له دونیای پیًشكهوتوی دیموكراسی ئه‌مڕۆدا پیشه یه‌كێكه له هه‌ره بههاپیرۆزه مرۆییه‌كان و كۆله‌كه‌كانی ژیان، پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگاش په‌یوه‌سته به پێشكه‌وتن و ئازادی و پرۆفیشناڵكردنی پیشه‌كانه‌وه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ به لۆجیكی باس له پیشه و په‌یوه‌ندی به‌مرۆڤه‌وه بكه‌ین پێویسته پێناسه‌ی بكه‌ین.
پیشه بریتیه له‌و كاره دیاریكراوه‌ی كه پیشه‌كار (مرۆڤ) پێیهه‌ڵده‌ستێت له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی زانستی و شاره‌زایی، به‌شێوه‌یك تایبه‌تمه‌ندی و كارامه‌یی و پسپۆڕی تایبه‌تی خۆی بپارێزێت، له‌چوارچێوه‌ی یاسا‌و رێسایه‌كی تایبه‌ت به‌و پیشه دیاریكراوه به‌مه‌رجێ ئه‌رك و مافه‌كانی پیشه‌كار بپارێزێت و پابندی بكات، به پیرۆزی پیشه‌كه‌وه. وه‌ك وتراوه كاركردن خواپه‌رستیه (العمل عباده) به‌مانای ئه‌وه‌ی پیشه ئه‌وه‌نده پیرۆزه كاركردن تیایدا خواپه‌رستییه.
له‌و ساته‌ی مرۆڤ وپه‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی دروست بون پیشهبونی هه‌بوه وپێداویستیهكی پژێوی و بونی ژیان بوه، له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگا پیشه‌كانیش پێشكهتهوتنیان به‌خۆیانه‌وه بینیوه تا گه‌یشتۆته ئه‌م ئاسته‌ی ئه‌مڕۆ، له‌به‌ر زۆری جۆری پیشه‌كان پۆلێن كراون بۆ چه‌ند كۆمه‌ڵه پیشه‌یه‌كی لهیهكچو، ئه‌و پۆلێنه‌ش به شێوازی جیاجیا له‌سه‌ر چه‌ند بنه‌مایه‌ك رێكخراوه، تائێستا زیاتر له چه‌ند جۆره پۆلێنێكمان هه‌یه: بۆنمونه به‌پێی پۆلێنی ئه‌مه‌ریكی زیاتر له چوار هه‌زار جۆری پیشه هه‌یه، پشت ده‌به‌ستێت به پێناسه‌ی كاره‌وه (Job Description) بۆ دیاریكردنی جۆری پیشه‌كه‌و تایبه‌تمه‌ندی ده‌رچوانی كوالتی پیشه‌كه Qualification Rating)) كه كردویه‌تی به چوار ئاستی جیاوازه‌وه له‌ڕوی كوالتی پیشه‌كه‌وه.
ئاستی كاری پیشه‌كاری پرۆفیشناڵی: Professional
• ئاستی كاری پیشه‌كاری نیمچه پرۆفیشناڵی Semi Professional
• ئاستی كاری پیشه‌كاری به‌هره‌مه‌ند(ماهر) Skilled labour
• ئاستی كاری پیشه‌كاری نابههرهمهند Un-Skilled Labour
به‌پێی پۆلێنی نوسینگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی (جیهانی) كار‌و پیشه 1345 پیشه‌مان هه‌یه كه كراوه به یانزه جۆری سه‌ره‌كیه‌وه به‌پێی شێوه‌ی جۆری پیشه‌كان، ته‌نانه‌ت له‌م وڵاته‌ی خۆماندا له سه‌ره‌تای دروستبونی ده‌وڵه‌تی عیراقییه‌وه ئه‌و پیشانه پۆڵێن كراون و كاری پێكراوه، تازه‌ترین گۆڕانكاری له پۆڵین و پێناسه‌ی كاری پیشه‌كان له ساڵی 1975 كراوه‌و له پهڕتوكێكدا بڵاوكراوه‌ته‌وه به‌ناوی ( دلیل الوصف المهنی العراقی) به‌ڵام به‌داخه‌وه كه‌له‌دوای سالی (1975 )، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زانست وپیشه‌سازی پیشكهوتنێكی ئهفسهناویان به‌خۆیانه‌وه دیوه پیشهكانیسش به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو پێشكه‌وتون به‌هۆی ئه‌و جیهانگیریه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شا تا ئێستا نه‌مانتوانیوه سه‌رله‌نۆێ پۆلێن و پێناسه‌یه‌كی كاری تازه بكه‌ین كه له‌گه‌ڵ ئه‌و جیهانگیریه‌ی رۆژی ئه‌مڕۆدا بگونجێت .
