چه‌ند ساڵێكه به‌هه‌ق وناهه‌ق كه‌وتوینه‌ته سه‌روگوێلاكی یه‌كتر. له سه‌ركرده‌ی سیاسی، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، حكومه‌ته‌كانی هه‌رێم، حزبه سیاسیه‌كان، رێكخراوه‌كان، كه‌سایه‌تیه‌كان، كۆمپانیاكان...تاد. هیچ نه‌ماوه ده‌رباز بوبێت له ره‌خنه وگازه‌نده وقسهوقسهڵۆك.
باسمان له‌گه‌نده‌ڵی، دزین، رۆتین، پارڵه‌مان، ماده‌ی 140، ته‌كه‌تول، ناوچه‌گه‌ری، پێشێلكردنی یاسا، ناعه‌داله‌تی، ته‌لار وكۆشكهكان، ئاو وكاره‌با، رێگا وشه‌قامه‌كانی مه‌رگ كردوه, ته‌نانه‌ت باسیشمان له موحه‌ره‌ماتی یه‌كتر كردوه. هه‌ر به‌رپرسێك، كارمه‌ندێك یا كادرێك هه‌ڵه‌یه‌ك یا گه‌نده‌ڵیه‌كی كردبێت، هه‌واڵه‌كه به‌ترش وخۆێشهوه به‌مانشێتی گه‌وره و وروژێنه‌ر له‌سنگی رۆژنامه وگوڤارهكان وسایتهكان چه‌قێندراوه.
هه‌ندێكمان ئه‌م بابهتهنهمان وروژاندوه له سه‌رچاوه‌ی سیاسی وفیكریهوه، هه‌ندێكی ترمان له‌چوارچێوه‌ی ته‌كه‌تول وناوچهگهری وشهخسیهوه وهه‌ندێكیش هه‌روا بۆ خوا كردویه‌تی وبۆ هه‌ریسه‌كه گریاوه.
به كورتی وكوردی هێلێكمان كێشاوه له‌نێوان چاك وخراپ وهه‌ریه‌ك له بنه‌مای بۆچونی خۆیه‌وه. پشت ئه‌ستوور به رووداوه‌كان وزانیارهكان وهه‌ڵس وكه‌وت ورهفتارهكان لایه‌ك وه‌ك فریشته ورۆبن هود ومارتن لۆسه‌ر كینگ پێناسه كراوه ولایه‌نه‌كانی تریش وه‌ك شه‌یتان وقه‌یسه‌ر وهیتله‌ر.
لایه‌نه‌كان هه‌روا بێده‌نگ نه‌بوون، چیان پێكرابێت درێغیان نه‌كردوه، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات وپاره وده‌زگای قایم وتۆكمهن. باسه‌كه‌م له‌سه‌ر ره‌وایی ئه‌م دیاردانه نیه، به‌ڵكو له‌ئه‌نجامی ئه‌م روودا ودیاردانه كۆمه‌ڵگای كوردی له‌سه‌ره‌وه تا خواره‌وه بوه به دوو له‌ته‌وه وزیاتریش، هه‌ر ئه‌ڵێی زه‌مانی جه‌لالی ومه‌لایی یا كاتی شه‌ره‌كانی ناوخۆیه. ئه‌مجاره، خۆشبه‌ختانه تائه‌م نووسینه‌ش فیشه‌ك وتۆپ له‌و ململانێیه‌دا به‌كار نه‌هێنراوه، به رێگای نووسین ولێدوان وخۆكۆكردنهوه وپیشاندان وناره‌زایی وزۆر به‌ده‌گمه‌ن به‌رێگای یاساوه ئه‌نجام دراون.
هۆڵه‌ندیه‌كان په‌ندێكیان هه‌یه: " ئه‌گه‌ر ووشه شوێنی نه‌ما ئه‌وا مردن شوێنی ده‌گرێته‌وه". خۆشبه‌ختانه لای خۆمان نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته. راسته هه‌ره‌شه وتوندی وگرژی هه‌ن، به‌ڵام هه‌ر به‌نووسین وقسهن وخۆشبه‌ختانه كاریان پێنه‌كراوه.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئه‌م دیاردانه كۆمه‌ڵگای كوردیان تووشی چه‌ند بارێكی ناله‌بار كردوه:
یه‌كه‌م: ئه‌م دیاردانه شێوه‌ی دیالۆگی له‌خۆ نه‌گرتوه، به‌ڵكو زیاتر مۆنۆلۆگه وهه‌ركه‌س بۆخۆی وگروپهكهی قسه‌ده‌كات. تائێستا به‌ده‌گمه‌ن لێدوانێكی شارستانیانه ودیموكراتیانه له‌نێوان لایه‌نه جیاوازه‌كاندا سازكراوه. ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی لاوازی سیسته‌می پارڵه‌مان ودیموكراسی ورۆڵی ریكخراوه دیموكراتی ومهدهنیهكانه ونیشانه‌ی قۆرخكردنی ده‌سه‌ڵاتێكه كه ئاماده نیه گوێ له میلله‌ته‌كه‌ی خۆی بگرێت.
دووه‌م: پارچه‌پارچه‌بوونی ولهیهكترازاتدنی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه له‌سه‌ر جۆره‌ها بنه‌ما وبنچینه. مه‌ترسی له‌وه‌دایه كاتێك ئه‌م پارچانه نه‌توانن به‌یه‌كه‌وه بژین ورێگای دیالۆگ نه‌گرنه به‌ر.
