"هه‌وڵێک بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن"
پێشه‌کی:
بودجه‌ی ته‌ندروستی وڵاتێک یا ناوچه‌یک یه‌کێکه له هه‌ره گرنگترین ئه‌و ره‌گه‌زانه‌یه که سیاسه‌تی ته‌ندروستی وڵات و ناوچه‌که ده‌ستنیشان ئه‌کات. بۆیه بودجه ئه‌کرێت وه‌ک پێوه‌رێکی سه‌ره‌کی باشی و خراپی سیسته‌می ته‌ندروستی وڵاتان تهماشبکرێت. ئه‌مه ئه‌کرێت له ریی چه‌ند پێوه‌رێکی رون و ئاشکرای وه‌ک رێژه‌ی پاره‌ی ته‌رخانکراو بۆ ته‌ندروستی له ته‌واوی بودجه‌که‌ی وڵاته‌که و به به‌راورد به کایه‌کانی تری کۆمه‌ڵگا ده‌ستنیشان بکرێت.
گرنگی بودجه‌ی ته‌ندروستی بۆ ساغڵه‌می سیسته‌می ته‌ندروستی و توانای ئه‌مه‌ی دوایی بۆ به‌ده‌مه‌وه‌چونی پهیداویستیه ته‌ندروستێکانی خه‌ڵک، وای کردوه که زانستی ئابوری ته‌ندروستی، چه‌ند ئامراز و میکانزمێکی دیاریکراو بهێنێته کایه‌وه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و شرۆڤه‌کردنی بودجه له لایه‌ک و ئه‌نجامدانی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئابوری بۆ ته‌واوی ئه‌و پرۆژانه‌ی که بودجه‌ی بۆ ته‌رخانکراوه . ئه‌مه بوه‌ته هۆی دروستی بونی ده‌زگای تایبه‌ت که پسپۆرن له ئه‌نجامدانی تۆێژینه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئابوری بۆ هه‌ر پرۆژه و چالاکیه‌کی ته‌ندروستی که چ له لایه‌ن که‌رتی تایبه‌ت یا که‌رتی گشتیه‌وه پێشنیار ئه‌کرێت و بودجه‌ی بۆ ته‌رخان ئه‌کرێت. نمونه‌ی ئه‌و ده‌زگایانه؛ دامه‌زراوه‌ی (NICE)ه له بریتانیا، که به بێ ئامۆژگاری و گڵۆپی سه‌وزی ئه‌و ده‌زگایه ناکرێت هیچ ده‌رمانێک و که‌رسته و چاره‌سه‌ر یا پرۆژیه‌کی ته‌ندروستی بکه‌وێته به‌رده‌م به‌کاربه‌رانی. ئه‌و کارانه‌ی ده‌زگاکه ئه‌یکات هه‌ڵسه‌نگاندنی ئابوریه بۆ ته‌واوی چالاکیه ته‌ندروستیه پێشنیارکراوه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت، که ئایه ئه‌و قازانجه ته‌ندروستیه‌ی له ئه‌نجامه‌ی ئه‌و چالاکیه به‌ده‌ستدێت له تێچوه ئابورێکه‌ی گه‌وره‌تره یا خود به پێچه‌انه‌وه .
ئامرازه ئابوریه‌کانی هه‌ڵسه‌نگاندنی بودجه‌ی ته‌ندروستی:
A. هه‌ڵسه‌نگاندنی تێچون-کارتێکردن Cost- Effectiveness Analysis (CEA)
ئه‌مه گرنگترین ئامرازه که له ئابوری ته‌ندروستیدا، بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی تێچون له پرۆژه‌ی ته‌ندروستی و کارتێکردنی ئه‌و پرۆژانه به کار ئه‌هێنرێت . گرنگی ئه‌م ئامرازه ئابوریه له‌وه‌دایه که بۆ سیاسه‌ت و پلانی ته‌ندروستی له سه‌ر ئاستی کۆمه‌ڵگا به‌کارئه‌هێنرێت.
B. هه‌ڵسه‌نگاندنی کارتێکرنی بودجه Budget Impact Analysis (BIA)
ئه‌م ئامرازه به‌شێکی گرنگی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئابوری گشتگیری بودجه‌ی ته‌رخانکراو بۆ پرۆژه و چالاکی ته‌ندروستیه‌کانه. مه‌به‌ست له‌م ئامرازه ناسنیی ئاکامه داراییه‌کانی پرۆژه و چالاکیه تهندروستێکانن به له پێش چاوگرتنی که‌می مه‌سره‌ف له بواری ته‌ندروستیدا.
