به‌ش به‌حاڵی خۆم دابه‌شبونی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی له‌م كاته‌دا به سه‌ر چه‌ند لیستێكی سیاسی جیاوازدا سه‌ره‌ڕای بونی لیستی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به كارێكی ئازا‌و بوێر‌و ته‌ندروست ده‌زانم، ئه‌مه‌ش به هه‌نگاوێك ده‌زانم بۆ هه‌وڵدان به‌ره‌و دیموكراتیزه‌كردنی كۆمه‌ڵگای ته‌ندروستی كوردستان و به‌پیشه‌یی كردن و پرۆفیشناڵكردنی ئه‌م پیشه پیرۆزه و ده‌رهێنانی له چنگی ئه‌و دو حیزبه سیاسیه‌ی، كه سیاسه‌ت ده‌كه‌ن له پێناو سیاسه‌ت و گه‌یشتن به ئاره‌زوه‌كانیان له ده‌سه‌ڵات و سامان و خزمایه‌تی، هه‌ربونی ئه‌و چه‌ند لیسته به ناوی ئۆپۆزسیۆن به‌سه بۆ راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و رێچكه خواروخێچ و پر ناعه‌داله‌تیه‌ی سه‌ندیكا پیشییه‌كان و كۆمه‌ڵگه به‌ناو مه‌ده‌نیه‌كانی سه‌ر به لیستی هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵات، كه سه‌ندیكای كارمه‌ندانی پزیشكیش یه‌كێكه له‌و سه‌ندیكایانه.
ئه‌و راستیه‌ی به‌هیچ جۆرێك له‌بیر ناكرێت ئێوه‌ی سامانی مرۆیی ته‌ندروستی سامانێكی به‌نرخی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌ن، وه‌ك پزیشكان و هه‌مو ده‌سته پزیشكی و ته‌ندروستیه‌كانی تر، ئه‌بێ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له خزمه‌ت ئێوه‌دابێت نه‌ك ئێوه له خزمه‌ت ده‌سه‌ڵاتدا بن، ئێمه و ئێوه هه‌رده‌م له‌خزمه‌ت كۆمه‌ڵگا و وڵاتداین، به‌ڵێ راسته ((كاتێك مرۆڤ ده‌بێته سامان كه هزرو فیكری ئازاد بێت، بتوانێت تازه‌گه‌ری و زیاده‌گه‌ری بۆ ژیان بكات، به‌رده‌وامی به‌ژیان بدات و بیبات به‌ره‌و پێشه‌وه، تاك به‌رهه‌مهێنه‌ر بكات و بیكاته ئه‌ندامێكی سودبه‌خش بۆ كۆمه‌ڵگاكه‌ی))، ئێوه‌ی كارمه‌ندانی ته‌ندروستیش به‌شێكن له‌م سامانه مرۆییه ته‌ندروستیه به‌نرخه‌كه‌ی كوردستان، ئه‌ركێكی پیرۆزتان له‌سه‌رشانه وه‌ك نۆینه‌رانی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی داهاتو بۆ په‌روه‌رده‌كردن و پێشخستن و پرۆفیشناڵكردنی ئه‌و سه‌ندیكایه‌ی كه پێویست بو بۆ به‌دیهێنانی مافه پیشه‌ییه‌ڕه‌واكانتان له رابردودا هۆكه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێشخستنی به‌رژه‌وه‌ندی حیزب و تاكه نزیكه‌كان به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و پیشه‌كه.
گرنگ ئه‌وه‌یه له پاڵ ئه‌م دابه‌شبونه‌ی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی په‌یام و كاره بنه‌ڕه‌تیه پیشه‌یی و زانستیه‌كان له‌بیرنه‌كه‌ن و نه‌یكه‌ن به‌قوربانی ده‌سكه‌وته سیاسی و تایبه‌ته‌كانی ئه‌ندامه ده‌ست رۆیشتوه‌كان، كارمه‌ندانی ته‌ندروستی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بێزاربون له‌و به‌ڵێنه قه‌بانه‌ی سه‌ندیكاكان و حیزبه‌كان كه له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بیریان ده‌كه‌وێته‌وه بۆ له خشته‌بردنیان، به‌ڵێنی دابه‌شكردنی زه‌وی و خان‌و و هه‌مو جۆره ئیمتیازاتی تریان پێده‌ده‌ن كه هه‌ندێكیان له‌بنه‌ڕتدا نا یاسایشن! تائێستا نه‌ماندی یه‌كێك له لیسته‌كانی ده‌سه‌ڵات ((لیستی یه‌كێتی و پارتی)) باس له ئازادكردنی فیكر و بیروڕاو و گۆڕینی مێنتاڵتی كارمه‌ندان بكه‌ن، به‌ره‌و دنیایه‌كی پیشه‌یی سه‌رده‌می هاوچه‌رخ و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی و پیشه‌یی ته‌ندروستی وه‌ك لیستی سه‌رده‌م باسی لێوه ده‌كات، ئێوه ئه‌ركێكی گه‌وره‌تان له پێشه بۆ نه‌هێشتنی نادادوه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی كه رۆژانه روبه‌ڕوی ده‌بنه‌وه به‌هۆی نه‌بونی سه‌روه‌ری یاسا و حیزب حیزبێنه و خزمخزمێنه، كاتی ئه‌وه هاتوه كار بكه‌ن بۆ پله‌به‌ندیه‌كی پیشه‌یی وه‌ك برا پزیشكه‌كانتان تا چیتر به هه‌وه‌س و ئاره‌زوی ئه‌م و ئه‌و زوڵمتان لێنه‌كرێت، كاتی ئه‌وه هاتوه بیر له خویندن و فێركردنی به‌رده‌وام بكه‌نه‌وه، بیر له به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی باڵا بكه‌نه‌وه، خۆتان ئازاد بكه‌ن ئاستی پزیشكی و ته‌ندروستی خۆتان پێشبخه‌ن، كاتی ئه‌وه هاتوه جێ ده‌ستتان دیار بێت له پێشخستن و گۆڕانی سیستمی ته‌ندروستی كوردستان، كاتی ئه‌وه هاتوه ئازاد و سه‌ربه‌خۆبن، نه‌بن به ئامرازێك به‌ده‌ست حیزبه‌وه، هه‌وڵ بده‌ن كاریگه‌ریه‌كی پۆزیتڤتان هه‌بێت له‌سه‌ر ره‌وشی كاره زانستیه پزیشكیه‌كان و پیشه‌ییه‌كان تا گه‌یشتن به‌دوا ئامانجه ره‌واكانتان.
بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ كارمه‌ندانی ته‌ندروستی وه‌ك هه‌رخاوه‌ن پیشه‌یه‌كی تر خاوه‌ن ره‌وشتێكی تایبه‌تی خۆیانن به‌رامبه‌ر به پیشه‌كه و كۆمه‌ڵگاكه‌یان، چیتر نایانه‌وێ كۆیله‌ی كه‌س بن، بونی لیسته ئۆپۆزسیۆنه‌كان زامنی ئه‌و راستیه‌یه كه كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ده‌یانه‌وێ هه‌نگاو به‌هه‌نگاو بگۆڕێن به‌ره‌و داهاتویه‌كی زانستی و پیشه‌یی باشتر و دوركه‌وتنه‌وه له ململانێی ته‌سك و نه‌زۆكی حیزبایه‌تی.