خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ ئاسایشی ئیسرائیل له سه‌رده‌می نه‌خشه‌ی تازه‌ی سیاسی ناوچه‌كه‌دا
له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی گه‌لانی سوریادا، قسه و باسێكی دور له لۆجێكی سیاسی و خوێندنه‌وه‌ی دۆخی ناوچه‌كه، ناوبه‌ناو له‌ڕێگه‌ی راگه‌یاندنه‌كانی عه‌ره‌بییه‌وه ده‌وروژێنرێ، كه گوایه ئیسرائیل له هه‌وڵی جیددیدایه به هاوكاری ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ مانه‌وی حكومه‌ته‌كه‌ی (به‌شار ئه‌سه‌د)، به‌ڵام له ئێستادا ئیدیعایه‌كی له‌و جۆره زیاتر ره‌واجی په‌یدا كردوه، به‌حوكمی ئه‌وه‌ی له‌ئێستادا ئه‌مه‌ریكا به ته‌حه‌فوزه‌وه له‌گه‌ڵ پڕچه‌ككردنی هێزی ئازادیخوازی سوریادایه و ڤیتۆكانی (روسیا و چین)، ئه‌گه‌ره‌كانی روخاندنی حكومه‌ته‌كه‌ی (به‌شار ئه‌سه‌د)ی تۆزێك ئه‌سته‌م كردوه و دو وڵاتی گه‌وره‌ی وه‌كو روسیا و چینیش بونه‌ته ته‌ره‌فێكی به‌هێز له هه‌ر سهوداگهرییهكی سیاسیی‌دا ئه‌گه‌ر بڕیار بێت، بێته ئاراوه.
ئه‌م ئه‌گه‌ره چاوه‌ڕوان نه‌كراوانه كه رویاندا، بونه هۆی ئه‌وه‌ی وه‌ها بخوێنرێته‌وه كه ئیسرائیلیش، حه‌ز له مانه‌وه‌ی سیسته‌مه سیاسییه‌كه‌ی (به‌شار ئه‌سه‌د) ده‌كات، نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی كه سوریای سه‌رده‌می به‌شار په‌یوه‌ندی ژێربه‌ژێری سیاسی و ئابوری یاخود دیبلۆماسی هه‌یه، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ی له ماوه‌ی دورودرێژی حوكمی (ئه‌سه‌د)ی باوك و كوڕ دا، نهجموجۆڵی سه‌ربازی و نه هیچ كارێك كه ببێته مایه‌ی تێكدانی ئاسایشی وڵاتی ئیسرائیل، رویان نه‌دا. وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێی گه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ی (به‌شار ئه‌سه‌د) روخا، ئه‌وكاته ئاسایشی وڵاتی ئیسرائیل ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی كه حكومه‌تی دوای (به‌شار) حكومه‌تێك ده‌بێت، له‌گه‌ڵ خواست و حه‌زه‌كانی ئیسرائیل‌دا یه‌ك ناگرێته‌وه، ئه‌مه خوێندنه‌وه‌ی به‌نده نییه، به‌ڵكو ئه‌و قسانه له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتن و وتوێژهكانهوه له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی عه‌ره‌بییه‌وه ده‌كرێت.
به‌ڵام ده‌بێ چه‌ند راستییه‌ك هه‌یه له‌به‌رچاو بگیرێن، یه‌كه‌میان: ئه‌وه‌یه تائێستا ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی هه‌ر به‌ناو وجودی هه‌یه و هیچ سیفه‌تێكی شه‌رعی نییه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌وڵێك له ئارادایه بۆ ناساندنی ئه‌نجومه‌نه‌كه. دوه‌میش: ئه‌وه‌یه هێشتا ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی هێڵه سه‌ره‌كییه‌كانی بۆ ئایینده‌ی وڵاتی سوریای دوای (به‌شار ئه‌سه‌د) دیاریی نه‌كردوه، سێیه‌میان: ئه‌وه‌یه راسته خۆپێشاندان و ناڕه‌زاییه‌كان به‌زۆریی له‌ناو تاییفه‌ی سوننه‌دا چڕبوهتهوه، هێڵه گشتییه‌كانی سیاسه‌تی سوننه‌ش به‌وه ناسراوه كه دژی داگیركاریی وڵاتی فه‌له‌ستینه له لایه‌نی وڵاتی ئیسرائیله‌وه، به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت له حكومه‌تی ئایینده‌ی دوای (به‌شار ئه‌سه‌د)دا، هێزێكی سوننه‌ی رادیكاڵی جیهادی كورسی ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته‌ده‌ست و به‌ئاره‌زوی خۆی ده‌سه‌ڵات به‌كاردێنێ و ئه‌و كاته‌ش ئاسایشی وڵاتی ئیسرائیل ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، من لێره‌دا پرسیارێك ده‌كه‌م و ده‌ڵێم زۆرترینی جیهادییه توندڕه‌وه رادیكاڵییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بی خه‌ڵكی وڵاتی میسر بون، ئه‌وا ئێستاش زۆرترین كورسییه په‌رله‌مانییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌یان بردوه‌ته‌وه، ئایا چی كارێكیان كردوه كه ئاسایشی وڵاتی ئیسرائیل بخاته مه‌ترسییه‌وه؟ به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه ته‌نانه‌ت هه‌نوكه شه‌ڕی سه‌ره‌كی له‌نێوان عیلمانی و ئیسلامییه‌كان له لایه‌ك و ده‌سه‌ڵاتی زۆریی سوپا و ئه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی دامه‌زراندنی حكومه‌تێكی مه‌دده‌نی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فراوان ده‌كه‌ن له لایه‌كی دیكه‌وه، بونی هه‌یه. با كێشه‌ی ئابوری و بێكاری و كه‌مینه‌ی تاییفی قیبتییه‌كان له‌ولاوه بوه‌ستێ. ئه‌م كێشه ناوخۆیانه به هیچ جۆرێك بواری ئه‌وه ناده‌ن به هیچ حیزبێكی سیاسی میسری به ئیسلامییه‌كانیشه‌وه، ئاسایشی وڵاتی ئیسرائیل بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه. ئه‌بێ ئه‌وه‌شمان له‌یاد نه‌چێ كه له میسردا حكومه‌ت روخا، به‌ڵام هه‌یكه‌لی ده‌وڵه‌ت وه‌ك خۆی مایه‌وه و گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا نه‌هاتوه، كه ئه‌مه‌ش لایه‌نێكی به‌هێزی وڵاتی میسره.