ئه‌وه‌ی لیره‌دا مه‌به‌سته‌مه له‌م بابه‌ته پیشه پیرۆزه‌كان و پیرۆزی پیشه‌كانن كه تاكی كورد ئازاد ده‌كه‌ن و ژیان و كه‌رامه‌تی ده‌پارێزن، به‌رامبه به ده‌سه‌ڵاتی سیاسی نامه‌سئول لای ئێمهپیشهكان هه‌مویان پیرۆزن به‌بێ جیاوازی، به‌ڵام پیشه‌كاره‌كان پیرۆزترن واته پیشه‌كار پیرۆزتره، نه‌ك به‌ڕای من به‌ڵكو له‌راستیشدا هیچ پیشه‌یه‌ك له پیشه‌یه‌كی تر پیرۆزتر و گرنگتر نییه هه‌مو پیشه‌كان پیرۆزن، پیرۆزی پیشه‌كه‌ش به پیشهكارهكانهوه به‌ستراونه‌ته‌وه به ره‌چاوكردنی كارامه‌یی و تایبه‌تمه‌ندی و ره‌وشتی پیشه‌یی و له هه‌موشیان پێشتر ره‌وشتی پیشه‌یی یه چونكه به بونی كارامه‌یی و تایبه‌تمه‌ندی پیشه‌كه به‌بێ ره‌وشتی پیشه‌یی ی پیشه‌كه پیرۆزیه‌كه‌ی له‌ده‌ست ده‌دات، ئه‌گه‌ر به‌وردی بڕوانینه بابه‌ته‌كه دور له هه‌ست و سۆزی تاكه‌كه‌سی ژیان له سه‌ر بنه‌مایه‌كی فه‌لسه‌فه‌ی هاوسه‌نگی دروست بوه، هه‌مو لهیكچوهكان و لهیهكنهچوهكان و دژه‌كان له‌خۆی ده‌گرێت به هاوسه‌نگیه‌كی دیاریكراو، به نه‌مانی ئه‌و هاوسه‌نگیه خولی ژیان تێكده‌چێت به‌مانای ئه‌وه‌ی بونی به‌كتریایه‌ك پابه‌نده به بونی نهههنگێكهوه یان هه‌چ زینده‌وه‌رێكی تره‌وه، به‌هه‌مان شێوه بونی پیشه جیاوازه‌كان پابه‌ندن به یه‌كه‌وه بۆ درێژه‌دان به ژیان هیچ پیشه‌یه‌ك گرنگتر و پیرۆزتر نییه، له پیشه‌یه‌كی تر بۆ نمونه كارگوزاری پاكه‌ره‌وه‌ی شاره‌كان ئه‌گه‌ر به پیشه‌كه‌یان هه‌ڵنه‌ستن شاره‌كان ده‌بن به زبڵدان و سه‌ده‌ها نه‌خۆشی جۆاوجۆر بڵاوده‌بێته‌وه، كه به هه‌زاره‌ها پزیشكی پسپۆڕ‌و كامه‌ندی ته‌ندروستی چاره‌سه‌رناكرێن و ژیانی كۆمه‌ڵگاكه ئه‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه و ژینگه پیس ده‌بێت، به‌هه‌مان شێوه نه‌خۆشخانه‌كان به تاكڕه‌وی له‌لایه‌ن پزیشكه‌وه یان كارمه‌ندی ته‌ندروستی و كارمه‌ندی نا ته‌ندروستی (ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی له بواری پزیشكیدا كار ناكه‌ن) یان كارگوزا ناڕوات به‌ڕێوه، به‌ڵكو هه‌ریه‌ك له‌م پێكهاتانه خاوه‌نی پیشه‌ی خۆیه‌تی به هه‌مه‌ئاهه‌نگی هه‌مو لایه‌ك كاره‌كه سه‌ركه‌وتوده‌بێت، هه‌ریه‌ك له پیشه‌ی ئه‌م پێكهاتانه تایبه‌تمه‌ندی جیاوازی خۆی هه‌یه له روی توانای هزرو فیكر‌و توانای جه‌سته‌یی یه‌وه، كه‌سیان ناتوانن كاری ئه‌وی تربكه‌ن به‌كارامه‌یی و سه‌ركه‌وتویی، هه‌ر