سێیه‌م: له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران ترسیان لێنیشتوه وخۆیان له‌ناو كۆمه‌ڵگا په‌راوێز كردوه ودهروازهكانی په‌یوه‌ندیان به خهڵًكهوه به‌ئاسته‌م واڵا كردوه وده‌زگا حكومی وحزبیه‌كان بونه‌ته پاشكۆی ده‌سه‌ڵات وئه‌ركه نه‌ته‌وایه‌تی وحوكمرانیهكانی خۆیان به‌لادا داوه. له‌به‌رامبه‌ردا پریاسكه‌یه‌كی پر رق وناحه‌زی لای خه‌ڵك به‌گشتی تابێت پرده‌بێت: كار وابروا له‌یه‌كترازان ودابران له‌یه‌كتر له كۆنترۆڵ ده‌رده‌چێت. چونكه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك زه‌مینه وكه‌ره‌سه‌ی پراكتیزه‌كردنی ئۆپزسیۆنی پارله‌مانی وسیاسی رێی پێنه‌دراوه.
چواره‌م: به‌هۆی نارێكی ناوماڵی كوردی بار‌مان به‌گشتی له چه‌ند ساڵێ له‌مه‌وبه‌ر لاوازتره، ویست وداخوازیهكانمان له‌لایه‌ن ناحه‌زانی كورد زیاتر پشتگوێ ده‌خرێن وخه‌ونی كوردانیش به‌ره وكاڵبوونهوه ده‌به‌ن.
پێنجه‌م: ئه‌م باره ناهه‌موار وناله‌باره كاریگه‌ری پارادۆكسی كردۆته سه‌ر عه‌قلیه‌ت وهوشیاری سیاسیمان. له‌لایه‌كه‌وه خه‌ریكی یه‌كترین وله لایه‌كی تریشه‌وه داوای یه‌كده‌نگ ویه‌ك ههڵویسَتین له‌مه‌ر مه‌سه‌له چاره‌نووسسازه‌كان، وه‌ك ماده‌ی 140 وفیدراڵیزم وبودجه‌ی هه‌رێم وبه‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم. له‌م مه‌سه‌لانه‌دا ئه‌وپه‌ری نه‌ته‌وایه‌تی ده‌نوێنین وله ناو ماڵی خۆشمان سه‌نگه‌رمان له‌یه‌كتر گرتوه.
سه‌ره‌رای ئه‌م باره ناهه‌مواره ئه‌مرۆكه فشاره‌كان له‌سه‌ر كورد زیاد ده‌بن وكه‌ڵه‌كه بوون. فشاری ئه‌مریكا له‌مه‌ر كۆمه‌ڵێك ته‌وه‌ری گرنگ له حوكمرانی له عێراقدا، فشاری به‌ناو هاوپه‌یمانه‌كانمان له حكومه‌تی به‌غدا، فشار بۆ دواخستنی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140، فشار سه‌باره‌ت به‌جۆری فیدراڵیزم. فشاری وڵاتانی دراوسی به‌تایبه‌تی توركیا، فشاری هه‌ندێك له‌وڵاته عه‌ره‌بیه‌كان. فشاره‌كانی ناوخۆش به‌ئه‌ندازه‌یه‌كی به‌رچاو وزه وتوانایه‌كی زۆری حكومه‌ت وده‌سه‌ڵاتدارانی پێویسته، فشاری گروپه تێرۆریسته‌كان له ده‌روازه‌كانی سنوره‌وه، قه‌یرانی كاره‌با كه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا چاره‌ی گونجاوی بۆدابین ناكرێت، قه‌ره‌باڵغی بێئه‌ندازه‌ی شاره گه‌وره‌كان وپووچانهوهی كشتوكاڵ، گرانی كاڵا وسووته‌مه‌نی، زیادبوونی تاوان وباندهكانی تاوان، بێكاریه‌كی زۆر وناڵینی زۆربه‌ی چین وتوێژه‌كانی گه‌له‌كه‌مان به‌ده‌ست باری ئاڵۆزی ئابووری وكۆمه‌ڵایه‌تی وناعهدالهتیهوه.
ئه‌مانه ئه‌و تهحهدایانهن كه پێویسته كورد رووبه‌روی ببێته‌وه. مه‌حاڵه ئه‌مه ئه‌نجام بدریت ئه‌گه‌ر دیالۆگی نێوانمان به‌رێوه‌نه‌چێت وله یه‌كتر گوێ نه‌گرین ولهیهكتر تێنه‌گه‌ین وئه‌و ئازادی ودبموكراسیهی به‌ده‌ست هێنراوه نه‌ی بوژێنینهوه وگه‌شه‌ی پێنه‌ده‌ین ونهی پارێزین.
هه‌نگاوی یه‌كه‌م خاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و گرێ كوێرانه‌یه كه دڵ وده‌روونی هه‌موومانی گرتوه، دواتر كردنه‌وه‌ی ئه‌و گرێیانه به‌هیمه‌تی هه‌موو لایه‌ك ده‌بێت وله‌پێش هه‌مووه‌وه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی وحوكمرانی له كوردستان.