بونی هه‌ر روداوێك له‌م گه‌ردونه پابه‌نده به شوێن و كاتێكی دیاریكراوه‌وه، شوێن وكاته‌كان له گۆڕانی به‌رده‌وامدان، واته روداوه‌كانیش ده‌گۆڕێن و له دۆخێك‌دا نامێننه‌وه، به‌ڵام به‌ره‌و دواش ناگه‌ڕێنه‌وه، وابزانم ئێمه‌ش له كوردستان به‌ده‌رنین له‌م یاسا گه‌ردونیه و بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ گۆڕان روده‌دات وه‌ك ئه‌و هه‌مو گۆڕانكاریانه‌ی دنیا، مێژو شاهیده و پێویست به سه‌لماندن ناكات. جا خۆمان ئه‌و گۆڕانكاریه بكه‌ین باشتره له‌وه‌ی به فشاری نێوده‌وڵه‌تی بكرێت.
گۆڕانكاری له‌كۆمه‌ڵگای دیموكراتی پێشكه‌وتوی ئه‌مڕۆدا ئاساییه‌و هیچ ترسێك ناخاته سه‌ر ئاسایشی نیشتمانی وه‌ك زۆر له‌ده‌سه‌ڵاته سیاسیه‌كانی وڵاتانی سێهه‌م باسی لێوه ده‌كه‌ن و به‌ره‌نگاری هه‌مو گۆڕانێك ده‌بنه‌وه به پاساوی پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ر خۆیان دڵسوزبن بۆ گه‌ل و نیشتمان.
ئه‌م فۆبیا و په‌تای گۆڕانه‌ش هه‌رێمه‌كه‌ی ئێمه‌ی گرتۆته‌وه وامان لێهاتوه نه‌ك له گۆڕانه‌كه به‌ڵكو له‌هه‌مو وشه‌یه‌كی گۆڕانیش ده‌ترسین وه‌ك گۆڕان له‌خودی جه‌سته‌و فیكری ئاده‌میزاد، ئاوهه‌وا،ئابوری، ئایدۆلۆجیا،هتد.....ئه‌وه‌مان له بیركردوه ژیان به‌بێ گۆڕان سته‌مه؟!. بۆ ئه‌بێ گۆڕانكاری لای ئێمه پرۆسه‌یه‌كی ترسناك بێت، به واتایه‌كی تر بۆ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی جۆرێك له ترس و حه‌زه‌ری هه‌بێت به‌رامبه‌ر به گۆڕان له كاتیكدا گۆڕان له هه‌مو دنیاداپرۆسهیهكی ئاسایی یه، هاوڵاتی و حكومه‌ت گوێی پێناده‌ن، بوه به‌پرۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وامی رۆژانه، وڵاتێكی وه‌ك ئه‌مه‌ریكا كه به سه‌یدی( سه‌روه‌ری )هه‌مو دنیا ناسراوه گۆڕانكاری ریشه‌یی تیا ئه‌نجام دراو ده‌ستاو ده‌ستی ده‌سه‌ڵات كرا به‌شێوه‌یه‌كی شارستانی.
