له‌و رۆژه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئازادی عێراق ده‌ستی پێ‌کرد و که‌رکوک ئازاد کرا، کورد پێی وایه، گه‌یشتۆته ئه‌و بڕوایه‌ی ئه‌و کێشه ئاڵۆز و پڕ گرێ کوێره‌یه به‌ره‌و چاره‌سه‌ر ده‌چێت. به‌تایبه‌تی دوای دامه‌زراندنی داموده‌زگا حکومی و حیزبییه‌کان له که‌رکوک و سه‌رجه‌م ناوچه دابڕاوه‌کانی تر. له‌م ناوچانه به کرده‌وه ده‌سه‌ڵات که‌وته ده‌ست کورد. هێنده‌ی نه‌برد ئه‌م کێشه‌یه خزێندرایه ناو ده‌ستوری عێراقه‌وه: ماده‌ی 58، پاشان 140. بهدهستورکردنی ئه‌م کێشه‌یه مانای لێدوان و دانوستاندن له‌گه‌ل لایه‌نه‌کانی به‌رامبه‌ر. واده‌ی جێبه‌جێکردن بۆ هه‌ر سێ قۆناغه‌که دانرا: ئاساییکردنه‌وه تا 29-03-2007، ئامار 15-07-2007 ، راپرسی 15-11-2007 و 31-12-2007 رۆژی یه‌کلاییکردنه‌وه کێشه‌که.
له‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوو، سه‌رکردایه‌تی کورد هه‌میشه و له هه‌موو بۆنه‌یه‌کدا خه‌ڵکیان دڵنیا ده‌کرده‌وه له جێبه‌جێکردنی ئه‌م کێشه‌یه له کاتی دیاری کراوی خۆیدا (31-12-2007). جگه له‌مه‌ش هه‌ندێ به‌رپرسیش هه‌بوون زمانی هه‌ڕه‌شه و شه‌ڕیان به کار ده‌هێنا، ئاماژه‌یان به شاری فه‌لوجه ده‌کرد. هه‌شبوو ده‌یگوت ماده‌ی 140 ته‌واو بووه و پێویست به باسکردن ناکات. له یه‌کێ له‌و کۆبونه‌وانه‌ی خۆم ئاماده‌ی بووم به‌ڕێز جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان له هۆڵه‌ندا، به‌لجیکا و بریتانیا به راشکاوی وتی: " ماده‌ی 140 ده‌بێت له واده‌ی خۆی جێبه‌جێ بکرێت، به هیچ شێوه‌یه‌ک نابێت دوا بخرێت یان ماوه‌که‌ی درێژ بکرێته‌وه، به پێچه‌وانه‌وه که‌رکوک ده‌که‌ین به فه‌لوجه".
به درێژایی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوو جه‌ماوه‌ری کوردستان زۆر دانی به خۆدا گرت و بڕوایه‌کی زۆری به قسه‌کان هه‌بووه و پشتیوانی زۆری سه‌رکردایه‌تییان کرد.
له‌باره‌ی 140 زۆر ده‌نگ به‌رز ده‌بووه‌وه، وتار و نوسینی زۆری له رۆژنامه‌کانی وه‌ک ئاسۆ، رۆژنامه، ئاوێنه، هاوڵاتی .. تاد له سه‌ر بڵاو کرایه‌وه، به راشکاوی باسیان له جێبه‌جێنه‌کردنی ئه‌م کێشه‌یه ده‌کرد له کاتی دیاریکراوی خۆیدا، چونکه:
1-کۆسپ و ته‌گه‌ره‌ی گه‌وره‌ی ناوخۆ و ده‌ره‌کی بوونی هه‌یه؛
2-کورد باش ئاماده نییه و له ئاستی گه‌وره‌یی ئه‌م کێشه‌یه‌دا نییه؛
3-به‌کرده‌وه هه‌نگاو نه‌نراوه، به تایبه‌تی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی کورد خۆی ده‌یتوانی یه‌ک لایه‌نه بینێ (ته‌نانه‌ت له ته‌رخانکردنی بودجه‌ی پێویست زۆر ده‌ست گیری کرا)؛
4-په‌یڕه‌وکردنی دوو سیاسه‌تی حیزبی زۆر چه‌وت له‌و ناوچانه؛
5-نه‌بوونی فشاری پێویست له کۆتایی مانگی 3-2007 : له‌م کاته ده‌بوایه قۆنایی ئاساییکردنه‌وه کۆتایی بهاتایا، نه‌کرا، کوردیش لێی بێ ده‌نگ بوو؛
6-کارنه‌کردنی پێویست بۆ کاری دیبلۆماسی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات؛
7-بڕوابوونی زۆر و له راده‌به‌ده‌ر به دۆسته‌کانمان له حکومه‌تی عێراق؛
8...... 9- ...... تاد.
