له هه‌ڵسه‌نگاندن و شیكردنه‌وه‌ی بودجه‌ی هه‌رێمدا به‌تایبه‌تی 2011، بۆت ده‌رده‌كه‌وێت كه ته‌نها بریتیه له ده‌رخسته‌یه‌كی دارایی و كردارێكی ژمێریاری كه له گه‌ڵیشیدا به‌ده‌ره له‌هه‌مو پێوه‌ره‌كانی ئه‌و دو كرداره، واته له پاڵ ئه‌وه‌ی كه ناكرێ بودجه ته‌نها له‌م دو كرداره كورت بكرێته‌وه، كه‌چی دیترا ئه‌م دو كرداره‌ش پڕه له هه‌ڵه‌ی ژمێریاری و خه‌مڵاندنی "خه‌رجی و داهاتی ناڕاست" و هه‌ڵه‌ی هونه‌ری و تۆماركردنی ئه‌و هه‌مو خه‌رجییه نالۆژیك و به‌رجه‌سته‌كردنی كورتهێنان و زیدهرۆییكردنی دروستكراو.
بودجه‌ی زانستی بۆ هه‌رێمی كوردستان پێویسته هه‌ڵگری چه‌ندین ستراتیجی ئابوری و دارایی بێت و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی پێداویستیه‌كانی هه‌نوكه‌ی هه‌رێم و نه‌وه‌ی داهاتوی خه‌ڵكی كوردستان بێت، چه‌ندین ده‌ستپێشخه‌ریش له ساڵانی رابردودا كرا كه گرنگترینیان دامه‌زراندنی سه‌ندوقی نیشته‌جێ بو بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفتی نیشته‌جێ بۆ كه‌مده‌رامه‌ته‌كانی خه‌ڵكی كوردستان، به‌پێی راگه‌یاندنی به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار، ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه ئامانجی خۆی نه‌پێكا و شكستی هێنا.
بابزانین هه‌مو ئه‌و كاره‌ساته‌ی له بودجه‌ی 2011 به‌رجه‌سته‌بون له كوێوه ده‌ست پێده‌كات و له‌كوێ كۆتایی پێدێت، كه تێیدا گفتوگۆكانی نێو ته‌لاری په‌رله‌مان و شیكردنه‌وه زانستیه‌كانی شیكه‌ره‌وانی بودجه، به‌ڵگه‌ی شپرهزهبونی بێ پایانی بودجه‌كه‌یان سه‌لماند:
یه‌كه‌م/ لایه‌نی ئاماده‌كاری بودجه‌ی گشتی حكومه‌تی هه‌رێم:
پێكهاته‌كانی په‌یكه‌ری كارگێڕی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم زۆرن، ئاماده‌كردنی بودجه‌ی به‌كارخستن و خه‌مڵاندنی ورده‌كارییه‌كانی له ئه‌ستۆی یه‌كێك له‌و پێكهاتانهدایه كه ئه‌ویش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بودجه‌یه (المدیریه العامه للموازنه)، بۆیه گه‌وره‌ترین به‌پرسیاریه‌تی ئه‌خلاقی و مێژویی ده‌كه‌وێته سه‌رشانی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه بۆئه‌وه‌ی بودجهیهیهك ئاماده بكات شیاوی پێداویستییه بنه‌ڕه‌تی و ستراتجیهكانی ئه‌و هه‌رێمه بێت، له‌گه‌ڵ هه‌مو ئه‌و شپرزه‌ییه‌ی كه بودجه‌ی ئه‌مساڵی پێناسرایهوه، مه‌خابن كه‌سمان نه‌بینی له ستافی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه ویژدانی پیشه‌یی و نه‌ته‌وه‌یی بیانجوڵێنێت و ده‌ست له‌كار بكێشنه‌وه و به‌ئاگابێنه‌وه، ئه‌گه‌ر به فه‌رمانیش ئه‌و شپرزه‌ییان بۆ بودجه‌كه ئه‌نجامدابێت ئه‌وه له ئه‌ستۆی خۆیانه، چونكه دهیاتوانتی نه‌یكه‌ن، ئه‌گه‌ریش به ناشارهزاییش ئه‌نجامیاندا بێت ده‌توانن نوسراو پێشكه‌ش بكه‌ن كه ناتوانن و له توانای ئه‌واندا نیه بودجه‌یه‌كی له‌و جۆره ئاماده بكه‌ن و با رێگه بۆ خه‌ڵكی شاره‌زا ده‌رگا بخه‌نه سه‌رپشت.
