یه‌مه‌ن، هاوشێوه‌ی وڵاتانی دیكه‌ی راپه‌ڕیو له دژی ده‌سه‌ڵاتی دیكاتۆری له وڵاته‌كانی خۆیاندا، رۆژانه و حه‌فتانه مانگرتن و كۆبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی له دژی مانه‌وه‌ی سه‌رۆكه‌كه‌یان (عه‌لی عبدالله صالح) ساز ده‌ده‌ن، پێده‌چێت تائێستا وێنه‌ی كۆبونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی ئه‌م وڵاته كه‌م وێنه بێت، له‌وه‌ش خراپتر ئه‌وه‌یه كه‌متر چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت به به‌رهه‌م بگات، ئه‌مه‌ش به حوكمی ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك ئه‌جێندای دژه یه‌كتر به یهكداچون، له‌كاتێكدا له وڵاتی تونس خۆپێشاندان ئه‌نجامدرا، كه‌س گریمانه‌ی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌كرد له ماوه‌ی كه‌متر له سێ هه‌فته سه‌رۆكه‌كه‌یان (زین العابدین كوڕی عه‌لی) وڵات به جێبهلێت، به‌ڵام سه‌ره‌نجام پێچه‌وانه‌كه‌ی راست ده‌رچو، هۆكاره‌كه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی و سیاسی ئه‌م وڵاته له ریزبه‌ندی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تییش هیچ بایه‌خێكی نه‌بو، بۆیه هیچ وڵاتیكی هه‌رێمی و نیوده‌وڵه‌تی سودی له‌مانه‌وه‌ی ئه‌م سه‌رۆكه نه‌ده‌بینی و پشتگیریان نه‌كرد، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه له دیدی وڵاتانی رۆژئاواوه رۆشتنی ئه‌م سه‌رۆكه ماهییه‌تی گه‌وره‌ی هه‌یه، به‌حوكمی ئه‌وه‌ی ده‌بێته په‌ندێك بۆ هه‌ندێ وڵاتی دیكه كه ره‌نگه بۆ وڵاتانی رۆژئاوا جێگه‌ی بایه‌خ بێت، له كۆتاییدا هه‌روه‌هاش ده‌رچو، گه‌ر ئێستا سه‌یری وڵاتی میسر بكه‌ین له‌م رۆژانه‌دا چی تیایدا رویدا (دادگاییكردنی موباره‌ك) و ئێستاش به به‌رده‌وامی چی له لیبیادا ده‌گوزه‌رێت، ئه‌وه ده‌توانین جوانتر وێنه‌كه ببینین.
به‌ڵام سیناریۆكه له یه‌مه‌ندا ته‌واو جیاوازه و بواری بۆ ئه‌وه ره‌خساندوه هه‌م رۆژئاوا و هه‌م هه‌ندێ وڵاتی عه‌ره‌بی به تایبه‌تی (سعودیه) به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ به‌رگریی له مانه‌وه‌ی (عه‌لی عبدالله صالح)دا بكه‌ن، چونكه پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و خێڵه‌كی له‌م وڵاته‌دا وه‌های كردوه شۆڕشه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی گه‌لی یه‌مه‌ن به ئاسانی ئامانجه‌كانی نه‌پێكێت، به‌حوكمی ئه‌وه‌ی هه‌م شیعه (حوسی) و هه‌م (قاعیده)ش له‌و وڵاته زۆر به هێزن، ئه‌مه‌ش وه‌های كردوه به‌رژه‌وه‌ندی سعودی و ئه‌مه‌ریكا یهكبخا و له‌دوی چاره‌سه‌رێكی گونجاو‌دا بگه‌ڕێن، بۆئه‌وه‌ی نهپێگهیهكی به‌هێز بۆ قاعیده دروست ببێت و نه شیعه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ش به‌شدارییه‌كی كارا بكه‌ن له حكومه‌تدا به‌تایبه‌تیی دوای رۆشتنی (صالح). بۆیه مانه‌وه‌ی ئه‌م پیاوه، ئه‌و دڵهڕاوكییهی سعودیه و ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌ڕه‌وێنێته‌وه. به‌ڵام ئه‌م ئه‌گه‌ره زۆر ئه‌سته‌مه سه‌ربگرێت به‌هۆی سوربونی زۆرینه‌ی گه‌لی یه‌مه‌نه‌وه له سه‌ر رۆشتنی سه‌رۆكه‌كه‌یان، كه‌واته ئیستا داخوازیی و ئامانجی ئه‌مه‌ریكا و سعودیه و زۆرینه‌ی گه‌لی یه‌مه‌ن به‌ره‌وڕون، دواجار داواكارییه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی یه‌مه‌ن به ئه‌نجام ده‌گات چونكه (عه‌لی عبدالله صالح) نه ده‌توانێت ببێته (به‌شار) و نه ده‌توانێت رێگاكه‌ی (قه‌زافی) بگرێته‌به‌ر، به‌شێوه‌یه‌كی حه‌تمیش به چارهنوسیی (حوسنی موباره‌ك) رازی نابێت، به‌ڵكو له‌نێوان ئه‌م سێ رێگایه‌دا، ده‌ست پێشخه‌رییه‌كه‌ی كه‌نداو به باشترین رێگاچاره ده‌مێنێته‌وه.