Print
 
 بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و فه‌یس بوك
نوسه‌ر:  به‌ختیار شاره‌زوری
Saturday, January 29, 2011

تاكه‌كان له‌ ئاسماندا ده‌توانن به‌ گروپ ئه‌و نه‌ته‌وه‌ بونیاد بنێن، كه‌ مافه‌كانی‌ تاك و كۆمه‌ڵه‌ و گروپه‌كان ویستیان له‌سه‌ری‌ هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر چی‌ له‌سه‌ر زه‌وی‌ و ئه‌وه‌ی‌ كه‌ هه‌یه‌ پێچه‌وانه‌ی‌ ئه‌و ویسته‌ جڤاتیه‌ بێت، ئه‌مه‌ بۆ سه‌ر ئاستی‌ هه‌مو نه‌ته‌وه‌كان ده‌بێت خۆ ئه‌گه‌ر رۆژئاوا مێژویه‌ك بێت ئه‌م قۆناغه‌یان بڕی‌ بێت، ئه‌وا دوای‌ ئاشنا بونی‌ خۆرهه‌لاَت به‌ ئینته‌رنێت و چونه‌ ناو یه‌كه‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ ده‌نگ و ره‌نگه‌وه‌ ئه‌وا ئه‌مه‌ ده‌چێته‌ ناو چوارچێوه‌ی‌ كارلێكردنی‌ شارستانیه‌تیه‌كانه‌وه‌، به‌بێ‌ ویستی‌ ده‌سه‌لاَته‌كان ئه‌م نه‌ته‌وانه‌ دروست بون به‌ هه‌مو ده‌نگ و ره‌نگی‌ جیاواز و دین و ئایدۆلۆژیای‌ جیاوازه‌وه‌ به‌ره‌و گه‌وره‌ بونێكی‌ زیاتر ده‌ڕوا وه‌ك ئه‌وه‌ی‌، كه‌ تاكێك جگه‌ له‌ نه‌ته‌وه‌كه‌ی‌ خۆی‌ ده‌توانێت به‌ئاسانی‌ له‌گه‌ڵ هه‌مو تاكێكدا په‌یوه‌ندی‌ هه‌بێت له‌ نه‌ته‌وه‌كانی‌ تر بۆیه‌ رۆژهه‌لاَتی‌ ناوه‌ڕاست له‌به‌رده‌م شۆڕبونه‌وه‌ی‌ ئه‌م نه‌ته‌وانه‌ی‌ ئاسمانه‌ بۆ سه‌ر زه‌وی‌ به‌ بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ ده‌سه‌لاَت بتوانێت به‌ری‌ پێ‌ بگرێ‌ كه‌ خۆی‌ له‌ گواستنه‌وه‌ سستمێكی‌ دیموكراسی‌ لیبڕالی‌ رۆژئاوایدا ده‌بینێته‌وه‌.

به‌ واتایه‌كی‌ تر هه‌مو تاكێك نه‌ته‌وه‌كه‌ی‌ خۆی‌ له‌ ئاسماندا دۆزیوه‌ته‌وه‌ هه‌مویان كۆكن له‌سه‌ر ئازادیه‌كان و مافه‌كانیان وه‌ ئه‌و دروشمانه‌یان به‌رز كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ چی‌ تر حوكمی‌ توتالیتارو دكتاتۆر و خێڵ ده‌بێ‌ بگۆڕێ‌ و ده‌ستاوده‌ستی‌ ده‌سه‌لاَته‌كان بكرێ‌ بۆ باشترینیان كه‌ ئێسته‌ زۆربه‌ی‌ ده‌سه‌لاَته‌كانی‌ رۆژهه‌لاَتی‌ ناوه‌ڕاست له‌به‌رده‌م ئه‌گه‌ری‌ روخان و شۆڕبونه‌وه‌ی‌ ئه‌م نه‌ته‌وانه‌یه‌ بۆسه‌ر زه‌وی‌، كه‌ نمونه‌ی‌ ئه‌مه‌ له‌ تونسدا روی‌ دا زۆرێك له‌ بۆچونه‌كان به‌ شۆڕشی‌ فه‌یس بوكی‌ ناوده‌نێن، كه‌ ورده‌ ورده‌ ولاَته‌كانی‌ میسر و ئوردن و یه‌مه‌ن و لوبنانی‌ گرتوه‌ته‌وه‌، پێموایه‌ هه‌مو ئه‌و ولاَتانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ تاك بێ‌ به‌شه‌ له‌ مافه‌كانی‌ سه‌راپای‌ جه‌سته‌ی‌ كۆمه‌ڵگایان داگیركردوه‌.

