سه‌ده‌ی بیسته‌م تیایدا گرنگیه‌كی بێ كوَتا به روَڵ و توانای ژنان و ئاف ره‌تان د را، ته‌واوی دیدار و گفتوگوَكان تایبه‌ت به مافه‌كانی ئافره‌ت، به فوَرمێكی فیكری و شارستانی ده‌یان كوَنگرهو سیمنار له‌نێو داموده‌زگا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ئه‌م باسه‌یان كردبوه مانشێتی سه‌ره‌كی و باس و خواست و بیر‌و رای جیاواز دیداره‌كانی ده‌وڵه‌مه‌ند كردبوو.
بابه‌تێك ئه‌شێ گرنگی و پێداگیری و جه‌ختی له‌سه‌ر كرابێته‌وه هاوبه‌شی كردنی ئافره‌ته له كاری سیاسی و سیاسه‌تدا.
یه‌ك له خه‌سڵه‌ته به‌رچاوه‌كان ره‌هه‌ندی كه‌سایه‌تی ژنان و ئافره‌تانه تا ئه‌كتیڤانه بتوانێ هاوشێوه‌و ته‌ریب له ئاست رووداوه په‌یوه‌نداره‌كانی نێوكوَمهڵگهدا له‌لای خوَیهوه قسه‌ی هه‌بێ و گورزوه‌شێن، به‌زانست و ئه‌دای كه‌سایه‌تی به‌هێزی قسه‌ی خوَی هه‌بێ و داكوَكی بكات و شاردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێست باجی خوَی هه‌یه، گه‌لێ جار روبه‌ڕوبونه‌وه و پێداگرتن له‌سه‌ر ماف پێویستی به‌وه‌یه شانی بهیتهبهرو سوربیت له‌سه‌ر رای شیاوی خوَت.
فراوانبونی پێگه‌ی ئافره‌ت و هه‌نگاونان بوَ ده‌ربازبون له‌كاره‌كته‌ری كوَمبارس، دوَزینهوهی كه‌سایه‌تی ئافره‌ت له بواره جیاجیاكان و رسكاندنی هزرو هوَشیاری و بونی په‌رچه‌كرداری شیاو، وه‌ك ده‌رئه‌نجامێك بوَ ههرگریمانهیهكی نهزوَك ده‌رهه‌ق به ژنان له نێوكوَمهڵگهدا.
له جیهانی ئه‌مڕۆدا ئافره‌تان توانیویانه ئامانجه‌كانیان بپێكن و روَچنه نێو دنیا و كاری سیاسیه‌وه، وه‌لێ ئاماده‌گیان له دونیای سیاسه‌تدا له‌قه‌ده‌ر پێویست نیه به‌به‌راورد له‌ته‌ك پێشكه‌وتنه مه‌عریفیه‌كان، تاوه‌كو بهجوَرێك لهجوَرهكان ئه‌وه‌ی كه ئێمه‌ی ئافره‌ت بانگه‌شه‌و هه‌وڵی چه‌سپاندنی ئه‌وه ده‌ده‌ین، كه ژن و پیاو یه‌كسانه. نمونه‌یه‌كی زوَر بچوك له‌سه‌راپای جیهاندا ته‌نها یه‌ك مه‌لیكه هه‌یه ئه‌ویش هیچ دهسهلاَتێكی سیاسی نیه.
هه‌رچه‌نده رێژه‌ی ژنان له جیهاندا 51%ی دانیشتوانه. وه‌لێ ئاماده‌گی فیعلی ئافره‌تان بوَ كاری سیاسی 05% تێناپه‌ڕێت 03% ئافره‌تان له پوَستی سهروَكایهتی ولاَتهكانیانن 17% له پوَستی وه‌زیران 18% ژنان پوَستی ئه‌ندامێتی په‌رله‌مانیان هه‌یه. ده‌رئه‌نجام زوڵمێكی مێژویی ده‌رهه‌ق به ئافره‌تان و ژنانی دونیا ده‌كرێت.
په‌رله‌مانی كو ردستان پاش ئه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی هه‌مواركرد و بڕیاردرا 30% په‌رله‌مان پێویسته كورسیه‌كانی ئافره‌ت پڕی بكاته‌وه، هه‌ر حیزب و لیستێك پێویسته په‌یڕه‌وی ئه‌وه بكات.
