(به‌شی دوه‌م)
فراواکردنی پانتایی به‌شداری سیاسی نه‌ک به حیزبیکردنی کۆمه‌ڵگه
شۆڕشی چه‌کداری کورد پێویستی کردوه حیزبی خاوه‌ن هێزی پێشمه‌رگه سه‌رکردایه‌تی بکات، له‌و بارودۆخه سیاسیه‌ی سه‌ده‌ی رابردو نه‌ک هه‌ر له کوردستان به‌ڵکه له سه‌رانسه‌ری وڵاتانی ئاسیا و وڵاتانی جیهانی سێیه‌م حیزب نه‌یتوانیوه بێ هێزی چه‌کدار به‌رده‌وامی به کاری سیاسی و رێکخراوه‌یی بدات، له‌ڕوی کاری رێکخراوه‌ییه‌وه حیزب هه‌وڵی داوه ئه‌وه‌نده‌ی بکرێت بۆ چه‌ند مه‌به‌ستێک خه‌ڵک له‌ڕیزی حیزب‌دا رێکبخات:
1- وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌کی دارایی
2- بۆ گه‌یاندنی هه‌واڵی رۆژانه‌ی ناو خه‌ڵک و کۆکرکردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر جموجوڵه‌کانی دوژمن؛
3- له ناو ئه‌و که‌سه حیزبیانه هه‌وڵیده‌دا خه‌ڵک په‌یوه‌ندی به شۆڕشه‌وه بکه‌ن و ببن به پێشمه‌رگه؛
له بواری هۆشیاری سیاسی و ریکخراوه‌ییه‌وه بابه‌ته‌کان به گشتی خۆی له پیرۆزی سه‌رکرده و مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی ده‌بینییه‌وه. زۆر جار و لای زۆرێک له ئه‌ندامی ئه‌و حیزبانه پیرۆزی سه‌رکرده و حیزب سه‌روی پیرۆزی نیشتمان ده‌که‌وت، به راده‌یه‌ک هه‌رکه‌سێ هاوجوت نه‌بوایه له‌گه‌ڵ جۆری بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌و، یان له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی حیزبه‌که‌ی، به چاوی نه‌یار و ناحه‌ز و وه‌ک یه‌کێ سه‌ر به‌دوژمن هه‌ڵسوکه‌وتی له‌گه‌ڵ ده‌کرد، زۆرجار رێککه‌وتوه له‌سه‌ر ئه‌و هاوڕێک نه‌بونه خه‌ڵک ئازار دراوه و به‌ند کراوه یا کوژراوه، هۆکاری بونی هه‌مو ئه‌مانه و مۆرکی خێڵایه‌تی به‌و حیزبانه‌وه به‌شێکی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی له سه‌رده‌مه‌دا، ده‌رئه‌نجامی ئه‌و په‌روه‌رده حیزبییه دوبه‌ره‌کی و شه‌ڕی براکوژی لێکه‌و‌ته‌وه، بۆیه له 1961 تا 2000 ئه‌گه‌ر به‌وردی ته‌ماشا بکه‌ین چه‌ند شه‌ڕی دوژمن کراوه ئه‌وه‌نده‌ش شه‌ڕی خۆبه‌خۆ.
ئه‌و شێوه خه‌بات و حیزبایه‌تییه له‌و سه‌رده‌مه‌دا پشتی به‌ستبو به به‌شێکی زۆر که‌م له میله‌ت، ته‌نها ئه‌وانه‌ی پێشمه‌رگه بون یان حیزبی بون به‌شداریان له پرۆسه‌ی سیاسی ده‌کرد.
