ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌رێمه له دوای راپه‌ڕینه‌وه بخه‌ینه ژێر خوێندنه‌وه‌یه‌كی گشت گیریانهی هه‌مه لایه‌نه‌وه، ئه‌توانین بڵێین به هوَی ممارسهكردنی چوارچێوه‌یه‌كی حیزبی ته‌سكه‌وه وه‌ك (دانیشتوان و خاك و ئاو و جوگرافیا و ئیداره و ئابوری و فه‌رهه‌نگی و ...هتد) ببوه دو هه‌رێمی دژ به یه‌ك له پێناو دو حیزبی سه‌ره‌كی و دو حیزبیش له پێناو سه‌رانی سه‌ره‌وه‌دا كاریان كردوه، ئه‌مه‌ش به‌رژه‌وندیه بالاَكانی نه‌ته‌وه‌كه‌مانی توشی ئیفلیجی كردوه، یه‌كگرتنیشیان له‌سه‌ر بناغه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی دو حیزب بو نه‌ك ئاڕاسته‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌ك.
كاری ئه‌م دو حیزبه كاركردن نه‌بوه له‌سه‌ر تاكی هاولاَتی، گرێدانی به تاكه‌كانی تره‌وه له‌وێوه بوَ به‌رژه‌وه‌ندی بالاَ واتا به‌رژه‌وه‌ندی و هاولاَتی و هاونیشتمانی بونی تاك پاشان گشتی بونی تاكه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌ك، هه‌مو ئه‌مانه له لای سه‌رانی دهسهلاَت نه‌ك بونی نه‌بوه، به‌ڵكو هه‌ر له چوارچێوه‌ی دروشمه‌كان بوه، دروشمه‌كان بوَ جوانكردنی روی دهسهلاَت بوه ئه‌وان له مه‌ست بونێكی درێژخایه‌ندان له‌و دیو دیواری ئه‌م دروشمانه‌وه، جگه له ده‌سته‌یه‌كی بێ سیستم و ئیداره و بونێكی خێڵه‌كی هیچی تر نه‌بون، بهلاَم كاتێك گوَڕان له دایك ده‌بێت له نێو هه‌ناوی مردنی فكر و گاڵته‌كردن به شعوری میلله‌تێك و فڕێدانی تاك بوَ ناو بازنه‌ی گشت و خێڵ و ناوچه دێت وه‌ك پێویستی قوَناغێك، گوَڕان كه دێته گوَڕهپانی سیاسی وه‌ك بیری نوێ و نه‌وه‌ی نوێ و تاكه‌كان دێت و دابه‌شبونی دو ئیداره‌ی و دو حیزبی و پیرایه‌تی و دابه‌شبونی جوگرافیا‌و سیاسی و ئابوری ده‌بڕێت و له‌سه‌ر ئاستی به‌رژه‌وه‌ندی بالاَی میلله‌تێك بوَ نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌ڕوانێ، گوَڕان دێت وه‌ك كوڕی هه‌مومان دێت له باوه‌ڕی شه‌قام و ناو پوَلی خوێندنگایه‌كی لادێ و سه‌ر سفره‌ی خوانهكانمانهوه دێت ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌كه بوَ تێك شكاندنی ئه‌و ناچاریانه‌ی كه ده‌بێت به دو سێبه‌ر و دو ماڵ و دو ئه‌قڵه‌وه دنیا ببینین.
گوَڕان چی كرد..؟ تاكی كوردی برده به‌رده‌م ئاوێنه‌كان بوَ ناسینی خوَی، تاكی كوردی به‌خه‌به‌ر هێنایه‌وه له‌وه‌ی كه‌چیتر نابێ پاوانی هه‌مو چه‌مكه‌كانی ژیان بكرێ، گوَڕان به تاكی كوردی وت ئه‌م وێنانه چیتر ئه‌و وێنانه نین كه به‌رده‌وام دروشمه‌كان په‌رشی ده‌كه‌ن، گوڕان توانی بوَ یه‌كه‌مجار له مێژوی كوردا ئوَپوَزسیوَن بهێنێته گوَڕهپانی كوردیه‌وه ببێته ئه‌و سێبه‌ره بوَ تاك تا داوای ژماره شاراوه‌كان بكات داوای به سیستم بون و به یاسای بونی ئه‌م هه‌رێمه بكات، كوَمهڵگایهك له قوَناغی مت بونه‌وه ده‌باته قوَناغی جوڵه و له قوَناغی به‌رد بونه‌وه برده قوَناغی ئاو بونه‌وه، ئیتر قوَناغی غهدرلێكردن و دو ئیداره‌و دابه‌ش بون به‌سه‌ر دو حیزب‌دا كوَتایی هاتوه قوَناغی فره حیزبی و فره ده‌نگی و فره ره‌نگی و چاوه‌كانی چاودێری له دایك ده‌بێ.
ده‌بێ گوَڕان چ بكات..؟ پێویسته ناسنامه‌ی هاولاَتی له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌رك ماف بداته تاك و وه‌ك بزوتنه‌وه‌یه‌كی گشتی له چوارچێوه‌ی شارێك و هه‌رێمێك ده‌ربچێ و له گوَڕپانی عێراقدا ده‌وری كاریگه‌ری هه‌بێت و كێشه‌ی كه‌ركوك و ناوچه دابڕاوه‌كان و ده‌ستور وه‌ك ئه‌ركی سه‌ره‌كی خوَی بناسێنێت، ده‌وری كاریگه‌ری هه‌بێت له كێشه‌ی كورد له پارچه‌كانی تر به تایبه‌ت توركیا، كه ئێسته به‌ره‌و كرانه‌وه ده‌ڕوات كێشه‌ی جالییه‌ی كورد و لوَبی كردن و بڕیاره ناوچه‌ی و جیهانیه‌كان پێویسته چه‌ندین لیژنه و دوَسیه و سه‌نته‌ر دابمه‌زرێنێت كادری پڕوَفیشناڵ و ئه‌كادیمی تایبه‌ت كاری تێدا بكه‌ن، پێویسته گوَڕان له كێشه جیهانی و ناوچه‌ییه‌كاندا خاوه‌نی بڕیار بێت و وه‌ك هه‌رێمێك بتوانێ بڕیار بدات به هاوكاری هێزه‌كانی تر بوَ ئه‌مانه‌ش پێویستی به كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری لێكوَڵینهوه بانكی زانیاری پڕوَفشناڵ هه‌یه‌ك (توركیا ناسی و سوریا ناسی و ئێران ناسی و عێراق ناسی) فایلی دوڵه‌مه‌ند و تایبه‌ت به گوَڕانكایهكانی ناوچه‌یی و جیهانی و جیهان ناسی پێویسته فایلی تایبه‌ت هه‌بێت بوَ هه‌مو بواره‌كان (سیاسی و ئابوری و كه‌لتوری و ...هتد) پێویسته گرنگی بدات به ئامار له سه‌ر هه‌مو ئاسته‌كاندا له‌سه‌ر ئاستی ناخوَ پێویسته كوَمهڵگا له كوَمهڵگایهكی مشه خوَرهوه بكاته كوَمهڵگایهكی به‌رهه‌مهێن، ده‌نگی ناو په‌رله‌مان ببه‌ستێته‌وه به شه‌قامه‌وه، هاوسه‌نگیه گشتیه‌كان رابگرێ، وه‌ك ئوَپوَزسیوَنی هه‌قیقی ئه‌م ئه‌ركانه‌ی له ئهستوَدایه بچێته بواری كاركردنێی جدییه‌وه، تا هه‌مومان بچینه به‌رده‌م ئه‌رك و مافی خوَمان.