راپۆرت: هه‌ڵۆ ئه‌بوبه‌كر
له مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی رابردوودا بۆ جاری دووه‌م 57 ئه‌ندام په‌رله‌مانتار ئیمزایان كرد له‌سه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی تایبه‌ت به بودجه‌ی حیزبه‌كان و داوایانكرد ئه‌و بودجه‌یه ئاشكرا بكرێت و به یاسایه‌ك ڕێكبخرێت، تا ئێستا هیچ كاتێك دیارینه‌كراوه بۆ دانیشتنی په‌رله‌مان له‌سه‌ر ئه‌و یاداشته و هه‌ندێك په‌رله‌مانتاریش ئیمزاكانیان ده‌كێشنه‌وه، ئه‌وان پێیان وایه فریودراون، چونكه ئه‌وكاته ئیمزایان بۆ شه‌فافیه‌ت و ئاشكراكردنی بودجه‌ی حیزبه‌كان و دانانی یاسایه‌ك بۆ ڕێكخستنی بودجه كردووه، به‌ڵام "ئه‌و یاداشته‌ی دراوه‌ته سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان میكانیزمی په‌سندكردنی یاساكه‌شی تێدایه و داواش ده‌كات بودجه‌ی حیزبه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای كورسی په‌رله‌مان بێت".
سه‌باره‌ت به‌هۆكاری دواكه‌وتنی دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه، ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان كه داوای له (سبه‌ی) كرد ناوی نه‌هێنرێت وتی: "هه‌ندێك له‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ی ئیمزایان كردووه په‌شیمان بوونه‌ته‌وه له ئیمزاكانیان، چونكه ئه‌وان داوایانكردووه بودجه‌ی حیزبه‌كان ئاشكرا بكرێت و به یاسایه‌ك ڕێكبخرێت له‌سه‌ر بنه‌مای ژماره‌ی ده‌نگ بێت، به‌ڵام كڵاویان لهسهرناون و داوا كردراوه بودجه به‌پێی ژماره‌ی كورسی په‌رله‌مان بێت".
ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه ڕونیشیكرده‌وه كه "ناكرێت ئێستا له سه‌ر ژماره‌ی كورسی په‌رله‌مان بودجه دیاری بكرێت، چونكه هه‌ندێك حیزب هه‌یه كورسی په‌رله‌مانیان پێدراوه، وه‌كو ده‌نگی خۆیان ئه‌وه‌نده كورسیان به‌ده‌ست نه‌هێناوه. وه‌ك لیستی ئاشورییه‌كان و توركمانه‌كان و لیستی تریش، بۆیه ده‌كرێت له هه‌ڵبژاردنی ئایندهی په‌رله‌ماندا له‌سه‌ر بنه‌مای كورسی بێت، به‌ڵام بۆ ئێستا نا".
سۆزان شه‌هاب، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان و یه‌كێك له‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ی كه ئیمزای كردووه له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه به سبه‌ی راگه‌یاند: "ئێمه له كانوونی یه‌كه‌می ساڵی رابردوودا بۆ جاری دووه‌م جاری یه‌كه‌میش ساڵێك له‌مه‌و به‌ر ئیمزامان كرد و داوامانكرد به‌پێی یاسای حیزبه‌كان، یاسای ژماره حه‌ڤده‌ی ساڵی 1993ی بودجه‌ی حیزبه‌كان دیایبكرێت، به‌ڵام ئه‌و ئیمزایانه‌ی له 14ی نیسانی ئه‌مساڵدا كران هیچ په‌یوه‌ندی به بودجه‌وه نه‌بووه به‌ڵكو ئیمزابوو له دژی زیندانیكردنی له‌یلا زانا".
سۆزان شه‌هاب سه‌رسامی خۆشی نیشاندا له‌وه‌ی كاتێك ئه‌وله‌ویاته‌كانی ده‌ستكه‌وتووه و بۆی ده‌ركه‌وتووه ئه‌و ئیمزایانه‌ی كردویانه به‌كار هاتووه بۆ مه‌به‌ستێكی تر كه دیاریكردنی بودجه‌ی حیزبه‌كانه له سه‌ر بنه‌مای ژماره‌ی كورسی په‌رله‌مان، ئه‌و پێی وایه "ئه‌وه به هه‌ده‌ردانی پاره‌ی میلله‌ته".
