له‌و ساته‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن به فه‌رمی25 كورسی پارله‌مانی بۆ لیستی گۆڕان راگه‌یاندوه، ده‌بینین ده‌سه‌ڵاتدارانی شكستخواردوی یه‌كێتی هه‌ڵمه‌تێكی دوژمنایه‌تیكردنی گۆڕان یان به هه‌مو شێوازێكی دژ به مافه‌كانی مرۆڤ ودیموكراسیه‌ت ونه‌ریت وئادابی كوردهواری به‌رپاكردوه و به‌خه‌ستی خه‌ریكی شاردنه‌وه‌ی شكست و رێگرتنن به‌هه‌ر نرخێك بێت له شكستی گه‌وره‌تر.
هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی گروپه‌كانی ده‌سه‌ڵات
به‌شێك له ده‌سه‌ڵاتداران بۆ دڵخۆشكردنی خه‌یاڵاوی خۆیان و ده‌سته وتاقمه‌كانی فه‌زای به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان ده‌ڵێن كه زۆرینه‌ی كورسیه‌كانی لیستی كوردستانی له په‌رله‌مان وبهردهوامبونیان له حوكمڕانی سه‌ركه‌وتنه وئاسهوارهكانی شكستیان ده‌شارێته‌وه.
ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه یا به‌رهه‌می شێكردنهوهیهكی ساویلكانه‌یه بۆ روداو یا هه‌وڵێكی نه‌زۆكی تره بۆ چه‌واشه‌كردن. به‌پێی ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه ئه‌وان هیچ گۆڕانێكی گه‌وره وشكست به‌سه‌ریاندا نه‌هاتوه، مادام ئه‌وان له ده‌سه‌ڵاتدان وبه‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان له‌و رێگه‌یه‌وه مسۆگه‌ر به‌رده‌وامه. ئه‌م بۆچون وشێكردنهوهیه سیماكانی بێباكی وبێخهمی و پشتگوێخستنی ئه‌ركه‌كانی ئه‌م قۆناغه هه‌ستیاره له دۆزی كوردایه‌تی له باشوری پێوه لكاوه وشریخهیهكی مه‌ترسیداره بۆ تینیویه‌تی وبرسیه‌تی بێئه‌ندازه وبه‌ده‌ر له هه‌مو پێوه‌ره‌كان بۆ ده‌سه‌ڵات وبه‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌كان. ئه‌مانه گوناهی شكست وتێكچونی قه‌ڵا وتهلاره زێرینه‌كانی خۆیان وبنهماڵهكانیان، ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی كادره مامناوه‌ندیه‌كانی مه‌ڵبه‌نده‌كان ومدیر ناحیه وقایمقام وكارمهنده لۆكاڵیه‌كان وروخساری رازاوه‌یان به گه‌نده‌ڵی و دو رویی و ویژدانی سركراویان به‌بێ وه‌فایی ولادان وته‌ماعی ناره‌وا به‌به‌رگێكی وه‌همی كوردایه‌تی وبه‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وایه‌تی نمایش ده‌كه‌ن.
هه‌ر له په‌راوێزی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتداره شكستخواردوهدا كه‌سانێك به ژماره كه‌م هه‌ن وخاوه‌ن نه‌فه‌سێكی توندی شهرهنگخوازن كه بۆنی خوێنی لێدێت ومێشك وهه‌ستیان ته‌نراوه به‌رق وكینه وتۆڵًهسهندنهوه و نه‌زانین. ئه‌م گروپه سه‌ركه‌وتنی گۆڕان به خیانه‌ت له یه‌كێتی یه‌كه‌ی خۆیان ده‌زانن وداوای جێبه‌جێكردنی توندترین سزا وقهتل وعامی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه ده‌كه‌ن.
