ماوه‌یه‌كه له زۆربه‌ی هه‌ره زۆری سایت‌و رۆژنامه‌كان وه‌ك دڵسۆزییه‌ك بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك باس باسی گرفته ته‌ندروستییه‌كانی كوردستانه، له روانگه‌ی بیر‌و بۆچونی كه‌سانی خاوه‌ن پیشه جیاوازه‌كان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی هه‌ریه‌ك به بۆچونی خۆی بێ ئه‌وه‌ی لایه‌نی زانستیی ته‌ندروستی و بیروبۆچونی شاره‌زایان و خاوه‌ن پیشه‌ی پزیشكی به هه‌ند وه‌بگیرێت، به‌ڵێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مه به كارێكی ئاسایی ده‌زانم، به‌ڵام وه‌ك پزیشكێك كه له كه‌رتی ته‌ندروستی كارده‌كه‌م كۆی ئه‌م جۆره بۆچونانه به بۆچونێكی راست‌و دروست نازانم‌و بڕواناكه‌م خزمه‌ت به پێشخستنی باری تهندروستیو پزیشكی كوردستان بكات، چونكه بابه‌ته تهندروستیو پزیشكیه‌كان بابه‌تی زانستین یاسا‌و رێساكانیان یاسا‌و رێسای نێوده‌وڵه‌تین تا ئه‌م ساته‌ش له كوردستان وه‌ك هه‌مو وڵاتانی دنیا كار به‌م به‌رنامه‌یه كراوه، به‌ڵام كێشه‌كه به پله‌ی یه‌كه‌م كێشه‌ی سیستمه، ئێمه ناتوانین به ئاره‌زوی خۆمان ره‌وشتی پیشه‌یی كاره‌كه‌مان بگۆڕین، له‌به‌رئه‌وه‌ی كاری پزیشكی كارێكی پیشه‌ییه‌و پیشه‌كه‌ش ناسراوه به پیشه‌ی پزیشكی، یه‌كێكه له هه‌ره پیشه ههستیارو ئاڵۆزه‌كان كه پێویستی به بنه‌مایه‌كی زانستیی‌و كارامهییه له چوارچێوه‌ی یاسا‌و رێسایه‌كی تایبه‌ت به ره‌چاوكردنی پیرۆزیی مرۆڤ‌و مافه‌كانی، كه به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ كار له‌سه‌ر باری فیزیكییو ده‌رونیی ئاده‌میزاد ده‌كات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تائێستا له كوردستان یاسایه‌كی تایبه‌ت به مافی نه‌خۆش نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم هه‌مو پزیشكان، به‌ڵكو هه‌ره زۆری پزیشكان له مافی نه‌خۆش شاره‌زاو ئاگادارن‌و كاریشی پێده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گرنگه نه‌خۆش مافه‌كانی خۆی بزانێت... به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند بابه‌تێكم بینی له رۆژنامه‌و سایته‌كان له‌سه‌ر مافی نه‌خۆش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌یان نهپێكابو، تێكه‌ڵاوی پێوه دیاربو، بۆیه ده‌مه‌وێ به شێوه‌یه‌كی زانستیی باسی ئه‌م بابه‌ته بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خۆش شاره‌زای مافه‌كانی خۆی بێت‌و بزانێت چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌سته پزیشكییه‌كه ده‌كات.
كه باس دێته سه‌ر باسی مافی نه‌خۆش زۆربه‌مان ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین هه‌مومان هزرو فیكرمان ده‌ڕوات به‌لای هه‌ڵه‌ی پزیشكی، یان باری خراپی خزمه‌تگوزاریی تهندروستیو پزیشكی گشتیی وڵات له هه‌ردو سێكته‌ری ته‌ندروستی گشتیی‌و تایبه‌ت، كه ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌و تێكه‌ڵاوكردنی بابه‌ته‌كانه به شێوه‌یه‌كی نێگه‌تیفانه، گرنگه نه‌خۆش مافه‌كانی خۆی بزانێ له به‌ڕێوه‌چونی كاره پزیشكیه‌كان‌و سه‌ردانی بۆ نه‌خۆشخانه‌و ده‌زگاو دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌كان له‌پێناو كه‌مردنه‌وه‌ی كێشه‌و له یه‌ك تێنهگهیشتنهكانی نێوان خۆی‌و ده‌سته پزیشكییه‌كه‌ی لێپرسراوه به‌رامبه‌ر خزمه‌تگوزارییه پزیشكییه‌كانی.
