سمارت میتهرینگ (پێوه‌ری زیره‌ک)؛
له‌م ماوه‌یه‌دا له وڵاتانی پێشکه‌وتودا هه‌روا پێوه‌ری دروست و زانستی بۆ ئینێرژی و ئاو و وزه و مه‌سه‌له ئه‌منیه‌کان به‌کاردێت، به‌م داتایه‌نه تا کۆنترۆلی چۆنایه‌تی و چه‌ندایه‌تی بکرێت له لایه‌ک له لایه‌کی تر داتایه‌که بۆ هه‌رچی گه‌شه‌دان به کۆمه‌ڵگا و یهکلاکردنهوهیهتی، تا مرۆڤه‌کان خۆیان لێپرسراویه‌تی ژیان و گوزه‌ران له ئه‌ستۆ بگرن و له جیاتی ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت یان داموده‌زگاکانی که‌رتی تایبه‌ت. هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی کۆنترۆڵکردنی ژیانی مرۆڤه‌کان و ئارامی ئابوری و فه‌زایه‌کی ئازاد دروست ده‌کات. ئه‌م جۆره پێوه‌ره زیره‌کانه ده‌بنه ئه‌وه‌ی که کۆمه‌ڵگایه‌کی دیگیتاڵ و خێرا به‌رهه‌م بێنێت. هه‌روه‌ها سمارت میتهرینگ ده‌بێته ئه‌وه‌ی زیاتر شارێکی زیره‌کانه له شوێنی ژیان و گوزه‌رانی مرۆڤه‌کان دروست بکات.
شارێکی زیره‌ک
گرنگترین سماتی شارێکی زیره‌ک بونی نێت ۆرکی به‌هێزه له ته‌واوی ئینفراستهكجهردا و هه‌مو هێزو ناوه‌نده ئه‌منیه‌کان کاردا. ئه‌مه‌ش له ته‌واوی یه‌که‌کاندا ده‌بێ هه‌ستیان پێبکریتت و شارێکی رێکخراو و پاک له هه‌مو نائارامی سیاسی و فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری، به‌ڵام وا شارێکی نمونه‌ی له دونیادا وێنه‌ی نیه، به‌ڵام شاره پێشکه‌وتوه‌کان رو له‌م هه‌نگاوه ده‌که‌ن و به پراکتیکی سمارت میتهرینگ بۆته مه‌سه‌له‌یه‌کی حه‌یاتی. هه‌روه‌ها هه‌روا کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک لێپرسراویه‌تی ژیان هه‌ڵده‌گرن. خه‌ڵکی له به‌کارهێنه‌ری ئینێرژی ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی ئینێرژی ئه‌م خاڵی وه‌رچه‌رخانه گرنگیه‌کی زۆر به شارێکی زیره‌ک ده‌دات.
دیاره ئه‌م مه‌سه‌لانه ئه‌گه‌ر بۆ کوردستان و شاره‌کانی کوردستان وه‌ربگێڕین ئه‌وه هه‌م کات و هه‌م که‌لتوری کۆمه‌ڵگا له زۆر مه‌یداندا هێشتا ئاماده‌گیان بۆ نیه، به‌ڵام بونی هه‌ندێ ئامراز‌و پێوه‌ر ده‌توانن شارێکی تر و ئاوه‌دانتر و رێکخراوتر ئه‌نجام بده‌ن که له‌وه‌ی هه‌یه.
مۆدێلی ئابوری سه‌نگافوره و کایزن
مۆدێلی ئابوری سه‌نگافوره که تاکه مۆدێله که بنه‌مای له ئابوریه‌کی سه‌ربه‌خۆ و دژی وابه‌سته‌ییه، بۆ زیاتر ده‌کرێ به وردی له‌م مۆدێله و ده‌سکه‌وته‌کانی بکۆڵرێته‌وه، به‌ڵام تاکه وانه له‌م مۆدێله سه‌ربه‌خۆییه له ئابوری و ده‌ستدانه به هێزی کاری ناوه‌خۆ و که‌ره‌سته‌ی خاوی وڵات بۆ وڵاتێکی به‌رهه‌مهێن. دیاره بۆ ئه‌مڕۆی کوردستان زۆرگرنگه په‌ره به‌ئابوری و گه‌شه‌سه‌ندنی هێزی کاری نه‌وه‌کان بدات. ئه‌مه‌ش ته‌نها به سیاسه‌تیکی ستراتیژی ئابوری و ئاوه‌دانکردنه‌وه ده‌بێت. بۆ ئه‌مه‌ش به‌رنامه‌ی ئابوری زۆر گرنگه له گشت مه‌یدانه‌کاندا.