فۆبیای وپه‌تای گۆڕان وای كردوه چاكسازی له گۆڕان جیانه‌كه‌ینه‌وه، به‌هۆی بێزاری و ناڕه‌زایی هاوڵاتی، ماوه‌یه‌كه حكومه‌تی هه‌رێم چ به‌ناوی چاكسازی یان گۆڕان بانگێشه‌ی گۆڕانكاریه‌كی گه‌وره ده‌كات له پۆسته ئیداریه‌كانی حكومه‌ت، ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا پرۆسه‌یه‌كی باش وئاسایی و شارستانیه ئه‌گه‌ر به‌پرۆژه‌یه‌كی داڕێژراوبێت، ئه‌م پرۆسه‌یه زۆر سست و لاوازه ماوه‌یه‌كی زۆره خه‌ڵك چاوه‌ڕانی ئه‌و گۆڕانكاریانهن به‌ڵام له ئاستی ئه‌و بانگێشه‌یه نیه وه به پێچه‌وانه‌ی وته‌كه‌ی به‌ڕێز مام جلال (ئه‌بێ حكومه‌ت له حیزب جیا بكرێته‌وه) هه‌وڵی گۆڕانكاریه‌كان له حكومه‌ته‌وه ناكرێن واته له قه‌ناته حیزبیه‌كانه‌وه ده‌كرێن، هاوڵاتی ئاسایی زۆر به‌چاوێكی پیرۆز‌و به‌رزه‌وه سه‌یری ئه‌ندام مه‌كته‌ب سیاسی یان سه‌ركردایه‌تیه‌ك ده‌كات، بڕواناكه‌م هیچ هاوڵاتیه‌كی ئه‌م كوردوستانه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دابێت مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كان ئه‌وه‌ند خۆیان بچوك كه‌نه‌وه و سه‌رقاڵی گۆڕینی كارمه‌ندێكی حكومه‌ت بن وه‌ك پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیهك یان خواروتر، كاری ئه‌وان زۆر گه‌وره‌ترو پیرۆزتروگرنگتره له‌وه‌ی كاتی خۆیان به‌م كێشانه‌وه خه‌ریك بكه‌ن كه پێویست بو له كه‌ناڵه یاساییه‌كانی حكومه‌ته‌وه بكرایه، ئه‌وان ئه‌ركێكی مێژویی گه‌وره‌تریان له‌سه‌ره، بۆ ئه‌بێ هاوڵاتی پاڵێوراو وه‌ك ناو سه‌یربكرێت به پێوه‌ری كوڕی باشه‌و مستهحهقه بۆ ئه‌و پۆسته له‌بری هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رنامه‌ی كاره‌كه‌ی، بۆ ئه‌بێ پاساو بۆ كاربه‌ده‌سته به‌ڕێزه‌كان بهێنرێته‌وه كه له بۆستهكانیان لاده‌برێن وه‌ك ئه‌وه‌ی تائێستا كاری باشیان نه‌كردبێت ( وه‌ك سزا لابرابوبێتن )، با ئێمه‌ش له ئێستاوه وه‌ك وڵاتانی پێشكه‌وتو و شارستانی پێوه‌ری كات و لێهاتویی به‌كاربهێنین بۆ پۆسته‌كان دوای ته‌واو بونی كاته‌كانیان له‌و پۆسته رێ به هاوڵاتیه‌كی بهرٍِێزی تر بدرێت تازه‌گه‌ری بخاته ناوه‌نده‌كه‌وه، چی تربهچاوی گومانه‌وه سه‌یری پێشوی خۆمان نه‌كه‌ین و كار بكه‌ین بۆ داهاتو، ئه‌بێ حكومه‌ت له‌وه چاونه‌ترستر و(جری ْ) بێت بۆ هه‌ر گۆڕانكاریه‌ك پاساو بهێنێته‌وه،حكومه‌ت ئه‌بێ سه‌روه‌ربێت له كرداره‌كانی بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كان به مه‌رجێك له یاسا ده‌رنه‌چێت،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شا ئه‌و گۆڕانكاریانه سستن یان هه‌ر نین، جا ئه‌گه‌ر حكومه‌ت (واته ده‌سه‌ڵاتی سیاسی) له‌م جۆره گۆڕانكاریه (چاكسازیه) بچوكانه‌دا ئه‌وه‌نده سست و دودڵ بن كه‌واته چۆن ئه‌توانن گۆڕانكاری گه‌وره و ریشه‌یی ئه‌نجام بده‌ن له داهاتودا؟!... یان ئه‌بێ چۆن ته‌قه‌بولی ئه‌و گۆڕانكاریه بكه‌ن كه له‌ئارادایه چ بچوك بێت یان گه‌وره.
