چه‌ند رۆژێكه له‌سه‌ر راپۆرتێكی دیوانی چاودێریی دارایی مشتومڕێكی زۆر له‌نێوان ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی دهسهڵاتو پارێزگای سلێمانیدا دروستبوه كه به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی دیوانی چاودێریی دارایی دانای ئه‌حمه‌د مه‌جیدو نیهایه‌ت جه‌بار كه‌ریم وه‌ك سه‌رۆكی دو لیژنه‌ی به‌رنامه‌ی كاری وشكه‌ساڵی له‌دیوانی پارێزگای سلێمانی تۆمه‌تباركراون به "ئیختیلاس"كردنی بڕێك پاره‌و چاودێریی دارایی داوای له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ كردوه كه سه‌رۆكی ئه‌م دو لیژنه‌یه‌و چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ی ناو لیژنه‌كه بدرێنه دادگا.
له‌راستیدا من لایه‌نگیری لێپرسینه‌وه‌و سزادانی هه‌ر لایهنو به‌رپرسێكم ئه‌گه‌ر تۆمه‌تباربن به گهندهڵیو به‌كارهێنانی دارایی گشتی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی شهخسیو ئه‌م هه‌وڵه ئاشكرایه‌ی دیوانی چاودێریی دارایی‌ش جێگای ده‌ستخۆشییه، به‌ڵام پرسیارێكی گرنگ له‌زیهنی مندا خۆی قوتتدهكاتهوه، كه بۆچی ئه‌م دیوانه تائێستا راپۆرتێكی له‌سه‌ر هیچ به‌رپرسێكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌میدیاكاندا بڵاونه‌كردوه‌ته‌وه كه‌چی ئێستا بوه‌ته په‌یامنێری ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی یهكێتیو دوای دو رۆژ له‌نوسینی راپۆرته‌كه‌یان له سه‌ر دیوانی پارێزگای سلێمانی له میدیاكانی ئه‌و حیزبه‌دا بڵاویده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم پێشتر له‌سیاسه‌تی كاره‌كانیاندا نه‌بو راپۆرته‌كانیان له‌سه‌ر هیچ بهرپرسو فه‌رمانگه‌یه‌ك بده‌ن به راگه‌یاندنه‌كان! وا دیاره‌و پێده‌چێت له‌مه‌ودوا ده‌سه‌ڵات شه‌ڕی سیاسی به‌و ده‌زگایه بكات.
دیوانی چاودێریی دارایی ساڵی 1997 به‌بڕیارێكی به‌ڕێز جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی ئیداره‌ی سلێمانی، به‌حیساب به مه‌به‌ستی كۆنترۆڵكردنی داهاتو خه‌رجییه‌كانی حكومه‌تی ههرێمو پاراستنی دارایی گشتی له‌هه‌مو خراپ به‌كارهێنانێك دامه‌زراوه، به‌ڵام ئه‌م ده‌زگایه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌یتوانیوه به‌ر به‌هه‌ده‌ردانی ماڵی گشتیی میلله‌ت بگرێت ئه‌گه‌ر نا بۆچی؟.
یه‌كه‌م: كام ساڵ لهوسالاَنهی چاودێری دارای هه‌بوه ئاگای له‌بودجه‌ی ساڵ بێت و له‌كۆتای ساڵی داراییدا نوسخه‌یه‌كی حساباتی كۆتای بودجه‌ی پێبدرێت و بۆی هه‌بێت ته‌نیا سه‌رنجه‌كانی خۆی له‌باره‌وه بدات؟.
دوه‌م: له دوای روخانی به‌عسه‌وه‌و دروست له ساڵی 2004ه‌وه تا ئه‌مڕۆ كه پێنج ساڵ ده‌كات، حكومه‌تی عێراق زیاتر له 31ملیار‌و 49ملیۆن دۆلاری له پاره‌ی بودجه‌ی گشتی‌و بودجه بۆ په‌ره‌پێدانی پارێزگان ناردوه بۆ هه‌رێم، بۆچی ئه‌م دیوانی چاودێرییه تائێستا پێی نه‌وتوین ئه‌م پاره‌یه چۆن خهرجكراوهو له‌چیدا به‌كارهاتوه؟.
سێیه‌م: پارتی‌و یه‌كێتی مانگانه و به‌ئاشكرا زیاتر له 30ملیۆن دۆلار له‌پاره‌ی میلله‌ت كه رۆژانه زیاتر له‌یه‌ك ملیۆن دۆلار ده‌كات له‌میلله‌تی ده‌شارنه‌وه، بۆچی ئه‌م دیوانی چاودێرییه پێی نه‌وتین، خه‌ڵكینه ئه‌وه حیزب ساڵانه ( 840 ) ملیۆن دۆلار له بودجه‌ی میلله‌ت بهههدهردهداتو ده‌یخاته گیرفانی تاقمێكی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه بۆتائێستا نه‌مان بیست له كۆی نزیكه‌ی 150وه‌زیرو سه‌رۆك وه‌زیرانی پێنج كابینه‌ی رابردوی حكومه‌ت تۆبڵێی هیچ یه‌كێك له‌مانه گه‌نده‌ڵ نه‌بوبن، یان ئه‌مان ته‌نها راوی به‌رپرسه بچوكه‌كان ده‌كه‌ن و بهتهحدیدیش ئه‌وانه‌ی كه له‌سه‌ره‌وه پێیان ده‌وترێت!؟.
چواره‌م: تائێستا یهكێتیو پارتی 27 گرێبه‌ستی نه‌وتیان ئه‌نجامداوه‌و زیاتر له 750ملیۆن دۆلاریشیان وه‌ك شیرینی (كۆمۆیشین) ئه‌و كۆنتراكته نه‌وتییانه وه‌گرتوه، ئایا چاودێریی دارایی ئاگای له‌م حیساباتانه هه‌یه‌و قه‌ت هاتوه بپرسێت لایه‌نی قانونی‌و ناقانونی ئه‌م گرێبه‌ستانه چییه؟.
پێنجه‌م: له 26/5/2008ه‌وه په‌رله‌مانی كوردستان به‌پێی یاسایه‌كی نوێ بڕیاری كاركردن‌و یه‌كگرتنه‌وه‌ی دیوانه‌كانی چاودێریی دارایی سلێمانی‌و هه‌ولێری داوه، به‌ڵام تائێستا یهكێتیو پارتی نایانه‌وێت ئه‌م دو چاودێرییه داراییه یه‌كبخرێن.
كه‌واته ده‌سه‌ڵات ته‌نها بۆ جوانكردنی روخساری ناشیرین و گه‌نده‌ڵكارانه‌ی خۆی‌و بۆ ئه‌وه‌ی به‌خه‌ڵكی بڵێت ئه‌وه‌تا لایه‌نێك هه‌یه كه وردبینی له حیساباتو چۆنێتیی خه‌رجكردنی بودجه ده‌كات، ئه‌م ده‌زگا كارتۆنییهی دروستكردوه.