دیارده‌ی هه‌ژاری بریتیه له "ره‌وشی بێبه‌شبونی ماددی و كه‌می توانا له دابینكردنی پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كان به هه‌ردو جۆرییه‌وه، خۆراكی و نا خۆراكی. باری ته‌ندورستی و فێربون و شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی ژیان، نه‌خۆشی و بێكاری، كه‌می ده‌رفه‌ت له به‌رده‌م تاكه‌كاندا، ئه‌مانه هه‌موی به پیوه‌ری گرنگ داده‌نرێن بۆ شوناسكردنی هه‌ژاری.
ئه‌و دیارده‌یه له ههنوكهدا له دامه‌زراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و رێكخراوه‌كانیدا دانیپێنراوه، بۆ سه‌ر سه‌قامگیری كۆمهلاَیهتی و خۆشگوزه‌رانی كۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی به دیارده‌یه‌كی كاریگه‌ر سه‌یری لێوه ده‌كرێت. هه‌رچه‌نده 3/1 ئه‌و هه‌ژارییه‌ی له ئێستادا له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی رژێمی روخاوی به‌عس كاتێ سیما و نه‌خشه‌ی دیمۆگرافی گوند و شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گۆری، بهلاَم 3/2 تری بۆ هه‌رێم راست نیه. عێراق له دوای روخانی رژێمه‌وه 2003 كه‌وته نێو زه‌ڵكاوی شه‌ری ناوخۆ و كاره بێبهزهییهكانی به‌ره‌ی تیرۆر، بهلاَم ئه‌و به‌رواره بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێك پێچه‌وانه‌یه. چونكه ئه‌و حه‌وت ساڵه‌ی دوای روخانی رژێم بۆ هه‌رێمی كوردستان به قۆناغێكی زێرین هه‌ژمار ده‌كرێت كه تێیدا ئاشته‌وایی و یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردو ئیداره‌ی حكومه‌تی كوردی هاته به‌رهه‌م.
ئه‌و روپێوهی له ساڵی 2007-2008 له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق ئه‌نجامدرا كه به "روپێوی كۆمهلاَیهتی و ته‌ندورستی- IHSASS" ناسراوه و داتاكانی له سه‌ره‌تای 2009كه‌وتنه به‌رده‌ست، حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان به هاوكاری دارایی "بانكی ده‌ولی"، ئه‌نجامیاندا. عێراق توانی به پشت به‌ستن به‌و روپێوه ستراتیجێك دابڕژێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی دیارده‌ی هه‌ژاری و به‌به‌شێكی گرنگی دانا له پلانه ستراتیجه‌كه‌ی پێنچ ساڵی داهاتو (2010-2014)ی خۆیاندا. هه‌روه‌ها توانی داتاكانی تایبه‌ت به رێژه‌ی هه‌ژاری ته‌نانه‌ت بۆهه‌ر پارێزگایه‌كیش پوخته بكات، كه تێیدا رێژه‌ی هه‌ژاری له هه‌رێمی كوردستاندا به 3%ی خهملاَند. كه ده‌بوایه حكومه‌تی هه‌رێم خۆی ئه‌و ده‌رخسته هه‌ژارییه‌ی بۆ هه‌رێم بكردایه؟.
پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه له سونگه‌ی تایبه‌تمه‌ندی هه‌رێمی كوردستان، حكومه‌تی هه‌رێم بۆخۆی به به‌رپرس نه‌زانیوه له ده‌رخستنی هێلی هه‌ژاری و سیاسه‌ته‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی له هه‌رێمدا؟.
به پێی لۆژیكه ئابورییه‌كان بارودۆخی ولاَتان له روی گه‌شه و ئاستی گوزه‌ران و گۆراوه ئابورییه‌كانی تردا وه‌ك یه‌ك نین. بۆیه هه‌ر ولاَتێك خۆی به‌رپرسه له دیاریكردنی هێلی هه‌ژاری خۆی نه‌وه‌ك هه‌رێمێك یا ولاَتێكی تری هاوسێی بۆی دیاری بكات.