بودجه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پشتی نه‌به‌ستوه به هیچ کام له‌و ئامرازه ئابوریه ته‌ندروستیانه‌ی سه‌ره‌وه بۆ ده‌ستنیشانکردنی ئه‌و پرۆژه و چالاکیه ته‌ندروستیانه‌ی که بۆ ئێستای هه‌رێمی کوردستان گه‌وره‌ترین قازانج و که‌مترین تێچونیان هه‌یه. ئه‌وه‌ی به دێ ئه‌کرێت زیاتر گرنگیدانه به دروستکردنی ژێرخانی ته‌ندروستی هه‌رێم له بنکه‌ی ته‌ندروستی و خه‌سته‌خانه و پشتگوێخستنی چه‌ند لایه‌نێکی زۆر گرنگی تری سیسته‌می ته‌ندروستی که هیچیان له گرنگیدا له ژێرخان که‌متر نین.
هه‌ڵسه‌نگاندنێکی سیستمیانهی بودجه‌ی ته‌ندروستی سالێ 2010:
ئه‌و چالاکیانه‌ی که هه‌ر سیسته‌مێکی ته‌ندروستی ئه‌یکات دو ئامانج ئه‌پێکن. یه‌که‌میان ئه‌و چالاکی و کار و پرۆژانه‌ن که نه‌خۆشیه‌کی تایبه‌ت یا ته‌نگه‌ژه و کێشه‌یه‌کی ته‌ندروستی دیاریکراو ئه‌که‌نه مه‌رام و ئامانج و هه‌وڵی چاککردنی ئه‌ده‌ن و دوهمیانیش ئه‌و کۆمه‌ڵه پرۆژه و چالاکیانهن که ته‌واوی سیسته‌مه‌کی لێ سودمه‌ند ئه‌بێت و کارتێکردنه‌که‌ی له نه‌خۆشی و کێشه‌یه‌کی تایهبهتهوه ئه‌گوازرێته‌وه بۆ ته‌واوی سیسته‌مه‌که. ته‌رخانکردنی بودجه بۆ سیکته‌ری ته‌ندروستی، پێویسته نمونه‌ی چالاکی دوه‌می سیسته‌می ته‌ندروستی بێت. واته، بودجه پێویسته ته‌واوی سیسته‌می ته‌ندروستی له پێشچاوبگرێت و ناکرێت گرنگی به به‌شێک بدات و ئه‌وانی تر پشتگوێبخات. بۆ ئه‌وه‌ی بزانین پێکهاته سه‌ره‌کێکانی سیسته‌می ته‌ندروستی چین و بۆچی گرنگه هیچ کام له‌و پێکهاتانه پشگوێننهخرێت، لێره‌دا به کورتی ئه‌و پێکهاتانه ئهخهینهڕو.
پشکی پێکهاته‌کانی سیسته‌می ته‌ندروستی له بودجه‌ی 2010 :
1. خزمه‌تی پێشکه‌شکراو: ئه‌و خزمه‌تانه ئه‌گرێته‌وه که کاریگه‌ر و بێزه‌ره‌ر و له ئاستێکی کواڵیتی باشن و پێشکه‌ش به تاکه‌که‌س یا کۆمه‌ڵگا له کات و شوێنی پێویستدا ئه‌کرێن. دیاره ئه‌م پێکهاته‌ی سیسته‌می ته‌ندروستی ژێرخانیش ئه‌گرێته‌وه به بێ مهسهرهفێکی له راده‌به‌ر و زیادهمهسرهف کردن.
ئه‌وه‌ی له بودجه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌دێ ئه‌کرێت گرنگێکی له راده‌به‌ده‌ره به‌م پێکهاته‌و و پشتگوێ خستنی بواره‌کانی تری خزمه‌تی ته‌ندروستیه. له خزمه‌تی ته‌ندروستی پێشکهشکراویشدا، بودجه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان گرنگی داوه به ژێرخانی ته‌ندروستی که خۆی له خوی‌دا کایه‌کی گرنگه، به‌ڵام ناکرێت ته‌نها گرنگی به ژێرخان بدرێت و لایه‌نه‌کانی تری خزمه‌تی ته‌ندروستی پشتگۆیبخرێت. هه‌ر بۆ نمونه، 92.4% ته‌واوی تێچوی پرۆژه پێشنیارکراوه‌کانی ساڵی 2010 بۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ دروستکردنی باڵه‌خانه و بنکه‌ی ته‌ندروستی و نه‌خۆشخانه ئه‌ڕوات. ئه‌مه له سیاسه‌تی وڵاتێک ئه‌چێت که هیچ ژێرخانێکی ته‌ندروستی نه‌بێت و له سه‌ره‌تایی ده‌رچونی بێت له کاره‌ساتێک که ببوێته هۆی له ناوچون و روخانی هه‌مو ژێرخانه ته‌ندروستیه‌که‌ی.