وتیشی: "به‌ڕاستی پێم سه‌یره له ناو په‌رله‌ماندا شتێكی به‌وشێوه‌یه بكرێت بۆیه‌ش من ئیمزاكه‌ی خۆم ڕاكێشایهوه، به‌ڵام ئه‌وه به‌و مانایه نییه من ئیمزای خۆم له دیاریكردنی پڕۆژه یاسای حیزبه‌كان كێشابێته‌وه".
غه‌فور مه‌خموری، ئه‌ندام په‌رله‌مانی كوردستانئهوهی ره‌تكرده‌وه كه ئه‌و پڕۆژه یاسایه‌ی دراوه‌ته په‌رله‌مان شتێكی تر بێت و جیاواز له‌وه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان ئیمزایان له‌سه‌ر كردووه، ئه‌و وتی: "له پڕۆژه‌كه‌دا باس له دیاریكردنی بودجه ده‌كات له‌سه‌ر بنه‌مای ژماره‌ی ده‌نگ و كورسی په‌رله‌مان و هه‌ر حیزبێكیش تازه دروست ببێت بودجه‌یه‌كی پێبدرێت".
به‌ڵام نازناز محه‌مه‌د كه ئه‌ویش په‌رله‌مانتاره باس له‌وه ده‌كات ئه‌وه‌ی ئه‌و ئیمزای له‌سه‌ركردووه ئه‌وه نه‌بووه كه دراوه‌ته په‌رله‌مان، بۆیه‌ش ئیمزاكه‌ی خۆی كێشاوه‌ته‌وه، نازردار وتیشی: "ئێمه ئیمزامان له‌سه‌ر دێڕێك كردبوو كه ده‌ڵێت (بودجه‌ی حیزبه‌كان دیاریبكرێت و به‌پێی یاسایه‌ك رێكبخرێت) به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆیان زیادكردووه باس له میكانیزمه‌كه‌ی ده‌كات كه ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه نین".
سه‌باره‌ت به‌و په‌رله‌مانتارانه‌ش كه ئیمزاكانیان كێشاوه‌ته‌وه، غه‌فور مه‌خوری وتی: "هه‌موو ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه ئه‌و یاداشته‌یان خوێندۆته‌وه و ئیمزایان له‌سه‌ر كردووه، ئیمزای ئه‌و پڕۆژه‌یه له كانوونی یه‌كه‌می ساڵی رابردوودا بوو نه وه‌ك له 14ی نیسانی ئه‌مساڵ وه‌ك له ڕاگه‌یاندنه‌كان باسكرا و ئه‌و ئیمزایانهش له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مان نه‌كرا به‌ڵكو له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان بوو، ته‌نانه‌ت سۆزان خان له‌ناو ژوری لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ی په‌رله‌مان ئیمزای كرد، ئیتر بۆچی ئیمزاكه‌یان ده‌كێشنه‌وه؟ نازانم".
دیاریكردنی بودجه‌ی حیزبه‌كان ده‌كرێت به شێوه‌یه‌كی تر باس بكرێت و بوترێت بودجه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، چونكه بودجه‌ی حیزبه‌كانی تر ئاشكرایه، بۆ نموونه بودجه‌ی حیزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان 120 ملیۆن دینار و یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان 187.5 ملیۆن دیناره كه 75 ملیۆن دیناره، بودجه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی 140 هه‌زار دۆلاره.
قادر عه‌زیز سكرتێری حیزبی زه‌حمه‌تكێشان سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه بۆچی حیزبه بچوكه‌كان ئاماده‌ن بودجه‌كه‌یان ئاشكرابكه‌ن، به‌ڵام پارتی و یه‌كێتی ئاماده‌نین، وتی: "چونكه پارتی و یه‌كێتی بودجه‌كه‌یان زۆره بۆیه ئاشكرای ناكه‌ن، نازانم ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش ببینه حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار وه‌ك ئه‌وان ده‌بین یان نا".
عیماد ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌باره‌ت به هۆكاری ئاشكرانه‌كردنی بودجه‌ی حیزبه‌كه‌یان ده‌ڵێت: "نازانم رێگرییه‌كان چین، منیش پێم باشه ئاشكرا بكرێت".
بودجه‌ی حزبه‌كان له هه‌رێمی كوردستان به گشتی و بودجه‌ی هه‌ریه‌كه له یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان تا ئێستا نا رۆشنی و شارهوهییهكی زۆری پێوه دیاره، هاوكات موچه‌ی كادیره حزبییه‌كان و به‌تایبه‌تیش دامه‌زراوه‌كانی راگه‌یاندنی هه‌ریه‌ك له‌و حزبانه موچه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رده‌گرن.