هه‌ر له كۆنه‌وه ئاده‌میزاد هه‌وڵی داوه به دانانی یاسا‌و رێسای جۆراوجۆر بۆ پارێزگاریكردن له مافی نه‌خۆش به دانانی سزا به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كاری پزیشكی‌یان كردوه بۆ پاراستنی مافی نهخۆشو پیشه‌كه‌ش، كه هه‌ندێكجار به زیانی پیشه‌كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه، تا ئه‌و راده‌یه‌ی زۆرجاری وا هه‌بوه له كاته مێژوییه جیاوازه‌كاندا كاری نێگه‌تیفانه‌ی كردوه‌ته سه‌ر پێشكه‌وتنی زانستی پزیشكی‌و پیشه‌كه‌ش، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پیشه‌كه به درێژایی مێژو كاریگه‌ریی هه‌بوه له‌سه‌ر ژیان‌و پیرۆزیی‌و مانه‌وه‌ی ئاده‌میزاد له‌سه‌ر گۆی زه‌وی، بۆ نمونه یاسای حاموڕابی كه كۆنترین یاسای نوسراوی ئاده‌میزاده، كه له ساڵی (1790) پێش زاین له لایه‌ن حاموڕابی شه‌شه‌مین پادشای بابلیه‌كانه‌وه نوسراوه‌ته‌وه، له ده‌قی یاسای ژماره (218)دا، ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر نهشتهرگهرێ ((ئه‌و كه‌سه‌ی نه‌شته‌رگه‌ریی ده‌كات)) برینێكی قوڵی كرد له گیانی پیاوێكی ئازاد دا به چهقۆیهكو بوه هۆی مردنی، یان جۆگه‌له‌ی گریانی چاوی پیاوێكی كرده‌وه‌و بوه هۆی تێكچونی چاویو بینینیی، ئه‌وه ده‌ستی ده‌بڕدرێته‌وه (واته، ده‌ستی نه‌شته‌رگه‌ره‌كه)، له یاسای ژماره (219)دا، ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر نهشتهرگهرێ برینێكی قوڵی كرد له گیانی پیاوێكی كۆیله‌ی لادێی به چهقۆیهكو بوه هۆی مردنی، ده‌بێت كۆیله‌یه‌ك له جیاتی ببژێرێت، به درێژایی مێژو ئاده‌میزاد له هه‌وڵدا هه‌بوه بۆ پاراستنی مافی نهخۆشو رێكخستنی كاری پزیشكی له ده‌ستوره‌كه‌ی ئۆرنمۆ، حاموڕابی، تا ئایینه ئاسمانیهكانو یۆنانیه‌كان، ئه‌وه‌ش له رێگه‌ی دانانی سزا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی پابه‌ند نه‌بون به ره‌وشتی پیشه‌كه‌وه، تا پیداچونهوهكانی كۆمه‌ڵه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ساڵی (1992)ی زایینی.
به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت گرنگیی پێدانی مافی نه‌خۆش له جاڕنامه‌ی گه‌ردونی مافی مرۆڤی ساڵی (1948) ده‌ستی پێكرد، كه له به‌شی (25)دا دهقو ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی باس له پێویستی بنه‌ڕه‌تی ئاده‌میزاد ده‌كات به خزمه‌تگوزاریی تهندروستیو پزیشكی گونجاو، یه‌كێك له مافه گشتییه‌كانی مرۆڤ له (جاڕنامه‌ی جیهانی مافی مرۆڤ)دا، دابینكردنی خزمه‌تگوزاریی تهندروستیو پزیشكییه به شێوه‌یه‌كی یه‌كسان به‌بێ جیاوازیی ره‌گه‌زو ئایین‌و بۆچون.