له لایه‌کی تره‌وه، ته‌نها رێژه‌ی 27%ی ته‌واوی تێچوی پڕۆژه پێشنیارکراوه‌کانی ته‌ندروستی بۆ ساڵی 2010 بۆ ده‌ره‌وه‌ی شاره‌کان ته‌رخانکراوه. دیاره ئه‌مه ونکردنێکی زه‌قی ئهولهویاتهکانه، له‌وه‌ی که گوند و ناحیه و شارۆچکه‌کان زیاتر پیویستیان به گرنگی دانه به دره‌وستکردنی ژێرخانی ته‌ندروستی نه‌وه‌ک سه‌نته‌ری شاره گه‌وره‌کان که پشکی شێریان به‌رکه‌وتوه به رێژه‌ی 73% .
2. کارمه‌ندانی ته‌ندروستی: به پێی رێنمایه‌کانی رێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی، کارمه‌ندانی ته‌ندروستی پێویسته به ده‌م پهیداویستیه ته‌ندروستیه‌کانی خه‌ڵکه‌وه بچن و به ژماره‌یه‌کی گونجاو و به شێوه‌یه‌کی کاریگه‌ر کاره‌کانی خۆیان ئه‌نجامبده‌ن.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به پێی بودجه‌ی ساڵی 2010 له پله‌ی چواره‌م دێت له مه‌ڕ ژماره‌ی کارمه‌ندانی به به‌راورد له گه‌ڵ وه‌زاره‌کانی تردا به رێژه‌ی 6.31% و دوای وه‌زاره‌ته‌کانی په‌روه‌رده و پێشمه‌رگه و ناوخۆ.
ڕه‌نگه له یه‌که‌م ته‌ماشاکردندا، هاتنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له پله‌ی چواره‌م شتێکی باش بێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌ماشای جیاوازی له رێژه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی که پێش ئه‌و که‌وتون له ژماره‌ی کارمه‌ندان بۆمان ده‌رئه‌که‌وێت که وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به رێژه‌ی 17.55% دوای وه‌زاره‌تی په‌ره‌ورده و رێژه‌ی 13.26% دوای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و رێژه‌ی 9.03% دوای وه‌زاره‌تی ناوخۆ دێت.
ئاماره‌کانی بودجه‌ی ساڵی 2010 پێمان ئه‌ڵێت که کۆی 39489 کارمه‌ندی ته‌ندروستی، له‌و ساڵه‌دا سه‌ر به میلاکی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی کارده‌که‌ن. ئه‌و ژماره یه‌کسانه به رێژه‌ی نزیکه‌ی 8 کارمه‌ندی ته‌ندروستی بۆ هه‌ر 1000 هاوڵاتی له کوردستاندا که پزیشک و په‌رستیار و یاریده‌ده‌ری پزیشک و ئه‌و کارمه‌ندانه‌ی که له ده‌رمانخانه و تاقیگه‌کانی سه‌ر به وه‌زاره‌ت...هتد ئه‌گرێته‌وه. دیاره ئه‌و ژماره‌یه به پێی ستاندارده جیهانێکان زۆر که‌مه و پێویستی به پلان و ستراتیجی گۆنجاو هه‌یه بۆ زیاد کردنی ئه‌و ژماره. یه‌کێک له میکانزمهکانیش ته‌رخانکردنی بودجه‌ی شیاوه بۆ گرنگی دان به‌م پێکهاته سه‌ره‌کیه‌ی سیسته‌می ته‌ندروستی کوردستان. ئه‌مه ئه‌گه‌ر باسی ئه‌وه نه‌که‌ین که له کوردستاندا، جیاوازی هه‌یه له نێوان فه‌رمانبه‌ر و موچه‌خۆر، چونکه ژماره‌یه‌کی زۆری موچه‌خۆر هه‌یه له سیکته‌ری ته‌ندروستیدا موچه وه‌رئه‌گرن به‌ڵام کارناکه‌ن و ناویان به فه‌رمانبه‌ر نوسراوه.