سه‌رباری ئه‌و خاڵه لاوازانه‌ی كه له‌سه‌ره‌وه خستومهتهڕو له باره‌ی حكومه‌تی دوای (به‌شار ئه‌سه‌د)ه‌وه، چه‌ندین كێشه‌ی دیكه له‌سه‌ر رێگای ئه‌و حكومه‌ته دایه كه هه‌نوكه خه‌ونی ئایینده‌ی زۆرینه‌ی گه‌لانی سوریایه، چونكه كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورده‌كانی سوریا له‌مه‌ودوا دێته‌ئاراوه و تائێستاش تێڕوانینی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی نابراو له‌باره‌یه‌وه رون نییه، هه‌روه‌ها به‌شداری نه‌كردنی فیعلی له‌لایه‌ن دروز و عه‌له‌وی و مهسییحییهكانهوه، دور نییه له‌گه‌ڵ زۆرینه‌ی سوننه‌دا كه خۆیان به خاوه‌نی شۆڕشه جه‌ماوه‌رییه‌كه ده‌زانن، له ئایینده‌دا روبه‌ڕوی ناكۆكییان بكاته‌وه، سه‌رباری ئه‌وانه‌ش هه‌ڵبژارده‌كانی (خیارات) چاره‌سه‌ر یه‌كلایی بوهنهتهوه نه رێگای چاره‌ی (یه‌مه‌ن) سه‌رده‌گرێت، نه ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازیی له‌لایه‌ن ناتۆ و رۆژئاواوه ئه‌نجامده‌درێت، له باشترین حاڵه‌تیشدا گه‌ر تاكه رێگاچاره سه‌ربگرێت ئه‌وا له‌چوارچێوه‌ی رێكه‌وتنی زلهێزه‌كاندایه (مه‌به‌ستم قایلكردنی روسیا و چینه كه ده‌ست هه‌ڵگرن له دابینكردنی چه‌ك بۆ رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د)، له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه دۆخێكی نه‌خوازراو دێتهئاواوه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ شه‌ڕ له‌نێوان هێزه ئازادیخوازه‌كان (جیابوهوهكان) و (هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د)دا روده‌دا و ئه‌وجا هه‌م بونیادی حكومی و هه‌م بونیادی ده‌وڵه‌تی وڵاتی سوریا، له‌به‌ریه‌ك ههڵدهوشێنرێنهوه. بۆ دوباره بنیاتنانهوهشیان ماوه و تێچونی دارایی و ژێرخانی رۆشنبیری و ئه‌زمونی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی زۆریشیان ده‌وێت، ره‌نگه ده‌یان ساڵ بخایه‌نێت ئه‌گه‌ر كه‌مم نه‌وتبێت.
كه‌واته حكومه‌ته‌كانی داهاتوی ئه‌و وڵاتانه، به حكومه‌تی داهاتوی سوریاشه‌وه له‌گه‌ڵ كێشه‌گه‌لی گه‌وره و گراندا له‌دایك ده‌بن، زۆر زه‌حمه‌ته بیانپهرژێته سه‌ر دوباره رێكخستنه‌وه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه، له‌كاتێكدا خاوه‌نی ئه‌و هه‌مو كێشه ناوخۆییه‌ن، كه‌واته ئه‌وه ئاشكرایه ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئیسرائیل له هه‌ر كاتێكی دیكه زیاتر مه‌ترسی له‌سه‌ر نییه و نابێت، خۆ ئه‌گه‌ر توانای ئیسرائیل له بواری سه‌ربازی و ته‌كنه‌لۆژیای سه‌ربازییدا له‌به‌رچاوبگرین، ئه‌وا چۆن له رابردودا به‌هێز بوه، به‌هه‌مان شێوه له ئێستا و ئایینده‌شدا به به‌هێزی ده‌مێنێته‌وه، ئیدی حكومه‌ته‌كانی دراوسێشی بگۆڕێن یان نا.