له سه‌ر ده‌ستی رژێمه یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی عێراق گه‌لی کورد له باشوری کوردستان به‌ڕاده‌یه‌ک چه‌وساوه‌ته‌وه جگه له خه‌باتی چه‌کداری هیچ رێگه‌یه‌کی تری بۆ نه‌مابۆ‌وه تا پارێزگاری له مانه‌وه‌ی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و داوای مافه زه‌وتکراوه‌کانی بکات. راده‌ی زوڵم و زۆر وای کردبو، خه‌ڵکی کوردستان به ده‌نگی هه‌مو که‌سێکه‌وه بچێت، بچوایه‌ته شاخ و بانگه‌وازی شه‌ڕی چه‌کداری دژ به رژیمی داگیرکه‌ری کوردستان بکردایا. تاکی کورد وه‌ک که‌سێکی لێهاتبو بۆ ده‌ربازبون له خنکاندن ده‌ست بۆ که‌فی سه‌ر شه‌پۆلی ده‌ریاش به‌رێت.
بۆ ده‌ستپێکردنی ئه‌و خه‌باته چه‌ندین پارتی سیاسی کوردی دامه‌زراوه و سه‌رکردایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی چه‌کداریان کردوه. خه‌ڵکی کوردستان پشتیوانیان کردوه و به هه‌زارانیش بونه به پێشمه‌رگه. له 1961 یه‌ک حیزب سه‌رکردایه‌تی شۆڕشی ده‌کرد و یه‌ک هێزی پێشمه‌رگه هه‌بوه، به‌ڵام له دوای 1966 و 1976 وه به ژماره‌ی حیزبه‌کان هێز و گروپی چه‌کداری جیاجیا دروست بوه، بۆ یه‌ک رۆژیش نه‌تواندراوه ئه‌و هێزانه له یه‌ک له‌شکری یه‌کگرتوی کوردستاندا کۆ بکرێنه‌وه. هه‌رکاتێکیش حیزب توشی هه‌ڵه‌ی سیاسی بوبێ یان ناکۆکی و دو به‌ره‌کی تێدا دروستبوبێ، ئه‌م هێزانه و بزوتنه‌وه‌که‌ش توشی شکست بوه.
ئه‌گه‌ر له 1963وه چاوێک به مێژوی حیزبایه‌تی له کوردستاندا بخشێنین، ده‌رده‌که‌وێت دوباره‌بونه‌وه‌ی پارچه پارچه‌یی، له‌تله‌تبون، جیابونه‌وه و شکست دیارترین سیمای پرۆسه‌ی ریکخراوه‌یی حیزبییه له کوردستان. ئه‌م دوباره‌بونه‌وه‌یه ئه‌وه‌نده‌ی هۆکاره‌کانی زاتی بوه و له زاتی که‌سه سه‌رکرده حیزبیه‌کانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه ئه‌وه‌نده هۆکاری بابه‌تی نه‌بوه. درێژخایه‌نی و سه‌ختی خه‌باتی پێشمه‌رگانه، ناکامڵی عه‌قلیه‌تی زانستی سیاسی و نه‌بونی حیلمی سیاسی دو هۆکاری سه‌ره‌کی بونه له‌و ده‌رکه‌وتانه‌ی سه‌ره‌وه. لێره‌وش حیزب که‌وتۆته قه‌یران و خه‌ته‌ره‌وه. بۆ ده‌ربازبون له‌و قه‌یرانه تاک تاکی حیزبه‌کانی کوردستان به گشتی په‌نایان بردۆته به‌ر هێزی ده‌ره‌کی، داوای کۆمه‌کی دارایی و سه‌ربازی و زانیاریان لێکردون. مه‌رجی دابینکردنی ئه‌م داوایانه‌ش خوێنڕشنی کورد بوه به ده‌ستی کورد یان کردنی هێزی پێشمه‌رگه بوه به‌گژ دوژمنه‌کانی خۆیاندا. ئه‌م داوایه ئه‌گه‌رچی سه‌رکرده حیزبیه‌کان وه‌ک تاکتیکی شۆڕشگێڕانه باسی ده‌که‌ن و به ناچاری په‌نایان بۆ بردوه، به‌ڵام تائیستاش وه‌ک که‌سێکی قه‌رزاربار پێیانه‌وه دیاره، له مامه‌ڵه‌کردنیان له‌گه‌ڵ روداوه سیاسیه‌کان به رونی هه‌ستی پێ ده‌کرێت. لێره‌وه‌ش له‌سه‌ر ده‌ستی حیزب شۆڕشی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی کوردستان که‌وتۆته خه‌ته‌ره‌وه. ساڵه‌کانی 1966، 1974 و 1996، شه‌ڕه ناوخۆییه‌کانی (1966 – 1970، 1977 – 1986، 1994 – 1997) و بونی دیارده‌ی دو ئیداره‌یی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به درێژایی 20 ساڵی رابردو سه‌رده‌مه هه‌ره دیاره‌کانن، تێیدا ئه‌زمونی کوردستان له‌سه‌ر ده‌ستی حیزب که‌وتۆته خه‌ته‌ره‌وه. به‌داخه‌وه ئێستاش تۆمه‌تبارکردن به ته‌خوێن و بونی ده‌ستی ده‌ره‌کی یه‌کێکه له‌و بنه‌ما ناره‌واییانه‌ی پارتی و یه‌کێتی په‌نای بۆ ده‌به‌ن به‌رامبه‌ر هه‌مو ده‌نگێکی ناره‌زا و دژ به گه‌نده‌ڵی، خه‌ڵکیش به ئاوڕدانه‌وه بۆ رابردو مه‌ترسی په‌نابردنه به‌ر هێزی ده‌ره‌کی له‌و حیزبانه ده‌که‌ن له کاتی زیادبونی فشار بۆ سه‌ریان.
ئێستا و له سه‌رده‌می ئیداره‌ی خۆیی کوردی‌دا، حیزبه به ته‌مه‌نه‌کانی کوردستان به هه‌مان فۆرمی رێکخراوه‌یی، سیاسی و عه‌قلیه‌تی ئیدار‌ی سه‌رده‌می ده‌ستپێکردنی خه‌باتی پێشمه‌رگانه ده‌یانه‌وێ له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حیزبی‌دا حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان فه‌رمانڕه‌وایی بکات. ئه‌م جۆره عه‌قلیه‌ته له سه‌رکردایه‌تیکردن یه‌کێکه له و هۆکارانه‌ی پارتی و یه‌کێتی خستۆته قه‌یرانه‌وه. چونکه ئه‌و عه‌قلیه‌ته نه‌ک هه‌ر له گه‌ڵ گۆڕان و نوێکردنه‌وه و چاکسازی ناگونجێت، به‌ڵکه پێی وایه جێبه‌جێکردنی پرۆسه‌ی گۆڕان و چاکسازی، خه‌ریکه به ته‌واوی حیزب ده‌خه‌نه ناو ئه‌م ته‌نگه‌ژانه‌وه:
1- قه‌یرانی دارایی: له سه‌رده‌می شۆڕشی چه‌کداریدا حیزب بۆ ئیداره‌دانی کاروباره‌کانی حیزبی و پێشمه‌رگانه وه‌ک هاوکاری سه‌رانه‌ی مه‌ڕ، دانه‌وێڵه و پاره‌ی له جوتیاران، یان له ده‌وڵه‌تانی بێگانه وه‌رده‌گرت. له دامه‌زراندنی حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ش تائێستا پارتی و یه‌کێتی بودجه‌ی حکومه‌تیان دابه‌شکردوه و رێژه‌یه‌کی زۆری ئه‌و بودجه‌یه بۆ به‌هێزکردنی مه‌کینه‌ی حیزبی خۆیان به کاری دێنن. راهاتنی ئه‌م دو حیزبه له‌سه‌ر ئه‌م جۆره ژیانه و خوگرتن پێوه‌ی هۆکارن بۆ پێقبوڵ نه‌کردنی ئه‌و بارودۆخه تازه‌یه‌ی نه‌وه‌ی نوی دایهێناوه. بۆ نمونه، کاتێ په‌رله‌مان یاسای بودجه‌ی پارته سیاسیه‌کان دابنێت و حکومه‌ت جێبه‌جێی بکات، بێگومان قه‌یرانی مالی بۆ ئه‌و حیزبانه دروست ده‌بێت. له‌م قه‌یرانه پارتی و یه‌کێتی ناتوانن چیتر ئه‌و له‌شکره کادر و ئه‌ندامه له‌سه‌ر حیسابی قوتی خه‌ڵک بژێنن، له کاتی پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنیش ئه‌م حیزبانه توانای فریودان و ده‌نگ کڕینیان نامێنێ.