سه‌یره‌كه له‌وه‌دایه له هه‌مو رۆژه‌كانی گفتوگۆی بودجه‌دا و له‌نێو ته‌لاری په‌رله‌ماندا چركه به‌چركه له لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه، نا دورستی بودجه‌كه خاڵ به خاڵ به‌گوێی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئاماده‌كردنی بودجه‌دا دهچرپێنرا، بێئه‌وه‌ی دوای ته‌واوبونی گفتوگۆكان بگه‌ڕێنه‌وه ئۆفیسه‌كانیان ده‌رخسته بهدهرخسته، لیست به لیست ئه‌و بودجه نه‌خۆشه‌یان چاك بكردابایهوه.
ده‌پرسین هه‌بونی هه‌مو ئه‌و خه‌وشه له بودجه‌ی گشتی 2011 دا هه‌ڵگری چ په‌یامێك بو، ئه‌گه‌ر ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت بودجه‌ی گشتی حكومه‌ت به هه‌مو پێكهاته‌كانیه‌وه چ له‌خه‌رجی فیعلیدا و چ له خه‌مڵاندنیدا، نقومی ناشه‌فافییه‌ت و ملكه‌چی كه‌مترین پێوه‌ره‌كانی ده‌ستپاكی (نه‌زاهه)یه.
دوه‌م/ حه‌واڵه‌كردنی ره‌شنوسی بودجه‌كه و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن:
ره‌شنوسی بودجه‌ی 2011 به‌م هه‌مو شپرزه‌ییه‌وه به نوسراوێك ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كرا و ئه‌ویش بێ هیچ له فلتهردانێك راسته‌وخۆ حه‌واڵه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانی كرد، كێ ده‌ستی ئه‌م سه‌رۆكایه‌تیه‌ی گرتوه شیكردنه‌وه‌یه‌كی ته‌نانه‌ت سه‌ره‌تایشی بۆ ره‌شنوسی بودجه‌كه بكردابا بۆئه‌وه‌ی لایه‌نی كه‌م به‌م شپرزه زۆره‌ی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان نه‌كرێت، هیچ رێنمایی و رێگرییه‌ك هه‌یه بۆئه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن به‌لای ئه‌و بابه‌ته‌وه نه‌چێت؟ بێگومان نیه، ته‌نها مه‌گه‌ر له ستافه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن راوێژكاری تایبه‌تمه‌ند نه‌بێت، كه ئه‌وه‌ش خاڵێكی لاوازه بۆ ئه‌و، چونكه نه‌یتوانی به‌م هه‌مو ستاڤهوه شیكردنه‌وه‌یه‌كی ته‌نانه‌ت ژمێریاریش جگه له شیكردنه‌وه‌یه‌كی ئابورییانه بۆ ره‌شنوسی بودجه‌كه بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی تۆزێك له هه‌ڵه‌ی ژمێریاری و هونه‌ری و شاردنه‌وه‌ی گوژمه‌كانی داهات له ره‌شنوسه‌كه كه‌مبكه‌نه‌وه.
سێهه‌م/ كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی (10%)ی بودجه‌ی به‌كارخستن و په‌رله‌مان:
* كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی 10% ی بودجه‌ی به‌كارخستن جگه له بڕگه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌سه‌ر شه‌ش بڕگه‌كه‌ی تردا"كڕینی شمه‌ك – باربو – به‌خشین – سوده كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان – خه‌رجیه‌كانی تر- هه‌بوه نادراییهكان" دابه‌شده‌بن.
