|
بۆ ریش چوین سمێڵیشمان دانا |
نوسه‌ر: جه‌بار ئه‌حمه‌د
|
Friday, June 1, 2012 |
ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا ده‌نگۆیه‌ك بڵاوبویه‌وه كه گوایه نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوای كڕینی فڕۆكه‌ی (ئێف 16) كردوه! بۆ پاراستنی گه‌لی عێراق له‌و روبه‌ڕو بونه‌وانه‌ی كه به‌رۆكیان ده‌گرێت، هه‌رجاره‌و به بیانویه‌ك! كه‌م كردنه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر له عێراقدا، ئه‌مه‌ش پاساوێكی باش بو بۆئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكیه‌كان قایل ببن به‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی نوری مالیكی.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه بۆ به‌رگرتن به‌و مامه‌ڵه‌ی نێوان نوری مالیكی و ئه‌مه‌ریكا، ئه‌گه‌ر هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش بوبێت حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ترسی ئه‌وه‌ی لێنیشتبێت كه ئه‌گه‌ری هه‌یه مالیكی جارێكی تر شانۆگه‌ری گه‌وره دیكتاتۆری پێش‌و دوباره بكاته، ببێته مۆته‌كه‌ی سه‌رسنگی كوردان، به‌هۆی ئه‌م پاساوه‌وه بو سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كه‌وته خۆ و بۆئه‌وه‌ی به‌ربه‌ست دروست بكات نه‌هێڵێت ئه‌و فڕۆكانه له ئه‌مه‌ریكاوه بگه‌نه عێراق.
له‌م پێناوه‌شدا سه‌رۆكی هه‌رێم بڕیاریدا كه سه‌ردانێكی ئه‌مه‌ریكا بكات. ئه‌وه‌بو بارزانی به‌هه‌مو هێزی دیبلۆماسی خۆی روه‌و ئه‌مه‌ریكا كه‌وته‌ڕێ، بۆئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ونه‌ی مالیكی هه‌ره‌س پێ بهێنێت، به‌و ئومێده‌ی نه‌هێڵێت مالیكی به‌وخه‌ونه شاراوه‌یه‌ی بگات، به‌ڵام به‌داخه‌وه سه‌رۆك كۆماری عێراق كه له ئێستادا به‌ڕێز تاڵه‌بانیه پاڵپشتێكی گرنگی شاراوه‌ی مالیكیه! هه‌مو ههوڵكانیشی خستوه‌ته‌گه‌ڕ بۆئه‌وه‌ی بارزانی قایل بكات تاوه‌كو متمانه بداته‌وه به نوری مالیكی له تازه‌ترین روداویشدا ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌ش به بارزانی كردوه گوایا ئه‌و هیچ شتێكی نیه له‌سه‌ر نوری مالیكی، ئه‌م دۆخه‌شی پێ خۆش نیه به‌وبیانوه‌ی عێراق به‌دۆخێكی هه‌ستیاردا ده‌ڕوات بۆیه تاڵه‌بانی هه‌مو هه‌وڵی خستوه‌ته‌گه‌ڕ بۆهێوركردنه‌وه‌ی كێشه‌كان هه‌ر تاوناتاوێك پێشنیاری دانیشتنێك ده‌كات له‌گه‌ڵ هێزه كاریگه‌ره‌كانی ناو ره‌وشی سیاسی عێراق، كه خۆ‌یا له ئه‌یاد عه‌لاوی و سه‌درو جه‌عفه‌ریدا ده‌بیننه‌وه، به‌پێی بۆچونی شاره‌زایان و چاودێرانی سیاسی تاڵه‌بانی هه‌میشه گره‌و له‌سه‌ر شتی گه‌وره ده‌كات، له‌و بڕوایه‌دایه ده‌توانێت ئه‌م گره‌وه‌ش به‌رێته‌وه بۆیه هه‌مو هه‌وڵی خۆی خستوه‌ته‌گه‌ڕ.