ئافره‌ت مه‌سه‌له‌یه‌كی جه‌وهه‌ریه هه‌رده‌م دوَزینهوهی ده‌رون له دوَزه جیاجیاكاندا نیه به‌هێندی ئه‌وه‌ی بونی دوَزه جیاجیاكان له ده‌روندا خوَ ده‌نوێنێ. به نمونه كاتی هه‌ڵبژاردن ته‌واوی پارت و لیسته‌كان به هێڵێكی توَخ و به مانشێتی گه‌وره سه‌ری قسه‌و بنی قسه‌یان باس له مافی ژنان و بونی ئافره‌تانه، ده‌سته‌به‌ركردنی مافه سیاسی و مه‌ده‌نیه‌كانه، بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و كوَكردنهوهی ده‌نگ روپێوێكی به‌رچاو له فه‌زای سیاسی ده‌به‌خشنه روَڵی كاریگه‌ری ئافره‌تان. وه‌لێ له رووی عه‌مه‌لیه‌وه پێناسێكی راسته‌قینه زوَر به ده‌گمه‌ن له هه‌ناوی حیزبی كلاسیكی و ته‌قلیدی كوردیدا بوَ توانا‌و كاریگه‌ری له كاری سیاسی‌دا په‌ی پێئهبرێت. ئافره‌تان گه‌رچی خوَیان زوَرو كه‌م ئیلتیزامێكیان ده‌كه‌وێته ئهستوَ له بهرابهرپێوهری دادپه‌روه‌ری، چوَنیهتی روانینی كوَمهڵگه، بونیان له نێوه‌ندی رێكخراوه‌كانی كوَمهڵگهی مه‌ده‌نی، داكوَكیكردن له چوَنیهتی ته‌وزیفكردنی یه‌كسانی له ئه‌رك و ماف و فه‌رمان.
له‌پێناو خاوه‌ندارێتی هوَشیاری و هوَشمهندیهكی راسته‌قینه‌دا، ده‌شێ ئافره‌تان پێداگری بكه‌ن له مافه (ئابوری، كوَمهلاَیهتی، رۆشنبیری، مه‌ده‌نی، سیاسی)ه‌كانیان، تاكو به‌گشتی كوَنتڕوَڵی مه‌كانه‌ی خوَیان له‌كاری سیاسی‌دا فه‌راهه‌م بكه‌ن. هه‌ریه‌ك له‌و مافانه ده‌سته‌به‌ری ئه‌و راستیه دێنێته گوَڕێ كوَمهڵگهی كوردی مه‌به‌ستیه چیدی خه‌فه كردنی واقیعی پیاوسالاری زه‌مه‌نی به‌سه‌رچوو، ئهمڕوَ ره‌وشتی دیموكراسی بنه‌ماو كوَڵهكهكانی به‌ره‌و دابونه‌ریت و هه‌نگاوه بوَ به كه‌لتوركردنی.
لێره‌وه ئه‌داو گرنگی ئافره‌ت له تهفعیلكردنی داموده‌زگاكانی به‌ڕێوه‌بردن و كارگێری و كاره په‌یوه‌نداره‌كانی ده‌زگاكانی راپه‌راندن گریمانه‌یه‌كه هه‌رگیز نكوڵی لێناكرێت. مه‌كانه‌ی ژنان پێویسته له سه‌نته‌ری بڕیار و كاره چاره‌نوسسازه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌به‌رچاو بگیرێت، ئه‌مه ئه‌گه‌ر دهسهلاَت به‌میزاج بره‌و به‌كاره‌كانی نه‌دات. كه‌فائه‌ت و پێگه‌ی ئه‌كادیمی به‌هاو بنه‌ماكانی كوَمهڵگهیهكی هاوچه‌رخ ده‌ره‌خسێنێت. بزاوتی ئافره‌تان له‌ئاست بواری كوَمهلاَیهتی و رێكخراوه‌كانی كوَمهڵگهی مه‌ده‌نی زه‌مینه‌سازی بوَ ئاینده‌یه‌كی به‌پلان مسوَگهر ده‌كات.
وه‌لێ بابزانین حیزبی ته‌قلیدی و كلاسیكی كوردی به‌هاو پێگه‌ی ئافره‌تیان له‌و ئه‌زمونه عه‌جایبه‌ی كه پێی ده‌بێژن ساوا پله‌به‌ند و مه‌كانه‌ی له هه‌ره‌می بون ئاسوَگهی به‌رنامه و په‌یڕه‌وی به‌سه‌رچو یان كالاَ به‌قه‌د بالاَ بوه؟!.. چ داكوَكیهكیان له ژنانی ئه‌م هه‌رێمه كردووه؟! چه‌ندایه‌تی و چلوَنایهتی له بنه‌بڕكردنی كهمزانین و كورتبینی دهسهلاَت تا چ ئاستێك توانیویانه به‌هه‌ق داكوَكیكهرو پا رێزهری سه‌روه‌ری یاسا كوَمهلاَیهتیهكان بن؟! ئه‌مان داهێنه‌ری ئه‌و وتهیهبون و په‌یڕه‌ویان كردوه ئافره‌ت نیوه‌ی كوَمهڵه و دایكی نیوه‌كه‌ی تریه‌تی؟! یاخود وه‌ك ئه‌و پیاوه سیاسیه پایه بڵنده پێمان ده‌ڵێت وریابن هێڵی سور نه‌به‌زێنن، باسی دیموكراسی مه‌كه‌ن قسه‌كانتان گومرگی له‌سه‌ره بزانن ئێره كوردستانه!... به‌ڵێ خه‌ڵكینه ئێره كوردستانه!....