له 3-5-1988 شاڵاوی ئه‌نفال سنوری قه‌ڵاسێوکه، سورداش، بازیان و چه‌می رێزانی گرته‌وه. له‌و سه‌رده‌مه لێپرسراوی رێکخستنی تیپی 23 سورداش بوم. له 3-5 له‌گه‌ڵ کاک غه‌ریب سه‌عید له گوندی عه‌سکه‌ر بوین. ئه‌و رۆژه، سه‌عات 3 پاش نیوه‌ڕۆ گوندی عه‌سکه‌ر و گۆپته‌په به گازی کیمیاوی بۆردومان کرا.
سه‌ر له‌به‌یانی 4-5 هێزی پیاده هێرشی سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی کرد. له‌به‌ر به‌ربڵاوی هێرشه‌که بڕیاردرا شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه نه‌که‌ین، کشاینه‌وه به‌ره‌و چه‌می رێزان و سورقاوشان. چه‌ند رۆژێ دواتر له‌گه‌ڵ به‌شه‌که‌ی تری تیپی 23 و تیپی 37 شارباژێر (مامۆستا جه‌مال محه‌مه‌د سه‌رتیپ بو). یه‌کمان گرته‌وه. دواتر تیپی 25 خاڵخاڵان گه‌یشتنه لامان، ( کاک رابه‌ر سه‌ید ئیبراهیم سه‌رتیپ بو). کاک عه‌لی بچکۆل سه‌رپه‌رشتی هێزه‌که‌ی ده‌کرد.
بروسکه‌ی کاک نه‌وشیروان1
له سه‌ره‌تای مانگی 6 به بروسکه‌یه‌ک کاک نه‌وشیروان ئاگادارمانی کرده‌وه که جیهازه راکاڵهکه بنێرینه سلێمانی، بدرێت به رێکخستن. له 25-6-1988 کاک عه‌لی بچکۆل جیهازه‌که‌ی نارد بۆ سلێمانی. رێکخستن له‌ناو سلێمانییه‌وه به‌م جیهازه په‌یوه‌ندی به سه‌رکردایه‌تیه‌وه ده‌کرد.
له 17 -6- 1988 بروسکه‌یه‌کم بۆ کاک نه‌وشیروان کرد، تێیدا پێشنیاری دروستکردنی مه‌فره‌زه‌یه‌کی پارتیزانم له ناوچه‌ی سورداش کرد. بۆ ئه‌م ئه‌رکه ئاماده‌یی خۆم ده‌ربڕی له‌گه‌ڵ 6 پێشمه‌رگه‌ی تیپی 23. کاک نه‌وشیروان ئه‌م پێشنیاره‌ی زۆر پێ باش بو. ئاگاداریشی کردمه‌وه که مام رۆسته‌م له‌گه‌ڵ نزیکه‌ی 70 پێشمه‌رگه‌ی ت 21 که‌رکوک بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دێنه سنوری که‌رکوک، داوای لێ کردین په‌یوه‌ندیان پێوه بکه‌ین. ته‌نها تێبینم له‌سه‌ر ئه‌و هێزه زۆری ژماره‌که بو، چونکه ئه‌و ژماره زۆره ئیداره‌ی ئاسان نه‌بو له‌و کاته‌دا. پێشنیارم کرد له سنوری هه‌ر یه‌ک له تیپه‌کانی 23، 25، 21 سێ 3 مه‌فره‌زه‌ی 5 تا 7 که‌سی هه‌بێت.
کاری ئه‌م مه‌فره‌زانه:
کاری ئه‌م هێزانه به هیچ شێوه‌یه‌ک شه‌ڕکردن نه‌بو له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی دوژمن. به‌ڵکه دو کاری سه‌ره‌کیان پێسپێردرابو:
1- دوباره په‌یوه‌ندیکردن به رێکخسنهکانی کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی کوردستان له ناو شار و ئۆردوگاکان.
2- داڵده‌دان و گرتنه‌خۆی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی له ناو شاره‌کان ئاشکرا ده‌بن.
ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ی سورداش سه‌ری نه‌گرت. چونکه له 5-7-1988 له چه‌می رێزان نزیک گوندی که‌ڵه‌شێره توشی شه‌ڕ بوین، له‌و شه‌ڕه‌دا به‌سه‌ختی من برینداربوم. دوای شه‌ڕه‌که کاک عه‌لی بچکۆل و کاک رابه‌ر به هاوکاری براده‌رانی بازیان و سلێمانی هیمه‌تی باشیان کردبو بۆ ده‌ربازکردنی هێزه‌که بۆ ناوچه‌ی مهڵندی 3.
له 30-8-1988 دوای چارهسهکردنم له سلێمانی به یارمه‌تی رێکخستنی سلێمانی، به رێگایه‌کی تایبه‌ت گه‌ڕامه‌وه بۆ قه‌ندیل، له سه‌ر لوتکه‌یه‌کی ته‌ماوی سه‌ردانی کاک نه‌وشیروانم کرد. بۆ رۆژی دوایی بۆ چاره‌سه‌ر به رێکه‌وتم به‌ره‌و ئێران.
کۆبونه‌وه‌ی ناوزه‌نگ
له سه‌ره‌تای 1989 کاک نه‌وشیروان و کاک فه‌ره‌یدون عبدالقادر کۆبونه‌وه‌یان به سه‌رجه‌م مه‌سئول رێکخستنه‌کانی کۆمه‌ڵه کرد. له‌و کۆبونه‌وه‌یه کاک نه‌وشیروان به‌م شێوه‌یه باسی بارودۆخه‌که و به‌رنامه‌ی کارکردنی کرد: وه‌زعمان زۆر خراپه له هه‌مو رویه‌که‌وه، ماوه‌یه‌کی تر ره‌نگه ئێرانیه‌کان بواری ئیشکردنمان نه‌ده‌ن. مام جه‌لال و من ده‌نێرنه شوێنیک که خۆیان ده‌یانه‌وێ. ئێوه و هێزه‌که‌ش ده‌به‌نه ئۆردوگاکان. له کۆتایی کۆبونه‌وه‌که دو خاڵی باسکرد که گه‌شبینی لێ به‌دی ده‌کرا:
1- ئه‌و ریکخستنانهی لامانه بیده‌ینه‌وه به ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه؛
2- ئه‌گه‌ر بتوانین 6 شه‌ش مانگ خۆمان بگرین، چاوه‌ڕوان ده‌که‌م وه‌زعمان باش بێت؛
3- مه‌فره‌زه‌ی بچوکی پارتیزان دروست ده‌که‌ین و ده‌چینه‌وه نزیک شاره‌کانی خۆمان. من خۆم له گه‌ڵ مه‌فره‌زه‌کان ده‌چمه خواره‌وه.
4- به راشکاوی به هه‌مومانی وت: "ئه‌وه‌ی ناتوانێت بێته خواره‌وه با له ئێستاوه بڵێت". هه‌مو براده‌ران ئاماده‌ییان ده‌ربڕی له‌گه‌ڵ پارتیزانه‌کان بچنه خواره‌وه. ته‌نها من و مامۆستا محه‌مه‌د سوڵتان (به هۆی بریندارییه‌وه) رامانگه‌یاند که ناتوانن به‌شداری بکه‌ین. کاک نه‌وشیروان وتی " ئێوه شه‌ل و سه‌قه‌تن، ده‌بنه بار به‌سه‌ر مانه‌وه".
(1) بروسکه و نامه‌کان و کامێره‌که‌م له چه‌می رێزان شاردبوه‌وه، به‌داخه‌وه به هۆی بریندارییهکهمهوه له ژێر زه‌وی هه‌مو بی که‌ڵک بون. دۆشکهکهمان به جیا له شوینێ تر شارده‌وه، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ک براده‌رێک له‌گه‌ڵ خۆی بردییه‌وه بۆ حکومه‌ت. به‌داخه‌وه ئه‌و براده‌ره له شه‌ڕی ناوخۆ شه‌هید بو.