رای واش هه‌بوو پێی وابوو له راستیدا بوونی ماده‌ی 140 هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه هه‌ڵه بووه، به پێی ئه‌م ماده‌یه کورد زه‌وی و موڵکی خۆی خستۆته به‌ر چه‌قۆی راپرسی هاتوو نه‌هاته‌وه.
له‌م باره‌وه باشتر وابوو سه‌رکردایه‌تی ئاوڕی له راو بۆچونه جیاجیاکان بدایاته‌وه، له نزیکه‌وه گوێی لێ بگرتنایا، راستی رووداوه‌کان و کۆسپ و ته‌گه‌ره‌کان به راشکاوی به خه‌ڵک رابگهیهندایا. به‌داخه‌وه له جیاتی گوێکرتن، پرس و راکردن و گه‌ڕانه‌وه بۆ جه‌ماوه‌ر لێره‌و له‌وێ هه‌ندێ به‌رپرس تانه و توانجیان له را جیاوازه‌کان ده‌دا، به‌رپرسی واش هه‌بوو ئه‌و جۆره نوسینانه‌ی به کاری ساردکردنه‌وه و گێره‌شێوێنی ناو ده‌برد.
ماده‌ی 140 کاریگه‌ری ده‌روونی
هه‌موو ئه‌مانه و روداوه‌کانی چه‌ند ساڵی رابردوو، نزیکبونه‌وه‌ی 31-12 ، به‌کرده‌وه درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌که بۆ 6 مانگی تر، ناڕاستی و سهرچهوتی لایه‌نی به‌رامبه‌ر، شکسته مێژوییه‌کانی یه‌ک له‌دوای یه‌کی شۆڕشه‌کانی کورد: شێخ سه‌عیدی پیران، شێخ مه‌حمود، مه‌لا مسته‌فا جێی ئه‌وه‌یه هه‌ندێ کاریگه‌ریی ده‌روونی گه‌وره بکاته سه‌ر تاکی کورد به گشتی و خه‌ڵکی ناوچه‌کانی شه‌نگال تا خانه‌قی به تایبه‌تی. هه‌ندێ له‌و کاریگه‌رییه ده‌رونیانه بریتین له:
1-په‌یدابوونی جۆرێ له نائومێدی لای تاکی کورد؛
2-که‌مبوونه‌وه‌ی بڕوابوونی تاکی کورد به سه‌رکردایه‌تییه‌که‌ی؛
3-که‌مبونه‌وه‌ی راده‌ی پیرۆزی حیزبایه‌تی؛
4-نه‌مانی بڕوا و متمانه به به‌غدا؛
5-گه‌رانه‌وه‌ی هه‌ستکردن به به‌بێ ده‌سه‌ڵاتی و بڕوا به خۆ نه‌بوون؛
6-لاوازبوونی گیانی به‌رگری؛
7-که‌مبوونه‌وه‌ی گیانی وا به‌سته‌یی به خاک و مولکهوه. ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ده‌ست تێنهچوون له بایه‌خدان به جێگه و رێگه و دروسکردنی نیشته‌جیی به‌رده‌وام؛
8-بوونی ترسی دوا رۆژ: له‌و رۆژه‌ی به‌غدا ده‌سه‌ڵاتی به هێز ده‌بێت؛
9-لاوازبوونی هه‌ستی خۆ رێکخستنه‌وه؛
10زیادبوونی دیارده‌ی ماڵ گواستنه‌وه له خواروی که‌رکوک بۆ سه‌روی که‌رکوک؛ له که‌رکوکه‌وه به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی شار؛
ئه‌مانه و ده‌یان دیارده‌ی تر قابیلی سه‌رهه‌ڵدانن، گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌کرێن وه‌ک مۆرانه‌ی داری لێ دێت.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی من چاوه‌ڕوانی لێ ده‌که‌م و پێی گه‌شبینم بوونی ئه‌و هێزه شاراوه و په‌نگ خواردووه‌ی نێو جه‌سته و ده‌روونی گه‌له، به به‌گه‌ڕ خستنی ئه‌م هێزه ده‌توانرێت پێشگیری له رودانی زۆری ئه‌م دیاردانه بکرێ و چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزرێته‌وه. ئه‌م چارهسهرکردنهش پێویست به هه‌نگاوی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی په‌له و جدی ده‌کات، هه‌ندێ له‌و هه‌نگاوانه:
- دیراسه‌کردنی پسپۆرانه
پسپۆرانی زانکۆ و په‌یمانگاکان به هاوکاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروسی ده‌ست بکه‌ن به دروستکرنی لیژنه‌یه‌کی تایبه‌ت به‌م بواره، ده‌ست بکه‌ن به دیراسه‌کردنی ئه‌و دیارده ده‌رونیانه، دۆزینه‌وه‌ی رێگه چاره‌ی گونجاو.
