هێزه ئه‌منیه‌کان
هێزه ئه‌منیه‌کانی که‌رکوک بریتین له:
هێزی پۆلیس
ئه‌م هێزه سه‌ربه وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقه، پێکهاتوه له هێزی ناوشار و پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌کان. به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگا له لایه‌ن یه‌کێتیه‌وه دانراوه، ئه‌ویتر له‌لایه‌ن پارتیه‌وه، ئه‌م دو به‌ڕێوه‌به‌ره هیچیان خه‌ڵکی که‌رکوک نین. جگه له کورد چه‌ندین به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس و پۆلیس له هه‌ردو نه‌ته‌وه‌ی تورکمان و عه‌ره‌ب بونیان هه‌یه. ئه‌م هێزه وه‌ک هه‌مو داموده‌زگاکانی تر که‌سانی گومان‌لێکراو و گه‌نده‌ڵی زۆری تێدایه. له بنه‌ڕه‌تدا هێزی پۆلیس هێزێکی یاساییه و پێویسته یاسا جێبه‌جێ بکات، به‌ڵام له که‌رکوک زیاتر له‌ژێر کاریگه‌ری حیزبیدایه. پۆلیسی که‌رکوک وه‌ک پێویست له به‌غداوه پشتگیری ناکرێت. له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه وه‌ک پێویست به ئه‌رکی خۆی هه‌ڵنه‌ساوه، لای خه‌ڵکی که‌رکوکیش جێی متمانه نین.
هێزی ئاسایش
1- هێزی ئاسایشی سه‌ر به پارتی دیموکراتی کوردستان
2- هێزی ئاسایشی سه‌ر به یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان
ئه‌م دو ئاسایشه دو هێزی له‌یه‌کجیان و دو به‌ڕێوه‌به‌ری له‌یه‌ک جیایان هه‌یه، به دو به‌رنامه و دو ئه‌وامری حیزبی جیاواز کار ده‌که‌ن. ئه‌م دو هێزه له‌ڕوی مه‌تمانه‌ی خه‌ڵکه‌وه له پۆلیس باشترن. پیکهاته‌ی کورد ره‌خنه و گله‌یی زۆریان له ئاسایش هه‌یه. لای پێکهاته‌کانی عه‌ره‌ب و تورکمان جێی بڕوا نین، ئه‌م دو پێکهاته‌یه داوای گۆڕینی ئه‌م هێزانه ده‌که‌ن به هێزێکی ئه‌منی له خه‌ڵکی شاره‌که و ده‌رکردنی هه‌مو ئه‌و هێزانه‌ی له‌ده‌ره‌وی که‌رکوک هاتون. له‌م باره‌وه هه‌ردو لستی برایه‌تی و گردبونه‌وه‌ی عه‌ره‌بی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگادا هاوڕان.
له رۆژی 2/12/2007 ، سه‌عات 11 نیوه‌ڕۆی ئه‌م دو لیسته رێکه‌وتنێکیان مۆرکردوه. له خاڵی دوی 2 ئه‌م رێکه‌وتنه هاتوه. " تشکیل مدیریة امن وطنی من مکونات شعب کرکوک وفق النسب التی یتفق علیها و اعاده الاجهزه الامنیة غیر الرسمیة فی کرکوک الی المناطق التی استقدمت منها" " دامه‌زراندنی بهڕێوهبهراتیهکی ئاسایشی نیستمانی له پێکهاته‌کانی که‌رکوک، به‌پێی رێژه‌یه‌ک که رێکه‌وتنی له‌سه‌ر ده‌کرێ، گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و هێزه ئاسایشه نا ره‌سمیانه‌ی له که‌رکوکن بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی لێوه‌ی هاتون". لێره زۆر به‌ڕونی لستی برایه‌تی ( یه‌کێتی و پارتی) رێکه‌وتون و رازیبونه له ده‌رکردنی هه‌ردو هێزی ئاسایشی پارتی و یه‌کێتی. بونی ئه‌م دو هێزه‌ش له کەرکوک به بۆچونی گردبونه‌وه‌ی عه‌ره‌بی و به‌غدا نایاسایین. ئێستا جێی ئه‌وه‌یه له لستی برایه‌تی و گردبونه‌وه‌ی عه‌ره‌بی بپرسین. چۆن ئه‌م ریکهوتنهتان مۆرکرد؟ بۆ له 5 پینج ساڵی رابردودا جێبه‌جێتان نه‌کردوه؟
فرقه‌ی 12 له‌شکری عێراق
ئه‌م فیرقه‌یه سه‌ر به به‌غدایه، بۆی هه‌یه تا ئه‌و سنوره‌ی به‌ر له 9/4/2003 به‌ده‌ست جه‌یشی عێراقه‌وه بوه باره‌گا و ره‌بایه دابنێت. له سه‌ره‌تای هاتنی ئه‌م فیرقه‌یه هێزه‌کانی سه‌ربه یه‌کێتی و پارتی دژی وه‌ستان، به‌ڵام پاشان بونی ئه‌م فیرقه‌یه له که‌رکوک بو به ئه‌مری واقع، ئێستا زۆرێک له بازگه‌کانی پارێزگای که‌رکوک به‌ده‌ستیانه‌وه‌یه.