* سه‌یره وه‌زاره‌تی دارایی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بودجه له‌گه‌ڵ ئه‌و داشكاندنه‌ی بودجه‌ی بهكارخستنیش پاساوی لۆژیكیان نه‌بو بۆ كه‌م نه‌كردنه‌وه‌ی و بێده‌نگیان لێ‌كرد.
به‌ڵام گوژمه‌ی داشكاو چۆن و به‌چ پێوه‌رێك دابهشدهكرێته سه‌ر ورده‌كارییه‌كانی شه‌ش بڕگه‌كه‌ی بودجه‌ی به‌كارخستن، كه سه‌دان بڕگه‌ی تر به‌خۆوه ده‌گرێ، ده‌بوایه له‌گه‌ڵ ئه‌و كهمكردنهوهشدا ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و بڕگانه‌ش بخرابانهڕو كه ئه‌و كه‌مكردنه‌وه‌یه ده‌یانگرێته‌وه. بۆیه ده‌سه‌ڵاته‌كه درایه وه‌زاره‌تی دارایی كه له چ بڕگه‌یه‌كدا كه‌م و زیاد ده‌كات، كه زۆربه‌ی برگه‌ی خه‌رجیه‌كانیش له‌گه‌ڵ لۆژیك و واقیعی ئه‌مرۆی هه‌رێمی كوردستان نایه‌ته‌وه.
چواره‌م: راستاندنی سه‌رۆكی هه‌رێم له سه‌ر بودجه‌كه:
جۆره نارونیهك له‌سه‌ر پرۆسه‌ی راستاندن له‌لایه‌ن به‌رێز سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه هه‌یه له‌سه‌ر ره‌شنوسی پرۆژه یاساكان، ئه‌و ده‌ڵێ به‌پێی ده‌نگدانی زۆرینه له په‌رله‌مان، راستاندن لهسهرپرۆژه یاساكان ده‌كه‌م، كه‌چی و به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه هه‌یه‌تی دوای راستاندنی په‌رله‌مانیش، ده‌سه‌ڵاتی گه‌راندنه‌وه‌ی هه‌ر پرۆژه یاسایه‌كی هه‌یه بۆ په‌رله‌مان ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانیش تێپه‌رێنرا بو، واته ئه‌ویش وه‌كو لێپرسراوی دامه‌زراوه‌یه‌كی حكومه‌تی هه‌رێم مافی ته‌عنه‌ی هه‌یه له پرۆژه یاساكان، كه تێیدا ته‌نها گه‌راندنه‌وه‌ی بۆ په‌رله‌مان ده‌بێته چاره‌سه‌ر. كه‌واته بۆچی راستاندنی له‌سه‌ر ئه‌و بودجه شپرزه‌یه كرد.
نازانرێ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بۆ رونكردنه‌وه‌ی جۆری هه‌مو ئه‌و ڤایرۆسانه‌ی له بودجه‌كه‌ی داوه تاچه‌ند زانیاری له‌باره‌یانه‌وه هه‌یه، یان تاچه‌ند هه‌ماهه‌نگی كردوه له‌گه‌ڵ شاره‌زایانی ئه‌و بواره بۆ چاكردنه‌وه و راسته‌رێكردنی ئه‌و بودجه نه‌خۆشه.
راستاندن له‌سه‌ر ره‌شنوسی بودجه‌ی 2011 ، چاوپۆشیكردنه له‌سه‌ر هه‌مو ئه‌و لادانه هونه‌ری و ژمێریاری و شاردنه‌وه‌ی ئه‌و گوژمه‌ی پارانه‌ی كه له بودجه‌كه‌دا رویداوه كه هاوته‌ریبی ئاراسته‌ی چاكسازییه‌كان نابێت و ده‌بێته خاڵێكی لاواز بۆ پاشخانی ته‌واوی پرۆسه‌كانی چاكسازی له هه‌رێمی كوردستاندا.