ئاشكرایه كه (رۆژنامه)، رۆژنامه‌ی ره‌سمیی كۆمپانیای وشه‌یه و زه‌روره‌تێكی سیاسی‌و رۆژنامه‌وانی هێناویه‌تییه كایه‌وه.
رۆژی 25/6، ساڵێكی ره‌به‌ق به‌سه‌ر ته‌مه‌نی كاركردنی ئه‌م رۆژنامه‌یه‌دا تێپه‌رده‌بێ، كه له ماوه‌ی ئه‌مساڵه‌دا 250 ژماره‌ی به‌شێوه‌ی رۆژانه ده‌ركردووه.
ده‌شێ من وه‌ك رۆژنامه‌نووسێك كه له سه‌ره‌تای پێكهێنانی رۆژنامه‌كه‌وه تا ئێستا كاری تێدا ده‌كه‌م، حه‌قی ئه‌وه‌م هه‌بێت له‌م بۆنه‌یه‌دا به راشكاوانه بۆچوونی خۆم له‌سه‌ر رۆژنامه‌كه بخهمهإوو، كه مه‌به‌ست له‌م نووسینه‌ش قسه‌كردنه له‌سه‌ر ئه‌و پرسیررهی كه ئایا ئه‌م رۆژنامه‌یه تا چه‌ند توانیویه‌تی ئه‌و ئه‌ركه سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و رۆژنامه‌وانیه‌ی له‌سه‌ر شانی بووه جێبهجێبكاو چیش ماوه له داهاتودا بیكات؟
* (رۆژنامه) هه‌ڵگری چ هێڵێكی سیاسیی ئیشكردنه؟
له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی رابردوودا زۆركات ره‌خنه‌ی ئه‌وه له ئێمه گیراوه كه له پۆلێنی رۆژنامه‌كانی كوردستاندا، (رۆژنامه) هیچ پێناسه‌یه‌كی به‌سه‌ر خۆیدا نه‌بریوه كه ئایا رۆژنامه‌یه‌كی (ئۆپۆزسیۆنه، لیبراڵه، ره‌خنه‌گره، موحافزكاره، حیزبییه، سیاسی گشتییه، .....هتد)و هه‌ڵگری كام له‌م هێڵه سیاسیانه بووه‌و بۆچی رۆژنامه خۆی له‌م پۆلێنكردنو پێناسهكردنه بواردووه؟
هه‌ڵبه‌ته له دنیای رۆژنامه‌گه‌ریدا مه‌رج نییه هه‌موو رۆژنامه‌یه‌ك‌و به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی ئه‌هلین، خۆیان پێناسه بكه‌ن، به‌ڵكو زۆركات ستایلی كاركردنی رۆژنامه‌كان ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه بۆ رۆژنامه‌كه ده‌ستنیشان ده‌كات. هه‌ركه‌سێك ئه‌گه‌ر كه‌مێك سه‌ر له كاری رۆژنامه‌وانیی ده‌ربكات، ده‌زانێت كه هێڵی سیاسیی كاركردنی (رۆژنامه) هێڵێكی ره‌خنه‌گریی جدیی مولته‌زیم بووه‌و پێمانوابووه كه پێویسته خه‌ڵك ئه‌و حوكمه به‌سه‌ر ئێمه بدات كه هه‌ڵگری چ هێڵێكی كاركردن بین.
ره‌خنه‌یی بوونیشمان به‌و مانایه بووه كه هه‌ر دیارده‌و سیاسه‌تێكی نادروست له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی ههرێمو حیزب‌و لایه‌نه‌كان په‌یره‌و كرابێت، به‌شێوه‌ی بابهتیبوونو بێلایه‌نی (رۆژنامه) قسه‌ی خۆی له‌سه‌ری هه‌بووه‌و سه‌رسه‌ختانه به‌رگریی له داخوازییه‌كانی خه‌ڵك كردووه، جگه له‌وه‌ی كه مولته‌زیمیش بووین به‌رامبه‌ر به هه‌موو به‌ها ئینسانییهكانی خه‌ڵك‌و حكومهتو په‌رله‌مانمان به ده‌ستكه‌وتێكی نیشتیمانی‌و نه‌ته‌وه‌یی گه‌له‌كه‌مان زانیوه.
