(له ده‌وڵه‌تێكی ئازاد‌دا، زمانیش ده‌بێ ئازاد بێ) ئیراسمۆس
گه‌ر پێش وه‌خت بڕیاره، ماف و ئازادی دوچهمكی به‌رجه‌سته‌كراوی واقیعی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی بێت، ئه‌وا زمان و نوسین و كاری هونه‌ری ده‌شێ سه‌رمه‌شقی ره‌وتی كایه زیندوه‌كانی ژیانی ڕۆژانهبن...
قسه‌كردن و نوسین هه‌زاران ساڵه مێژوی مرۆڤایه‌تی وه‌ك ئامرازێكی كاریگه‌ر سه‌باره‌ت ده‌رخستن و فه‌راهه‌م كردنی عه‌داله‌تی كۆمهلاَیهتی له روانگه‌ی كاربه‌ده‌ست، دیدی دهسهلاَت، په‌یڕه‌و به‌رنامه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی مه‌مله‌كه‌ت، ناوچه و سنوری دهسهلاَت له چوارچێوه‌ی جۆر‌و چۆنیه‌تی فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی، ده‌یان و سه‌دان سیستمی جۆراو جۆر‌و هه‌مه‌ڕه‌نگ قۆناغ له دوای قۆناغ رۆژیان ئاوابوه، ماناوه بۆ باشترین له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه داكۆكی و پشتگیری لێكراوه.
وه‌لێ، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له هه‌رێمی كوردستان به‌رچاو ده‌كه‌وێت، مه‌خابن سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك، تازه به‌تازه، بیر له‌وه ده‌كرێته‌وه، كۆت و زنجیر به‌پلان و توندكردنه‌وه‌ی ماده یاساییه‌كان ده‌رهه‌ق (زمان، نوسین، كاری هونه‌ری) په‌یڕه‌و بكرێت...
نه‌گبه‌تیه‌كه له‌وه‌دایه، ده‌روێش و موریده‌كانی حیزب، له‌ته‌كیه چۆڵ و هۆڵه‌كانه‌وه، سیخوڕی به‌سه‌ر قه‌ڵه‌مه ئازاد و بوێرهكانهوه ده‌كه‌ن!.
ئاخر، ئاسته‌م و نه‌نگیه كه‌سانێك خۆیان به (رۆشنبیری سیاسی) له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، وه‌لێ شاباش و سه‌رچۆپی ئه‌و ته‌رحه باس و بۆچونه بن كه (ئازادی زمان، ئازادی نوسین، ئازادی ره‌خنه...) به‌ر ته‌سك و كۆت و به‌ند بكرێت!...
زۆر كات له‌سه‌ر زمانی كار به‌ده‌ستانی ئه‌م هه‌رێمه، به تایبه‌ت له بۆنه و ئاهه‌نگ و دیدار‌و كاری به‌ناو دیبلۆماسی ده‌ڵێن و ده‌بێژن هه‌رێمه‌كه‌ی ئێمه ئازاده، فه‌رمون ئه‌وه دیموكراسی مه‌حسوسه!... قسه‌كردن و نوسین بێ سانسۆره، عه‌داله‌تی كۆمهلاَیهتی تاڕاده‌یه‌كی باش هه‌نگاوی ناوه!...
گرفته‌كه له‌وه‌دایه، سه‌ركرده حیزبیه‌كان، به‌قسه‌ی مورید و ته‌قریر نوسه‌كان، هه‌نگاو ده‌نێن، ئه‌ی ئه‌وه نیه تهرحهباس و پێشنیار له‌لایه‌ن رۆشنبیره سیاسیه‌كانه‌وه به‌و ئاقاره ده‌ڕوا، پێویسته بیر‌و هه‌ڵوێسته له‌سه‌ر یاسای رۆژنامه‌گه‌ری كوردی بكرێ سه‌باره‌ت به هه‌مواركردن و توندكردنه‌وه‌ی ماده‌كانی، زیادكردنی سزای ئازادی كه‌سێتی وێڕای سزای مالی!...
لادان له كایه و ره‌وتی دیموكراسی و پایه‌كانی ... حه‌تمه‌ن ئایندهی دهسهلاَت و چۆنیه‌تی سیستمی به‌ڕێوه‌بردن، به‌ره‌و تاریكی و ته‌ریك بون ده‌بات...
سه‌ركرده حیزبیه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه بۆچونیان به‌و ئاقاره ده‌ڕوا، ده‌شێ بتوانن له ژێر حوكم و ئه‌حكامی یاساكاندا، راچه‌نین و زمانی گه‌ل لاڵ و نوسین و پیت و وشه‌ی به‌جێ خاوه‌نی هه‌ر كه‌سێك بێ له‌كه‌دار بكه‌ن!...
له ده‌وڵه‌تی موقهدهساتدا پێویسته هه‌مو شت دار‌و به‌رد و مرۆڤه‌كان كڕنوش و ده‌سته‌و ئهژنۆبن، زمان لاڵ و نوسین له خزمه‌تی كورسی و زۆرترین مانه‌وه‌ی دهسهلاَت بێت!...
وه‌لێ... ئاسته‌مه زمانی ئازاد، نوسینی ئازاد، له گه‌لێك قه‌ده‌غه بكه‌ن!...