ئه‌گه‌ر ته‌ماشای ئاستی کارمه‌ندانی ته‌ندروستی بکه‌ین به به‌راورد له گه‌ڵ کارمه‌ندانی وه‌زاره‌تێکی وه‌کو په‌روه‌رده که له ریزی پێشه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌کان حکومه‌ت دێت له ژماره‌ی کارمه‌نداندا، ئه‌وا بۆمان ده‌رئه‌که‌وێت که وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌وه‌شدا له وه‌زاره‌ته‌کانی تر دواکه‌وتوه. بۆ نمونه به ریژه‌ی 11.3% کارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده پله‌کانی نمره‌ی (ب) و نمره‌ی یه‌که‌م و دوه‌می حکومه‌تیان داگیرکردوه، به‌ڵام ته‌نها 9.8% کارمه‌ندانی ته‌ندروستی ئه‌و پله پێشکهوتوانیان پێبه‌خشراوه.
دیاره یه‌کێک له خه‌سڵه‌ته هه‌ره گرنگه‌کانی سیسته‌مێکی ته‌ندروستی سهرکوتو، هێنانه‌کایه‌ی یه‌کسانیه‌کی رێژه‌یه له نێوان کارمه‌ندانی نێر و مێ له سیکته‌ری ته‌ندروستی دا، ئه‌وه‌ی له بودجه‌ی ساڵی 2010 به دی ئه‌کرێت، زیادی ژماره‌ی کارمه‌ندانی نێره به به‌راورد به کارمه‌ندانی مێ. کارمه‌ندانی نێری ته‌ندروستی رێژه‌ی نزیکه‌ی 60% ته‌واوی کارمه‌ندانی ته‌ندروستی پێکئه‌هێنن، که ئه‌مه ونکردنی بنه‌مای یه‌کسانی جیندهریه له سیسته‌می ته‌ندروستیدا. پێویست بو بودجه‌ی ساڵی 2010 میکانزمی ئابوری شیاوی به‌کاربهێنایه بۆ نه‌هێشتن یا که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌و نایه‌کسانیه جه‌نده‌ریه.
وه‌ک له سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێیدا، رێژه‌ی 92.4% هه‌مو بودجه‌ی ته‌رخانکراو بۆ پرۆژه ته‌ندروستیه‌کان بۆ دروستکردنی باڵاخانه و بنکه‌ی ته‌ندروستی ئه‌چێت. دیاره به بێ بونی کارمه‌ندی ته‌ندروستی بۆ ئه‌و بنکه تهندروستیهیانهی دروست ئه‌کرێن، ئه‌مانه‌ی دوایی هیچ مه‌به‌ستێک ناپێکن. هه‌رچه‌نده زانیاری ته‌واومان له به‌رده‌ست نیه بۆ به‌راورد کردنی ژماره‌ی کارمه‌ندانی ته‌ندروستی له ساڵی 2010 به ساڵانی رابوردو، به‌ڵام دیاره ئه‌و ژماره زۆره‌ی بنکه و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی که بودجه‌ی بۆ ته‌رخان کراوه، پێویستی به کارمه‌ندی ته‌ندروستی هه‌یه. ئه‌وه‌ی له بودجه‌که‌دا دیار نیه، چۆنێتی مه‌سره‌ف کردنه له دابین کردن و راهێنان و هه‌ڵسه‌نگاندنی کارامه‌یی ئه‌و کارمه‌نده ته‌ندروستیانه‌ی له بنکه ته‌ندروستیه تازه‌کاندا ده‌ستبه‌کار ئه‌بن.
3. زانیاری ته‌ندروستی: یه‌کێکی تر له پێکهاته سه‌ره‌کیه‌کانی سیسته‌می ته‌ندروستی که ئه‌بێت گرنگی پێبدرێت به‌رهه‌مهێنان و شرۆڤه‌کردن و بڵاوکردنه‌وه و به‌کارهێنانی داتا و ژماره‌ی تۆکمه‌یه له سه‌ر ده‌ستنیشانکه‌ره بنه‌ڕه‌تیه‌کانی ته‌ندروستی و ئاستی ته‌ندروستی خه‌ڵک و کاریگه‌ری و کارامه‌یی سیسته‌می ته‌ندروستی. ئه‌وه‌ی له کوردستاندا به‌دی ئه‌کرێت، نه‌بون یا به‌کارنه‌هێنانی داتایه له بواری ته‌ندروستیدا. یه‌کێک له ئه‌رکه گرنگه‌کانی بودجه‌ی ته‌ندروستی ته‌رخانکردنی مه‌سره‌فه بۆ به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی ئه‌م پێکهاته گرنگه‌ی سیسته‌می ته‌ندروستی که بودجه‌ی پیشنیارکراوی ساڵی 2010 حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به ته‌واوه‌تی پشگوێخستوه. و له سه‌دا 0% تێچوی پرۆژه‌کان بۆ ئه‌م لایه‌نه ته‌رخانکراوه.
