"میسی ( په‌یام-یان په‌یڕه‌و ) و فیزی (ڕوئیا یان روانگه) و ستراتیژMissie , Visie and strategie:"
هه‌مو رێکخراوهێک به‌بێ په‌یڕه‌و و روانگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی خۆی له‌گه‌ڵ ستراتیژیه‌کی دروست ناتوانێ گه‌شه به ژیانی رێکخراوه‌یی بدات و له کۆمه‌ڵگادا کاریگه‌ر و جێگا و رێگا و به‌رده‌وامی گه‌شه‌سه‌ندنی هه‌بێت.
لێره‌دا په‌یام بریتیه له کۆمه‌ڵێک بنه‌مای رێکخراوه‌یی سه‌رچاوه ده‌گرێ که خودی رێکخراو بانگه‌شه و ئیداعای بۆ ده‌کات، به‌مانای ئه‌وه‌ی بۆچی دروست بوه و له پێناوی چیدا خه‌بات ده‌کات، له‌لایه‌کی تر له‌پێناوی چیدا بزوتنه‌وه‌کانی گه‌شه پێده‌داو کاری بۆ ده‌کات.
په‌یڕه‌وی رێکخراو ده‌بێ وا بنوسرێنه‌وه که قابیلی گفتوگۆ و دودڵی نه‌بن و مه‌سه‌له‌ی یه‌کلاکه‌ره‌وه و رۆشن بن. هه‌مو ئه‌وانه‌ی له چوارچێوه‌ی رێکخراو کۆبونه‌ته‌وه باوه‌ڕی ته‌واویان پێ هه‌یه و ده‌بێ هه‌بێ.
له په‌یڕه‌ودا هه‌مو مه‌سه‌له سه‌ره‌کیه‌کان له ده‌ورانێکی دیاریکراو و جیاجیادا ده‌بێ یهکلاکرابنهوه.
روانگه و روئیای رێکخراو بریتین له کۆمه‌ڵێک ئاوڕدانه‌وه له داهاتو و کاره‌کانی داهاتوی رێکخراو له کۆمه‌ڵگادا و له کاتێکی مناسبدا، روئیا هه‌روه‌کو هه‌ندێ له نوسه‌رانی کۆمۆنیکه‌یشن ده‌ڵێن میسی بریتیه له خه‌ونێکی واقعی و کۆمه‌ڵه بیروباوه‌ڕێکی سه‌ره‌کین وێنه‌یه‌کی دروستی ریکخراو له کۆمه‌ڵگادا به‌یان ده‌که‌ن.
هه‌ندێ له خاسیه‌ته‌کانی روانگه و روئیای رێکخراوه‌کان:
1- پرۆسێسه‌کان له ناوه‌وه‌ی ریکخراو دا
2- ئه‌ندامان و هه‌وادار و لایه‌نگرانی رێکخراو
3- فۆرمی رێکخراوه‌کان یانی شکل و شێوه‌ی رێکخراوه‌کان
4- ده‌وروبه‌ر و کاراکته‌ره ده‌ره‌کیه‌کان له‌سه‌ر رێکخراو
پرۆسێسه‌کان؛ به‌مانای خودی به‌ڕیوه‌بردن و سیسته‌مه‌کانی نێوان رێکخراو ده‌گرێته‌وه، لێره‌دا هه‌رچه‌نده ئه‌م پرۆسێسانه زانستی و کاریگه‌ر و ئاسان و کۆنترۆل و کراوه و دروست بن رێکخراو زیاتر چالاک‌تر ده‌کات و ئاسان تر له پراکتیکدا له کۆمه‌ڵگادا کارده‌کات.
بۆکێ و له کێوه رێکخراو ده‌ست به‌کارده‌کات، یانی ئه‌ندامان و هه‌وادار و لایه‌نگرانی رێکخراو هێزوتوانا و به‌رده‌وامی رێکخراون، به‌بێ ئه‌م قه‌واره کۆمه‌ڵایه‌تیه رێکخراو ناتوانێ کاره‌کانی به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت.
