كاته‌كه بۆ گۆڕان دره‌نگ بوه، به‌ڵام بۆ دیاریكردنی مۆدێلێكی تازه له‌باره‌ی ئۆرگانیزه‌كردنی بزوتنه‌وه‌كه هێشتا به‌سه‌ر نه‌چوه، بۆیه نه‌وشیروان مستهفاو هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕان، بۆ به‌دیهێنانی خواسته‌كانی سه‌دان هه‌زار له ده‌نگده‌رانیان، ده‌بێت په‌له‌ی لێبكهنو په‌رۆشیی خۆیان بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه زیاتر نیشانبده‌ن.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌دوای هه‌ردو هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان‌و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه، بوه به ژماره‌یه‌كی دیار له‌ناو هاوكێشه سیاسییه‌كه‌دا، بۆیه پێویسته لێره به‌دواوه، به‌میكانیزمی گونجاو، ئۆرگانیزه‌كردنی خۆی به مه‌به‌ستی دیاریكردنی ستراتیژی كاركردنی داهاتوی ره‌نگڕێژ بكات. كه به‌پێی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی (7/3)، گۆڕان له‌ئاستی هه‌رێمدا بوه‌ته هێزی دوهه‌م: (پارتی 667679 ده‌نگ 34%،)، (گۆڕان 425793 ده‌نگ 22 %،)، (یه‌كێتی 402393 ده‌نگ 20%،)*
ره‌خنه‌ی سه‌ره‌كیی كه ئێستا له بزوتنه‌وه‌كه ده‌گیرێت، مه‌سه‌له‌ی دواكه‌وتنی ئۆرگانیزهكردنو نه‌بونی ئهنجومهنو ده‌سته‌یه‌كه وه‌ك ناوه‌ندێك بۆ بإیاردانو سه‌ركردایه‌تیكردن.
من ئاگادارم كه نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردودا، بناغه‌یه‌كی زۆر پته‌وی له روی ته‌شكیلكردنی هه‌یكه‌لی رێكخستنه‌وه له‌ئاستی خواره‌وه بۆسه‌ره‌وه داناوه‌و كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی بازنه‌و ئه‌نجومه‌نه‌كان له ناوه‌وه‌ی وڵات‌و ئه‌وروپا ئه‌نجامداوه، به‌ڵام هێشتا بزوتنه‌وه‌كه له كێشه‌ی به‌دامه‌زراوه‌یكردنی ئه‌نجومه‌نێك بۆ سه‌ركردایه‌تیكردن‌و بڕیاردان خۆی قوتارنهكردوه.
حاڵی حازر له‌ناو گۆڕاندا جۆرێك له ململانێ هه‌یه له‌نێوان به‌شێك له كۆنه یهكێتییهكانو ئه‌وانه‌ی خۆیان به سه‌ربه‌خۆ ده‌زانن، له‌سه‌ر جۆری ئه‌و كه‌سانه‌ی له بازنه‌و ئه‌نجومه‌نه‌كان بزوتنه‌وه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.
گه‌نجه‌كان كه بڕبره‌ی پشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانن، پێویسته زیاتر گوێیان لێبگیرێت‌و رۆڵیان پێبدرێت، هه‌روه‌ها ئه‌وانیش پێویسته به‌چاوی ته‌قدیره‌وه له هه‌ڵوێستی سیاسییانه‌ی كۆنه كادیر‌و سه‌ركرده‌كانی پێش‌و بڕوانن كه هه‌ندێكیان له‌پێناوی بیروباوه‌ری گۆڕانخوازانه‌ی خۆیاندا ده‌ستبه‌رداری هه‌مو پۆست‌و ده‌سكه‌وتێكی حیزبی‌و حكومی بون. جگه له‌وه‌ی ئه‌وان هه‌وێنێكی باشی پرۆسه‌ی رێكخستنی جه‌ماوه‌ریین.
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پێیان وایه، ده‌بێت به‌ته‌واوه‌تی قیاده‌كردنی بزوتنه‌وه‌كه ته‌سلیمی كه‌سانی سهربهخۆو گه‌نجه‌كان بكرێت‌و له‌سه‌ركرده حیزبییهكانی پێش‌و داببإێنرێت، پێم وایه ئه‌وه بۆچونێكی دروست‌و واقیعی نییه، چونكه له‌باری واقیعدا، دۆخی سیاسیی هه‌رێم هێشتا هی ئه‌وه نییه چاره‌نوسی بزوتنهكهیان ته‌سلیم بكرێت.
پێویسته سه‌ركرده‌و كادیره كۆنه‌كان (باڵی ریفۆرمی پێش‌و) له پرۆسه‌ی خۆرێكخستنه‌وه‌ی گۆڕاندا، به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی‌و بزوتنه‌وه‌كه‌یان پێش به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان بخه‌ن، چونكه نابێت ململانێی نێوان ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت، نه‌وه‌ی كۆن‌و تازه، به سلبی بشكێته‌وه به‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌كه‌دا، به‌وپێیه‌ی پاشه‌كشه‌كردنی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه خه‌ته‌ره بۆ سه‌ر پاشه‌كشه‌كردنی پرۆسه‌ی به‌دیموكراسیكردنی كۆمه‌ڵگه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی واقیعی پێشوی حوكمڕانیی ده‌سه‌ڵات.
هه‌ڵسوڕاوانی دیاری گۆڕان كه ئێستا قیاده‌ی بزوتنه‌وه‌كه ده‌كه‌ن، به‌رپرسیارێتییه‌كی مێژوییان كه‌وتوه‌ته سهرشانو له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی قورسدان كه ئایا رابه‌رایه‌تی نزیكه‌ی نیوملیۆن كه‌س به باشی ده‌كه‌ن، یان ده‌یكه‌ن به قوربانیی به‌رژه‌وه‌ندیی لابه‌لا؟.
ئه‌وه‌نده به‌سه كه بپرسین، ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه موڵكی ته‌نها ئه‌وانه نییه كه ئێستا وه‌ك هه‌ڵسوڕاوی گۆڕان ناویان ده‌برێت، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی كه به‌ده‌ستهاتوه، به‌شێكی گرنگی ههوڵو كۆششی هه‌زاران رۆڵه‌ی دڵسۆز‌و كه‌سایه‌تی‌و رۆشنبیر‌و میدیای ئازادی وڵاته‌كه‌مانه كه چه‌ند ساڵێكه زه‌مینه‌یان بۆ ئه‌و وه‌رچه‌رخانه سیاسییه ره‌خساندوه، هه‌ربۆیه چاره‌نوسی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه، به‌نده به‌وه‌ی كه چۆن و به‌چ شێوه‌یه‌ك رێكده‌خرێته‌وه؟.
*داتاكان له ( دامه‌زراوه‌ی هه‌ڵبژاردنی گۆڕان(ه‌وه وه‌رگیراوه