تاقمێكی تر له ده‌سه‌ڵاتدارانی پاشماوه‌ی شكست له‌نێو ژوره تاریك و داخراوهكانیاندا واقیعیانه‌تر له "هاوڕێ و هه‌ڤاڵه‌كانیان" دان به شكستدا ده‌نێن ودرك به‌وه ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی رێگری بكرێت له‌شكستی گه‌وره‌تر ده‌بێت به هه‌ر نرخێك بێت به‌خۆیاندا بچنه‌وه وبه‌شێوازی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی جوانكردن هه‌وڵی هه‌ڵساندنه‌وه بده‌ن.
ئه‌مانه بۆچونه سه‌ره‌كیه‌كانی واریسه‌كانی شكستن كه له كۆبونه‌وه‌كانی ژوره داخراوه‌كاندا به‌چرپه‌چرپ باسی لێده‌كه‌ن. خاڵی هاوبه‌شی ئه‌م ده‌سته وتاقمانه له‌وه‌دایه كه خۆیان به هه‌ڵبژارده‌ی نایاب وبێ وێنه ده‌زانن بۆئه‌وه‌ی موقه‌ده‌راتی كورد له‌ده‌ستیاندا بمێنێته‌وه.
له‌سه‌روی ئه‌م هه‌مو هه‌ڵسه‌نگاندنانه‌دا ته‌نها ده‌سه‌ڵاتدارێك كه سه‌رقافڵه‌یی ئه‌و هه‌مو تاقم وگروپانه ده‌كات له ناوجه‌رگه‌ی گۆره‌پانی گۆڕان وێستگه‌ی شكستیاندا گیرساوه‌ته‌وه. به‌ڕێز مام جه‌لال له‌ته‌نیشت ئه‌م سه‌كۆیه‌ی گۆڕان وشكستهدا گیرساوه‌ته‌وه وله بیركردنه‌وه‌یه‌كی قوڵدایه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی شكستی خۆی وسه‌ركه‌وتنی ركابه‌ره‌كه‌ی كه هاوڕێ و هاوخه‌باتی نزیكه‌ی په‌نجا ساڵی خۆی بوه.
مام جه‌لال سیاسه‌تمه‌دارێكی خاوه‌ن ئه‌زمونێكی ده‌وڵه‌مه‌نده و ده‌شێت د‌رك به‌وه‌بكات كه كهمخهمی و خه‌مساردی خۆی بۆ داواكاری ونیهتهكانی لایه‌نه‌كانی تر هۆكارێكی سه‌ره‌كی ئه‌م بارودۆخه‌یه و بۆ ئه‌وان واقیعێكی تاڵ خوڵقاوه، كه به‌ئاسانی گوزه‌ری تێدا ناكرێت. به‌رێزیشی تا هه‌نوكه خۆی له ههڵسهنگاندهكانی هاوڕێكانی دوره‌په‌رێز راگرتوه و راسته‌وخۆ خۆی نه‌كردوه به خاوه‌نیان، تائێستا له‌سه‌ر ئه‌و سه‌كۆیه و راشكاوانه هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆی به میلله‌ت رانهگایندوه. مانایه‌كی ئه‌م دورهپهرێزیه ره‌تكردنه‌وه‌ی واقیعێكه كه به‌دڵی به‌ڕێزی نیه.
رێككه‌وتنامه له شهراكهتهوه بۆ به‌زه‌یی و شه‌فاعه‌ت
تا ئه‌م چركه‌یه‌ش ده‌سه‌ڵاتی شكستخوارد بوێرانه و بابه‌تیانه و كراوه هۆكاره راستیه‌كانی شكستیان به‌یان نه‌كردوه. له‌جیاتی ئه‌وه سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ن كه سه‌ركه‌وتنی گۆڕان گه‌مارۆبده‌ن و ئیحتوای بكه‌ن و شكستیان بشارنه‌وه وبه سێریمۆنیهكان و سیناریۆكانی شانۆگه‌ری دیموكراسی و حوكمڕانی مه‌زنترین سه‌ركه‌وتنی ئیراده‌ی دیموكراسیانه‌ی به‌شێكی زۆری میلله‌ت له‌باربه‌رن.
ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌كێتی به عهقڵیهتیهكی سیاسی شیزۆفرینا ئاسا ره‌فتاری وه‌همی ده‌كه‌ن. له‌لایه‌كه‌وه باش ده‌زانن كه هه‌نوكه زۆربه‌ی سه‌رانی پارتی به‌چاوێكی تره‌وه سه‌یریان ده‌كه‌ن و به شیكردنه‌وه و جه‌مع و ته‌رحی ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌كێتی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك زیاتر له 17 كورسیان به‌ده‌ست نه‌هێناوه، بۆیه له پله‌ی سێیه‌مدان له زنجیره‌ی گه‌وره‌یی قه‌واره سیاسیه‌كانی كوردستان. هه‌روه‌ها باش ده‌زانن كه به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی به ره‌چاوكردنی ته‌مه‌نی به‌رێز مام جه‌لال و ئه‌زمونه‌كانی مێژوی هه‌ر دولایان و بۆئه‌وه‌ی چیتر ده‌سه‌ڵاتی شكستخواردو زیاتر پهرتهواوهزه ولاوازتر نه‌بێت، رازی بوه وه‌ك برا 59 كورسیه‌كه دابه‌ش كه‌ن وبه‌مه‌ش ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی یه‌كێتی له‌به‌ر ئه‌و هۆیانه له حوكمدا هێشتۆته‌وه وپله‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانیشی پێبه‌خشیون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پارتی گه‌وره‌ترین هێزی سیاسیه وله‌لایه‌كی تره‌وه به‌ده‌ستی به‌هێز وهێدی هێدی تابتوانن ئه‌و بونیاده شكسته ده‌دۆشن ودهگوشن. به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی شكستخواردوی یه‌كێتی به‌دوای هیچ رێگایه‌كی واقیعیانه‌ی ده‌ربازبوندا ناگه‌ڕێن و هه‌نوكه ده‌توانن ته‌نها له‌په‌راوێزی شه‌راكه‌تدا گوزه‌ران بكه‌ن و پێشی قایڵن له‌ترسی له‌ده‌ستدانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی حوكمڕانی و ئه‌و شه‌راكه‌ته شهفاعهتدارهی پارتی لهگهڵًیاندا.
ئه‌م دیلێمایهی ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌كێتی له‌نێوان پاشكۆیه‌تی بۆ شه‌راكه‌ت وشكستدا هاوكێشه‌یه‌ك نیه بتوانن به ئاسانی خۆیانی لێ قورتاربكهن ومیلله‌ت نرخێكی زۆری ئه‌م دۆخه ده‌دات. له‌بری ئه‌م پاشكۆیهتیه له شه‌راكه‌تدا ده‌كرێت خۆیانی لێبپهسێنن و واز له به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی حوكمڕانی بهێنن و به‌خۆیاندا بچنه‌وه و واز له‌و بیرۆكه نادروسته‌ی كه پروپاگه‌نده‌ی بۆ ده‌كه‌ن بهێنن، گوایه ته‌نها به نیه‌ت وبازوی ئه‌وان و پارتی حوكمرانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و چاكسازی ونوێبونهوهش هه‌ر به‌وان ده‌كرێت، دان به‌شكستی دیموكراسانهیان بنێن و ئاكامه‌كانی ئه‌و شكستیه قبوڵ بكه‌ن به دوركهوتنهوهیان له حوكمڕانی و رێگه‌ی ئۆپزسیۆنێكی كارا هه‌ڵبژێرن و كار بۆ راستكردنه‌وه‌ی خۆیان بكه‌ن. له مێژوی میلله‌تاندا زۆرجار رویداوه كه حیزبه گه‌وره ره‌سه‌نه‌كان له ئه‌نجامی شكستیان له هه‌ڵبژاردندا رێگه‌ی ئۆپۆزسیۆنیان هه‌ڵبژاردوه و چه‌ند ساڵێكی دواتر به هێزتر و چڕوپڕتر له‌رێگه‌ی سه‌ركه‌وتنی دیوكراسیهوه ده‌سه‌ڵاتیان گرتۆته‌وه ده‌ست و وڵات ومیللهتهكانیان له قه‌یران وكێشه‌ی گه‌وره لاداوه و پاراستوه.
