كاتێ گه‌نده‌ڵی وه‌كو دیارده ته‌واوی جه‌سته‌ی حكومه‌ت و پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی هه‌رێمی گرته‌وه، وه‌لێ بنبڕكردنی ئه‌و دیارده‌یه ئاویلكه (سراب - Mirage)یه، تا ئه‌و كاته‌ی وه‌زیر و به‌رپرسه باڵاكان ئه‌وانه‌ی له گه‌نده‌ڵیكردن تێوه‌گلاون، به چه‌پڵه‌ڕێزان له‌لایه‌ن فراكسیۆنه‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌وه متمانه‌یان پێ ببه‌خشرێته‌وه و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و داواكاری گشتیش ته‌ماشاكه‌ر بێت.
دو گرفتی سه‌ره‌كی كه پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی هه‌رێم تێیكه‌وتون:
یه‌كه‌میان: هه‌رسنه‌كردنی پرسی ئۆپۆزیسۆن بون و یه‌كتر قبوڵنه‌كردنه چ له پانتایی هه‌رێمی كوردستان و چ له‌نێو ته‌لاری په‌رله‌مان، كاتێ هێزی پێشمه‌رگه و ئاسایش و زێره‌ڤانیان كردۆته ئامرازێك بۆ بێده‌نگ كردنیان، له‌جیاتی ئاماده‌باشكردنی ئه‌و هێزانه بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌ر مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
له‌نێو ته‌لاری په‌رله‌مانیش دۆخه‌كه به رونی دیاره، ئه‌و پرۆژه و پێشنیار و ته‌رحانه‌ی فراكسیۆنی گۆڕان ده‌یكات، له‌لایه‌ن فراكسیۆنه‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌وه به نامۆ سه‌یری لێوه ده‌كرێن و راسته‌وخۆ هه‌ڵوێست له به‌رامبه‌ریاندا وه‌رده‌گیرێ، بۆئه‌وه‌ی نه‌بێته ده‌سكه‌وتێك بۆ ئه‌وان.
دوه‌میان: خۆدزینه‌وه‌ی دو پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ی هه‌رێم و فراكسیۆنه‌كانی ده‌سه‌ڵاته له چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند، نێوان هه‌رێم و وڵاتانی ده‌وروبه‌ر، كه هۆكاره‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شانه‌ی هه‌یانه له رێگای قۆرخكردنێكی بێسنوری خێروبێری كوردستانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و قۆرخكارییه په‌ریوه‌ته‌وه جیهانی ده‌ره‌وه و وڵاتانی ده‌وروبه‌ر، كه نایه‌نه‌وێ كه‌مترین زیان به‌ر ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییانه بكه‌وێت كه چه‌ندین ساڵه كار له‌سه‌ر گه‌ڵاڵه‌كردنی ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌ته سه‌ربازگه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی سوپای تورك و جه‌ندرمه له ناوه‌وه‌ی سنوری هه‌رێمی كوردستان ده‌مێكه جێگیرن، ئه‌وه چ جۆره سیاسه‌ته‌كه كه له هه‌مو جیهاندا شێوه‌ی نیه. هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌تاتۆركه‌كانی تورك بێده‌نگ بن له به‌رامبه‌ر ئه‌و ئه‌زمونه‌ی هه‌رێمی كوردستان؟ بۆ خه‌ڵكی كوردستان ئه‌وه‌نده بێده‌سه‌ڵات و ترسنۆكه نه‌توانێ به‌رگری له‌و ئه‌زمونه‌ی خۆی بكات!
له‌و سونگه‌وه‌ش سازشكردن له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر له‌سه‌ر زۆربه‌ی ئه‌و كه‌یس و دۆزانه‌ی كه په‌یوه‌ندیدارن به به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان و ئاینده‌ی هه‌رێمه‌كه‌مان، له‌و ره‌هه‌نده‌ی سه‌ره‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه، كه دوا مه‌هزه‌له‌كه‌ی، ئاشكرابونی ده‌ست تێكه‌ڵكردنی حكومه‌تی هه‌رێمه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران بۆ پێشێلكردنی سه‌روه‌ری كوردستان و به‌زاندنی سنوره‌كانی، بۆ لێدانی كێ؟ بۆ لێدانی هێزێكی نیشتمانی كه به ئامانجی رزگاركردنی كوردستانی رۆژهه‌ڵاته له‌ده‌ستی پان ئێرانیزم.
هاواری هیزه نیشتمانیه‌كان بۆ بنیاتنانی هێزێك و سوپایه‌كی نیشتمانی بۆ رۆژێكی ئاوایه كه وڵاتێكی داگیركه‌ری پارچه‌یه‌ك له كوردستان به رێگای سیخۆری و ده‌ست كێشییه‌وه نه‌توانێ به ئاسانی سه‌روه‌ری كوردستان پێشێل بكات، هێزی چه‌كداری حیزبه‌كان له سه‌نگه‌ری به‌رگری كردن له میزاجی حیزبی بگوازێته‌وه سه‌نگه‌ری به‌رگری له نیشتمان و ئه‌و ئه‌زمونه‌ی له هه‌رێمی كوردستان هه‌مانه. به‌ڵام ده‌ركه‌وت كه حكومه‌ت و پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی هه‌رێم ئه‌وه‌نده له‌ڕوی ئه‌و بابه‌تانه لاواز و چۆكداوێنن، تا كار گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و سیاسه‌ته چه‌وته‌ی له‌سه‌ر ئاستی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی گرتویانه‌ته‌به‌ر، شاڵاویان بۆ بهێنێت و نه‌توانن خۆیان لێیه‌وه ده‌رباز بكه‌ن.
زۆر نه‌نگه بۆ حكومه‌تێك ئه‌وه‌نده خۆی بچوك بكاته‌وه كاری سیخوڕی بكات به پیشه‌ی خۆی، كه تێیدا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هه‌رێمی كوردستنایان خستۆته‌به‌ر مه‌ترسییه‌وه، شه‌قامی كوردی زۆر زۆر نیشتمانپه‌روه‌ر تر و وڵات پارێزتره وه‌ك له ده‌سه‌ڵاتی ئێستای سیاسی هه‌رێمی كوردستان.