جگه له‌م هێزه دیار و به‌رچاوانه چه‌ندین هێزی شاراوه‌ی جیاجیا له که‌رکوک بونیان هه‌یه. کورد به‌م هێزانه ده‌ڵێت: "هێزی خاوه‌ن کوته‌کی ژێر عه‌با".
جۆری هێرشه‌کان
1- هێرشی سیاسی: ئه‌م هێرشانه له ناوه‌وەی عێراق و وڵاتانی هه‌ریمێ و دونیاوه ده‌کرێت، ده‌ستوه‌ردانی به ئاشکرا ده‌که‌ن له کاروباری ناوخۆی که‌رکوک به‌تایبه‌تی له کاروباره‌کانی ماده‌ی١٤٠.
2- هێرشی ئابوری: بڕین و ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆری و بیره نه‌وته‌کانی که‌رکوک به مه‌به‌ستی دزین و به هه‌ده‌ردانی سامانی که‌رکوک؛
3- ته‌قینه‌وه: له 2004 ئه‌م جۆره هێرشه ده‌کرێته سه‌ر که‌رکوک، له هه‌ر قۆناغێک به‌شێوه‌ی جیاواز و ئامانج و ئاراسته جیاواز ئه‌نجام ده‌درێت.
ا- سه‌ره‌تا به‌شێوه‌ی سه‌ره‌کی ئاراسته‌ی گه‌ڕه‌ک و بازاڕه کوردنشینه‌کان ده‌کرا، زیاتر هاوڵاتی کوردی کردبوه ئامانج؛
ب – باره‌گا حیزبیه‌کانی وه‌ک پارتی و یه‌کێتی،
ج- ئاسایشی پارتی و یه‌کێتی
د- پۆلیس و دامه‌زراوه حکومیه‌کان؛
ها- مزگه‌وته‌کان و حوسه‌ینیه‌کان
4- رفاندنی ده‌وڵه‌مه‌ند و مناڵه‌کانیان
5- کوشتنی که‌سانی دکتور و رۆژنامه‌نوس و خاوه‌ن به‌هره‌کان.
هه‌مو ئه‌م کرده‌وانه ده‌چنه خانه‌ی تیرۆر و تۆقاندنه‌وه. ئه‌نجامده‌ره دیاره‌کانی ئه‌م کاره تیرۆرستیانه بریتین له قاعیده و پاشمه‌وه‌کانی به‌عس و چه‌ند لایه‌نێکی ئیسلامی سیاسی توندڕه‌و. به‌ڵام ئاشکرابونی ئه‌نجامده‌رانی هه‌ندێ له‌و کاره تیرۆرستیانه ده‌رکه‌وت شانبه‌شانی ئه‌و هێزانه، باندی مافیایی جۆراوجۆر بونیان هه‌یه. ئه‌م باندانه توانیویانه له ئاستی جیاجیادا بخزێنه ناو ریزی سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منیه‌کانی که‌رکوکه‌وه.