له‌ به‌رده‌م فراوان بونی‌ یه‌كه‌ كانی‌ chatدا كورد له‌ به‌رده‌م فراوان بونێكی‌ گه‌وره‌دایه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ facebookدا كه‌ زیاتر 50000 كه‌س به‌شداره‌ تێیدا و رۆژ به‌ رۆژ به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌چێت كه‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كی‌ گه‌وره‌، هه‌یه‌ به‌رامبه‌ر ده‌سه‌لاَت لایه‌نگری‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌سه‌ر ئاستی‌ به‌كارهێنه‌رانی‌  internet زیاتر ده‌بێت و ژوره‌كانی‌ paltalk ده‌نگه‌ ناڕازیه‌كان زیاد ده‌كات، ئه‌گه‌ر كار بكرێت بۆ شین كردنی‌ ناو و شوێنێك هه‌بێت بۆ به‌شداری‌ ئه‌وا له‌ ماوه‌یه‌كی‌ كه‌مدا به‌شدار بوانی‌ زیاد ده‌كه‌ن، ئه‌م جگه‌ له‌ skype كه‌ ئه‌میش رێژه‌ی‌ به‌شدابوانی‌ كورد له‌ زیاد بوندایه‌ و چۆنێتی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ نوسینی‌ سه‌ر wallدیواره‌كانی‌ ناو شار ئێسته‌ له‌ سه‌ر دیواره‌كانی‌ ئه‌م یه‌كانه‌ی‌ internet و دروست بوه‌، له‌ په‌نای‌ ئه‌مانه‌دا tagged به‌ هه‌مان شێوه‌ كه‌ مه‌سجێكی‌ گه‌وره‌یه‌ بۆ ده‌سه‌لاَته‌كانی‌ كه‌ له‌سه‌ر زه‌وی‌ هه‌یه‌ به‌ تایبه‌ت هه‌رێمی‌ كوردستان، كه‌ ئه‌مه‌ش واده‌كات خۆێندنه‌وه‌ زیاتر بێت و پاشخانی‌ رۆشنبیری‌ تاك له‌به‌ره‌و پێش چوندا بێت، كه‌ ده‌بینین رۆژنامه‌گه‌ری‌ ئه‌لكترونی‌ به‌تایبه‌ت سایته‌كان تیراژی‌ بینینیان زۆ زیاتر ده‌بێت و لایه‌ن گرانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، كه‌ زۆریان له‌ ناو ده‌سه‌لاَتدان له‌به‌ر نه‌بونی‌ ئازادی‌ دێنه‌ ولاَتی‌ خۆیان له‌ ئاسمان و له‌وێ‌ به‌ ئازادانه‌ راكانی‌ خۆیان ده‌رده‌بڕن، ئێستا جگه‌ له‌م یه‌كه‌ی‌ ctha كورد توانیویه‌تی‌ به‌شداریه‌كی‌ باشی‌ هه‌بێت له‌ twitter دا، كه‌هه‌مو ئه‌مانه‌ وا ده‌كات ناوه‌نده‌كان له‌سه‌ر ئاستی‌ جیهان زۆر به‌ ئاسانی‌ پێكه‌وه‌ ببه‌ستێته‌وه‌ و به‌ خێراترین كات ئاگاداری‌ روداوه‌كان بن.