ئه‌گه‌ر عێراق له‌و راگهیاندراوهیدا بۆ دیاریكردنی هێلی هه‌ژاری به یه‌ك پارچه‌یی سه‌یری عێراقی كردوه به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه. ئایا ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌ینێ كه حكومه‌تی عێراق ئیشه‌كه‌ی له جیاتی حكومه‌تی هه‌رێم كردوه، كه ده‌بوایه وه‌كو هه‌رێمێكی فیدرال خۆی به‌و كاره هه‌ستابایه! خۆ بێ خاوه‌ن كردن له راست بابه‌تی وا هه‌ستیاردا به‌شێكه له كاڵكردنه‌وه‌ی چه‌مكی فیدرالیزم و به هێز بونی ناوه‌ند، هه‌روه‌ها به‌رپرسیاریه‌تیه‌كی نیشتمانی و مرۆییش ده‌كه‌وێته سه‌ر لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار.
كاربه‌ده‌ستانی هه‌رێم خۆیان ئه‌و رێژه‌ی هه‌ژارییه‌ی كه وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراقی له ساڵی پاردا بۆ تێكڕای رێژه‌ی هه‌ژاری هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند كه(3%) بو، پێیان راست نیه، ده‌ڵێن له هه‌رێمدا رێژه‌ی ئه‌وانه‌ی له ژێر هێلی هه‌ژاریدان نزیكه‌ی 10%یه، واته سه‌دا ده‌ی خه‌ڵكی كوردستان له ژێر هێلی هه‌ژارییه‌وه‌ن.
به پێی خهملاَندنی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراقی 2009، هێلی هه‌ژاری بۆ عێراق به (76،896) هه‌زار دینار، دیاریكراوه. واته هه‌ر كه‌سێك له ماوه‌ی مانگێكدا له‌و بڕه‌یه و كه‌متر له‌و بڕه‌یه خه‌رج بكات ئه‌وا به هه‌ژار داده‌نرێت. واته له رۆژێكدا (2565)دینار كه به‌رامبه‌ر(2$) خه‌رجبكات ئه‌وه به هه‌ژار داده‌نرێت. كه‌چی ئێمه له هه‌رێمی كوردستاندا بازمان به سه‌ر دو دۆلار و سێ دۆلار و چوار دۆلاردا داوه.
كه‌واته حكومه‌تی هه‌رێم بۆچی رێژه‌ی هه‌ژاری هه‌رێم بۆ رای گشتی و راگه‌یاندنه‌كان ده‌رناخات؟.
زۆربه‌ی ئه‌و ههولاَنهی له هه‌رێمی كوردستاندا دراون بۆكه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه نێگه‌تیفه‌كانی دیارده‌ی هه‌ژاری، ته‌نها له پێدانی پاره به كه‌مده‌رامه‌ته‌كاندا چڕبۆته‌وه كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمهلاَیهتی (تۆری پاراستنی كۆمهلاَیهتی) و هه‌ندێ له پارته سیاسییه‌كان كاری پێده‌كرێت. له لایه‌ن حیزبهكانیشهوه بابه‌تی ئینتیمای حیزبی و خزم خزمێنه‌ش فاكته‌ری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه بۆ بڕینه‌وه‌ی موچه‌ی هه‌ژاری (فه‌قیرانه) بۆ كه‌سه كه‌مده‌رامه‌ته‌كان. له پێدانی ئه‌و پاره‌یه‌ش به كه‌مده‌رامه‌ته‌كان، حیزبه‌كان رۆڵی سه‌ره‌كی تێدا ده‌بینن و به پێی به دوادا چونكردنم شه‌ش تا حه‌فت جۆره موچه ده‌درێت له ژێر ناوی جیاوازدا و وه‌زاره‌تی كار له‌و باره‌یه‌وه رۆڵێكی كه‌م ده‌بینێت له پێدانی موچه‌ی فه‌قیرانه، بارودۆخه‌كه گه‌یشتۆته ئاڵۆزی و تێك قژقژاوییهك كه به‌شێكی زۆری ئه‌و موچه‌یه‌ی حیزبه‌كان ده‌یده‌ن به كه‌مده‌رامه‌ته‌كان، ته‌مویل و پارهداركردنهكهی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمهلاَیهتیه. حكومه‌تی دامه‌زراوه‌یی كه‌ینێ به‌و پێودانگه بنیاد ده‌نرێت.