ئه‌م داوكاریه له ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستای یه‌كێتی ناگونجێت له‌گه‌ڵ سروشت و خهسڵًهتهكانیان وته‌نها وه‌ك خه‌ون وخهیاڵێكی ساكار وبێگه‌رد ده‌چێته ژێرگڵه‌وه، چونكه ته‌نها پێناسه‌ی ئه‌وان بۆ دیموكراسیه‌ت و په‌سندكردنی مانه‌وه‌یانه له ده‌سه‌ڵات. له‌كاتێكدا نابێت ده‌سه‌ڵات به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌هاتر وگه‌وره‌تر بێت له دیموكراسیه‌ت وئه‌م شێوه بیركردنه‌وه‌ی ئه‌وان ته‌نها له ره‌حمی ده‌سه‌ڵاتی تۆتالیتا‌ر و تاكرهوهكاندا گه‌رای خۆی داده‌نێ وگهشهدهكات.
ده‌سه‌ڵات وترس و سزادانی دیموكراسیه‌ت
فۆبیای ده‌سه‌ڵاتدارن به‌گشتی وئه‌وه‌ی یه‌كێتی به‌تایبه‌ت له شكستێكی گه‌وره‌تر توشی شپرزه‌یی وههڵچونێكی بێئه‌ندازه‌ی كردون وسه‌رقاڵی له‌باربردنی سه‌ركه‌وتنی دیموكراسیانه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانن، به كار وكرده‌وه‌ی دژ به دیموكراسیه‌ت وبۆ مه‌به‌سته‌كانیان چه‌ند رێگایه‌كی پر مه‌ترسیان گرتۆته‌به‌ر:
له قاڵبدانی فراكسیۆنی كوردستانی له په‌رله‌ماندا و داڕشتنه‌وه‌ی وه‌ك بلۆكیكی داخراوی كۆنترۆڵكراو له‌لایه‌ن ئیراده‌ی حیزبیه‌وه و له‌یه‌كه‌م دانیشتنی پارله‌مانی تازه هه‌ڵبژێردراو پێڕه‌ویان كردوه. هه‌روه‌ها داخستنی ده‌روازه دیموكراسیه‌كان به‌ڕوی نوێنه‌رانی تردا له‌ناو ئه‌و په‌رله‌مانه‌دا و پشتگوێخستنی پێشنیاز وخاڵه سودمهندهكان له به‌رنامه‌ی كاركردنیان ئه‌و زه‌نگه مه‌ترسیدارانه‌ن كه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به‌هه‌مان عه‌قڵیه‌تی پێش شكست به‌نیازه سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵات و ده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان بۆخۆی پاوان بكات. ته‌نها نیه‌ت له‌م ره‌فتاره دژ به دیموكراسیه‌تی راسته‌قینه دژایه‌تیكردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه و له‌یه‌كترازانی له جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی كه متمانه‌ی پێداوه. ئه‌م ره‌فتاركردنه ته‌نها له سیسته‌مه "دیموكراسیه وههمیهكانی" تاكڕه‌وان و تۆتالیتاره‌كاندا به‌دی ده‌كرێت و هه‌وڵێكه بۆ له‌باربردنی پرۆسه‌ی دیموكراسیه‌ت.
