ئه‌م شه‌قامه توڕه‌یه‌ی ئه‌مڕۆی کوردستان، توڕه‌ییه‌ک نییه له کتوپڕێکدا پهیدابوبێ: له چه‌ند ساڵی رابردودا هاتنه سه‌رجاده‌ی خه‌ڵک له که‌لار و هه‌ولێر و سلێمانی، وتار و نوسینه‌کانی رۆشنبیران، بابه‌ته‌کانی لاپه‌ڕه‌ی رۆژنامه‌کانی وه‌ک هاوڵاتی، ئاوێنه، رۆژنامه‌ی رۆژنامه، گۆڤاری لڤین و رادیۆی نه‌وا، گۆڕان و چه‌ندینی تر، ده‌تواندرێ به سه‌ره‌تای ده‌رکه‌وتنی ناڕه‌زاییه‌کانی ئه‌مڕۆ دابنرێ.
گوێنه‌دانی ده‌سه‌ڵات به داواکانی خه‌ڵک و پێشنیاری رۆشنبیران، ره‌فتاره حیزباوییهکانی حکومه‌ت و سه‌خاوه‌تی له به‌ڵێندان و جێبه‌جێنه‌کردنیان، بههارهێنانه چۆکی به‌رپرسان، ره‌فتاری گه‌نده‌ڵیانه، داگیرکردنی زه‌وی و زاری خه‌ڵک و قۆرخکردنی بازاڕ هۆکار گه‌لێکن له سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م توڕییه.
ئێستاش له گه‌رمه‌ی خرۆشانی شه‌قام ده‌سه‌ڵات به چه‌ند ئاوازێکی جیاجیا هه‌ڵه‌کانی رابردو دوباره ده‌کاته‌وه. ده‌سه‌ڵات پێی وایه هه‌رخۆی له‌سه‌ر راستییه و ئه‌وانه‌ی هاتونه‌ته سه‌ر جاده گێرهشوینن و ده‌ستی ده‌ره‌کیان له پشته، له هه‌ندێ شوێنیش ده‌سه‌ڵات هه‌وڵده‌دات وه‌ک میسر و تونس خه‌ڵکی خۆی بخاته سه‌رجاده، له کاتێکدا باشتر وابو ده‌سه‌ڵاتی کوردی خۆی له‌و جۆره گوتار و ره‌فتارانه به‌دور بگرێ. ده‌سه‌ڵات پێویست بو به‌رامبه‌ر پرۆژه‌ی ئۆپۆزسیۆن، پرۆژه‌ی هه‌بوایا نه‌ک وه‌ڵامی ره‌قی پڕ له هه‌ڵچون، ده‌بوایا له نزیکه‌وه به‌ده‌نگ داواکانی شه‌قامه‌وه بچوایا له بری ئه‌وه‌ی شه‌قام زیاتر توڕه بکات.
هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئه‌م جۆره ره‌فتاره‌ی ده‌سه‌ڵات بونه هۆکاری زیادکردنی داواکانی خه‌ڵک، ئه‌و داوایانه‌ی له هه‌ندێ داواکاری خزمه‌تگوزاری بچوکه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد، پاشان داواکاری دادپه‌روه‌ری، داوا نه‌ته‌ویی و نیشتمانییه‌کانی وه‌ک یه‌ک هێزی پێشمه‌رگه، یه‌ک ئاسایش یه‌ک ده‌زگای هه‌واڵگری و کێشه‌ی ناوچه دابڕاوه‌کان. خۆ که‌ڕکردنی ده‌سه‌ڵات له‌م داوایانه هێنده‌ی تر شه‌قامی توڕه‌تر کردوه. ئێستاش ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات به‌رده‌وام بێت له گوێنه‌گرتن، بێگومان ئه‌م نه‌وه‌یه داوای گۆڕینی سیسته‌می حوکمڕانی و که‌سه‌کانی ده‌سه‌ڵات ده‌کات.
بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م قه‌یرانه سیاسی و حوکمڕانییه‌ی ئه‌مڕۆی کوردستان پێویسته ده‌سه‌ڵات هه‌نگاوی جدی بنێ:
1- ده‌سه‌ڵات ده‌بێت پرۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن جێبه‌جێبکات یان له به‌رامبه‌ردا پرۆژه‌یه‌کی هه‌بێت و له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن روبه‌ڕو به ئاگاداری کۆمه‌ڵێ رۆشنبیر و نوینه‌ری شه‌قام گفتوگۆی له‌سه‌ر بکرێت. بۆ جێبه‌جێکردنی به‌نده‌کانی ئه‌و پرۆژه‌یه کاتی دیاریکراو دابنرێت.
2- راسته‌وخۆ گوێ له نوێنه‌رانی شه‌قام بگرێت و داواکانیان جێبه‌جێ بکات.
3- هه‌ر کۆبونه‌وه‌یه‌ک ده‌کرێت به نیه‌تی چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی کێشه‌کان بێت، نه‌ک هێوکردنهوه و به‌مه‌به‌ستی کات به‌سه‌رکردن.
به رای من کێشه‌کان له کێشه‌ی نێوان دولایه‌نی حکومه‌ت و ئۆپۆزسیۆن ده‌رچوه و ناڕه‌زاییه‌کانی شه‌قام بۆته لایه‌نی سێیه‌م، بۆیه له هه‌ر گفتۆگۆیه‌کدا نابێت ئه‌م لایه‌نه په‌راوێز بخرێت. پێکه‌وه ده‌توانن چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی کێشه‌کان بکه‌ن و ماڵی کورد باش رێکبخه‌نه‌وه. به‌م رێکخستنهوهیهش کورد ده‌توانێ روبه‌ڕوی هه‌مو ئه‌و پلانانه بێته‌وه دژ به که‌رکوک و ناوچه دابڕاوه‌کانی کوردستان داده‌ڕێژرێت.