دوای راپه‌ڕینی 1991
له دوای راپه‌ڕین و دامه‌زراندنی حکومه‌تی هه‌رێم چاوه‌ڕوان ده‌کرا به‌شداری سیاسی به‌رفراوانتر بکرێت، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه حیزب وه‌ک کۆمپانیایه‌کی به‌رهه‌مهێن بو به سه‌رچاوه‌ی ژیانی کرێکاره‌کانی: ئه‌گه‌ر ببم به حیزبی، یان کادر، تا پله‌که‌م به‌رزتر بێت چه‌ند موچه‌که‌م زیاد ده‌کات، یان ده‌نگ بده‌م، چیم بۆ ده‌که‌ن: دامه‌زراندن، موچه، زه‌وی ............... تاد. تا ئه‌مڕۆش ئه‌و کۆمپانیایانه به‌رده‌وامن و کاریگه‌رییان هه‌یه. براده‌رێک لێدوانێکی خۆی له گه‌ڵ ژنێکی به ساڵاچو به‌م شێوه‌یه گێڕایه‌وه " له هه‌ڵبژاردنی 7/3 په‌رله‌مانی عێراق، له ره‌حیم ئاوا‌ی شاری که‌رکوک به‌ره‌و ده‌نگدان ده‌چوم، له رێگا توشی ژنێکی به ساڵاچو هاتم، دوای که‌مێ قسه‌کردن، لێم پرسی دایه ده‌نگ به کێ ده‌ده‌ی، ژنه‌که وتی" به لستی ئه‌سپه‌که". هه‌ندێ باسی گۆڕانم بۆ کرد، هه‌وڵمدا ده‌نگ به گۆڕان بدات باشه، له دوا وه‌ڵام وتی " "رۆڵه گۆڕان خۆیان وا له برسا ده‌مرن، چی بۆ من ده‌که‌ن، به خوا ده‌نگیان پێ بده‌م ئه‌و 37000 دیناره‌شم نامێنێ".
ئه‌وه‌ی جێی هه‌ڵوه‌سته‌کردنه، بونی ئه‌و جۆره به حیزبیکردنه و ئه‌و شێوه خه‌باتکردنه به دیارده و که‌لتوری سیاسی زۆرێک له کادری حیزبه‌کان و به‌شێک له گه‌له‌که‌مان، ئه‌م که‌لتوره نه‌ک له کاری رۆژانه‌ی حیزب به‌ڵکو له عه‌قڵ و بیرکردنه‌وه و هه‌ڵسوکه‌وتی رۆژانه‌ی به‌رپرسان و داموده‌زگا حکومیه‌کانیش ره‌نگی داوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی حیزبی نه‌بێت ناکرێت به: جێگر وه‌زیر.....تا به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه. نه‌وه‌ی نوێ ئه‌م که‌لتوره‌ی به میرات بۆ ماوه‌ته‌وه، له‌و زه‌مینه‌یه پێویسته کار بکات. بۆیه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پێویسته:
1- له داڕشتنی به‌رنامه و کار و ئه‌رکه‌کانی ئه‌و زه‌مینه ناهه‌مواره له به‌رچاو بگرێت، زه‌مینه‌یه‌ک زۆرێک له تاکه‌کانی کوردی کوردستانی عێراق تێیدا ده‌سته‌مۆی بژێوی ژیان کراوه، زه‌مینه‌یه‌ک تێیدا به ساڵاچوان ئاخ بۆ ده‌سته پاکه‌کانی دوێنێ هه‌ڵده‌کێشن!؛
2- کارکردن له‌سه‌ر فراوانکردنی پانتایی به‌شداریکردنی جه‌ماوه‌ر له پرۆسه‌ی سیاسی کوردستان؛
3- له ناو گۆڕانیشدا کار بکرێت بۆ راسته‌خۆ یان نا راسته‌وخۆ به‌شداریکردنێکی گشتی له بڕیاردان و پلاندانان. یه‌که‌م هه‌نگاو بۆ پیاده کردنی ئه‌و جۆره به‌شداریکردنه به خۆرێکخستنه‌وه‌ی گۆڕان له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه ده‌ست پێ ده‌کات نه‌ک به پێچه‌وانه‌وه.