وڵات‌دا دابه‌شكراوه پێویسته به‌پێی مه‌رج و پێویستی ئه‌و شوێنه چاره‌سه‌ری كێشه‌ی گه‌لی كورد بكرێت، پێویسته هه‌نگاو بۆ ئاشتی و برایه‌تی بهاوێژن و له‌شه‌ڕ دوربكه‌ونه‌وه ئه‌وه ئێمه هیوامان وایه كه سه‌ركردایه‌تی كورد له هه‌رێمی كوردستان هه‌موو لێدوان و هه‌ڵوێستێكیان له‌مه‌ڕ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كورد بێت و چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌ی بێت له باكور نه‌ك زه‌خت و فشار له‌سه‌ر توركیا دروست بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد.
سبه‌ی: ئه‌گه‌ر پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی دابخرێت ئێوه پارتێكی تر دروست ده‌كه‌ن؟
سه‌باحه‌تی تونجه‌ل: ئێمه هیوامان وایه پارتی ئێمه دانه‌خرێت ئێمه خه‌باتمان بۆ ئه‌وه‌یه كه‌پارتی ئێمه دانه‌خرێت و دوای مانگێكی تر كۆنگره‌ی پارتیمان ده‌كه‌ین و به‌گشتی هه‌موو خه‌باتێكمان بۆ ئه‌وه‌یه كه‌پارتی ئێمهدانهخرێت، جارێ خه‌بات ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی پارته‌كه‌مان دانه‌خرێت نه‌ك دروستكردنی پارتێكی نوێ.
سبه‌ی: سه‌باره‌ت به دۆسیه‌كه‌ی خۆت له دادگا به‌چی گه‌یشت؟
سه‌باحه‌تی تونجه‌ل: له توركیا كێشه‌كه‌ی من درێژه ده‌كێشێت ئه‌گه‌رچی په‌رله‌مانتاریشم له توركیا ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌رله‌وه‌ی ببێته ئه‌ندامی په‌رله‌مان و دۆسیه‌ی هه‌بێت له دادگا دواتر ئهگهربوو به ئه‌ندامی په‌رله‌مان دۆسیه‌كه‌ی داده‌خرێت، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی من له دهتهپهم و كوردیشم كێشه‌كه‌م له دادگا درێژه ده‌كێشێت ئه‌وه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ خه‌باتی سیاسی و ئێمه له‌پێناو چاره‌سه‌ری كێشه‌ی گه‌لی كورد، من ئه‌م كێشه‌یه‌ش وه‌كو كێشه‌یه‌كی شه‌خسی سه‌یر ناكه‌م به‌ڵكو ئه‌مه كێشه‌ی گه‌لی كورده.
سبه‌ی: ده‌توێت له رێگه‌ی سبه‌یه‌وه چی په‌یامێك به گه‌لی كورد بگه‌یه‌نیت؟
سه‌باحه‌تی تونجه‌ل: هیوادارم گه‌لی كورد گه‌لی ئێمه له‌هه‌ر جێگه‌یه‌كی ئه‌م جیهانه هه‌ن به‌یه‌كه‌وه بژین له‌سه‌ر ئه‌ساسی ئاشتی برایه‌تی و شه‌ڕی ناخۆیی كۆتایی پێبهێنرێت رێگه‌ی ئاشتی و ئازادی و برایه‌تی په‌ره‌پێبدرێت ئه‌وه هیواو ئومێدی منه چ لێره بم یاخود له‌هه‌ر جێگه‌یه‌كی ئه‌م جیهانه، كوردیش مافی خۆیه‌تی ئازادی و سه‌ربه‌ستی ببینێت.