نه‌هێشتنی دیارده‌ی هه‌ژاری پڕكردنی گیرفانه‌كان نیه به پاره به‌قه‌د ئه‌وه‌ی پرۆسه‌كه هه‌وڵێكه بۆ ئه‌وه‌ی هاولاَتیانی كه‌مده‌رامه‌ت خۆیان بتوانن سه‌رچاوه‌ی گوزه‌ران و داهات له خستنه‌گه‌ڕی هێزی بازو و هزری خۆیان، له رێگای ئه‌و هاوكارییانه‌ی حكومه‌ت بۆیان ده‌ره‌خسێنێ ، بژێوی په‌یدا بكه‌ن. ئه‌ركی حكومه‌ته ئه‌و سیاسه‌ت و ئامانجانه‌ی كه په‌یوه‌ندیدارن به كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ژاری به‌گه‌ڕ بخات و به‌رچاو رونی هه‌بێت، چ بۆ خۆی و چ بۆ رای گشتی، له‌سروشت و رێژه‌ی ئه‌و دیارده‌یه، له ئایندهی هه‌رێمدا. بۆ نمونه له ئه‌ستۆی حكومه‌تی هه‌رێمه په‌یام ببه‌خشێت و رایبگهینێ" كه سیاسه‌تمان بۆ به‌رگرتن له‌و دیارده‌یه ئه‌وه‌یه كه قه‌باره‌ی ئه‌و خێزانانه‌ی رۆژانه خه‌رجییان له (3$) كه‌متره، له رێژه‌ی (11%) بۆ رێژه‌ی (2%) له ماوه‌یه‌كی دیاریكراوی زه‌مه‌نیدا كه‌مبكه‌ینه‌وه. بێگومان ئه‌وه‌ش به پێی روپێویكی مه‌یدانی له شار و گونده‌كان ده‌ستبه‌ر ده‌بێت. ئه‌مه‌و چه‌ندین سیاسه‌ت و ئامانجی تر له پاڵ ئه‌و سیاسه‌ته‌دا پێرۆ ده‌كرێت بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌كی سیستمییانهی ئه‌و دیارده‌یه.
ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت ئه‌وه‌یه كه دیارده‌ی هه‌ژاری له ئێستادا زیاتر به‌رۆكی گوندنشینه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گرتوه و رۆژ له دوای رۆژ كێرڤی هه‌ژاربون به‌ره‌و سه‌ر ئاراسته ده‌گرێت. ئه‌گه‌ر تێبینی بده‌ینه ره‌وشی گونده‌كانی هه‌رێمی كوردستان له ده‌ڤه‌ره جیاوازه‌كانیدا ده‌بینین خاڵه هاوبه‌شه‌كانی دیارده‌ی كۆچ له نێوان گوندنشینه‌كاندا بریتین له: نزمی داهاتی تاكه كه‌س، نه‌بونی بنكه‌ی ته‌ندروستی له گونده‌كان، خراپی رێگاوبان، نه‌بونی كاره‌با، نه‌بونی قوتابخانه‌ی ناوه‌ندی، گرانی نرخی گواستنه‌وه‌ی شمه‌ك، نه‌بونی شوان و جوتیار، نه‌بونی پێداویستی ئاژاڵداری و نه‌بونی ئاو. نه‌بونی ئامرازه كشتوكاڵییه‌كان. ئه‌مانه هه‌موی بون به فاكته‌ری ناراسته‌وخۆ له په‌ره‌سه‌ندنی دیارده‌ی هه‌ژاری له گونده‌كانی كوردستاندا، له دوای ساڵی 2003وه كۆچێكی به لێشاوی گوندنشینه‌كان بۆ سه‌نته‌ر و ده‌وروبه‌ری شاره‌كان، له ئارادایه.
توێژینه‌وه‌یه‌كی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی زانیاری و نه‌خشه‌سازی سلێمانی كه له ساڵی 2008 ئه‌نجامیداوه و داتاكانی له 2009 له توێی كتێبێكدا به ناوی ( دیارده‌ی كۆچ له گونده‌وه بۆ شار له پارێزگای سلێمانی و ئیداره‌ی گه‌رمیان) خراوه‌ته به‌رده‌ست، ئه‌و توێژینه‌وه‌یه ده‌ریده‌خات كه كۆی گشتی ئه‌و گوندانه‌ی له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا روپێوكراون (295) گونده، له‌وانه‌ش (164) گوند له قه‌زاكانی پارێزگای سلێمانی و (131)یش له ئیداره‌ی گه‌رمیان.