2- قه‌یرانی سه‌ربازی: نه‌وه‌ی نوێ ده‌یه‌وێ ته‌نها و ته‌نها حکومه‌ت خاوه‌ن هێزه‌کانی پێشمه‌رگه، ئاسایش ، پۆلیس و ده‌زگا ئه‌منیه‌کان بێت. ئه‌م هێزانه خاوه‌ن که‌سایه‌تی و بڕیاری خۆیان بن، پسپۆر و میهه‌نی بن له ئه‌نجامدانی ئه‌رکه‌کانیان، له ژێر فه‌رمانی حیزب‌دا نه‌بن. کاتێ ئه‌م هێزانه ده‌بن به هیزی نیشتمانی، حیزب چه‌کی چاوسورکردنه‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی نامێنێ. بۆیه حیزب پێی وایه به له‌ده‌ستدانی هێز چیتر ناتوانێ درێژه به ته‌مه‌نی خۆی بدا. ئه‌م بوچونه هه‌ڵه‌یه له ئه‌نجامی خوگرتن به بونی هێزی سه‌ر به حیزبه‌وه هاتوه. ژماره‌ی کورسیه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له هه‌ڵبژاردنی 25/7/2009 ناڕاستی ئه‌و بۆچونه‌ی سه‌لماند. بۆیه جێی خۆیه‌تی لێره‌وه پارتی و یه‌کێتی چیتر کاری حیزبی و سه‌ربازی تێکه‌ڵ به‌یه‌ک نه‌که‌ن.
3- نه‌وه‌ی نوی ده‌وێ ته‌نها ئینتما بۆ خاک و نیشتمان بێت، ئاڵای کوردستان چه‌تری سه‌ریان بێت. ئه‌م بیرکردنه‌وه نوێیه جێ به تاکپه‌رستی و خۆ به تاک فریادره‌سی ده‌هێنێ. لێره‌وه حیزب و تاکه سه‌رکرده پێیان وایه ده‌که‌ونه قه‌یرانه‌وه و دیوه‌خانکانیان به‌ره‌و چۆڵبون ده‌چن.
نه‌وه‌ی ئێستا تێگه‌یشتون، زۆر ژیرانه هاتونه‌ته سه‌ر شه‌قام و ژیرانه له‌گه‌ڵ بارودۆخی کوردستان مامه‌ڵه ده‌که‌ن. داوای به ده‌وڵه‌مه‌ندکردن و به‌هێزکردنی ئه‌زمونی کوردستان ده‌که‌ن. ئه‌و ئه‌زمونه‌ی حیزب و هه‌ندێ سه‌رکرده ته‌نگه‌ژه‌یان بۆ دروستکردوه. خۆپیشانده‌ران و ئۆپۆزسیۆن ده‌یانه‌وێ حکومه‌ت له‌و قه‌یرانه ده‌رباز بکه‌ن. ده‌ربازبونیش له‌و قه‌یرانه به‌لای که‌مه‌وه له هه‌نگاوی یه‌که‌مدا پێویست به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حکومه‌ته حیزبیه‌که‌ی یه‌کێتی و پارتی ده‌کات، له جێیدا حکومه‌تێکی نیشتمانی دور له ده‌ستیوه‌ردانی حیزب و تاکه سه‌رکرده دامه‌زرێندرێت، ئه‌رک و فرمانه نیشتیمانیه‌کان جێبه‌جێ بکات نه‌ک فه‌رمانه حیزبیه‌کان. له به‌رامبه‌ردا روداوه‌کان و کار و کاردانه‌وه‌ی ئه‌و دو حیزبه پێده‌چێ بیانه‌وێ قه‌یرانی حیزب به‌هه‌مان شێوه‌ی جاران بگوازنه‌وه ناو ئه‌زمون و بزوتنه‌وه‌که.