ئه‌بێ هزر و تێگه‌یشتن و رۆشنبیری خۆمان بگۆڕین به‌رامبه‌ر به گۆڕان و وشه‌ی گۆڕان چیتر توشی فۆبیا‌و ترس و له‌رز نه‌بین چونكه ئه‌مه حه‌تمیه‌تێكی مێژویی یه... ئه‌گه‌ر خۆمان نه‌وێرین و نه‌توانین ئه‌و گۆڕانكاریه بكه‌ین زه‌مانه پێمان ده‌كات، نه‌وه‌كانمان ده‌یكه‌ن بۆیه گۆڕان هه‌ر ده‌كرێت!... گوڕانی ئه‌م جاره‌ش زۆر له گۆرانه‌كانی پێش‌و جیاوازتره له كاتیكدا ناڕه‌زایی و بێزاری هاوڵاتی گه‌یشتۆته ئاستێك ئه‌گه‌ر لستی سه‌ربه‌خۆ و جیاواز له ساحه‌كه‌دا نه‌بوایه هه‌رگیز بیری له چون بۆ هه‌ڵبژاردن نه‌ده‌كرده‌وه، واته هاوڵاتی به‌خۆشی و ئاواتی گۆڕان به‌ره‌و سندوقه‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌چێت بۆ هێنانه‌دی گۆمه‌ڵگایه‌كی مه‌ده‌نی دیموكراتی و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان.
داواكاری جه‌ماوه‌ری كوردستان بۆ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌وه‌یه ترسیان له فۆبیا‌و په‌تای گۆڕان نه‌بێت زۆر به ئاسایی سه‌یری گۆڕانكاریه‌كان بكه‌ن گۆڕنكاری بچوك بێت یان گه‌وره،توشی فۆبیا و په‌تای گۆڕان مه‌بن، بۆ ههرگۆڕانكاریهك پرۆژه‌ی نیشتمانی تۆكمه‌ی داڕشتوتان هه‌بێت خزمه‌ت به‌گه‌ل و نیشتمان بكات، دور بكه‌ونه‌وه له‌توندو تیژی و هه‌ڵسوكه‌وتی نابه‌جێ و زڕاندنی ناوی لایه‌نه‌كانی تر، نمونه‌یه‌كی شارساستانی و جوان پیشانی جیهان بده‌ن، بۆ دنیای ده‌ره‌وه و ناوه‌وه بسه‌لمێنن ئیمه‌ش میلله‌تێكی شارستانین و ترسمان له گۆڕان نیه، ئه‌گه‌ر نه‌خشه‌ی سیاسیشمان بگۆڕدرێت، به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و نیشتمان پێش هه‌مو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی تربخهن، سیستمێكی سیاسی نیشتمانی فره‌لایه‌نی باشتره له سیستمێكی سیاسی تاكڕه‌وی.
ئه‌گه‌ر پاساوی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بۆ ئه‌م گۆڕانه له‌ده‌ستدانی ئه‌م ئه‌زمونه‌ی ئێستا بێت!... ئێمه‌ی هاوڵاتیش ده‌پرسین ئایا چ مه‌ترسییه‌ك هه‌یه له‌خه‌ته‌ری ئه‌نفال و كیمیا باران خهتهرناكترو گه‌وره‌تر كه هیچی له‌ره‌وشی ئازادیخوازی گه‌له‌كه‌مان نه‌گۆری و پشت ئه‌ستور تریشی كردین بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانمان. هاوڵاتی ئه‌یه‌وێ له‌ژێر چه‌تری گۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی كوردی و له ژێر چه‌تری سیستمێكی سیاسی دیموكراتی هه‌مه‌لایه‌نی نیشتمانی كۆببێته‌وه، واته له‌ژێرچه‌تری سه‌روه‌ری یاسا كۆبێته‌وه نه‌ك له‌ژێر چه‌تری حزبایه‌تیدا.
له كۆتیدا ئه‌مه‌وێ ئه‌وه له‌بیرنه‌كه‌ین ژیان به‌بێ گۆڕان سته‌مه؟! و جیهانیش به‌گۆڕانه‌وه جوانه با ئێمه‌ش به‌شێك بین له‌م جیهانه و خۆمان جوان بكه‌ین.