- ده‌سه‌ڵات بدرێت به زانکۆکان، په‌یمانگاکان، رۆژنامه‌نوسان، که‌سانی پسپۆر و شاره‌زا بۆ لێکۆڵینه‌وه له هۆکاری په‌یدابوون و دانانی رێگه چاره‌ی ئه‌م دیاردانه‌ی خواره‌وه:
1- کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان؛
2- دیارده‌ی بێ‌کاری ؛
3- چۆنیه‌تی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی لادێکان؛
4–چۆنیه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ئاوارانه‌ی تا ئێستا نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ سه‌ر زێدی باو باپیران؛
- په‌یوه‌ندیکردن به پسپۆرانی کورد و بیانی بۆ هاریکردنی ئه‌م پرۆسه‌یه؛
دوای به نه‌خشه‌کردنی هه‌موو کێشه و دیارده‌کان و دۆزینه‌وه‌ی رێگه چاره‌ی گونجاو، لیژنه‌ی پسپۆران له نزیکه‌وه و به شێوه‌یه‌کی هاوبه‌شیانه له گه‌ڵ حکومه‌ت ده‌ست به هه‌نگاونانی چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
ئه‌م شێوه کارکردنه کارکردنه بۆ؟
به درێژایی چه‌ند ساڵی رابردوو ته‌نها که‌سه سیاسی و حیزبییه‌کان خه‌ریکی داڕشتنی به‌رنامه‌ی کارکردن و جێبه‌جێکردن بوون. به کرده‌وه ده‌رکه‌وت، ئه‌م جۆره تاکڕه‌وییه له کارکردن و بڕیارداندا نه‌ک نه‌یتوانیوه به چاکی مه‌به‌سته‌کانی بپێکێ، به‌ڵکه بۆته هۆی په‌یدابوونی ناڕه‌زاییه‌کی زۆری کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و دوورکه‌وتنه‌وه‌یان له حیزب و حکومه‌ت. بۆیه باشتر وایه حیزب و حکومه‌ت به ڕاشکاوانه دان به هه‌ڵه‌بوونی ئه‌و شێوه کارکردنه کۆنه‌ی رابردوو بنێن و بگه‌ڕینه‌وه بۆ جه‌ماوه‌ر.
سوده‌کانی ئه‌م شێوه تازه کارکردنه چین؟
1-رێگه‌یه‌کی باشه بۆ ئاشتبوونه‌وه‌یه‌کی راسته‌قینه له گه‌ڵ ئه‌و به‌شه زۆره‌ی جه‌ماوه‌ر تا راده‌یه‌ک هه‌ست به دوورهپهرێزگرتنیان ده‌که‌ن؛
2-به‌شداری پسپۆران و شاره‌زایانی نێو جه‌ماوه‌ر له پرۆسه‌ی سیاسی؛
3-دروستبوونی هه‌ستی خۆ بهخاوهنماڵ زانین لای تاک و گشت؛
4-په‌یدابوونی پشتگیرییه‌کی گشتی جه‌ماوه‌ری بۆ حیزب و حکومه‌ت؛
بۆ سه‌رکه‌وتنی ئه‌م پرۆسه‌یه پێویسته حیزبه‌کان ده‌ست بکه‌ن به:
1-جیاکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حیزب له حکومه‌ت؛
2-ئه‌ندامێتی حیزب نه‌کرێ به پێوه‌ر له دامه‌زراندن و کار پێسپاردن؛
3-ده‌ستهه‌ڵگرتن له دابه‌شکردنی پاره، زه‌وه‌ی، خانوو بۆ زیادکردنی ئه‌ندامانی حیزب؛
4-گه‌شه‌کردنی حیزب له‌سه‌ر ئه‌ساسی به‌رنامه‌ی کارکردن و ره‌فتاری باشی رۆژانه بێت. هه‌وڵ بده‌ن خه‌ڵک رابێنن و ووشیار بکه‌نه‌وه له هه‌ڵبژارنه‌کانی داهاتوو ده‌نگ به حیزب بده‌ن له‌سه‌ر ئه‌ساسی به‌رنامه، نه‌ک خزمایه‌تی، عه‌شیره‌ت، پاره، هه‌ڕه‌شه، نان بڕین ... تاد.