فۆرمی رێکخراوه‌کان گرنگیه‌کی ئه‌ساسی هه‌یه، کۆمه‌ڵگا پێویستی به رێکخراوێکی ته‌ندروست و ساده‌و ساکار و دروست و پته‌و هه‌یه، ئه‌گه‌رچی که‌لتوری کۆمه‌ڵگا کاریگه‌ری خۆی له‌سه‌ر ده‌بێ، به‌ڵام ئه‌مه په‌یوه‌ندی به روانگه و په‌یڕه‌وی رێکخراو هه‌یه.
ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه هه‌مویان کاریگه‌ره ناوخۆیه‌کان و فاکته‌ره‌کانی بون. به‌ڵام له‌پاڵ ئه‌مه‌دا کاریگه‌ره ده‌ره‌کیه‌کان و ده‌وروبه‌ر له‌مانه که‌متر نین، رێکخراوی چالاک له‌هه‌ردو مه‌یداندا له یه‌ک ئاستدا ده‌بێ کاربکات، یانی له‌لایه‌ک له ناوخۆ به‌هێز و ئیراده و له‌لایه‌کی تر له‌به‌رامبه‌ر ده‌ره‌وه‌دا ده‌بێ نه‌رم نیان بێت و له‌گه‌ڵ هه‌مو ئاڵوگۆڕه‌کان بێته‌وه له‌لایه‌کی تریش ده‌بێ به‌هێز بێت به‌رامبه‌ر گشت هێزه‌کانی تری کۆمه‌ڵگا و کاریگه‌ریه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگاش.
ستراتیژ؛ خۆی له خۆیدا مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ چۆن و به‌چ هۆیه‌ک ئه‌نجامه‌کانی روانگه و په‌یڕه‌و به‌ده‌ست ده‌هێنرێت که ئه‌مه‌ش بۆماوه‌ی درێژخایان و مه‌سه‌له پانوبهرینهکانه، له‌لایه‌کیتر ده‌کرێ ستراتیژ ته‌نها له مه‌یدانی تاک و که‌سایه‌تیش بنوسرێته‌وه و ههرمرۆڤێ ده‌توانێ به‌رنامه‌یه‌کی دروست بۆ ژیانی خۆی و ده‌وروبه‌ری دیاریبکات، جا چ وه‌رزشکردن بێت بۆ له‌ش ساغی و له‌ش جوانی یان ستراتیژێک بۆ گه‌شه و په‌ره‌پێدانی ماددی و مه‌یدانه‌کانی کار بێت.
ئامانجه‌کان:
هه‌مو مرۆڤێ، رێکخراوێ، حیزب و هتد چه‌ندین ئامانجیان هه‌یه، جا ئامانجه‌کان له ئۆپراسیۆن، تاکتیک و ستراتیژ خۆیان ده‌دۆزنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م به‌ره‌نجامانه به‌ده‌ست بێت پێوسیتیان به بیرکردنه‌وه‌ی دروست و ستراتیژی هه‌یه، ئه‌مه‌ش خۆی له په‌یڕه‌و روانگه‌ی رێکخراودا ده‌دۆزێته‌وه.
کۆمه‌ڵگا له هه‌مو مه‌یدانه‌کاندا سه‌یری رێکخراو (حیزب) ده‌که‌ن و به شمولی ده‌یبینن.
بۆ گه‌یشتن به‌م ئه‌نجامانه مسۆدهیهک یان چه‌ندین مسۆده پێویسته، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م مسۆدانه به پراکتیک ببنه‌وه ئه‌وا چه‌ندین مۆدێلی رێکخراو و پرۆژه‌کان پیویستن، مسۆدهکان ده‌بێ وا ساده و ساکار و کۆمه‌ڵایه‌تی بن که له‌گه‌ڵ واقعی مه‌وجود گرفتیان نه‌بێ و هه‌رده‌م له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگا دا بێنه‌وه.
نمونه‌یه‌ک: پارتێکی سیاسی له کوردستان میسی و ڤیزی و ستراتیژییه‌که‌ی...