لایه‌نێکی تر که بۆ گه‌لی کورد له‌م ده‌ورانه گرنگ بێت ئه‌وه په‌یڕه‌وکردنی هه‌مان ئه‌زمونی یابانیه‌کانه له سه‌ده‌ی رابردودا، ئه‌ویش گه‌شه‌دان و په‌ره‌دانه له جیاتی نوێخوازی. یابانیه‌کان پییدهڵێن کایزن (Kaizen) ئه‌م وشه‌یه هه‌ر به وشه نه‌مایه‌وه، به‌ڵکو یابانیه‌کان له نێوه‌ندی پیشه‌سازیدا پیاده‌یان کرد‌و توانیان زۆر به‌رهه‌م گه‌شه‌پێبده‌ن و له ماوه‌یه‌کی که‌مدا توانیان هه‌مو بازاڕه‌کانی کالاکان له نێوه‌نده‌ی پیشه‌سازی ئۆتۆمۆبیلدا داگیربکه‌ن و له مه‌جالی ئهلکترۆنییش ئه‌وه شوێن ده‌ستیان دیاره. باشترین سود له گه‌شه و په‌ره‌پێدان بۆ کۆمه‌ڵگای کوردستان په‌یڕه‌وکردنی سیسته‌می به‌ڕیوه‌بردنی ئهنتهرناسیونالیه بۆ چاککردن و چالاککرنی سیسته‌می به‌ڕیوه‌بردن و راده دانان بۆ گه‌نده‌ڵیه‌ی که هه‌یه.
سه‌نترال و دیسهنترال
دیاره بۆ گه‌لی کورد له‌م ده‌ورانه زیاتر گه‌شه‌دان به ناوه‌خۆیه له بواری ئابوری و ئارامی و ئازادی سیاسیه‌کان له کۆمه‌ڵگادا. ئه‌مانه‌ش هه‌مو هێزه‌کانی سیاسیه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگای پێویسته. ئه‌گه‌ر سێتراڵ ببێته هۆی دروستکردنی دیکتاتۆریه‌ت ئه‌وا دیسینتراڵ نابێ ببێته پارچه پارچه‌کردنی وڵات، به‌ڵکو ده‌بێ زۆر یه‌کگرتوانه به‌رامبه‌ر ده‌ره‌وه بوه‌ستیته‌وه. میلله‌تی کورد له‌م ناوچه‌یه‌دا هیچ لایه‌نگری نیه له لایه‌نی سیاسی‌دا و له جیوپۆلتیکیکی داخراودا هه‌ناسه ده‌دات. هه‌ر بۆیه‌ش سینترالیزمی له ده‌سه‌ڵاتییدا زۆر گرنگه، به‌ڵام ده‌بێ به هۆشیاریه‌وه بێت.
بۆ ئه‌مڕۆی کوردستان راگرتنی هاوسه‌نگی ئابوری له‌نێو چینه‌کانی کۆمه‌ڵگا و گه‌شه‌دان به ئازادی سیاسی و ئازادی قه‌زایی و رێگانه‌دان به گه‌نده‌ڵیه و به‌هێزکردنی بنه‌ماکانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییه له‌گشت مه‌یدانه‌کاندا.هه‌روه‌ها یه‌کده‌نگی و بهبهرنامهییه له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا. ئه‌مه‌ش قورسترین ئه‌رکی هێزه سیاسیه‌کان و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکه. ئهگهروابڕوا ئه‌وه هه‌روا ده‌رزی نێوان ده‌سه‌ڵات و هاوڵاتییان گه‌وره تر ده‌بێت و بێباوه‌ڕی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک به ده‌سه‌ڵات که‌م ده‌بیته‌وه له نێو حکومه‌تی حیزبیشدا و جه‌ماوه‌ری هه‌مان حیزبیشدا.