روپێوهكانی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه ورده‌كارییه‌كی زۆری تێدایه و فه‌رمانبه‌ره‌كان ئه‌وانه‌ی پێی هه‌ستاون شایانی میدالیای زێڕینن و ده‌ڵێت: له كۆی (164) گونده روپێوكراوهكهی قه‌زاكانی پارێزگای سلێمانی (223) خێزان ده‌یانه‌وێ كۆچ بكه‌ن. زۆرترینی ئه‌و خێزانانه‌ی ده‌یانه‌وه‌ێت كۆچ بكه‌ن له قه‌زای شارباژێردان كه ته‌نها له (14) گوندیدا (103) خێزان ده‌یانه‌وێت كۆچ بكه‌ن و كه‌مترین رێژه‌ش له قه‌زای رانیهدایه كه له (3) گونددا ته‌نها (5) خێزان ده‌یانه‌وێت كۆچ بكه‌ن.
له‌كۆی (131) گوندی روپێوكراوی قه‌زاكانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیش (321) خێزان له كۆی(61) گونددا ده‌یانه‌وێ كۆچ بكه‌ن. زۆرترین ئه‌و خێزانانه‌ی ده‌یانه‌وێت كۆچ بكه‌ن له قه‌زای خانهقیندایه كه ته‌نها له تێكڕای (10) گونددا (87) خێزان ده‌یانه‌وێ كۆچ بكه‌ن. قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ له‌و ریزبه‌ندییه‌دا به پله‌ی دوه‌م دێت كه له (36) گوندیدا (187) خێزان ده‌یانه‌وێ كۆچ بكه‌ن.
ژماره‌ی ئه‌و خێزانانه‌ی كه ئێستا له (164) گونده روپێوكراوهكهی قه‌زاكانی پارێزگای سلێمانی گوزه‌ر ده‌كه‌ن( 3902) خێزانه، له سالاَنی پێشودا له دوای 2003وه ژماره‌ی خێزانه‌كانی بریتی بون له(7788) خێزان، واته (3886) خێزان تێیدا گونده‌كانیان چۆل كردوه، ئه‌وه‌ش به تێكڕا ده‌كاته( 23) خێزان بۆ هه‌ر گوندێك كه كۆچیان كردوه. واته
( 49،9%) ی دانیشتوانی گونده‌كانی پارێزگای سلێمانی له ماوه‌ی سالاَنی رابردودا به‌ره‌و شار كۆچیان كردوه.
ژماره‌ی ئه‌و خێزانانه‌ی ئێستاكه له گونده‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیاندا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن بریتیه له (2154) خێزان و زۆریترین رێژه‌ی خێزانه‌كانیش تێیدا گه‌یشتۆته (4436) خێزان، واته ژماره‌ی ئه‌و خێزانانه‌ی كۆچیان كردوه ده‌گاته (2282) خێزان به تێكڕای (17) خێزان بۆ هه‌ر گوندێك، كه ئه‌ویش رێژه‌كه‌ی ده‌گاته(51،44).
هه‌قه حكومه‌تی هه‌رێم به‌په‌له كاری پێویست ئه‌نجام بدات له به‌گه‌ڕخستنی پرۆسه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ژاری و هه‌نگاوی یه‌كه‌م بۆ ده‌ستپێكردنی ئه‌و پرۆسه‌یه داننانه به هه‌بونی ئه‌و دیارده‌یه له هه‌رێمی كوردستاندا و پێناسكردنیهتی له ده‌ركه‌وته (واقیع)ی‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ره‌هه‌ندێك بۆ داڕشتنی ئامانج و سیاسه‌ته‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی.
دوه‌م هه‌نگاویش پێویسته تیشك بخرێته سه‌ر خه‌ڵكی گونده‌كان و ئه‌و خاڵه هاوبه‌شانه بنهبڕبكرێن كه بونه‌ته مایه‌ی هه‌ژاری و كۆچكردنیان، چونكه خه‌ڵكی گونده‌كان زۆر به قه‌باره‌ی زیاتر كه‌وتونه‌ته به‌ر زه‌بری هه‌ژاری، (مه‌مره و مه‌ژی جوتیاری كورد) له گونده‌كانی كوردستاندا، بۆته دروشمی باوی سه‌رزاری گوندنشینه‌كانمان.