له‌لایه‌كی تره‌وه ده‌سه‌ڵاتی شكست كارده‌كات بۆئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بخاته ژێر گه‌وره‌ترین فشاره‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌شێوازێكی هه‌ڵبژارده لایه‌نگرانی گۆڕان به‌پاساوی پوچه‌ڵی ئیداریه‌وه نانبڕ ده‌كات و ئه‌زیه‌تیان ده‌دات وبرسیان ده‌كات. ئه‌مه ره‌فتارێكه دژ به هه‌مو پرنسیپه سه‌ره‌تاییه‌كانی مافی مرۆڤ له ئازادی راده‌ربڕین و ده‌نگدان. ده‌سه‌ڵات سزای سه‌ركه‌وتنێكی دیموكراسیانه كه له‌به‌رژه‌وه‌ندیدا نیه به برسیكردن و ئه‌زیه‌تدان ده‌دات. لێره‌دا پێویسته بوترێت ئه‌گه‌ر سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌ت بیده‌نگی هه‌ڵبژێرن له‌مه‌ڕ ئه‌و نانبڕین و ئهزیهتدانهی لایه‌نگرانی گۆڕان ئه‌وا گوناهی ئه‌و كارانه ده‌چێته ئه‌ستۆی ئه‌وانیش.
هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتی شكست كه‌مپینێكی توندی راگه‌یاندنی گرتۆته‌به‌ر بۆ دژایه‌تیكردنی گۆڕان و ناوزڕاندنی گۆڕانخوازه ناسراوه‌كان و بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ی سڵ له‌هیچ ناكاته‌وه. ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه تا ئه‌م ساته‌ش دركیان بهوهنهكردوه كه گۆڕان له خه‌ڵكه‌وه هه‌ڵقوڵاوه و بۆ خه‌ڵكه و كاراكته‌ره‌كانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر له خه‌ڵك دوربكه‌ونه‌وه و به‌ده‌نگ داواكاری و داخوازیهكانیانهوه نه‌چن، ئه‌وا هه‌مان چاره‌نوسی ئه‌وان چاوه‌ڕوانیان ده‌كات. خه‌ڵك له‌ده‌وری گۆڕان كۆبۆته‌وه، چونكه ئومێدی هه‌یه ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران له‌ماوه‌ی نزیكه‌ی 20 ساڵ بۆی نه‌كردون ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه هه‌وڵیان بۆ بدات و هه‌میشه‌ش حوكمی جه‌ماوه‌ر و خه‌ڵك بڕیارده‌ر و ره‌وا و به‌جێیه.
ده‌سه‌ڵاتداران له‌مه‌ڕ هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق فشارێكی زۆر ده‌كه‌ن تا هه‌مو لیسته كوردیه‌كان و به‌تایبه‌ت گۆڕان به‌یه‌ك لیست دابه‌زن به‌پاساوی مسۆگه‌ركردنی یه‌ك هه‌ڵوێستی كورد له به‌غدا و ناوچه دابڕاوه‌كان و به تایبه‌ت كه‌ركوك. ئه‌م فشاره خه‌سته چه‌ند بنه‌مایه‌كی تێدا حه‌شاردراوه، له‌سه‌رویانه‌وه ترسه، ترس لهسهركهوتنێكی تری لیستی گۆڕان كه ئه‌و رێكخستنه له‌نگه‌ی پارسه‌نگی هێز له‌نێوان ده‌سه‌ڵاتداران به‌پێی رێككه‌وتنامه‌ی شه‌راكه‌ت زۆرتر تێكبچێت و به‌رژه‌وه‌ندیه تایبهتهكانیشیان بكه‌ونه ژێر ره‌حمه‌تی سه‌ركه‌وتنێكی تری دیموكراسیانه‌وه. بێگومان له‌كاتێكدا گۆڕان سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا بهپێڕهوكردنی به‌رنامه‌ی سیاسی خۆی له هه‌مو بواره‌كاندا كارده‌كات. به‌رنامه سیاسیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی زۆر ئاشكرا و رونه و له‌ئاستی خواستی نه‌ته‌وه‌ی