دوای 17ی شوبات کۆمه‌ڵگای کوردستان له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێ ده‌سته‌واژه‌ی نوێ‌دا روبه‌ڕو بوه‌ته‌وه، ئه‌مانه نوێ نین به‌رده‌وامی هه‌مان وه‌زعیه‌تی کۆنن، به‌ڵام له شێوه‌یه‌کی تردا سه‌ریان هه‌ڵدا و بێ پهردهبونهوه.
حیزبه سیاسیه‌کان و رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستانیش ناڕۆشناییهکانیان هێواش هێواش له پراکتیکدا هه‌ست پیکرد، ئه‌وانه‌ی رۆژانێکی زو سوسیالیسته‌کان و ئازادیخوازانی کوردستان بانگه‌شه‌یان بۆده‌کرد و په‌رده‌یان له سهرههڵدهماڵی.
تێماکانی ئه‌مڕۆ خۆیان له چۆنایه‌تیه‌کانی کۆمه‌ڵگا ده‌رناچن که له‌چه‌ندین وتاردا ئیشاره‌مان بۆکردوه، چۆنایه‌تیه‌کانی کۆمه‌ڵگا بریتین له؛
1.چۆنایه‌تی ئابوری
2.چۆنایه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی
3.چۆنایه‌تی پرۆسێسه‌کان
4.چۆنایه‌تی ده‌روبه‌ر
5.چۆنایه‌تی ژینگه
له‌دوای روخانی رژێمی به‌عسی فاشی له به‌هاری 2003 دا بونی بودجه له‌لایه‌ن حکومه‌تی ناوه‌ندیه‌وه بۆ کوردستان، کۆمه‌ڵگای کوردستان وه‌رچه‌رخانێکی ئابوری گرنگی به خۆیه‌وه بینی، ئیمکاناتی ئابوری به‌جۆرێ گه‌شه‌ی کرد، به‌ڵام کۆمه‌ڵگایه‌کی به‌رخۆر و توێژێکی سه‌رمایه‌داری دروستکرد که هیچ حسابێک نه‌بۆ ده‌وڵه‌ت و نه بۆ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ده‌که‌ن. به‌ڵام چۆنایه‌تیه‌کانی تر هه‌ر له‌شوێنی خۆیان بون و بگره زیاتر بۆ دواوه‌ش چونهتهوهو به‌نمونه چۆنایه‌تی ژینگه که ته‌واوی ته‌ندروستی و چاره‌نوسی ئینسانه‌کانی پیوهبهنده نه هێزی ناڕه‌زایه‌تی بۆ هه‌یه و نه حیزبه سیاسیه‌کان و ریکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی حسابێکی جدی بۆده‌که‌ن. یان مه‌سه‌له‌ی پرۆسیسه‌کان و کاریگه‌ری کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له‌سه‌ر شوێنی ژیان و کار‌و مه‌سه‌له چاره‌نوسسازه‌کانی گه‌ڵدا، خۆ چۆنایه‌تیه‌کانی ده‌وروبه‌ر هه‌ر هیچ، ئه‌گه‌ر شاره‌وانیه‌کان هه‌رچۆنێک شار‌و دێهاته‌کان نه‌خشه‌سازی بۆ بکه‌ن که‌سێ ناڵێ که‌ڵتور و هونه‌ری نه‌ته‌وه‌یی و چینایه‌تی له‌م وڵاته چه‌نده بۆ پێشه‌وه ده‌جێت یان بۆ دواوه ده‌بات. به‌داخه‌وه حیزبه سیاسیه‌کان له کوردستان تا ئێستاش به شمولی بۆ تێماکان کار ناکه‌ن و هه‌ر حیزبه و چه‌مکێکی بۆ گرنگه و به‌س.
له‌م رۆژگاره‌دا ئێستا تیمای ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌ندێ جاریش تێمای پرۆسێسه‌کان و شێوازی به‌ڕیوه‌بردن ده‌بنه باس و کێشه له ناوه‌نده‌کانی کۆمه‌ڵگادا.