میسی میلله‌تی کورد ئه‌وه‌یه به ئازادی بژی، فیزی که وڵاتێکی مۆدێرن و کۆمه‌ڵگایه‌کی ته‌ندروست نه‌وه‌یه‌کی نوێخواز په‌روه‌رده بکات، یه‌کێ له ئامانجه‌کان چۆنایه‌تی پرۆسه‌کانی به‌ڕێوه‌بردن و سیسته‌می خوێندن و خوێندنی باڵا چۆنایه‌تی وا به‌رز بێته‌وه تا بتوانێ نه‌وه‌یه‌کی خوێنده‌وار و به دۆکیمێنتی به‌رز بهێنێته ئاراوه، یه‌کێ له کاراکته‌ره‌کان یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی و عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵگا و سه‌روه‌ری یاسایه، ئه‌مه‌ش ده‌بێ له پراکتیدا ده‌بێ بپێورێ و کۆمه‌ڵگا هه‌ستی پێبکه‌ن.
هه‌ندێ له مجازهفهکانی کۆمه‌ڵگاکانی ده‌وروبه‌ر و وه‌زعیه‌تی ئه‌نته‌رناسیۆنالی، یان گرفته ناوه‌خۆکان و وهزعیهتهکانی کۆمه‌ڵگا و که‌لتوری کۆمه‌ڵگایه، به‌ڵام هه‌مو ئه‌مانه ده‌بێ به مسۆدی دروست و مۆدێلی دیاریکراودا کاریان بۆ بکرێت و له هه‌مو مه‌یدانه‌کاندا به‌ڕێوه‌بچێت و ته‌واوی کۆمه‌ڵگا ئاماده‌گی بۆ هه‌بێ.
که‌ش و هه‌وای سیاسی و کۆمه‌لایه‌تی و ئابوری و فه‌رهه‌نگی کۆمه‌ڵگا و ده‌وروبه‌ر کاریگه‌ریان هه‌یه، به‌ڵام ئاماده‌گی کۆمه‌ڵگا بۆ ئه‌م ستراتیژه سه‌ره‌تای کاره‌کانه، له خواره‌وه باسی مۆدێلی ده‌که‌ین ته‌نها بۆ گه‌ره‌نتی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی هاوڵاتیان، ئه‌م مۆدێله‌ش له گه‌شه‌دان بۆ چۆنایه‌تی کۆمه‌ڵگا به‌کاردێت.
مۆدێلێ بۆچونایهتیهکان
مۆدێلی بزوتنه‌وه‌کان نابێ له‌وه‌ستان بکه‌ون و کۆمه‌ڵگاش له سه‌دا سه‌د ده‌بێ ئارام بێت 0% uitval en 100% veilig:
ئه‌مه له واقعدا مۆدێلێکی کارکردنی به‌ڕێوه‌به‌ردنی ئهسیته Asset managment
له‌م مۆدێله دا بزوتنه‌وه هه‌رگیز نابێ ببێته سفر و ئارامی و ئاسایشیش ده‌بێ بۆ هاوڵاتیان له سه‌دا سه‌د بێت، ره‌نگه ئه‌م له‌سه‌دا سه‌ده له واقعدا تۆزێ زه‌حمه‌ت بیت هه‌روه‌کو بزوتنه‌وه‌کانیش هه‌رگیز نابن به سفر و هه‌رده‌م حه‌ره‌که‌ت له کۆمه‌ڵگا بۆ چاککردنی چۆنایه‌تیه‌کان مه‌وجودن، به‌ڵام به‌بێ میسی و ڤیزی و ستراتیژی ناکرێ چۆنایه‌تیه‌کانی کۆمه‌ڵگا به به‌رینی بۆ پێشه‌وه بچن.
ئارامی کۆمه‌ڵگا له گشت مه‌یدانه‌کاندا ئه‌رکی هه‌موانه چۆن گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵگاش هه‌روا ئه‌رکی هه‌موانه یانی ده‌سه‌ڵات و هاوڵاتیان.