5-خۆڕاهێنان له قبوڵکردنی ده‌نگ نه‌هاوردنی پێویست له هه‌ڵبژاردنه‌کان، به پیرۆز زانین و زه‌روره‌تی بوونی هێزی ئۆپۆزسیۆن؛
6-په‌یڕه‌وکردنی ئاشکراگهریی ( شفافیه) له: کارکردن، داهات و سه‌رف... تاد؛
7-به داموودهزگاییکردنی ده‌زگاکانی حکومه‌ت؛
8-ده‌ستنه‌خستنه ناو کاروباری ده‌زگای پۆلیس، تا بتوانێ ده‌سه‌ڵاتی یاسایی خۆی ئه‌نجام بدات؛
له هه‌موو ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه گرنگتر باشتره حیزب و حکومه‌ت :
1-زۆر ره‌زیلی بکه‌ن له به‌ڵێندان به جه‌ماوه‌ر؛
2-به‌ردی بناغه‌ی پرۆژه‌یه‌ک دانه‌نرێ به مه‌به‌ستی مێژوو دروستکردنی شه‌خسی؛
3-دابینکردنی پێداویستییه هه‌نوکه‌ییه‌کانی جه‌ماوه‌ر.
له 6 مانگی داهاتوو چی بکرێت؟
1-بۆ هه‌ر قۆناغێک ماوه‌ی دیاریکراو دابنرێت.
2-لیژنه‌ی ماده‌ی 140 بۆ ئاساییکردنه‌وه کاراتر بکرێت. کۆمه‌کی مادی پێویستی لیژنه ناوچه‌ییه‌کانی وه‌ک شوان، پردێ ...تاد بکرێ. کارمه‌ندی تایبه‌تی بۆ دابینبکرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا نه مێننه‌وه. له‌م رۆژانه سه‌ردانی بنکه‌ی ناوچه‌ی شوانم کرد، ده‌رکه‌وت که‌موکوڕی زۆریان هه‌یه، بۆ نمونه: 1-کارمه‌نده‌کان کارمه‌ندی دایه‌ره‌ی پۆست و گه‌یاندنن. –2- تا ئێستا ته‌نها 70000 حه‌وت سه‌د هه‌زار دینار یارمه‌تی دراون. -3-له‌به‌ر نه‌بوونی پشتیوانی ژماره‌ی کارمه‌نده‌کان به‌ره‌و که‌می ده‌چێت. -4- گرفتی زۆر دروست ده‌کرێت له دابینکردنی "صوره قید" له که‌رکوک، گه‌ر به‌م شێوه‌یه کار بڕوات چه‌ند مانگێ تر ده‌خایه‌نێت.
2-دروستکرنی لیژنه‌یه‌کی ده‌سه‌ڵاتدار بۆ چاودێری و به دوادا چوونی وردی کاره‌کان.
3-دابینکردنی بودجه‌ی ته‌واو بۆ ئاساییکردنه‌وه. نزیکه‌ی 1.5 یه‌ک ملیار و نیو دۆلاری پێویسته. تا ئێستا ته‌نها باس له 200 دوو سه‌د ملیۆن دۆلار ده‌کرێت و له به‌ر ده‌ست دایه.
4-پرۆسه‌ی ئامار: دروستکردنی لیژنه و سه‌رجه‌م پێداویستییه‌کانی. ئه‌م پرۆسه‌یه به لای که‌مه‌وه 3 مانگی پێویسته.
5-ریفراندۆم : هه‌وڵبدرێت تا کۆتایی مانگی 1-2008 لیژنه‌ی بۆ دروست بکرێ، هه‌موو ئاماده‌کارییه‌ک ته‌واو بوبێت. له کۆتایی مانگی 4 کۆتایی به‌م پرۆسه‌یه بهێنرێت.
حکومه‌تی عێراق و ماده‌ی 140
به ڕاشکاوی ئه‌م خاڵانه له‌گه‌ل ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق باس‌بکرێ:
1-دیاریکردنی ماوه‌ی جێبه‌جێکردنی هه‌ر قۆناغێک؛
2-دابینکردنی بودجه‌ی پێویست؛
3-ئه‌و به‌رپرسانه‌ی هه‌وڵی کۆسپ دروستکردن ده‌ده‌ن ، داوای دادگاییان له‌سه‌ر تۆمار بکرێت و به په‌له لێپرسینه‌وه‌یان له گه‌ڵ بکرێت.