له به‌یاننامه‌ی ((كۆمه‌ڵه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا)) بۆ مافی نه‌خۆش له ساڵی (1973)وه پێداچونهوهكانی ساڵی (1992) كه دوانزه (12) به‌ندی مافی نه‌خۆشی له‌خۆ گرتبو، به‌نده سه‌ره‌كییه‌كانی كرایه سه‌رچاوه‌یه‌كی بنچینه‌یی بۆ زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ده‌زگاو دامه‌زراوه تهندروستیو پزیشكییه‌كانی ئهمریكاو ئه‌وروپاو جیهانیش، ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه بوه سه‌ره‌تایه‌ك بۆ بیركردنه‌وه به دانانی به‌ڵگه‌ی پێویست بۆ ناچاركردن‌و به‌ستنه‌وه‌ی به یاسایه‌كی تایبه‌ت به مافی مرۆڤی نه‌خۆش، ئه‌مه‌ش وایكرد نه‌خۆش بتوانێت داوای مافه‌كانی خۆی بكات له دادگاكان كاتێك مافه‌كانی پێشێل ده‌كرێت.
له ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ی كۆمیته‌ی جیهانی په‌رستاران ساڵی (1983) باس له گرنگیی رۆڵی په‌رستاران ده‌كات له پاراستنی مافی مرۆڤی نه‌خۆش له كاتی شه‌ڕو گرتن‌و زیندانیی‌و كاره‌ساتی سروشتی‌و ناسروشتی، یه‌كێك له كاره گرنگه‌كانی په‌رستاران پاراستنی گیان‌و مافی نه‌خۆشه له‌م بارودۆخانه‌دا، به‌هه‌مان شێوه كۆمیته‌ی جیهانی ته‌ندروستی ده‌رونیی به‌یاننامه‌یه‌كی بۆ مافی نه‌خۆشی ده‌رونیی ده‌ركرد له ساڵی (1989)، دوا به‌دوای ئه‌مه‌ش نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركرد به‌و نه‌خۆشانه‌ی خاوه‌ن پێداویستی تاییبهتن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی توشی نه‌خۆشی هزری (عه‌قڵی) بون له ساڵی (1991) بۆ پاراستنی (كه‌رامه‌تی) شكۆمه‌ندیی مرۆڤ‌و مافی مامه‌ڵه‌كردنی به رێزه‌وه له‌گه‌ڵ دابینكردنی باشترین ئاستی ته‌ندروستی بۆی.
پابه‌ندبونی نه‌خۆشخانه‌و ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان به ده‌قی مافه‌كانی نه‌خۆش یه‌كێكه له پێداویستییه‌كانی پێشخستنی خزمه‌تگوزاریی تهندروستیو پزیشكی بۆ دابینكردنی دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی، بۆیه پێویسته نه‌خۆش مافه‌كانی خۆی بزانێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت داوای بكات به شێوه‌یه‌كی زانستیی‌و دروست‌و تێكه‌ڵی نه‌كات له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌ی پزیشكی‌و بابه‌ته جیاوازه‌كانی تهندروستیو پزیشكی.
بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم به‌شێوه‌یه‌كی رون‌و ساكار مافه‌كانی نه‌خۆش بۆ هاوڵاتییان باس بكه‌م وه‌ك له به‌یاننامه‌كانی مافی نه‌خۆشدا هاتوه، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه جیاكارییو خاڵبهندم كردوه، ئاواته‌خوازم سودی هه‌بێت، هه‌رچه‌نده تائێسا له عێراق به‌شێوه‌یه‌كی تێر‌و ته‌سه‌ل باس له‌م بابه‌ته نه‌كراوه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگاداربم هه‌ندێك له ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی كوردستان له‌گه‌ڵ پزیشكێكی پسپۆڕی به‌ڕێز له دانانی پرۆژه‌یاسایه‌كن به مافی نه‌خۆش كه له‌گه‌ڵ بارودۆخی ئه‌مڕۆی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان بگونجێت.
1- مافی یه‌كسانیی: له هه‌ره مافه گرنگه‌كانی نه‌خۆش مافی یه‌كسانییه له دابینكردنی خزمه‌تگوزاریی تهندروستیو پزیشكی، هه‌مو نه‌خۆشێك بۆی هه‌یه خزمه‌تگوزاریی تهندروستیو چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌ربگرێت له‌و شوێنه‌ی ده‌یه‌وێت به هه‌مئاهه‌نگیی له‌گه‌ڵ پزیشكی چاره‌سه‌ره‌كه‌یدا به رێكه‌وتن به‌بێ جیاوازیی ئایین‌و رگهزو بۆچون‌و نه‌ته‌وه.
