|
سانادرێسهكانی حیزب |
نوسه‌ر: به‌ختیار شاره‌زوری
|
Thursday, August 9, 2012 |
حیزب له دنیا پێشڕه‌وی گۆڕانكاریه‌كان و به‌رهه‌مهێنی قۆناغی نوێ سه‌روه‌ركردنی یاساكانه، ده‌بێته تاكه هیوای تاكه‌كان بۆ بونیادنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی ته‌ندروست، كه مافه‌كانی تێدا دیاری كرا بێت، به‌ڵام له‌م هه‌رێمه‌ی خۆماندا له سایه‌ی چەند حیزبێکەوە کە دەسەڵاتیان لەدەستدایە به‌رهه‌مهێنی چه‌ندین سانادرێسن، كه خۆیان له‌سه‌روی یاسا و بگره پێیانوایه یاسا ده‌بێت به‌رگری له تاوانه‌كانی ئه‌وان بكات، یان به جۆرێكی تر یاسا سێبه‌رێك بێت بۆ تاوانه‌كانیان، به جۆرێك ئه‌م روداوانه‌ی كه رو ده‌ده‌ن كه مایه‌ی شه‌رمه بۆ چه‌مكی حكومه‌ت و حوکمڕانی، بگره ئه‌وه‌ی ناو ده‌نرێت یاسا و حكومه‌ت و كۆی ده‌سه‌ڵات ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه، كه ده‌كاته ئه‌وه‌ی هێنده‌ی تر گاڵته‌كردن به سه‌روه‌ری یاسا تۆخ تر بێته‌وه، به‌رده‌وام ئێمه باس له دایكبونی قۆناغێكی نوێ و كۆمه‌ڵگایه‌كی نوێ ده‌كه‌ین تابتوانین یاسا سه‌روه‌ر بێت و مافه‌كان پارێزراو بێت، كۆمیدیایه‌كه لێره‌دایه له‌هه‌ر به‌رپرسێ بپرسی به‌رگری توند له‌م دروشمانه ده‌كات، به‌ڵام له‌ڕوی پراکتیکەوە زۆر جیاوازه كه هه‌مو ئه‌مانه بونه‌ته هۆی هه‌ڵهێنانی كۆمه‌ڵێك گروپی سانادرێسی، هه‌ر گروپه و بەرپرسێکی هەستنەکردو بە بەرپرسیارێتی له پشته‌وه‌یه، دڕندانه‌ترین كاری ناشایسته و نامرۆڤانه به‌رامبه‌ر یه‌كتر به‌كارده‌هێنن، كه بوه‌ته هۆی دروست بونی چه‌ندین پرسیار لای هاوڵاتی و نائومید بونیان به ده‌سه‌ڵات .
ئه‌م روداوانه له‌م هه‌رێمه‌دا رو ده‌ده‌ن (سوتاندنی ماڵ، كوشتن به بیانوی نامەشروع، كوشتنی ژن، ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان، دزی و تاڵانی به یاسا، نارونی بودجه، نه‌بونی بیمه‌كان...هتد) ئاماژه‌ن به نه‌بونی هیزێكی یاسایی تۆكمه، چونكه هه‌ر روداوێك بۆخوێ گروپێك پێی هه‌ڵده‌سێت، كه لێپرسراوێك له پشتیوهیهتی، هه‌رچه‌نده چاوه‌كانی چاودێران روماڵی ئه‌م تاوانانه بكه‌ن، به‌ڵام له دواجاردا ئه‌م باندانه هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ ناكرێ، بگره گه‌یشتوه‌ته ئاستێك كه تاك ناچار بكرێ سه‌ر به خێڵێك یان گروپ و تاقمێك بێت، تا گروپێكی تر وه‌ك ده‌وترێ (ته‌عدای) لێ نه‌كه‌ن، به‌رپرسه‌كانیش زیاتر پشت به‌م گروپانه ده‌به‌ستن كه نیشانه‌ی نه‌بون و بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ی یاساییه، باكگراواندی هه‌مو ئه‌مانه نه‌بونی عهقڵیكی ته‌ندروستە، كه بتوانێت به‌رهه‌مهێنی یاسایه‌ك بێت و به‌رگری لێبكات، به پێچه‌وانه‌وه هەندێک حیزب مانا گشتیه‌كه‌ی خۆی له ده‌ست داوه بوته سه‌رچاوه‌ی گه‌نده‌ڵی و دروست بونی گروپی نایاسایی، به‌دیوێكی تردا له به‌رامبه‌ر میدیاكان و شه‌قامدا مایه‌ی گاڵته‌جاریه، بوه به ئه‌و یاریه‌ی منداڵان كه به سانادرێس به ناوبانگه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سانادرێس ته‌نها یاریه‌ك بێت له‌سه‌ر شاشه ئه‌وا بۆخۆی سانادرێسهكانی حیزب ده‌بنه ئاوهژۆكردنی هه‌مو ئه‌و دروشمانه‌ی كه ده‌سه‌ڵات بانگه‌وازی بۆ ده‌كه‌ن، حاڵه‌تێكی ترسناكه بۆ به‌روه‌پێش چۆنی كۆی كۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر هه‌مو ئاسته‌كان، كه به‌گشتی ئه‌ركی ئۆپۆزسیۆن و میدیاكان و هێزه‌كانی فشاره كه سنورێك بۆ ئه‌م دیاردان دابنرێ، تا نه‌هێڵن كۆمه‌ڵگا دابه‌ش بكرێت به‌سه‌ر كۆمه‌ڵیك گروپی و باندی مافیایی، چونکە ئه‌مه ده‌بێته هۆی ئفلیج بونی كۆی كۆمه‌ڵگا. |
|
|