4-ماده‌ی 140 کێشه‌یه‌کی ناوخۆیی عێراقه، بۆیه هیچ وڵاتێکی عه‌ره‌بی و دراوسی بۆی نه‌بێت ده‌ستی تێوه‌ربدات، یان هیچ نه‌بێت حکومه‌تی عێراق نه که‌وێته ژێر کاریگه‌رییانه‌وه.
5-ساغکردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی سیسته‌می فیدرالی و جۆری ئه‌و فیدرالییه. فیدرالییه‌ت له‌سه‌ر ئه‌ساسی: جوگرافییه، نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بییه، یه‌ک شاره یان چه‌ند شارێکه .... تاد.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان (UN) و ماده‌ی 140
1-داوای جدییه‌ت له کارکردن و جێبه‌جێکردنی ئه‌و هاوکارییه ته‌کنیکییه‌ی بکرێت، که له هۆڵی په‌رله‌مانی کوردستان نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به‌ڕوونی باسی کرد.
2-نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به‌کرده‌وه هه‌وڵ بده‌ن پێشگیری له ده‌ستێوه‌ردانی وڵاتانی عه‌ره‌بی و دراوسێ بکه‌ن؛
3-داوای دابینکردنی پسپۆر له بواری ئامار و ریفراندۆم له UN بکرێت؛
4-UN لیژنه‌یه‌کی چاودێریی و مه‌یدانی دروست بکات بۆ ئاشکراکردنی ئه‌و کۆسپانه‌ی دروست ده‌کرێن؛
ئه‌مه‌ریکا و ماده‌ی 140
ئه‌گه‌رچی ئه‌مه‌ریکا رایگه‌یاندووه پشتگیری جێبه‌جێکردنی ماده‌ی 140 ده‌کات وه‌ک ماده‌یه‌کی ده‌ستوری، به‌ڵام له هه‌ندێ قسه‌یاندا وا پێ ده‌چێت ئه‌مه‌ریکا پشتیوانی ته‌واو بکات له جێبه‌جێکردنی هه‌ردووو قۆناغی ئاساییکردنه‌وه و ئامار، له‌وه ده‌چێت خۆی بپارێزێ له باسکردنی جدی پرۆسه‌ی ریفراندۆم. بۆیه سه‌رکردایه‌تی سیاسی كورد پێویسته به ڕاشکاوانه ئه‌م بابه‌ته له‌گه‌ل ئه‌مه‌ریکییه‌کان باس بکات.
قسه‌کانی خاتوو رایس له که‌رکوک و هه‌ندێ شوێنی تر، راپۆرته‌که‌ی به‌یکه‌ر هاملتۆن ئاماژه به قورسی و خه‌ته‌ری پرۆسه‌ی ریفراندۆم له‌و ناوچانه ده‌که‌ن. به‌یکه‌ر هاملتۆن ده‌ستکاریکردنی کێشه‌ی که‌رکوک به به‌رمیلێک بارووت ده‌چوێنن. خاتوو رایسیش دوو خاڵی گرنگی له‌م باره‌وه باس کردووه: 1- هه‌وڵبدرێت هێند پێدا نه‌گیرێ له‌سه‌ر مه‌سه‌له مێژووییه‌کان. -2-خاتوو رایس وه‌ک ره‌ش پێستێک پێشتر له ئه‌مه‌ریکا وه‌ک کۆیله مامه‌ڵه ده‌کرا، به‌ڵام ئێستا شه‌ریکه له‌و وڵاته. بۆیه کورد ده‌بێ باش له‌م قسانه بگات و باش درک به جیاوازییه‌کانی کوردستان و ئه‌مه‌ریکا یان هه‌ر وڵاتێکی تر بکات.
گه‌ر خاتوو رایس له روی مرۆڤایه‌تییه‌وه بۆ کێشه‌که ده‌چێت. منیش پاڵپشتی ده‌که‌م. له‌م حاڵه‌ته، باشتر وایه سنووری کوردستان له چوارچێوه‌ی عێراق دیاری بکرێت، هه‌ر یه‌کێ له‌و ناوچه‌یه ده‌ژێت با بمێنێ و نه گوازێته‌وه.، به‌مه‌ش پێویستمان به ماده‌ی 140 و قۆناغه‌کانی نامێنێت.