كوردایه. بۆیه زه‌قكردنی ئه‌م خاڵه و باسكردنی به‌و شێوه‌یه مه‌به‌ست لێی دروستكردنی گومانه له به‌رنامه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان. له‌باتی ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بگه‌ڕێت به‌دوای خاڵه هاوبه‌شه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی گۆڕان و بكه‌وێته دیالۆگێكی بنیاتنه‌ر بۆ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی ترسی لێنیشتوه وبه‌و ئاراسته چه‌وتانه‌دا كارده‌كات. خه‌ڵك له‌ترسی ده‌سه‌ڵات تێده‌گات، به‌ڵام جه‌ماوه‌ری گۆڕان ره‌تیده‌كاته‌وه و به‌ناڕه‌وای ده‌زانێت. له‌هه‌مان كاتیش‌دا ئیشوكاری نوێنه‌رانی ده‌سه‌ڵات له به‌غدا وله ناوچه‌كانی تر و به‌تایبه‌ت له كه‌ركوك له‌ماوه‌ی شه‌ش ساڵی رابوردودا كه‌موكوڕی و خه‌مساردی وناڕهوایی و گه‌نده‌ڵی وپشتگوێخستنی زۆری پێوه دیاره، بۆیه راشكاوانه ده‌سه‌ڵات متمانه‌ی به خۆی كه‌مبۆته‌وه ومهبهستیهتی به‌رێگه‌ی یه‌ك لیستیه‌وه له سه‌ركه‌وتنی داهاتوی گۆڕان له‌و شوێنانه شه‌ریك بێت.
گه‌مه‌كانی دیموكراسیه‌ت بۆهه‌مو لایه‌ك ره‌وان
باشتره ده‌سه‌ڵات به‌ئاگابێته‌وه كه لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ك لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی له به‌غدا ولیستی برایه‌تی له كه‌ركوك وههمو لیسته‌كانی تریش ئازاد وسه‌ربه‌ست ده‌بێت، له داڕشتنی هاوپه‌یمانیه‌كانی خۆی به‌شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌كه‌ی بگونجێت وخزمه‌ت به دروشمی عێراقێكی دیموكراسی وفیدراڵ وخزمه‌ت به میلله‌ته‌كه‌مان بكات، له پاراستن وگه‌شه‌پێدانی ده‌سكه‌وته‌كان وكاركردن بۆ هێنانه‌دی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی له‌سایه‌ی باری ئاڵۆزی یاری عێراق و لاوازی هه‌ڵسوراندنی ده‌سه‌ڵات و حیزبه‌كانیان له به‌غدا و ناوچه دابڕاوه‌كان له ئاسمانی سیاسی‌دا بێ چاره گیرساونه‌ته‌وه.
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات ئه‌م راستیه په‌سند نه‌كات ئه‌وا ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی لیستی گۆڕان به‌ده‌ستی بهێنێت ته‌واوی ره‌وایه‌تی ده‌سه‌ڵاتداران ده‌خاته به‌رده‌م پرسیارێكی گه‌وره‌وه و ئه‌و بنه‌ما جه‌ماوه‌ریه‌ی ئێستایان بهپێوهرهكانی دیوكراسیهت زیاتر له رزۆكتر و لاوازتر ده‌بێت.
پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا ده‌سه‌ڵات شكستێكی دیمكراسیانهی تر په‌سند ده‌كات؟ ئه‌گه‌ر په‌سندیشی نه‌كرد چیده‌كات؟ و بارودۆخه‌كه به‌ره‌و كوێ ده‌چێت؟ هه‌ڵوێستی جه‌ماوه‌ر و ئۆپزسیۆن و شه‌قامی كوردی چۆن و چی ده‌بێت؟
یه‌ك شت رون و ئاشكرا و بێگومانه ئه‌ویش ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات به‌م شێوازه‌ی ئێستا درێژه به سیاسه‌ت وكرداری بدات، ئه‌وا دوچاری شكستی زۆر گه‌وره‌تر و ئازارده‌رتر ده‌بێته‌وه.