پرسیاره‌كه لێره‌دا ئه‌وه‌یه له‌كاتێكدا تاڵه‌بانی و بارزانی خاوه‌ن رێكه‌وتنی ستراتیژین، بۆچی هه‌ریه كێكیان له‌به‌ره یه‌كدایه؟ بۆ كوردستان ده‌كه‌نه مه‌یدانی ناكۆكیه‌كانی نێوان مالیكی خۆیان كه‌له‌لای خۆیانه‌وه به‌پێی بینینی خۆیان خۆیان به‌ده‌مڕاستی كورد ده‌زانن؟ ئایا بارزانی هۆكارێكی دیاری كراوی هه‌یه بۆئه‌و بهگژاچونهی نوری مالیكی یان هه‌رده یهوێت هێزی خۆی نیشانی هه‌مو دونیای عه‌ره‌بی بدات، كه ده‌توانێت به‌بڕیاره‌كانی به‌غدا بڵێ نه‌خێر؟ یان بارزانی ده‌یه‌وێت تۆڵه‌ی ئه‌وه بكاته‌وه كه ئه‌ویش ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا له هه‌وڵێكدا ویستی چه‌ك بكڕێت، به‌ڵام پێیان نه‌فرۆشت، چونكه داوای ره‌زامه‌ندی ده‌وڵه‌تی عێراقیان كرد؟ چما هه‌رێم خاوه‌نی سه‌ربه‌خۆی خۆی نیه؟ ئه گه‌ر بارزانی به‌م میتۆد‌و پێودانگه ئهوتانهی دژ به مالیكی خستبێته سه‌ر روپه‌ڕی رۆژنامه‌كان و به‌رده‌م رای گشتی ئه‌وا ئه‌م ناكۆكیه‌ی نێوانیان ده‌چێته چوارچێوه‌یه‌كی شه‌خسیه‌وه! بۆیه تاڵه‌بانی پشتگیری ناكات! بێده‌نگی هه‌ڵبژاردوه نابێته ته‌ره‌ف ده‌نا ئه‌گه‌ر بارزانی ئه‌م هه‌وڵانه‌ی به‌ڕاستی له‌پێناو دروست نه‌بونه‌وه‌ی دیكتاتۆریه‌ته ئه‌وا ئه‌ركی هه‌مو كوردێكه پاڵ پشتی بێت. ئه‌گه‌رنا ده‌بێت ملكه‌چی بڕیاره‌كانی به‌غدا بێت وه‌ك هاوپه‌یمانه‌كه‌ی كه تاڵه‌بانیه.
لێره‌وه باش وایه ئه‌وه به‌بیر سیاسیه‌كانمان بهێنینه‌وه كه ساویلكه‌یی خۆیانه كه مالیكی بوه‌ته ئه‌و جه‌مسه‌ره‌ی هه‌ڕه‌شه له كورد ده‌كات ئه‌گه‌رنا ئێمه وه‌ك میلله‌تی كورد ده‌مانتوانی ببینه هه‌وێنی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی كوردی و كوردستان جیابكه‌ینه‌وه له‌و عێراقه‌ی كه هه‌میشه نه‌ته‌وه‌یه‌كی ژێرده‌ست بوین و له كێكی سیاسی‌دا به‌شمان نه‌بوه و نیه، به‌درێژای مێژو گه‌ر سه‌یر بكه‌ین كوردان هه‌ر خه‌ریكی توله‌مار به‌خێوكردن به‌ن تاوه‌كو ئه‌و ماره‌یان لێبوه‌ته ئه‌ژدیهاو له ره‌گه‌وه ههڵیكێشاوین ئه‌نفالی كردوین كیمیابارانی كردوین زمانی كوردی یاساغ كردوه قه‌تڵ و عامی كردوین، ئه‌وه‌تا به‌به‌رچاوی دونیاوه كوردستانی سوریا بوه‌ته دۆزه‌خی كوردان له جه‌له‌ولاو سه‌عدیه هه‌مو جۆره سوكایهوتیهكمان پێده‌كرێت، كورد ناچار به‌جێهیشتنی زێدی خۆیان ده‌كرێن، كه چی حكومه‌ته كوردیه‌كه‌ی له‌مه‌ڕ خۆمان ناتوانێت گڕوگاڵیش بكات ده‌نگ به‌رز كاته‌وه و ئه‌مه‌ریكاش پشتی تێكردین! كاتێك رۆیشتین بۆ ریش بۆلای سمێڵیشمان دانا و خه‌ونه‌كه‌ی مالیكیشیان هێنایه دی، فڕۆكه (ئێف 16) كانیان بۆنارد. |
|
|