4. که‌ره‌سته و ته‌کنه‌لۆژیای ته‌ندروستی: پشکی شێری بودجه‌ی خه‌مڵێنراوی ساڵی 2010 بۆ دروستکردنی باڵه‌خانه و بنکه‌ی ته‌ندروستی ته‌رخان کراوه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای تێبینیه که پرۆژه‌ی بودجه‌که ئاشکرای نه‌کردوه که ئایا تێچوی ئه‌و بنکه و نه‌خۆشخانه و باڵاخانه، مه‌سره‌فی دابینکردنی که‌ره‌سته‌ی ته‌ندروستیش ئه‌گرێته‌وه یاخود نا. به پێی بودجه‌ی ساڵی 2010 ته‌نها 7.6% بودجه‌که بۆ کڕینی که‌ره‌سته‌ی ته‌ندروستی ته‌رخانکراوه، که ئه‌مه له نه‌بونه‌وه نزیکی ئه‌کاته‌وه.
دیاره بودجه‌ی ته‌رخانکراو بۆ که‌رسته‌و و ته‌کنه‌لۆژیای ته‌ندروستی ته‌نها ئه‌و که‌رسته تازانه ناگرێته‌وه که حکومه‌ت ئه‌بێت بیکڕێت، به‌ڵکو پیویسته له بودجه‌ی خهملێنراودا، بڕیک پاره ته‌رخان بکرێت بۆ چاککردنه‌وه و به‌رده‌وامی پێدانی که‌رسته‌کان که ئه‌مه‌ی دوایی که بودجه‌ی پێشنیارکراوی ساڵی 2010 بونی نیه.
5. به‌ڕێوه‌بردن و پێشڕه‌وایه‌تی له بواری ته‌ندروستیدا: یه‌کێک له کاره هه‌ره گرنگه‌کانی سیسته‌می ته‌ندروستی و بودجه‌ی ته‌رخانکراو بۆ ئه‌و سیسته‌مه ئاماده‌کردن و راهێنانی پێشڕه‌و به‌ڕێوه‌به‌ر و که‌سانی شاره‌زایه بۆ بهڕیهوهبردنی کاره‌کانی سیسته‌می ته‌ندروستی. به له پێشچاوگرتنی ئاستی خراپی سیسته‌می ته‌ندروستی کوردستان، ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه یه‌کێکه له ئه‌رکه هه‌ره به په‌له و گرنگه‌کانی سیاسه‌تی ته‌ندروستی له کوردستاندا. ئه‌وه‌ی به‌دی ئه‌کرێت گرنگی نه‌دانی بودجه‌یه به‌م بواره و ته‌رخاننه‌کردنی مه‌سره‌ف بۆ ئه‌نجامدانی کارێکی له‌و شێوه.
سه‌رچاوه‌کان:
1. J. A. Mauskopf, S .D. Sullivan, L. Annemans, J. Caro, C. D. Mullins, M. Nuijten, E.Orlewska, J. Watkins,
P. Trueman. Principles of Good Practice for Budget Impact Analysis, VA L U E I N H E A LT H, Volume 10• Number 5 • 2007
2. National Institute of Health and Clinical Excellence, available at http://www.nice.org.uk/, accessed on January 31, 2010.
3. A. C Haddix, S. M. Teutsch, P. S. Corso. Prevention Effectiveness, Second Edition, Oxford University Press, 2003.
4. World Health Organization, Alliance for Health Policy and System Research. Systems Thinking, for Health Systems Strengthening. WHO 2009.
5. وه‌زاره‌تی پلاندانان، پرۆژه پێشنیارکراوه‌کانی ساڵی 2010.
6. وه‌زاره‌تی پلاندان، دانشتوانی هه‌رێمی کوردستان-2007، http://mop-krg.org/detail.aspx?page=statisticsbysubjects&c=StatisticsbySubjects&id=350
* ماسته‌ر له سیاسه‌تی ته‌ندروستی