چاککردنی کۆمه‌ڵگاش به یه‌ک بزوتنه‌وه و که‌سانێ ناکرێ ده‌بێ هه‌مو توێژ و چینه‌کانی کۆمه‌ڵگا خه‌ریک بن و له ئاستی جیاجیاشدا روبدات.
له‌م نێوه‌شدا ده‌بێ مرۆڤ و به‌هاکانی یه‌کسانی مرۆڤایه‌تی له‌سه‌روی هه‌مویان بن و پێوه‌ری ئینسانی بۆ بزوتنه‌وه‌کان هه‌بێت.
له هه‌مو گرنگتر له‌م مۆدێله‌دا یانی گه‌شه‌دان به کۆمه‌ڵگا و که‌م کردنه‌وه‌ی تێچونی کلفهی کاره‌کان و چاککردنی به‌ڕێوه‌بردن و مۆدێله‌کانی هه‌روه‌ها دانانی پرۆسێسی واقعی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک بۆ ئارامی و ئاسایشی کۆمه‌ڵگا و هاوڵاتیان، ئه‌مه‌ش به‌بێ توڕێکی به‌ڕێوه‌بردن و تۆڕه‌کانی په‌یوه‌ندیه‌کان نه‌بێ ناتوانن کاره‌کانیان به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نن.
کارکردن به سیسته‌م و پرۆسێسی مۆدێرن ده‌توانێ ته‌کان و بازدانی زۆر به کۆمه‌ڵگا له مه‌یدانی پرۆسێسه‌کان و به‌ڕێوه‌بردن و په‌یوه‌ندیه‌کان ببات.
به‌ڵام به‌بێ بونی په‌یامێکی دروست و روئیایه‌کی گه‌ش و ستراتیژیه‌کی قوڵ ناکرێ رێکخراو یان حیزب ته‌کان به کۆمه‌ڵگا بکات و ئاڵوگۆڕ به کۆمه‌ڵگا بکات و چاره‌نوسێکی رۆشه‌ن بۆ نه‌وه‌کانی ئاینده هه‌بێت، له‌م نێوه‌شدا ئاماده‌یی کۆمه‌ڵگا بۆ ئاڵوگۆڕه‌کان گرنگه، هه‌ربۆیه‌ش مۆدێلێکی تایبه‌ت به کۆمه‌ڵگا و ئه‌نالیزه له ئه‌زمونه‌کانی کۆمه‌ڵگا باشترین خاڵی ده‌ست پێکردنه بۆ هه‌مو بزوتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له کۆمه‌ڵگای کوردستان، به‌داخه‌وه چه‌پ و راست له کوردستان هه‌روا ئه‌سیری کاریگه‌ره ده‌ره‌کیه‌کانه و نه ده‌سه‌ڵات و نه ئۆپۆزیسیۆن نه په‌یام و نه روانگه و ستراتیژیه‌کی دروستیان بۆ گه‌شه‌دان و مۆدیرنیزه بون و وڵاتێکی به‌رهه‌مهێن بۆ هه‌مو کۆمه‌ڵگا هه‌یه هه‌ربۆیه‌ش کۆمه‌ڵگا هه‌روا له شوێنی خۆی وه‌ستاوه‌و وه‌ستانیش یانی به‌هه‌نگاو بۆ دواوه، یان به بازدان بۆ دواوه هه‌نگاو ده‌نێ.
بۆ ئه‌مه سه‌یری وه‌زعی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بکه‌ن، سه‌یری چۆنایه‌تیه‌کانی کۆمه‌ڵگا بکه‌ن (چۆنایه‌تیه‌کانی ئابوری، کۆمه‌ڵایه‌تی، ژینگه، ده‌وروبه‌ر و چۆنایه‌تیه‌کانی پرۆسێسه‌کان بکه‌ن)، مه‌سه‌له‌ی کوشتنی ژنان و یاسای باری که‌سێتی و ده‌ستوری هه‌رێم و رۆڵی گه‌ل بکه‌ن له ته‌واوی ئاڵوگۆڕه‌کاندا.