به‌داخه‌وه ده‌مێكه ئه‌و قسه‌یه راسته كه ده‌ڵێت: "شۆڕش به خه‌ڵكی ژیر دروست ده‌كرێت، قاره‌مانه‌كان ئه‌نجامی دهدهنو دواجار كاسهوهلێسهكان به‌رهه‌مه‌كه‌ی ده‌خۆن".. ئه‌مڕۆ له‌كوردستانه‌كه‌ی ئێمه‌دا پڕاو پڕ ئه‌مه دهگوزهرێتو به‌رده‌وام و رۆژانه توشی چه‌ندین شۆكی له‌وجۆره ده‌بین، چۆن تا ئێستاش یاری به‌گیانی شه‌هیده قاره‌مانه‌كان ده‌كرێت له‌پێناو چێژ‌و كامه‌رانی خه‌ڵكانێكدا كه‌هه‌رگیز نهحهكیمو نه‌دانا بون بۆ دروستكردنی شۆڕش‌و نه‌هێنده قاره‌مانیش بون به‌گیان بازیه‌وه روبه‌ڕوی ناخۆشیه‌كانی شۆڕش ببنه‌وه، بۆ نمونه رۆژێك بریندار نه‌بون، رۆژێك دیل‌و به‌ندكردنیان نه‌چه‌شتوه، هه‌میشه له‌كاتی ناخۆشیه‌كاندا له‌خۆشترین وڵاته‌كانی دونیا ژیانیان به‌سه‌ر بردوه...تاد!.
به‌بیروبۆچونی من ناشرینی‌و ره‌فتاری توندڕه‌وانه له‌بانگه‌شه‌دا لهتهوژمه ناشرستانیهكان ده‌وه‌شێته‌وه‌و هیچ كه‌سێكی تر به‌م جۆره كارانه هه‌ڵناسێت، ئه‌م هێزه ناشارستانیانهش زۆر مه‌ده‌نی ده‌بن كاتێك سه‌ركه‌وتو بن، به‌ڵام زۆر نامه‌ده‌نی ده‌بنه‌وه كاتێك هه‌ست بهفهشهلو دۆڕاندن ده‌كه‌ن. بڕوانه حاڵی په‌یامنێره‌كانی هاوڵاتی له سلێمانی‌و گیانی رۆژنامه‌نوسان له‌چ مه‌ترسیه‌كی تۆتالیتاریدایه.
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ئه‌نجام هه‌رچیه‌ك بێت ده‌بێت لایه‌نه‌كان قبوڵی بكه‌ن، چونكه ئه‌وه ئیراده‌ی خه‌ڵكه، چونكه قبوڵ نه‌كردنی ئهنجامهكانو په‌نا بردنه به‌ر توندڕه‌وی په‌لكێشمان ده‌كاته ناو گه‌نده‌ڵی زیاتره‌وه.. بۆیه له‌بری ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن رزگارمان بكات لهدهردهكانی گه‌نده‌ڵی به‌هێنانی سیسته‌مێكی شهفافترو دیموكراتیتر، ئه‌وا پێچه‌وانه‌كه‌ی رو ده‌دات. ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی رابردودا بینیومانه ئاماژههایهكی مه‌ترسیداره. چونكه ده‌سه‌ڵات نایه‌وێت ئه‌م شهفافیهتو گۆڕانه دیموكراسیه سهربگرێتو له‌كاتی هه‌ڵبژاردندا په‌نا ده‌به‌نه به‌ر توندوتیژی. لێره را له‌خۆمان ده‌پرسین، ئه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن چی ده‌كه‌ن؟ ئایا قبوڵی ده‌كه‌ن؟ یان دوای ئه‌وه‌ش پیلانیان هه‌یه بۆ پشێوی؟
هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌وه‌یه ئێمه بتوانین نوێنه‌ره‌كانمان نوێ بكه‌ینه‌وه، سه‌ركرده‌كانمان بگۆڕین‌و خه‌ڵكێكی باشتر بێنینه مه‌یدانی ململانێ سیاسیی‌و ئابوری‌و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان. به‌ئاشكرا ده‌بینین ئه‌و سیسته‌مه‌ی ئێستا هه‌یه سیسته‌می بنه‌ماڵه‌یه‌و ده‌یه‌وێت هه‌مان خه‌ڵك‌و به‌رپرسه‌كان كۆپی بكه‌نه‌وه به‌شێوه‌ی جیاواز، كه‌واته باشتره له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه هه‌ڵبژاردن نه‌كه‌ین، چونكه كات‌و سه‌رده‌می رژێمی (به‌عس)یش خه‌ڵك ده‌چو بۆ ده‌نگدان، به‌ڵام چ ده‌نگدانێك؟ ده‌بو هه‌ر به‌عس بێت‌و هه‌ر سه‌دام سه‌رۆك بێت... ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی حوكمی كورددا تێیگه‌یشتن هه‌مان راستی بو، رۆژێك گۆڕانمان نه‌بینی به‌دیار كهوێتو لایه‌نی كه‌م ده‌موچاوی سه‌رۆك نوێ بێته‌وه. ئه‌مجاره‌و له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا بۆنی ده‌كه‌ین، پێده‌چێت گۆڕانكاری لهقسهوه ببێته راستی‌و ئاسۆكانی به‌دیار بكه‌ون، به‌ڵام ئه‌وپه‌ڕی كاردانه‌وه‌ی توندڕه‌وانه‌ش له‌ده‌سه‌ڵاتدا ده‌بینینه‌وه كه ئاماژه‌یه بۆ قبوڵ نه‌كردنی دیموكراسیانه‌ی ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات، بۆیه هاوڵاتی ئه‌و پرسیاره‌ی لا دروست ده‌بێت "ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن هه‌مان تاس‌و حه‌مام بێت خۆی بۆ هیلاك بكات؟"... به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌بێت گۆڕانكاری به‌رجه‌سته ببێت‌و شتێكی تازه له‌كولتوری ئێمه‌دا هه‌بێت ئه‌ویش قبوڵكردنی حوكمی ئه‌ویتره كه‌به‌هه‌مان شێوه هاونیشتمانی منه‌و هه‌مان مافی منی هه‌یه، به‌ڵام تێڕوانین‌و به‌رنامه‌ی جیاوازه.
ئه‌مڕۆ له‌كه‌ناڵه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانیه‌وه، زۆرترین وشه‌ی دوژمنكارانه به‌رامبه‌ر هاوڵاتیان ده‌بینین، به‌پێی پێوانه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان 25%ی خه‌ڵكی كوردستان له‌گه‌ڵ لیستێكدایه به‌ناوی گۆڕانه‌وه. كه‌چی هێشتا دامه‌زراوه ئیعلامی‌و نادیموكراتییه‌كانی ده‌سه‌ڵات (سهركردایهتیو راگه‌یاندنی یه‌كێتی نیشتمانی) پێی ده‌ڵێن لیستی گرده‌كه... هێشتا رابه‌ری ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه به‌موسڵمانی قورعان سوتێنو ده‌ست تێكه‌ڵاوكردن له‌گه‌ڵ دوژمن ده‌بیننه‌وه، به‌ڕاستی ئه‌مه ئاستێكی زۆر نزم‌و كورت‌و كوێری دیموكراسیانه‌یه، ئه‌مه ئاستێكی زۆر نزمه له‌به‌رپرسیارێتی كه‌نابێت خیتابی هیچ كه‌سێكی سه‌ركرده له‌و ئاسته‌دا بێت، یان ئه‌و كه‌سانه ده‌یانه‌وێت لهڕویهكی ئاشكرا تره‌وه بیسه‌لمێنن كه‌به‌ڕاستی سه‌ركرده نین. ته‌نیا بهراوردهكهی من له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه له‌وڵاته دیموكراته‌كاندا كه‌ئێوه‌ش ئه‌توانن چاوییان لێ بكه‌ن: بۆنمونه كێ بینی رۆژێك ركابه‌ری جمهوریهكان به ئۆباما بڵێت ره‌ش پێست یان دژه ئه‌مریكی.. كێ بینی رۆژێك ئێوه به‌ڕاستی دژه میلله‌ت سه‌رزه‌نشت بكه‌ن، سزای هیچ فایلدارێكتان دا؟ ئینجا ده‌پرسم: (ئایا فایلداره‌كان دژ به‌به‌ره‌ی میلله‌تن یان ئه‌وه‌ی بیروبۆچونێكی جیاوازی هه‌بێت؟) چونكه بۆ خه‌ڵكێكی بێلایهنو تێكڕای خه‌ڵك ده‌ركه‌وتوه كه‌ئیتر ئێوه به‌كه‌ڵكی به‌ڕێوه‌بردنی وڵات نهماونو ئه‌مه‌ش له‌خراپ به‌كارهێنانی كه‌ره‌سه‌كانی ده‌سه‌ڵات به‌ولاوه هیچی تری تیانیه.. باشتره ماوه‌یه‌ك پشو بدهنو به‌خۆتاندا بچنه‌وه. چونكه گه‌ر سه‌یر بكه‌ین، پارساڵ سه‌رۆكی كۆریای باشور خۆی كوشت، به‌تایبه‌ت كه‌زانی هاوڵاتیان لێی ناڕازین‌و نایانه‌وێت! ئیمه نامانه‌وێت كه‌ستان خۆی بكوژێت، تكایه به‌هه‌ڵه تێمان مه‌گه‌ن چونكه ئێمه له‌گه‌ڵ كوشتندا نین.. ئێمه ده‌مانه‌وێت له‌یه‌ك رسته تێبگه‌ن: (خه‌ڵك ئێوه‌ی ناوێت وازی لێ بێنن، حهپولكی خه‌ڵك بده‌ن).