فه‌رمانده‌ی هێزی دیجله
ئه‌و بۆشاییه ئه‌منیه‌ی ده‌رئه‌نجامی خراپی ئه‌دای هێزه ئه‌منیه‌کانی که‌رکوک و دیاله دروست بوه، بوه به بیانویه‌ک لای سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بۆ دروستکردنی ئه‌م جۆره هێزه بۆ ناوچه‌کانی هه‌ردو پاریزگای که‌رکوک و دیاله. ناردنی ئه‌م هێزه ده‌سه‌ڵات له پارێزگار و هه‌مو هێزه ئه‌منیه‌کانی ئه‌م دو شاره ده‌سه‌نێته‌وه.
چه‌ند مانگێ له‌مه‌وبه‌ر ده‌نگۆی پێکهێنانی ئه‌م هێزه بڵاوبوه‌وه، به‌ڵام پارێزگاری که‌رکوک دوای سه‌ردانی مالیکی رایگه‌یاند "پێکهێنانی ئه‌م هێزه راستنیه و ته‌نها پێشنیارێکه کراوه". به‌ڵام به‌پێی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی که‌ناڵی ئێن ئار تی بڵاوی کرده‌وه، سوپاسالاری عێراق، پارێزگاری که‌رکوک و دیاله ئاگاداری پێکهێنانی ئه‌م هێزه‌ن.
به‌ڕێز مالیکی به‌م هه‌نگاوه‌ی هه‌ڵه به هه‌ڵه چاره‌سه‌ر ده‌کات. بارودۆخی ناوچه‌که زیاتر ئاڵۆزتر ده‌کات و سه‌ره‌تایه‌ک ده‌بێت بۆ هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ له‌و ناوچانه.
به‌رپرسیارێتی
به‌رده‌وامی کرده‌وه تیرۆرستیه‌کان له 2004 تائێستا ده‌ری ده‌خه‌ن بۆشایی ئه‌منی له پارێزگای که‌رکوک هه‌یه و به‌و ده‌زگا ئه‌منیانه‌ی که‌رکوک پڕ ناکرێته‌وه. له‌به‌رئه‌وه‌ی له که‌رکوک پارتی و یه‌کێتی خاوه‌ن هێزن و به‌رپرسه ئیداری و ئه‌منیه باڵاده‌سته‌کان ئه‌م دو حیزبه دایان ده‌نێن بۆیه به‌رپرسیارێتی گه‌وره ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌وان. جگه له‌مانیش به‌غدا و حیزبه‌کانی پێکهاته‌ی تورکمان و عه‌ره‌بیش به‌شی خۆیان به‌رپرسیارێتی خراپی باری ئه‌منی که‌رکوک ده‌که‌وێته ئه‌ستۆیان.
رێگه‌چاره
له نه‌بونی نیه‌تی جێبه‌جێکردنی ماده‌ی 140، رێگه‌چاره‌کان بریتین له:
1- باشترین رێگه‌چاره بریتییه له دروستکردنی هێزێکی ئاسایشی نێشتمانی له خه‌ڵکی که‌رکوک.
ئه‌م هێزه به‌پێی رێژه‌ی پێکهاته‌کان دابمه‌زرێ. هه‌مو ئه‌و که‌سانه‌ی له هێزه‌کانی ئاسایش (پارتی و یه‌کێتی) و هێزه ئه‌منیه‌کانی تردا هه‌ن و خه‌ڵکی که‌رکوکن له‌و هێزه‌دا سودیان لی ببیندرێت. ئه‌م هێزه که‌رکوکیه له‌ژێر فه‌رمانی یه‌ک ناوه‌ندی بڕیاردا بێت و پارێزگار فه‌رمانده‌یی بکات.
2- هێزی پۆلیس گۆڕانی به‌سه‌ردا بێت و پاک بکرێته‌وه له که‌سانی گه‌نده‌ڵ و گومان‌لێکراو.
3- دروستکردنی کۆمیته‌یه‌کی هاوبه‌ش له نوێنه‌ری هه‌مو پارته سیاسیه‌کانی که‌رکوک و که‌سانی نیشتمانپه‌روه‌ر. ئه‌رکی ئه‌م کۆمیته‌یه دانانای میکانزمی نوێی ئه‌منی و گۆڕان و چاکسازی له ئیداره‌ی که‌رکوک بێت.