2- مافی رێزگرتنی شكۆمه‌ندیی (كه‌رامه‌ت)ی نه‌خۆش: نه‌خۆش بۆی هه‌یه خزمهتگوزارییو چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌ربگرێت له هه‌ر كاتێكدا پێویست بكات، به مه‌رجێك دان به شكۆمه‌ندیی كه‌سایه‌تی ئه‌و نه‌خۆشه‌دا بنرێت‌و رێزی لێ‌بگیردرێت وه‌ك مرۆڤ، واته: نابێت شكۆمه‌ندیی نه‌خۆش بإوشێنرێت له‌ژێر هیچ پاساوێكدا.
3- مافی پاراستنی نهێنییو تایبه‌تمه‌ندێتی كه‌سایه‌تی نه‌خۆش له‌م بارانه‌دا:
ا- نه‌خۆش بۆی هه‌یه قسه‌كردن، یان بینینی هه‌ر كه‌سێك رهدبكاتهوه له نه‌خۆشخانه‌و ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان، كه په‌یوه‌ندیی به تیمی چارهسهرهكهیهوه نه‌بێت.
ب- نه‌خۆش بۆی هه‌یه جل‌و به‌رگی تایبه‌تی خۆی ههڵبژێرێتو له‌به‌ری بكات به مه‌رجێك له‌گه‌ڵ یاسای تایبه‌تی ئه‌و ده‌زگا تهندروستیو نه‌خۆشخانه‌یه‌و جۆر‌و شێوازی چارهسهركردنهیدا بگونجێت‌و به‌ریه‌ك نه‌كه‌ون، واته دژی یه‌ك نه‌بن.
ج- نه‌خۆش بۆی هه‌یه له شوێنێكدا بپشكێنرێت كه تایبه‌تمه‌ندیی كه‌سایه‌تی‌و ئه‌ندامه‌كانی له‌شی پارێزراوبێت، واته: ده‌بێ له شوێنێكی تایبه‌ت بێت‌و هیچ شوێنێكی له‌لایه‌ن كه‌سه‌وه نه‌بینرێت، ته‌نانه‌ت ده‌بێ له نه‌خۆشخانه فیركارییهكانیشدا مافی ئه‌وه‌ی پێبدرێت.
د- نه‌خۆش ده‌بێت كاتی گفتوگۆ‌و وتوێژ ده‌رباره‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌ی به ته‌نیا بێت، بۆ پاراستنی نهێنیی نه‌خۆشییه‌كه‌ی له هه‌مان كاتدا بۆی هه‌یه كه‌سی پاوهڕپێكراو دیاری بكات بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، به‌ڵام له وڵاتی ئێمه‌دا وا باوه كه كه‌سوكاری نه‌خۆشه‌كه راستییه‌كان بزانن پێش نه‌خۆشه‌كه وه زۆر جاریش نه‌خۆشه‌كه ئاگای له جۆری نه‌خۆشییه‌كه‌ی نییه، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر نه‌خۆشی خراپی هه‌بێت، هه‌رچه‌نده ئه‌م جۆره مامه‌ڵه‌یه دژی مافی نه‌خۆشه‌و هه‌ندێجاریش كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی لێده‌كه‌وێته‌وه‌و مافی نه‌خۆشه‌كه ده‌خورێت، به‌ڵام ئه‌مه نه‌ریتی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌یه، بۆیه شاره‌زایانی بواری پزیشكی پێیان باشتره پزیشكه‌كه سه‌رپشك بێت له دركاندنی راستییه‌كان به شێوازێك له‌گه‌ڵ باری دهرونییو فیزیكییو زانستی نه‌خۆشه‌كه‌دا بگونجێت‌و به ره‌چاوكردنی باری كۆمه‌ڵایه‌تی.
ه- بێجگه له نهخۆشو ئه‌ندامانی ده‌سته پزیشكییه‌كه كه‌س بۆی نییه چاوبخشێنێت به ته‌به‌ڵه‌و ئازمایشهكانی نه‌خۆشدا به‌بێ ره‌زامه‌ندیی نه‌خۆشه‌كه.