به‌گشتی‌ بونی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا به‌شداری‌ پله‌ یه‌كی‌ هه‌یه‌ له‌ ناو سایته‌ پڕ خوێنه‌ره‌كان وله‌ facebook و paltalk و skype و tagged و twitter دا بۆ خۆی‌ مانای‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌سه‌لاَت به‌ گشتی‌ له‌ به‌رده‌م لێپرسینه‌وه‌یه‌كی‌ گشتی‌ به‌شداربوانی‌ ئاسماندایه‌، بۆیه‌ زۆركات یه‌كێك له‌ نوسه‌ره‌ ئازاده‌كان نوسینێك بلاَو ده‌كاته‌وه‌ له‌ سایتێك یان له‌سه‌ر دیواری‌ یه‌كێك له‌م یه‌كانه‌ ده‌بینین زۆرترین تیراژی‌ بینیی‌ هه‌یه‌ و زۆرتریت كۆمێنتی‌ بۆ ده‌نوسرێ‌، بۆیه‌ به‌گشتی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ به‌رده‌م دابه‌زینی‌ نه‌وه‌یه‌ك و ئه‌قڵێكدایه‌ جیاواز له‌م بیركردنه‌وانه‌ی‌ كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ ناوه‌نده‌كانی‌ ده‌سه‌لاَتدان، خۆ ئه‌گه‌ر به‌ دیوێكی‌ تردا سه‌یری‌ بكه‌ین بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ ئاست رۆشنبیره‌كانیدا ده‌توانین به‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ تۆڕی‌ ئینته‌رنێت و سایت و فه‌یس بوك ناو به‌رین، ده‌كرێت له‌ ئاینده‌دا چانسی‌ زۆرینه‌ بۆ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان بێت، ورده‌ ورده‌ ئه‌م ده‌نگانه‌ داده‌به‌زنه‌ سه‌ر زه‌وی‌ ده‌بێته‌ كردار و كۆبونه‌وه‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ رێكخراوی‌ مه‌ده‌نیدا و پشتگیری‌ له‌ دروشمه‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان تا رێژه‌ی‌ به‌شدار بوانی‌ ئینته‌رنێت زیاد بكات، هێنده‌ لایه‌نگرانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌ره‌و زیاد بون ده‌چێت، بۆیه‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ شه‌قام به‌ هه‌مو شه‌قامی‌ دنیاوه‌ رو له‌ زیاد بونه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ رۆژهه‌لاَتی‌ ناوه‌ڕاستدا وه‌ك، به‌ختیار عه‌لی‌ ده‌ڵێ‌: (سنور و جوگرافیا له‌ رۆژهه‌لاَتی‌ ناوه‌ڕاستدا ته‌نها له‌ وانه‌كانی‌ سه‌ره‌تایدا هه‌یه‌ ده‌بێ‌ فێربین خۆرهه‌لاَت وه‌ك یه‌ك یه‌كه‌ی‌ ئۆرگانی‌ پێكه‌وه‌ گرێدراو سه‌یر بكه‌ین).

ده‌كرێ‌ بڵیین په‌یوه‌ندی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و سایت و یه‌كه‌كانی‌ ناو تۆڕی‌ ئینته‌رنێت په‌یوه‌ندیه‌كه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای‌ متمانه‌ دروست بوه‌، كه‌ ده‌بینین زۆرترین خوێنه‌ر و تیراژیان هه‌یه‌، ده‌كرێت ئه‌م ده‌سه‌لاَته‌ی‌ كوردی‌ له‌م مه‌سجه‌ تێبگا ئیتر نان بڕین و كوشتن و هه‌ڕه‌شه‌ كردن و كۆیله‌ كردنی‌ تاك بۆ حیزب وا ده‌كات، كه‌ هێزی‌ ئاسمان دابه‌زێته‌ سه‌رزه‌وی‌ و به‌ وێنه‌ی‌ تونسیان لێ‌ بكات چانسی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانیش زیاتر ببێت، چونكه‌ ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ تائێستا كاری‌ مه‌یدانی‌ له‌سه‌ر دروشمه‌كانی‌ كردوه‌ له‌ روی‌ پراكتیزییه‌وه‌ كه‌ دروشمه‌كانی‌ پێش بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان هیچ متمانه‌یه‌كیان نه‌ماوه‌ و خاڵی‌ بونه‌ته‌وه‌ له‌ ماناكانی‌ خۆیان.

Sbeiy.com © 2007