زۆرێک له هه‌ڵسوڕاوان و گۆڕانخوازانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌و تێکۆشه‌رانه‌ن زوڵم و زۆری به‌عسیان پی قبوڵ نه‌کرا، ته‌مه‌نی لاوی خۆیان له خه‌باتی گه‌لی کورد به‌سه‌ربرد. له‌و تیکۆشه‌رانه‌ن دروشمی که‌م ژیان و که‌ڵ ژیان، ده‌ست و ده‌م و داوێن‌پاکی په‌یڕه‌وی کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی کوردستان و یه‌کێتیان به‌کرده‌وه جێبه‌جێ کرد. لای ئه‌و گه‌نجانه‌ی 35 ساڵ له‌مه‌پێش گیرفانی تایبه‌ت هێنده بونی نه‌بو. بڕوابون به کێشه‌ی کورد به‌و راده‌یه بو ده‌یان که‌س بوکی یه‌ک شه‌وه‌یان به‌جێهێشت و له رێی عه‌شقی وه‌ته‌ن خۆیان به کوشتدا. ئه‌وان به تفه‌نگێک، 9 مه‌خزه‌ن، نارنجۆکێک، کۆڵه پشتێکی کتێب و بڵاوکراوه، مه‌تا‌ره‌یه‌ک ئاو و که‌وچکێ شۆربای ساوه‌ری جوتیاران له هه‌ڵمه‌تبردن پێشبڕکێیان بو. له شه‌ڕیشدا دوا فیشه‌ک له گیرفاندا بو نه‌ک خودا نه‌خواسته به دیلی ده‌ستی دوژمن بکه‌ون. ئه‌مانه بون به نیشانه‌ی راستگۆیی له جێبه‌جیکردنی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی به کوردستان و گه‌لیان داب‌و.
موخابن کاتێ دار که‌وته ده‌ست به‌شی زۆری ئه‌و به‌ڵێنانه له بیرچونه‌وه، کێبڕکێی هه‌ڵمه‌تبردن بو به کێبڕکێی خۆده‌وڵه‌مه‌ندکردن، ئه‌و گیرفانه‌ی دوێنێ دوا فیشه‌کی تێدا بو ئه‌مڕۆ پاره‌ی تێ ده‌په‌سترێ. مه‌تاره‌که‌ی دوینێان ته‌نها بۆ خۆیان کرد به شوشه‌ی کریستاڵ. ماڵی لادێکانی دوێنی له بیرکران و ڤێللا و باڵه‌خانه‌ی ئه‌ڵمانی جێیگرته‌وه. به کورتی هه‌ندێ بون به سوار و لادێکانیش پیاده.
کاتێ زۆرێک له‌و کوڕانه‌ی دوێنی ئه‌م سوار و پیاده‌ییان قبوڵ نه‌کرد، ها‌تنه قسه و هاواریان کرد، بۆ چاره‌سه‌ر له زۆر ده‌رگایان دا. هیچ ده‌رگایه‌ک نه‌کرایه‌وه، پێیان وابو داوای شوشه‌ی کریستاڵ و مێزی شه‌وانیان لێ ده‌که‌ن، ده‌یانه‌وێ وه‌ک ئه‌وان ببن به‌سوار و جێ نه‌مێنن. زۆریان پی گوتن ئێمه گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌ها ئه‌خلاقییه پیرۆزه‌کانی دوێنێمان ده‌وێ، جێبه‌جێکردنی به‌ڵێنه‌کانی شاخمان ده‌وێ، خۆشه‌ویستی نیشتمانمان ده‌وێ، به‌ڵام گوێیان لی نه‌گرتن، بڕوایان پێنه‌کردن. کاتێ هه‌ڵوێستیان وه‌رگت و ماڵیان بۆ جێهێشتن، نانیان بڕین، هه‌ڕه‌شه‌یان لێکردن.
ها‌تنه ده‌ره‌وه، به‌ڵێنیان به میله‌ت دا که ده‌یگۆڕن، ئه‌و سوار و پیاده‌ییه ناهێڵن. ئه‌م جاره له جیاتی تفه‌نگ و مه‌خزه‌ن و مه‌تاره ئاو ته‌نها قه‌ڵه‌م و چه‌ند کتێب و کۆمپیوته‌رێکیان پێیه، ده‌یانه‌وێ تفه‌نگه‌کان بدرێنه‌وه به حکومه‌ت، بادینان و سۆران لێکده‌نه‌وه، حکومه‌ت خاوه‌ن پاره و قاسه بێت و حکو‌مه‌تی هه‌موان بێت. بێ پرسی په‌رله‌مان که‌س په‌نجه به ئاودا نه‌کات. زانکۆکان بکه‌ونه‌وه ده‌ست خاوه‌نه‌کانیان و ببنه‌وه به جێی زانست و مه‌عریفه‌ت. جیاوازییه‌کان له سه‌د ئه‌وه‌نده‌وه دابه‌زێندرێ بۆ راده‌ی گونجاو: موچه‌ی په‌رله‌مان و وه‌زیر و پله تایبه‌ته‌کان که‌م که‌نه‌وه و به‌شی موچه که‌مه‌کان و کابانی ماڵی لی بده‌ن...تاد ، کاتێ باسیان له‌م بابه‌تانه ده‌کرد بڕوایان پی نه‌کردن، پێیان ده‌گوتن "ئێوه‌ش بچنه ده‌سه‌ڵات ئه‌و باسانه‌تان بییر ده‌چێت".
له‌یه‌که‌م هه‌ڵمه‌تی گۆڕاندا به پشتیوانی نه‌وه‌ی نوێ 25 سه‌ربازی ون چونه په‌رله‌مانه‌وه، وه‌ک سه‌رده‌می لاوی ئه‌وان باسکیان لێ هه‌ڵماڵی: داوای که‌مکردنه‌وه‌ی موچه به‌رزه‌کانیان کرد، داوای ژیانێکی باشیان بۆ کابانی ماڵه‌وه کرد، بودجه‌ی وڵاتیان له تاریکی ده‌رهێنا، په‌یام و ویستی نه‌وه‌ی نوێیان گه‌یاند، ...تاد. له‌م هه‌نگاوه‌ش ویستی گیرفانیان ره‌تکرده‌وه. 21 ئه‌ندام په‌رله‌مانی گۆڕان پێکه‌وه وتیان "نا بۆ 48 چل و هه‌شت ملیۆن دینار، نا بۆ سه‌یاره‌ی تایبه‌ت. ئه‌و پاره‌یه موڵکی میله‌ته و ئێمه‌ی په‌رله‌مان مافی ئه‌وه‌مان نییه بۆ خۆمان به کاری بهێنین". ئه‌م سه‌ربازانه به‌م هه‌نگاوه سه‌لماندیان که به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل ده‌خه‌نه سه‌روی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانه‌وه.
په‌رله‌مانتارانی گۆڕان ده‌ستان خۆش، یه‌که‌یه‌که ده‌ستان ده‌گوشین، شانازیتان پێوه ده‌که‌ین. ئازار و تاڵی نانبڕین بییرچوه‌وه. چاوه‌ڕوانی هه‌نگاوی باشتر و داهێنانی تازه‌ترتان لێ ده‌که‌ین. هه‌ر بژین بۆ گه‌ل.