پێکه‌وه کارکردن و کاری هه‌ره‌وه‌زی هونه‌رێکه زیاتر له بواری کارکردن و ئه‌زمونه‌کانی ژیان مرۆڤ فێری ده‌بێت، نه‌ک ته‌نها له زانکۆ و په‌یمانگاکان. کاری هه‌ره‌وه‌زی جوتیاران و خه‌ڵکی لادێکانی کوردستان: دروێنه و ساوه‌ر کوتان و قوڕه‌په‌ستی سه‌ربان باشترین نمونه‌ی زیندون، سه‌رچاوه‌ی باشن بۆ فیربونی ئه‌م هونه‌ره. خۆ به سیاسی زانه‌کانی کورد ده‌توانن زۆری لێوه فێربن.
به داخه‌وه له کاری سیاسی رۆژانه‌دا ده‌رکه‌وت سیاسیه بڕیاربه‌ده‌سته‌کانی کورد له‌م هونه‌ره باش نه‌گه‌یشتون، یان هیچ نه‌بێت نه‌یانتوانیوه ئه‌وه‌نده‌ی له‌م بواره ده‌یزانن به قه‌ده‌ر جوتیارێک بیخه‌نه بواری جێبه‌جێکردنه‌وه.
ئه‌م که‌موکوڕییه کوشنده‌یه له تێڕوانینی هه‌ڵه بۆ یه‌کتر دروست بوه. هه‌ر پێکهاته‌یه‌کی سیاسی له کوردستان به تایبه‌تی هه‌ردو حیزبی خۆ به گه‌وره‌زان به چاوی ناحه‌ز ده‌ڕواننه هه‌مو پێکهاته‌یه‌کی نوێی سیاسی. هه‌ڵسوکه‌وتی رۆژانه‌ی سه‌رکرده‌کانی ئێستا و رابردوی ئه‌م دو حیزبه به‌رامبه‌ر به یه‌کتر و به‌رامبه‌ر به بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی، کۆمه‌ڵ و گۆڕان، پێشتریش به‌رامبه‌ر سۆسیالست و زه‌حمه‌تکێشان و پارتی گه‌ل و پارتی چاره‌سه‌ر باشترین ئاماژه‌ن بۆ جێبه‌جێکردنی سیاسه‌تی ره‌فز و ره‌د له بری یه‌کتر قبوڵکردن. ئه‌م شێوازی کارکردنه له دوای شکستی 1975 وه‌ک نه‌ریتێک له سیاسه‌تی بزاڤی کوردستاندا په‌یڕه‌و ده‌کرێت.
هه‌ڵبژاردنی 2005
له هه‌ڵبژاردنی 2005 به تایبه‌تی له کاتی بانگهێشه‌ی هه‌ڵبژاردن لایه‌نه ئیسلامییه‌کان که‌وتنه به‌ر هێرشی ئه‌و دو حیزبه. ئه‌م هێرشه ته‌نها به هه‌ڵبه‌ستنی ناو ناتۆره و ته‌خوینکردنه‌وه نه‌وه‌ستا به‌ڵکه گه‌یشته راده‌ی چه‌ک به‌کارهێنان.
ده‌رکه‌وتنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
له ده‌رکه‌وتنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ک هێزێکی جه‌ماوه‌ری، یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان به‌چاوی ناحه‌زانه‌وه تێی روانیی، به هه‌مان تێڕوانین و عه‌قلیه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ یه‌کێتی نیشتمانی له 1976.
هه‌ڵبژاردنه‌کانی 25/7 و 7/3 /2010
له‌م دو هه‌ڵبژاردنه سه‌رئه‌نجامی فشاری سیاسی کیانه سیاسیه‌کان و جه‌ماوه‌ر هه‌ردو به‌ڕێزان مام جه‌لال و کاک مه‌سعود وه‌ک دو سه‌رکرده نه‌یانتوانی دان به‌خۆدا بگرن و بێلایه‌نی خۆیان بپارێزن، هه‌ر زو هاتنه سه‌رخه‌ت، ئه‌م جاره‌یان له جیاتی کۆمه‌ڵ و بزوتنه‌وه، گۆڕان و گۆڕانخوازانیان کرده نیشان. باسکردنی به‌زاندنی هێڵی سور و ته‌خوینکردن و به دوژمن زانینی گۆڕان له زاری ئه‌م دو به‌ڕێزه‌وه باشترین به‌ڵگه‌یه بۆ لاوازی حیزبی کوردی له هونه‌ری پێکه‌وه کارکردن و کورتبینی سیاسی. ئه‌م دو به‌ڕێزه زیاتر وه‌ک دو سه‌رکرده‌ی حیزبی جارێکی تر خۆیان ناسانده‌وه نه‌ک وه‌ک دو سه‌رکرده‌ی گه‌لی کوردستان، بۆیه زۆر ئاساییه و هه‌قی خۆیه‌تی تاکی کورد به سه‌رکرده‌ی دو حیزبیان بزانێ نه‌ک سه‌رکرده‌ی خۆیان. هه‌ر ئه‌م سیاسه‌تی به حیزبیکردنه‌یه وای کردوه تاکی کورد هه‌ندێ له سه‌رکرده مردوه‌کانیش به موڵکی حیزب بزانێ. بۆیه جێی خۆیه‌تی و کاتی هاتوه حیزبه‌کان هیج نه‌بێ به‌رۆکی سه‌رکرده کۆچکردوه‌کان به‌ربده‌ن، چیتر بۆ ریکلامی حیزبی به کاریان نه‌هێنن. بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موان بتوانن کاری هه‌ره‌وه‌زی بکه‌ن پێویسته ئه‌و دو به‌ڕێزه به‌ر له‌وه‌ی به‌ره‌و به‌غدا کورد به‌ڕی بکه‌وێ دان به‌و هه‌ڵه‌یه‌دا بنێن و له مه‌ودوا کارێ بکه‌ن میلله‌ت به‌سه‌رکرده‌یان بزانێ.
هه‌مو سیاسیه‌کی کورد پێویسته له بواری هونه‌ری پێکه‌وه کارکردن و پێویستی بون به‌یه‌کتر به عه‌یبی نه‌زانێ پرس به لادێ و جوتیار بکات. ده‌بێ له‌و راستییه بگه‌ن که هیج کیانێکی سیاسی چه‌ند به قه‌واره گه‌وره بێت ناتوانێت تاکڕه‌وانه حوکمی وڵات بکات. بۆئه‌وه‌ی پێکه‌وه کاربکرێت و وڵات به باشی به‌ڕێوه‌بچێت ده‌بێت فێری هونه‌ری پێکه‌وه کارکردن ببن و رای جیاوازی یه‌کترقبوڵکردن به کرده‌وه بسه‌لمێنن. پێکه‌وه کارکردن و کاری هه‌ره‌وه‌زیش پێویسته له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لدا بێت نه‌ک بۆ به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نێک یان 2 دو لایه‌ن.