ئه‌گه‌ر له‌به‌رده‌م بژارده‌ی وڵاتێكی بێ رۆژنامه و رۆژنامه‌یه‌كی بێ وڵات‌دا، سه‌رپشك كرام، ئه‌وا به‌بێ دودڵی، دوه‌میان هه‌ڵده‌بژێرم» تۆماس جیفه‌رسۆن، سێیه‌م سه‌رۆكی ئه‌مریكا 1787.
ره‌وشی رۆژنامه‌گه‌ری له هه‌رێمی كوردستان، به‌دۆخێكی مه‌ترسیداردا تێده‌په‌ڕێت. ته‌نیا له شه‌ش مانگی رابردودا، ده‌یان داوای یاسایی، له‌سه‌ر رۆژنامهنوسو نوسه‌ران تۆماركراون، به‌ئامانجی وشككردنی سه‌رچاوه‌ی دارایی میدیای ئازاد‌و ئه‌وانه‌ی له سێبه‌ری دهسهلاَتدا نین.
رۆحی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری ژماره(35)ی ساڵی (2007)ی په‌رله‌مانی كوردستان كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمیشه‌وه ئیمزای له‌سه‌ر كراوه، بریتییه له مامه‌ڵه‌كردنی دادگاكان به‌یاسای رۆژنامه‌گه‌ری له‌به‌رامبه‌ر داوای هه‌ر كهسو لایه‌نێك له‌دژی رۆژنامهنوسو دیاریكردنی بڕی سزای (1 - 5)ملیۆن بۆ رۆژنامهنوسانو (5 -20)ملیۆن بۆ ده‌زگا رۆژنامه‌وانییه‌كان.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌رنجێكی ورد بده‌ین له دۆخی رۆژنامه‌گه‌ری له هه‌رێمی كوردستان، له‌ماوه‌ی دوساڵی رابردودا كه ئه‌م یاسایه ده‌ركراوه، زۆرترین ئه‌و داوایانه‌ی له‌لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه له‌سه‌ر رۆژنامهنوسانو میدیاكان له دادگاكان تۆماركراون، به‌یاسای غه‌یری رۆژنامه‌گه‌ری بون‌و په‌نایان بردوه‌ته به‌ر یاسای سزادانی عێراقی ساڵی (1969) و یاسای مه‌ده‌نی ساڵی(1967)ی سه‌رده‌می به‌عس. ئه‌م مامه‌ڵه‌یه‌ش پێمان ده‌ڵێت، یاسای رۆژنامه‌گه‌ری، به‌كرده‌وه ئیفلیجكراوهو ئێستا هیچ ئه‌رزشێكی نه‌ماوه!.
خستنه ژێرگوشارو داواكردنی قه‌ره‌بوی پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی له‌رۆژنامه‌نوسان، میتۆدێكی نوێی ده‌سه‌ڵاتدارانه له‌دژی رۆژنامهنوسو میدیاكان، به مه‌به‌ستی ده‌مكوتكردنیان، به‌تایبه‌ت له‌وڵاتێكدا كێ ده‌توانێت قه‌ناعه‌ت به‌وه بكات كه دادگا‌و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ته‌واو بێلایه‌نن؟.
ئه‌وه‌ی ئێستا لهواقیعهكهدا له‌به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نوسان ده‌گوزه‌رێت، هه‌ڵمه‌تێكی سیاسی رێكخراوه له‌دژی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری له كوردستان.
سه‌رۆكی هه‌رێم، یاسای رۆژنامه‌گه‌ری ئیمزا كردوه، به‌ڵام حیزبه‌كه‌ی به‌ده‌ر له‌م یاسایه، داوا له‌سه‌ر رۆژنامه‌نوسان تۆمارده‌كات.
هاوڕێی رۆژنامه‌نوسم، عارف قوربانی، له وتارێكیدا له رۆژنامه‌ی ئاسۆ، سه‌باره‌ت به په‌نابردنی پارتی به‌یاسای غه‌یره رۆژنامه‌وانی له‌دژی رۆژنامه‌نوسان، گوزارشتێكی جوانی وتوه: «ئه مه وه ك ئه وه وایه، هاوڵاتییه ك به كاره ساتی ئۆتۆمبێل كه سێك بكوژێت، كه سوكاری كوژراوه كه بیانه وێت به یاسای تیرۆر دادگایی بكوژه‌كه بكه‌ن».
بنه‌مایه‌كی یاسایی هه‌یه ده‌ڵێت: «یاسای تایبه‌ت، یاسای گشتی به‌تاڵده‌كاته‌وه». بۆیه ئێستا پێویسته، په‌رله‌مانی كوردستان‌و ده‌زگای دادوه‌ری هه‌رێم، رایبگه‌یه‌نن كه دادگاكان یان به‌یاسای رۆژنامه‌گه‌ری مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رۆژنامهنوسو میدیاكان بكه‌ن كه له‌په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچوه، یان به‌یاسا كۆنه‌كانی عێراق.
دواجار ئه‌وه‌ی له هه‌مو شتێك زیاتر توشی سه‌رسوڕمانی كردوم، بێدهنگیو بێههڵوێستبونی خاوه‌نی یاساكه‌یه كه سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستانه‌و ئێستا یاساكه ئیفلجكراوه، به‌ڵام سه‌ندیكا «نوتقی لێوه‌نایه‌ت»!.
ئیدی هه‌مو ئه‌و هیوایانه ره‌وینه‌وه كه له دو ساڵی رابردودا له‌سه‌ر یاسای رێكخستنی رۆژنامه‌گه‌ری ههڵمانچنیبون، چونكه ده‌سه‌ڵات، ده‌مێكه فاتیحه‌ی بۆ یاسای رۆژنامه‌گه‌ری خوێندوه‌و بای بای له یاساكه كردوه.