ده‌مه‌وێت راستیه‌كانی مێژوی خۆتان بیر بێنمه‌وه، سه‌رده‌می خه‌باتی شاخ، دروشم‌و ره‌فتارو كاره سیاسی‌و عهسكهریهكنتان جۆرێك له‌ڕه‌وایه‌تی تێدابو، به‌ده‌لاله‌تی ئه‌وه‌ی خه‌ڵك ده‌گیرا... بزر ده‌كرا.. سوكایه‌تی پێده‌كرا.. ده‌ستدرێژی ده‌كرایه سه‌ر كه‌رامه‌تی...تاد، كه‌چی هێشتا له‌گه‌ڵ شوڕش بون، هێشتا دههاتنو ده‌بون به پێشمه‌رگه‌و ده‌چونه ریزه‌كانی خه‌باته‌وه.. به‌ڵام ئه‌مڕۆ كه‌ده‌تانه‌وێت، به‌ڕێگای ده‌مانچه به‌خشینه‌وه‌و مۆنیكاو پاره‌وه خه‌ڵك له‌خۆتان كۆبكه‌نه‌وه، ئه‌وا پێتان ده‌ڵێین ئه‌و پرده‌ی نێوان ئێوه‌و خه‌ڵك زۆر لاوازه نه‌ك به‌رگه‌ی گهردهلولهكانی ئه‌م میلله‌ته ناگرێت بهكزهبایهكیش ده‌كه‌وێت.
ئیمه داواده‌كه‌ین پشو بدهنو به‌خۆتاندا بچنه‌وه، ئه‌زانن كه‌ی یه‌كێتی زۆر جوان ده‌بو؟ ئه‌گه‌ر:
• بیسه‌لماندایه نابێته مۆدێلی بهعسو نایه‌وێت هه‌ر خۆی حاكم بێت، هه‌ر به‌مه‌به‌ست خۆی بۆماوه‌یه‌ك ده‌بوه ئۆپۆزسیۆن.
• بیسه‌لماندایه به‌ڕاستی باوه‌ڕی به‌دیموكراسی هه‌یه‌و رابه‌رایه‌تی خه‌ڵكی تریش قبوڵ دهكاو دوره له‌سیاسه‌تی بنه‌ماڵه‌ییه‌وه.
• له‌بری پڕوپاگه‌نده‌ی نه‌شیاو، هه‌ڵسه‌نگاندنێكی واقعی‌و زانستی بۆخۆی بكردایه بیزانیایه بۆ له‌ماوه‌یه‌كی ئاوا كورتدا ئه‌و هه‌مو خه‌ڵكه‌ی لێههڵوهری، یان له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه ئه‌و خه‌ڵكه له‌گه‌ڵ ئه‌ودا نه‌بون؟.
دیاره ئه‌م تێبینیانه‌ی من به‌سه‌ر پارتیدا ناچه‌سپێت، چونكه به‌كرده‌وه‌و به‌درێژایی یۆبیلی زێڕینی خۆی سه‌لماندویه‌تی دیموكراسیه‌ت له‌سنوری بنه‌ماڵه‌كه‌ی خۆشی‌دا بونی نیه‌و هه‌مو ده‌سه‌ڵاته‌كان به‌ته‌وافق دابه‌ش دهكهنو ده‌بێت هه‌ر خۆیان له‌سه‌ره‌وه بن... به‌ڵام ئه‌وه یه‌كێتیه جێی ره‌خنه‌یه كاتێك ده‌بینین به‌دروشمی مۆدێرنه‌وه كرده‌وه‌ی نامۆدێرن ئه‌نجام ده‌دات.