دامه‌زراندنی هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌ک تایبه‌ت به هه‌رێمی کوردستان بۆ راپه‌ڕاندنی کاری ئیداره‌یی هه‌رێم و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک بێ، جێی ده‌ستخۆشی و پێخۆشحاڵی هه‌مو تاکێکی کۆمه‌ڵگای کوردییه، هه‌مو لایه‌کیش پشتگیر و هاوکاری دروستکردنی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌ن. ته‌واوی داموده‌زگاکانی هه‌رێم خه‌ڵک به موڵکی خۆی ده‌زانێ، به‌ڵام ره‌خنه‌کان له چۆنیه‌تی دامه‌زراندن و به‌ڕێوه‌بردن و ئه‌دائی ئه‌و داوده‌زگایانه‌یه که له‌لایه‌ن حیزبه‌وه به‌پێی سه‌ره‌تای به‌ش به‌شێنه‌ی حیزبی و به مه‌به‌ستی قۆڕغکردنی ده‌سه‌ڵات دروستده‌کرێن و به‌ڕێوه ده‌برێن.
کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق
پێکهینانی ئه‌م کۆمسیۆنه به‌پێی پشکی نه‌ته‌ویی و پاشان حیزبی بو: وه‌ک نه‌ته‌وه سه‌رۆکی کۆمسیۆن به‌ر کورد که‌وت، وه‌ک حیزبیش به‌ر پارتی دیموکراتی کوردستان. ئه‌و جۆره کۆمسیۆنه بێگومان ده‌بوایا هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه چاوه‌ڕوان بکرێت ئه‌م قه‌یرانه سیاسیه‌ی ئه‌مڕۆی لێبکه‌وێته‌وه، دوای 7 حه‌وت مانگ له هه‌ڵبژاردن عێراق بێ حکومه‌ته، له‌مه‌ش خراپتر له جیاتی گه‌ڕانه‌وه بۆ خه‌ڵک به‌رپرسان هه‌ر رۆژه له ده‌رگای وڵاتێک ده‌ده‌ن، چاوه‌ڕوانی وڵاتانی دراوسێ ده‌کرێت بۆ دامه‌زراندنی حکومه‌ت یان باشتر وایه بوترێت بۆ دانانی سه‌رۆک وه‌زیران.
هه‌ڵبژاردنه‌کانی رابردو
ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی چه‌ند ساڵی رابردو له هه‌رێمی کوردستان و عێراق لای هه‌مو تاکێکی عێراقی جێی گومانه و ده‌یان پرسیاری لا دروست کردون، هه‌ر تاکێک چیرۆکێکی تایبه‌ت به ساخته‌کاری له هه‌ڵبژاردنه‌کان هه‌یه. هه‌ڵبژاردنه‌کان دوربونه له پێوه‌ره جیهانیه‌کانی هه‌ڵبژاردن. کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنی عێراق به‌رپرسیاره له چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چون و ده‌رئه‌نجامانه‌کان.
ئێستا له هه‌رێمی کوردستان، په‌رله‌مان له ژێر فشاری حیزبی‌دا ده‌یه‌وێ به په‌له کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێم دروست بکات، له کاتێکدا کورد له به‌غدا له دانوستندایه و شه‌ڕی ئه‌و داوا نه‌ته‌وییانه ده‌کات له چه‌ند ساڵی رابردودا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی داواکان سه‌رجه‌م ده‌ستورین، به‌غدا جێبه‌جێی نه‌کردوه. ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان پێیوایه به‌غدا به کێشه‌کانی خۆیه‌وه سه‌رقاڵه و کاتێکی باشه بۆ دروستکردنی ئه‌م کۆمسیۆنه، بێگومان په‌رله‌مان به هه‌ڵه‌دا چوه، چونکه دور نییه له‌دوا رۆژدا وه‌ک کێشه‌ی نه‌وت و غاز، ئه‌م کۆمسیۆنه کێشه‌مان بۆ دروست بکات و کێشه‌ی که‌رکوک و ناوچه دابڕاوه‌کان جارێکی تر له مێزی گفتوگۆ دور بخاته‌وه. خۆ ئه‌گه‌ر به دامه‌زراندنی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه پێیان وابێت ده‌تواندرێت بڕیاری هه‌رێم به‌سه‌ر ناوه‌ندا بسه‌پێنن و ویسته‌کانی هه‌رێم بکه‌ن به ئه‌مری واقع. له‌م باره‌وه‌ش باشتر وابو، باشتر وایه په‌یڕه‌وی ئه‌و سیاسه‌ته بۆ مه‌سه‌له‌ی که‌رکوک و ناوچه دابڕاوه‌کان و مافه ده‌ستورییه‌کان بکرێت.
خوێندنه‌وه‌ی ورد بۆ هۆکاری ئه‌و په‌له‌کردنه‌ی په‌رله‌مان له دامه‌زراندنی ئه‌و کۆمسیۆنه بریتین له:
1- ده‌رئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنی 25/7/2009؛
2- زیادبونی ناڕه‌زایی شه‌قامی کوردستان له ده‌سه‌ڵات؛
3- فراوانبونی بنکه‌ی جه‌ماوه‌ری ئۆپۆزسیۆن؛
4- ترسی ده‌سه‌ڵات له به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی که‌م له هه‌ڵبژاردنی داهاتوی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان.
ئه‌م ئه‌نجومه‌نانه له‌کاتێکدا هه‌ڵبژێردراون هه‌ر یه‌ک له پارتی و یه‌کێتی به لیستی تایبه‌ت و به‌جیا به‌شداریان کرد، ماوه‌یه‌کی زۆره ماوه‌ی یاساییان کۆتایی پێهاتوه.
په‌له‌کردن له دروستکردنی ئه‌و کۆمسیۆنه به‌ر له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی شاره‌کان ته‌نها به مه‌به‌ستێکی حیزبییه و هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌یانه‌وێ به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت له‌و هه‌ڵبژاردنه زۆرینه‌ی ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنن. ته‌نها رێگه‌ش بۆ مسۆگه‌رکردنی ئه‌و بردنه‌وه‌یه دروستکردنی ئه‌و کۆمسیۆنه‌یه.
بۆیه باشتروایه:
1- دامه‌زراندنی ئه‌و کۆمسیۆنه دوابخرێت بۆ دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان؛
2- په‌سه‌ندکردنی یاسای ئه‌و کۆمسیۆنه له په‌رله‌مان به کۆی ده‌نگ بێت نه‌ک زۆرینه‌ی ساده؛
3- هیچ که‌سێکی حیزبی له‌و کۆمسیۆنه کار نه‌کات. دانانی به‌رپرس و کارمه‌نده‌کانی له‌سه‌ر بنه‌مای پیشه‌یی و لێهاتویی بێت نه‌ک به‌ش به‌شێنه‌ی حیزبی. چونکه ئه‌م دامه‌زراوه‌یه به‌رپرسه له دوارۆژی ژیانی دیموکراسی له کوردستان.
به‌و مه‌رجانه، به‌و شێوه‌یه، له‌و کاته و بێ په‌له‌کردن. به‌ڵێ... بۆ دامه‌زراندنی ئه‌و کۆمسیۆنه.