و- ده‌بێ دۆسییه‌ی نه‌خۆش ((كه هه‌مو زانیارییه‌كی تێدایه ده‌رباره‌ی نهخۆشو نهخۆشییهكهیو ئازمایشهكانی له‌گه‌ڵ نهێنییه تایبه‌تییه‌كانی)) به نهێنیی بمێنێته‌وه، له‌گه‌ڵ تێچونی ئه‌و بإه پاره‌یه، به‌بێ ره‌زامه‌ندیی نه‌خۆشه‌كه كه‌سی تر بۆی نییه سه‌یری بكات.
4- مافی گۆڕینی شوێنی چاره‌سه‌ركردن: نه‌خۆش بۆی هه‌یه شوێنی چاره‌سه‌ركردنی بگۆڕێت له ده‌زگایه‌كی ته‌ندروستی، یان نه‌خۆشخانه‌یه‌ك بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تر به مه‌رجێك له‌گه‌ڵ چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ره پزیشكییه‌كه‌دا بگونجێت، واته ئه‌و جۆره پسپۆڕییهو چاره‌سه‌ركردنه له شوێنی دوه‌مدا هه‌بێت وه به كوالێتییه‌كی باش.
5- مافی پاراستنی گیانی كه‌سایه‌تی نه‌خۆش:
پێویسته شوێن‌و ئاو هه‌واو ژینگه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه ئارام‌و گونجاو بێت‌و هه‌مو جۆره خزمه‌تگوزارییه‌كان‌و پێداویستییه‌كانی ژیانی تێدابێت به مه‌رجێك زیانی فیزیكییو ده‌رونیی به گیانی كه‌سایه‌تی نه‌خۆشه‌كه نه‌گه‌یه‌نێت واته ده‌بێ گونجاو بێت له‌ڕوی ئاسایش‌و ئاو‌و كاره‌باو بونی هه‌مو پێداویستییه‌كانی ژیان بۆ پاراستنی تایبه‌تمه‌ندیی نه‌خۆشه‌كه.
6- مافی زانینی باری كه‌سێتی ده‌سته پزیشكییه‌كه:
نه‌خۆش بۆی هه‌یه بزانێت كێ سه‌رپه‌رشتی خزمه‌تگوزارییه تهندروستیو پزیشكییه‌كانی ده‌كات له پزیشكه‌وه تا كارمه‌ندانی تهندروستیو ناتهندروستهكهش له سه‌ره‌تای چاره‌سه‌ركردن تا كۆتایی، بۆی هه‌یه داوای زانیاریی ته‌واو بكات له‌سه‌ر بڕوانامه‌ی پزیشك‌و ده‌سته پزیشكییهكهیو ئه‌زمونی كاری پزیشكی‌یان له‌گه‌ڵ زانیاریی ده‌رباره‌ی ئه‌و ده‌زگا ته‌ندروستییه‌ی تێیدا چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
7- مافی زانینی زانیاریی ده‌رباره‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌ی: نه‌خۆش بۆی هه‌یه هه‌مو ئه‌و زانیارییانه وه‌ربگرێت ده‌رباره‌ی نهخۆشییهكهیو چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنه جیاوازه‌كانی ، ئاكامه نزیك‌و دوره‌كانی تا ئه‌گه‌ره‌كانی كۆتایی هاتنی نه‌خۆشییه‌كه‌ی ئاماژه به شێوازه جیاجیاكانی چاره‌سه‌ركردنی، ده‌بێ به‌شێوه‌یه‌كی ئاسان‌و ساده تێبگه‌یه‌نرێت، به مه‌رجێك له‌گه‌ڵ باری دهرونییو تێگه‌یشتنی زانستیدا بگونجێت باشتر وایه به زمانی دایكی خۆی قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت، وه ئه‌گه‌ر نه‌توانرا ئه‌وكات به ره‌زامه‌ندیی نه‌خۆشه‌كه وه‌رگێڕ به‌كار بهێنرێت.
8- مافی به یه‌كگه‌یشتن له‌گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه: نه‌خۆش بۆی هه‌یه كه‌سوكار، یان هه‌ر كه‌سێكی تری بوێت ببێنێت له كاتی سه‌رداندا (كه تایبه‌ته به‌و نه‌خۆشخانه‌یه، یان ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كه) به‌هۆی رێگه‌كانی په‌یوه‌ندیكردنه‌وه له بیستراوو بینراو و نوسراوه‌وه.