ئه‌م جۆره کارکردن و به‌ریه‌ککه‌وتنه به ئاقاری دیالۆگ ناڕۆن و زیاتر هێز یه‌کلایان ده‌کاته‌وه. ئه‌مه‌ش که‌ڵتورێکی کۆنی سیاسی سه‌رده‌مانێکه که‌له‌گه‌ل سه‌رده‌م ناڕۆن و ده‌بێ کۆتایی پێبێت، به‌ڵام تا نه‌وه‌یه‌کی کۆن هه‌ژمونی به‌سه‌ر حیزبه سیاسیه‌کانه‌وه هه‌بێت ئه‌مه‌ش هه‌ر ده‌مێنێت. بۆ ئه‌وه‌ی دوباره و چه‌ندباره هێزه سیاسیه‌کان له خه‌وی شیرینیان به‌خه‌به‌ر بێنه‌وه، به خۆڕایی پییان ده‌لێن تێماکانی کۆمه‌ڵگا له‌باری ستراتیژی زۆر له‌مه زۆترن که ئێوه خۆتان پێ خه‌ریک کردوه.
ئه‌مڕۆ له په‌رله‌ماندا زیاتر باس له بودجه و مه‌سه‌له ئازادیه سیاسیه‌کان ده‌کرێت، به‌ڵام خۆ کۆمه‌ڵگا هه‌ر به‌م هه‌ناسه‌یه ناژی، به‌ڵکو پیویستیه‌تی له هه‌مان کات که به گرفته ناوه‌خۆیه‌کان خه‌ریک بن و گرفته ده‌ره‌کیه‌کان و هه‌ندێ له‌مه‌سه‌له‌ی تر که بنه‌ڕه‌تین له بیرنهکرێن. بۆئه‌وه‌ی زیاتر باس له مه‌سه‌له هه‌مه لایه‌نه‌کان و مه‌سه‌له دریژخایه‌نه‌کان بکه‌ینه‌وه دوباره و چه‌ند باره تێما گشتیه‌کان ده‌نوسینه‌وه که هه‌م هاوڵاتیان و هه‌م حکومه‌ت له‌یادی ده‌که‌ن.
تێماکان برینتین له چه‌ندین جۆر؛
تێمادهرهکیهکان، مه‌به‌ست له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمه له‌گه‌ڵ ناوه‌نده ئه‌قلیمیه‌کان و وڵاتانی ده‌روبه‌ر و وڵاتانی تی جیهانی و مه‌سه‌له نێو نه‌ته‌وه‌ییه‌کان له چوارچێوه‌ی رۆڵی کورد له ناوچه‌که‌دا و به قازانجی به‌رزی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌مو گه‌لانی دونیا. رۆڵی کورد له حکومه‌تی عێراقدا (ناوچه جێناکۆکه‌کان و مادده‌ی 140، مه‌سه‌له‌ی سامانه سروشتیه‌کان و یاساکانی نه‌وت و غاز، مه‌سه‌له‌ی سه‌ربازی و ئه‌منیه‌تی هه‌رێم و چاره‌نوسی پێشمه‌رگه، چاره‌نوسی هه‌رێم و سیاسه‌ته سه‌ربه‌خۆییه‌کان و سیسته‌می ئیداری و قه‌زایی و ده‌ستوری..هتد) هه‌مو ئه‌و کێشه‌و ناکۆکی و به‌یه‌که‌وه گرێدانه‌ی له‌گه‌ڵ ناوه‌ند دا ده‌گرێته‌وه. تا ئێستا هه‌ر راوح ده‌که‌ن.
