Print
 
 داهێنانێكی‌ تری‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان
نوسه‌ر:  جه‌بار ئه‌حمه‌د
Sunday, January 29, 2012

وه‌ك هه‌مولایه‌ك ئاگادارن بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له ‌(25/7) بۆ ئێستا هه‌میشه‌ پێشه‌نگ بوه‌ له‌داهێنانی‌ هه‌ڵوێستی‌ سیاسی دروست، بزوتنه‌وه‌یه‌ك به‌و ته‌مه‌نه ‌كه‌مه ‌به‌و قه‌باره‌ زۆره، به‌بێ ناسنامه ‌دروستكردن و ئابونه‌و كۆبونه‌وه‌ی‌ هه‌فتانه ‌و مانگانه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ سه‌ره‌تاكه‌ی‌ بێت، ئه‌وا نامه‌یه‌‌كه‌ بۆ داهاتو مۆدێلێكی‌ نوێی‌ سیاسه‌ت كردنه‌ له‌ كوردستاندا، بۆئه‌وه‌ی‌ به‌سه‌رجه‌م كادرانی‌ ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ بوترێت ئێمه ‌هی‌ خه‌ڵكین، ئه‌مه‌ ئه‌و وته‌یه‌یه‌ كه‌ هه‌ندێك سه‌ركرده‌ی‌ سیاسی له‌ژێر وێنه‌كانیاندا ده‌ینوسن له‌ كاتی‌ هه‌ڵبژاردنه‌ كاندا ده‌یانه‌وێت به‌م دروشمه‌ باقوبریقانه‌ خه‌ڵك چه‌واشه‌ بكه‌ن به ‌قه‌ولی‌ كاك نه‌وشیروان بیگه‌وجێنن.

بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان وه‌ك پیشه‌ی‌ هه‌میشه‌ یان داهێنه‌ری‌ نه‌ریتی‌ دیموكراتی‌ بون، چه‌ند هه‌ڵوێستێكی‌ كادرانی‌ ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ هه‌ن پێویسته‌ بكرێنه‌ پێوه‌ر بۆ هه‌مو په‌رله‌مانتارێك، له‌وانه‌ وه‌رنه‌گرتنی‌ پاره‌ی‌ سه‌یاره‌كان شه‌ڕكردن له‌سه‌ر بودجه‌ فشار دروستكردن بۆ په‌رله‌مانی‌ كوردستان بۆهێنانه‌ ناو په‌رله‌مانی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت و وه‌زیره‌كان، وه‌رنه‌گرتنی‌ ئه‌و ئیمتیازاتانه‌ی‌ كه ‌په‌رله‌مانتاری‌ حیزبه‌كانی‌ تر به‌بێ نوزه ‌قبوڵی‌ ده‌كه‌ن، به‌ڵام په‌رله‌مانتاره‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ هه‌مو شتێكدا سه‌ربه‌خۆبن له‌ وه‌رگرتنی‌ پاره‌ و ئیمتیازاتی‌ شه‌خسیدا سه‌ربه‌خۆ نین، ناتوانن قبوڵی‌ هیچ ئیمتیازێكی‌ شه‌خسی بكه‌ن، ئه‌گه‌ر بیكه‌ن ئه‌وا نه‌ جه‌ماوه‌ری‌ گۆڕان نه‌ رێكخه‌ره‌كه‌ی‌ گۆڕان لێیان قبوڵ ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر له‌ده‌ستیان ده‌ربچێت شتێكی‌ له‌و بابه‌ت و شێوازه‌ قبوڵ بكه‌ن، ئه‌وا به‌ده‌ردی‌ ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ ده‌ڕۆن كه‌ هه‌مو چه‌ند رۆژێك نابێت كه‌وتنه‌به‌ر ره‌حمه‌تی‌ نامه‌که‌ی رێكخه‌ری‌ بزوتنه‌وه‌كه ‌و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی.‌

هه‌مومان ئه‌وه‌ ده‌زانین ئه‌و نه‌ریته‌ تازه‌یه‌ كه‌ له‌ (knn)وه‌ كاك نه‌وشیروان وه‌ك ئاگاداركردنه‌وه‌ بڵاوی‌ كرده‌وه‌ ئه‌و سه‌هۆڵبه‌ندانه‌ی‌ شكاند، كه‌ ئیتر سیاسیه‌كانی‌ ئێمه‌ دوای‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ شه‌خسی بكه‌ون، بیانه‌وێت كڵاو بكه‌نه‌ سه‌ر خه‌ڵك ئه‌و ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ گۆمی‌ سیاسیه‌كانی‌ ئه‌م وڵاته‌ی‌ شڵه‌قاند ئه‌وه‌ی‌ به‌ سیاسیه‌كانی‌ ناو په‌رله‌مان راگه‌یاند، كه‌ ده‌بێت له‌ داهاتودا حیسابی فلس به‌ فلسی ئه‌م وڵاته‌تان له‌گه‌ڵ بكرێت، ئه‌وه‌شی پێوتن كه‌ چیتر كه‌س ئاماده‌نیه‌ ببێته‌ قوربانی‌ دروشمه‌ بریقه‌داره‌كان، چونکه‌ کردار شه‌رته‌...

Sbeiy.com © 2007