9- مافی چاره‌سه‌ركردنی ئازار: نه‌خۆش بۆی هه‌یه داوای چاره‌سه‌ركردنی ئازار بكات، به مه‌رجێك له‌گه‌ڵ جۆری نه‌خۆشییه‌كه‌ی دژ به یه‌ك نهبێتو به‌ر یه‌ك نه‌كه‌ون، واته ده‌بێ پابه‌ند بێت به رێنمایی پزیشك‌و ئه‌و ده‌سته پزیشكییه‌ی كه چاره‌سه‌ری ده‌كات.
10- مافی رازیبونو په‌سه‌ندكردنی جۆری چاره‌سه‌ركرن: نه‌خۆش بۆی هه‌یه ره‌زامه‌ندیی خۆی پیشان بدات به‌رامبه‌ر جۆری چارهسهركردنو شێوازه‌كانی تر ئه‌گه‌ر هه‌بێت، له كاتی بێهۆشبون، یان ناته‌ندروستی باری دهرونییو عه‌قڵی نه‌خۆش، یان كه‌میی ته‌مه‌ن، كه‌سه نزیكه‌كانی به‌و كاره هه‌ڵده‌ستن و له كاتی نه‌بونی كه‌سی نزیك لیژنه‌یه‌كی پزیشكی به‌و كاره هه‌ڵده‌ستێت.
11- مافی ره‌تكردنه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری پزیشكی:
أ- نه‌خۆش بۆی هه‌یه چۆنیه‌تی چارهسهرهكرنهكهی ره‌تبكاته‌وه، ئه‌گه‌ر یاسا رێی پێبدات، واته كاتێك باری دهرونییو عه‌قڵیی نه‌خۆش ناته‌ندروست نهبێتو له ته‌مه‌نێكدا بێت بتوانێت بڕیار بدات.
ب- نه‌خۆش بۆی هه‌یه چۆنیه‌تی چارهسهرهكردنهكهی ره‌تبكاته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و جۆره چاره‌سه‌ركردنه به مه‌به‌ستی توێژینه‌وه بێت، یان ئه‌گه‌ر رێگه‌چاره‌سه‌ری زانستی تر هه‌بێت، نه‌خۆش سه‌رپشكه له هه‌ڵبژاردنی جۆر‌و شێوازی چاره‌سه‌ركردنه‌كه‌ی به مه‌رجێك پزیشكی چاره‌سه‌ر، یان تیمه پزیشكییه‌كه ورده‌كاریی نهخۆشییهكهیو جۆری چاره‌سه‌ركردنه‌كه‌ی بۆ رون بكاته‌وه به شێوه‌یه‌كی ئاسان كه له‌گه‌ڵ باری زانستیی نه‌خۆشه‌كه‌دا بگونجێت.
12- مافی داوای یارمه‌تی پزیشكی: نه‌خۆش بۆی هه‌یه داوای راوبۆچونی دوه‌م بكات بۆ گه‌یشتن به دۆزینه‌وه‌ی جۆری نهخۆشییهكهیو چاره‌سه‌ركردنی له‌سه‌ر خه‌رجی خۆی ئه‌گه‌ر ویستی، هه‌رچه‌نده وه‌ك له ره‌وشتی پزیشكیدا هاتوه، زۆر جار پزیشك داوای راو بۆچونی هاوپیشه‌كانی ده‌كات بۆ گه‌یشتن به بڕیاری دروست ده‌رباره‌ی چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشه‌كه‌ی، ئه‌مه‌ش به شێوه‌یه‌كی دیار‌و فراوان له‌نێو پزیشكاندا هه‌یه‌و باوه.
13- تێچونی كاری پزیشكی: پێش ئه‌وه‌ی كاره پزیشكییه‌كه‌ی بۆ ئه‌نجام بدرێت ده‌بێ هه‌مو ورده‌كاریی تێچونی نه‌خۆشییه‌كه‌ی بۆ باس بكرێت له هه‌مو رویه‌كه‌وه له سێكته‌ری گشتیی یان تایبه‌ت، وه له‌گه‌ڵ چونه ده‌ره‌وه‌ی لیستێك به تێچونی كاره پزیشكییه‌كه‌ی به ورده‌كارییه‌وه بدرێتێ.