سه‌رکردایه‌تی کورد پێویسته داوا له ئه‌مه‌ریکا بکات:
1-پێشگیری له ده‌ستتێوه‌ردانی وڵاتان بکات له‌م کێشه‌یه.
2-بواری تورکیا نه‌دات هه‌ر جاره به بیانوویه‌ک ده‌ست وه‌رداته ناو کوردستانه‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربازی بکات. ئه‌وه‌ی ئه‌م جاره تورکیا کردی به به‌رچاو و بێده‌نگه‌ی ئه‌مه‌ریکاوه نیشانه‌ی حیساب نه‌کردنه بۆ کورد له هاوکێشه‌ی سیاسی ناوچه‌که، دووباره‌بوونه‌ی ئه‌م کرده‌وه‌یه نیشانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی جدییه له کورد و ئه‌زمونه 17 ساڵییه‌که‌ی. کاتێ په‌رله‌مانی تورکیا مۆڵه‌تی یه‌ک ساڵ به حکومه‌ت ده‌دا، ده‌ست کراوه‌ی ده‌کات له هێرشکردن بۆ سه‌ر کوردستانی عێراق له هه‌ر کاتێ پێی باشبێت، جگه له نییه‌ت خراپی هیچی تر ناگه‌یه‌نێ. واته به درێژایی یه‌ک ساڵ کورد له کوردستانی عێراق له دڵه‌ڕاوکێ و چاوه‌ڕوانیدا ده‌بێت ژیان به‌سه‌ر به‌رێت.
کاری دیبلۆماسی و ماده‌ی 140
كورد لە ماوەی ئەم چەند ساڵەی رابردوودا توانیویه‌تی هەندێ هەنگاو بنێ لەم بوارە ، تا رادەیەك وڵاتانێكی زۆر بە كێشەكەی ئاشنا بكات. بەڵام بە بەراورد لە گەڵ ویست و پێداویستی مەسەلەی كورد و ئەو زەمینە رەخساوە بۆ كاری دیبلۆماسی جێ دەست زۆر كەم دیارە. زۆر كاری باشتر دەتوانرا بكرێ، بەڵام كەمتەرخەمی لێكراوە. بۆ پڕكردنەوەی ئەم كەلێنە كردنی ئەم پرسیارانە بە پێویست دەزانم، چونكە وەڵامەكانیان دەبن بە پێشنیار و دەكرێت لەمەودوا كاری بۆ بكرێت:
1-لە چەند داموودەزگا دەوڵەتی و نا دەوڵەتییەكانی دونیا كۆڕ‌و كۆبونەوە لەسەر مادەی 140 و ناوچە دابڕاوەكانی كوردستان كراوە؟ ؛
2-جگە لە ئەڵمانیا و ئەمه‌ریكا لە كام وڵات نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان دانراوە؟ بۆ نەكراوە؟؛
3- تا چەند توانراوە سود لە توانای كوردەكانی دەرەوە وه‌ربگیرێت؟؛
4- بۆ هەوڵی دامەزراندنی لۆبی كوردی نەدراوە؟؛
5- چەند باس لە ئەنفال و بەكارهێنانی چەكی كیمیاوی كراوە؟ چەند بە زمانی بێگانە كتێب و گۆڤاری لەسەر نوسراوە؟
به‌کورتی سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد له شه‌ش مانگی داهاتودا ده‌بێت زۆر هه‌نگاوی جدی بنێت: له باوه‌شگرتنی سه‌ر له نوێی جه‌ماوه‌ر، گوێگرتن ، پرسکردن و به‌شداریکردنی که‌سانی شاره‌زا له ده‌ره‌وه‌ی حیزب و حکومه‌ت، چاودێری و به دواداچوونی کاره‌کان به‌به‌رده‌وامی، هه‌ڵمه‌تبردنی دیبلۆماسی بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنوری کوردستان و راشکاوانه باسکردنی کێشه‌کان له‌گه‌ل دۆست و نه‌یاره‌کان.
هه‌موو تاکێکی کوردیش پێویسته ناکۆکییه‌کان به لاوه بنێن و ده‌ست به پشتی حکومه‌تی کوردستانه‌وه بگرن. بێده‌نگ نه‌بن له ئاست که‌موکوڕییه‌کان. به‌م شێوه‌یه‌ش شکست و سه‌رکه‌وتن هی هه‌موان و بۆ هه‌موان ده‌بێت.