دوێنێ 1-1- 2009 له تورکیا که‌ناڵێکی ئاسمانی حکومی به زمانی کوردی کرایه‌وه و ده‌ستی به وه‌شاندنی به‌رنامه‌کانی کرد، سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا بۆ یه‌که‌م جار به زمانی کوردی ساڵی 2009 ی پیرۆز کرد، له هه‌مان کاتدا سه‌رۆکی خوێندنی باڵا یوسف زیا ئۆزجان به‌ڵێنی کردنه‌وه‌ی به‌شی زمانی کوردی دا له هه‌ردو زانکۆی ئه‌نکه‌ره و ئسته‌نبوڵ، له ئاهه‌نگی کردنه‌وه‌ی ئه‌م که‌ناڵه پارتی کۆمه‌ڵگای دیموکراتی(ده‌ته‌په) به‌شداری نه‌کرد، ئه‌م پارته پێی وایه پارتی داد و گه‌شه‌پێدان ئه‌م هه‌نگاونانه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی کورده له هه‌ڵبژاردنه‌کان نه‌ک بۆ خزمه‌تی کێشه‌ی سیاسی کورد1.
له روی سیاسییه‌وه لای زۆربه‌ی سیاسیه‌کانی دونیا به گشتی و لای هه‌ندێ سیاسه‌تمه‌داری کورد به تایبه‌تی کردنه‌وه‌ی ئه‌م که‌ناڵه به ههنگاوێکی گرنگ وه‌سف کرا، به پێی لێکدانه‌وه‌ی هه‌مو ئه‌مانه ئه‌م هه‌نگاوه داننای فه‌رمی تورکیایه به بونی نه‌ته‌وه‌ی کورد و زمانی کوردی له‌و وڵاته، چاوه‌ڕوانیش ده‌که‌ن تورکیا هه‌نگاوی مه‌زن بنێت له باره‌ی کێشه‌ی کورده‌وه، پێیان وایه ئه‌م سه‌ره‌تایه چاره‌سه‌ری سیاسی کێشه‌ی کوردی به دوادا دێت.
بۆچونی ئه‌و سیاسیانه راسته گه‌ر جیاوازی له نێوان سیاسه‌تی تورکیا بکه‌ین له رابردو له‌گه‌ڵ ئێستا، له‌و رابردوه‌ی جگه له ناسنامه‌ی تورک هیچ ناسنامه‌یه‌کی تر بونی نه‌بو، گه‌لی کورد له تورکیا به تورکی شاخ داده‌نرا، به‌ڵام ئه‌وان ده‌بێت ئه‌وه بزانن ئه‌م هه‌نگاوه بۆ دونیای ئه‌مڕۆ ههنگاوێکی زۆر بچوک و ساده‌یه.
له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی 2005 له شاری دیاربه‌کر پارتی داد و گه‌شه‌پێدان چه‌ندین به‌ڵێنی گرنگی به خه‌ڵکی ئه‌و شاره دا، به‌ڵام دوای هه‌ڵبژاردن و تا 31-12-2008 هیچ یه‌کێ له‌و به‌ڵێنانه نه هاتنه دی. ئه‌مڕۆش تورکیا له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردندایه، کردنه‌وه‌ی ته‌له‌فزیۆنی کوردی و به‌ڵێندان له‌م کاته جێی ئه‌وه‌یه هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ر بکرێت. به گومان سه‌یرکردنی کوردی تورکیا بۆ ئه‌م به‌ڵێنانه له‌م کاته جێی خۆیه‌تی.
رێنماییه‌کانی کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان له تورکیا، که له 1-1-2009 له رۆژنامه‌ی ره‌سمی بڵاوکراوه‌ته‌وه راستی ئه‌و به گومانییهی کوردی کوردستانی تورکیا پشتڕاست ده‌کاته‌وه، یه‌کێ له‌و رێنماییانه برتییه له: "جگه له زمانی تورکی نابێت به هیچ زمانێکی تر پرۆگانهدهی هه‌ڵبژاردن بکرێت".
له ناوه‌ڕۆکدا ئه‌م رێنماییه قه‌ده‌غه‌کردنی زمانی کوردی له خۆ ده‌گرێت له پرۆپاگه‌نده‌کانی هه‌ڵبژاردن، به‌م پێیه ئه‌و که‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنه کوردییه بۆی نییه به زمانی کوردی پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن بکات، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ که حکومه‌تی تورکیا ئه‌م که‌ناڵه‌ی کردۆته‌وه بۆ:
* گۆشکردنی نه‌وه‌ی نوێی کورد به به‌رنامه و کاره‌کانی خۆی نه‌ک خزمه‌تکردن به کورد و زمانی کوردی، پارتی داد و گه‌شه‌پێدانیش له سود وهرگردتن له‌م که‌ناڵه ره‌نگه پشکی شێری به‌ر بکه‌وێت.
* له کوردستانی تورکیا خه‌ڵک به زۆری سه‌یری که‌ناڵه ئاسمانییه‌کانی وه‌ک: رۆژ، کوردسات، کوردستان تی ڤی .... تاد. ده‌کات، دور نییه کردنه‌وه‌ی ئه‌م که‌ناڵه بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی کاریگه‌ری سیاسی ئه‌م که‌ناڵانه بێت.
گه‌ر ئه‌م هه‌نگاوه هه‌نگاوی تری به دوادا نه‌یه‌ت، ده‌قاو ده‌ق لاسایی رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنه کوردییه‌کانی عێراقی پێش 2003 ده‌کاته‌وه، ئه‌و که‌ناڵانه‌ی ته‌نها پڕوپاگه‌نده‌ی به‌عسی بڵاو ده‌کرده‌وه، لێره‌وه به‌عس توانی کاریگه‌ری بکاته سه‌ر به‌شێکی که‌می خه‌ڵک.
ئه‌گه‌ر تورکیا عێراق نییه، تورکیا وڵاتێکی دیموکراتیه، نزیکه له ئه‌وروپا و پلانی چونه ناو یه‌کێتی ئه‌وروپای هه‌یه، پێویسته ئه‌زمونی ئه‌و عێراقه دوباره نه‌کاته‌وه و هه‌نگاوی جدی بنێت بۆ چاره‌سه‌ری سیاسیانه‌ی کێشه‌ی کورد له کوردستانی تورکیا، چاره‌سه‌ری ئه‌م کێشه سیاسیه‌ش له دیار به‌کر ده‌کرێت نه‌ک له شوێنێکی تر.