بۆیه پێناسه‌ی كار ی جیاواز دانراوه بۆ هه‌ریه‌ك له‌م پێكهاته پزیشكیانه له نه‌خۆشخانه‌كان و گشت كه‌رتی ته‌ندروستی دا،وه به پابه‌ندبون به ره‌وشتی پیشه‌یی و پێناسه‌ی كاری ئه‌و پیشه‌یه كاره‌كه هه‌ڵده‌سوڕێنێت بێئه‌وه‌ی تاسیر بكاته سه‌ر كاری پیشه‌كه‌ی تر، به‌ڵكو كاری پیشه جیاوازه‌كانی ناو كه‌رتی ته‌ندروستی ته‌واوكه‌ری یه‌كترن، به نه‌بون یان لاوازی هه‌ر یه‌كێكیان كاره‌كان سه‌قه‌ت ده‌بن و به ئامانجه گشتیه‌كه ناگه‌ن كه چاره‌سه‌رو پاراستنی ژیانی هاوڵاتیه.
له‌لایه‌كی تروه ده‌توانین بڵێین پیشه بۆیه پیرۆزه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بژێوی ئه‌و تاكه و خێزانه‌كه‌ی دابین ده‌كات و نایه‌ڵێت ئایندهی ئه‌و تاكه بكه‌وێته ژێر ره‌حمه‌تی كه‌سه‌وه به حیزبهكانیشهوه، واته كه‌من بژێوی ژیانم پارێزراو بێت به پیشه‌كه‌م، منه‌تم به‌كه‌س نابێ و نایه‌ڵم كه‌س ده‌ست بخاته كاره‌كانم، هزر و فیكر‌و هه‌ڵوێستم پارێزراو ده‌بێت، ناچمه ژێر ركێفی هیچ لایه‌ن و حیزبێكه‌وه كه ئیمانم پێی نه‌بێت واته به پرۆزی پیشه‌كه‌م دیلی بیركردنه‌وه‌ی حیزب و لایه‌نه‌كان نابم كه‌ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه، دودڵ و ترسنۆك نابم به‌رامبه‌ر به ئاینده‌م، به‌ڵێ ئازادی و سه‌روه‌ری بۆ خۆم ده‌گه‌ڕێنمه‌وه به پێی یاسا‌و كارامه‌یی و تایبه‌تمه‌ندی و ره‌وشتی پیشه‌كه‌م. به‌م شێوه‌یه‌ش پیرۆزیهكه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پیشهكارهكه كه هاوڵاتییه و ئه‌توانێ پیشه‌كه‌ی بپارێزێت له ده‌ست تێوه‌ردانی ده‌ره‌كی له هه‌چ لایهكهوهبێت و پیرۆزی پیشه‌كه‌یی و كه‌رامه‌ت و ژیانی خۆیی و خیزان و كۆمه‌ڵگاكه‌ی بپارێزێت و ببێته مرۆڤێكی چاونه‌ترسی راستگۆ‌و ئازاد و پرۆفیشناڵ له بواره‌كه‌ی خۆیدا، هیچ خوارو خێچهك و گه‌نده‌ڵیه‌ك له كه‌س قبوڵ نه‌كات ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسیش بێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش بژێوی خۆی و خێزانه‌كه‌ی ده‌پارێزێت، ئا ئه‌مه‌یه بۆچونی گۆڕان به‌رامبه‌ر به پیرۆزی پیشه و پیشه‌كاران، به‌رز ده‌یان نرخێنێت و هه‌وڵ ده‌دات گه‌شه به مرۆڤ و پیشه‌كان بدات بۆ پرۆفیشناڵكردنیان و پاراستی ژیان و كه‌رامه‌تی تاكی كورد.
* پزیشكی پسپۆری نه‌شته‌رگه‌ری و كاندیدی ژماره 25ی لیستی گۆڕان له سلێمانی