* ئایا (رۆژنامه) به رۆڵی خۆی هه‌ستاوه؟
هه‌ر له سه‌ره‌تای كاركردن بۆ ده‌ركردنی ئه‌م رۆژنامه‌یه‌و له یه‌كه‌م ژماره‌ی دهرچوونیشیهوه تا ئه‌مرۆ، خه‌ڵكێكی زۆر له هه‌موو چین‌و توێژه‌كان چاوه‌رێی ئه‌وه‌یان له‌م رۆژنامه‌یه ده‌كرد كه لایه‌نێكی سه‌ره‌كی ئیشكردنی ئه‌وه‌بێت كه به راست‌و چه‌پدا په‌لاماری فڵانه‌و فیساره به‌رپرسی حكومی‌و حیزبی بدات‌و فایلی دزی‌و داوێن پیسییان رسواو ئاشكرا بكات، كه له راستیدا ئه‌م تێروانینه بۆ ئیشكردنی ئێمه جیاوازبووه له پرهنسیپو بنه‌ماكانی كاركردنی كۆمپانیای وشه‌و (رۆژنامه)، ئێمه مه‌به‌ستێكی گه‌وره‌ترمان هه‌بووه‌و پێمانوابووه كه ئیشكردن له‌سه‌ر گۆرینی سیستمی سیاسیی هه‌رێمه‌كه‌مان كه 17 ساڵه ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی كوردی خه‌ڵكی پێ ده‌چه‌وسێنێته‌وه، به فاكته‌ری رزگاربوونی هاوڵاتییان زانیوه له‌و هه‌لومه‌رجه ناته‌ندروسته‌ی تێیكه‌وتوون.
سه‌رباری ئه‌و ههوڵانهشمان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه لایهنو خه‌ڵكانێكی زۆر هه‌بوون كه ده‌یانویست ئه‌م رۆژنامه‌یه به تۆمه‌تی كاركردن بۆ لایه‌نێكی سیاسی له به‌رامبه‌ر لایه‌نێكی تر‌و كاركردن بۆ ته‌كه‌تولێك له به‌رامبه‌ر ته‌كه‌تولێكی دیكه، بێبایهخو بێكاریگه‌ر نیشانی خه‌ڵك بده‌ن.
ره‌نگه زێده‌رۆی نه‌بێت بڵێین كه ئه‌وه‌ی ئێمه له ماوه‌ی ساڵی رابردوودا كردومانه، كه‌م رۆژنامه‌و دامه‌زراوه‌ی سیاسی‌و رۆشنبیری‌و ئیعلامی تر له هه‌رێمی كوردستاندا كردبێتی.
سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كه (رۆژنامه) وه‌ك رۆژنامه‌یه‌كی خاوه‌ن ئیعتباری سیاسی‌و خاوه‌ن میسداقیهتو به ره‌چاوكردنی ئیتیكو بنه‌ما ئه‌خلاقییه‌كانی رۆژنامه‌وانی ناوی ده‌ركردووه، هه‌رزوو له راپۆرتی رێكخراوه بیانییه‌كانی كۆمیته‌ی پارێزگاری له رۆژنامه‌نووسان (cpj)و چه‌ند رێكخراوێكی تر وه‌ك رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌هلی ناوی ده‌ركرد.
ئێمه به‌شێوه‌یه‌كی سیستماتیكیانه كارمان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك مه‌سه‌له‌ی گرنگ كردووه كه به گه‌واهی زۆرێك له چاودێرانی سیاسی، كاریگه‌ری جدیمان له‌سه‌ر ناوه‌ندی بریاردانی سیاسی له ئاستی حكومهتو حیزبی‌دا هه‌بووه‌و ده‌سه‌ڵات به‌ده‌نگ هاتووه‌و كاریگه‌ری ئیجابیمان خستووه‌ته‌وه.
ئه‌و مه‌سه‌له گرنگانه‌ش كه ئێمه به‌شێوه‌یه‌كی مه‌وزوعی‌و سیستماتیكیانه ته‌رحمان كردووه، بریتی بوون له :
- كهمتهرخهمیو هه‌ڵه‌ی سه‌ركردایه‌تیی كورد له مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك‌و چۆنیه‌تی ئیشكردن بۆ ئه‌و مه‌سه‌له گرنگه‌ی گه‌له‌كه‌مان.
- جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حیزب له حكومهتو پهرلهمانو دهسهلاَتی دادوه‌ری و زانكۆ.
- باسكردن له كه‌مته‌رخه‌میی پهرلهمانو گێرانه‌وه‌ی ئیعتیبار بۆی.
- باسكردن له مه‌سه‌له‌ی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان‌و كێشه‌ی نه‌وت له‌گه‌ڵ ناوه‌ند.
- باسكردن له كه‌میی مه‌سه‌له خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئاو‌و كاره‌باو ته‌ندروستی.
- به گه‌واهی زۆرێك له ئه‌ندامانی پهرلهمانو وه‌زیره‌كان، رۆژنامه‌ی (رۆژنامه) بووه‌ته سه‌رچاوه‌یه‌كی باش له پێدانی زانیاریی‌و هۆشیاركردنه‌وه، كه زۆركات ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له‌كاتی گفتوگۆی یاساكان‌و باسكردن له بارودۆخی سیاسی، پشتیان به زانیاریی راپۆرت‌و هه‌واڵه‌كانی رۆژنامه به‌ستووه.
* كه‌موكورتییه‌كانی رۆژنامه‌و چی ماوه بیكات؟
هه‌ڵبه‌ته ئێمه‌ش به‌ده‌ر نین له كهموكورتیو دان به‌وه‌شدا ده‌نێین كه له هه‌ندێك لایه‌نه‌وه له ئاستی چاوه‌روانیی خه‌ڵكدا نه‌بووین، كه هیوادارین له پلانی شه‌ش مانگی داهاتووی رۆژنامه‌دا، ئه‌و كه‌موكورتیانه نه‌هێڵین، كه به‌بروای من ئه‌م كهموكورتیانهی هه‌بووه:
- به‌وپێیه‌ی له كوردستاندا خه‌ڵك بریاربه‌ده‌ست نییه‌و بریار لای ناوه‌ندی بڕیاردانی سیاسیی هه‌رێم بووه، ئێمه زۆركات له روماڵكردنی بابه‌ته رۆژنامهوانییهكهماندا گوتاره‌كه‌مان 90% ئاراسته‌كراو بووه بۆ ناوه‌ندی بڕیاری سیاسی، په‌یڕه‌وكردنی ئه‌م سیاسه‌ته‌ش له ئیشكردنماندا رۆژنامه‌كه‌ی تا ئاستێك له سادهبوونو گشتی بواردووه‌و له ئاسته میللییهكهدا خوێنه‌رمان لاوازبووه‌و به‌پێچه‌وانه‌وه خوێنه‌ری له ئاستی نوخبه‌دا هه‌ڵكشاوه.
- رۆژنامه‌ی رۆژانه پێویستی به‌وه هه‌یه كه چه‌ند كه‌سێك جا له شێوه‌ی لیژنه‌ی راوێژكاری بێت یان وه‌ك چاودێری رۆژنامه‌وانی، مانگی جارێك سه‌رنجه‌كانی خۆیان له‌سه‌ر ستراتیژ‌و چۆنیه‌تی تهغتیهكردنو ورده‌كاریی كێشه‌ی رۆژنامه‌كه بخه‌نه به‌رده‌ستی سه‌رنووسه‌رو ستافی سه‌ره‌كیی رۆژنامه‌كه، كه ئایا رۆژنامه‌كه توانیویه‌تی له‌و مانگه‌دا ئامانجه‌كانی خۆی بپێكێت؟ ئه‌و كاریگه‌ریانه‌ی به‌جێی هێشتوون چی بوون‌و ئه‌گه‌ر كاریگه‌ری نه‌بووه بۆچی؟
- هێشتا رۆژنامه‌كه هاوچه‌شنی رۆژنامه‌كانی تری كوردستان نه‌یتوانیوه خۆی له گیروگرفتی لۆكاڵیبوون ببوێرێو تهغتییهی رۆژنامه‌وانی له هه‌ولێرو به‌غدا له ئاستی لاوازدایه.