تێما ناوخۆییه‌کان، که بریتین له مه‌سه‌له‌کانی ئازادیه سیاسیه‌کان و گه‌شه‌دان به ژێرخانی ئابوری و دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵگایه‌کی به‌رهه‌مهێن له جیاتی کۆمه‌ڵگای به‌رخۆر، مه‌سه‌له ئه‌منیه‌کان و ئارام و ئاسایش بۆ هه‌مو کۆمه‌ڵگاو مه‌سه‌له‌کانی ژیان و گوزه‌رانی کۆمه‌ڵگا و داهاتی نه‌ته‌وه‌یی و داهاتی تاکه‌کان و هتد. به‌کورتی یانی مه‌سه‌له‌کانی ته‌شریعی و ته‌نفیزی و قه‌زایی له کۆمه‌ڵگادا له چوارچێوه‌ی ژیانێکی ئارام و شایسته بۆ هه‌مو کۆمه‌ڵگا له‌گه‌ڵ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی په‌ره‌وه‌رده‌و خوێندنی باڵا و وه‌رزش و چۆنایه‌تیه‌کانی کۆمه‌ڵگا به هه‌مو جۆره‌کانیانه‌وه. یانی ژینگه‌یه‌کی دروسست و پاک بۆ نه‌وه‌ی تازه تا بتوانێ داهێنان ئه‌نجام بدات و بونی ئازادی به‌یان و بیروباوه‌ڕ و جیاکردنه‌وه‌ی دین له ده‌وڵه‌ت و جیاکردنه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی له مه‌سه‌له سیاسیه‌کان و هتد. ئێستا شاری سلێمانی و ناوچه‌کانی گه‌رمیان و که‌رکوک و دهۆک و زاخۆ باشترین نمونه‌ن.
سیاسه‌تی ئابوری حکومه‌تی هه‌رێم ریک وه‌کو سیاسه‌ته سهرکوتکهرانهکهیهتی بۆ ئازادی و هیچی تر، چۆن به رۆژی روناک ته‌جاوز به‌رامبه‌ر هاوڵاتیان ده‌کات ئاواش سوپای بێ‌کاری دهمامکدرا و زیادده‌کات. چاکسازی لای ئه‌وان دامه‌زراندنی مرۆڤه‌کانه به موچه‌یه‌کی مانگانه‌ی دیاریکراو که ئه‌مه له ستراتیژدا خودی هێزی کار و تواناکانی بۆ سه‌رمایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی له نێوده‌بات. با خه‌ڵک به‌هره‌مه‌ند بێت له کار و بیمه‌ی بێ‌کاری به سیاسه‌تێکی ئابوری دروست و هه‌مه‌لایه‌نه و درێژخایان نه‌ک ته‌نها بۆ مزایه‌ده‌ی سیاسی. خۆ حکومه‌ت تائێستا سیاسه‌تی دراو(نقدی) دیار نیه و نازانم که‌ی به خۆ دێنه‌وه، رۆژگاریک باسیان له بورسه و بورسهکاری ده‌کرد، که‌س ده‌زانێ به کوێ گه‌یشت.
خه‌ڵکی ساده‌ی کوردستان قوربانی هه‌مو سیاسه‌ته چهوتانهن و هه‌رکه‌سه‌و هه‌ر حیزبه بۆ خۆی کێشی ده‌کات، ته‌نها له کاتی ده‌نگداندا خه‌ڵکی ساده‌یان بیر ده‌که‌وێته‌وه تا به ناشه‌رعی شه‌رعیه‌ت به خۆیان و حوکمڕانیان بده‌ن.
شه‌ڕی بودجه که بۆته مه‌یدانه‌کانی توندوتیژی حیزبه ده‌سه‌ڵاتدار و ئهپۆزیسیۆنهکان که له واقعدا کێشه‌ی قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانه و خه‌لكی پێ دهخافڵینن.
ئازادی سیاسی و گه‌شه‌دان به به‌رهه‌می نه‌ته‌وه‌یی و به‌رهه‌می تاک له کۆمه‌ڵگایه‌کی به‌رهه‌مهێندا و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی تێنمایهکن سه‌پێنراون به سه‌ر کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکدا بۆ چاکسازی کۆمه‌ڵگا و به‌رزکردنه‌وه‌ی ژیانی ئینسانه‌کان بۆ کۆمه‌ڵگایه‌کی خۆشگوزه‌ران و ئارام‌دا. ئه‌مه‌ش رابه‌ری دروست و سیاسه‌تی دروستی ده‌وێ که فیزی و میسی و ستراتیژی دروستی هه‌بێت، نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌گوزه‌رێ. بۆ ئه‌وه‌ی له‌مه زیاتر بڕۆین ده‌بێ پێش کۆمه‌ڵگا بکه‌وین ئه‌مه‌ش به ناچاریه.