گه‌ڕانه‌وه‌ی پڕۆژه یاسای ده‌ستوری هه‌رێم بۆ په‌رله‌مانی كوردستان و هه‌مواركردنه‌وه‌ی به‌و جۆره‌ی كه رای گشتی خه‌ڵكی كوردستان ده‌یخوازێت. ده‌مانخاته سه‌ر راسته رێی هه‌نگاونان بۆ چاكسازی سیاسی راسته‌قینه له هه‌رێمدا. هه‌ربۆیه له‌ئێستادا بۆشایی نه‌بونی ده‌ستور له كوردستان وای كردوه هه‌رێم له قه‌یرانێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی گهورهدابێ و رۆژ له دوای رۆژ قه‌باره‌ی قه‌یرانه‌كه گه‌وره‌تر بێت.
ده‌ستور باڵاترین یاسای وڵاته، سه‌رچاوه‌ی شه‌رعیه‌تی هه‌مو دهسهڵاتهكانیشه، سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی ده‌سه‌ڵات شه‌رعیه‌تی بون و مانه‌وه‌و كاركردنیان له ده‌ستوره‌وه وه‌رده‌گرن، بۆیه ناكرێ هیچ ده‌سه‌ڵاتێك بێ ده‌ستور به‌ڕێوه‌بچێت.
ده‌ستوره وه‌ك "عقد" یان گرێبه‌ستێكی لێ دێت له‌نێوان گه‌ل كه خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی ده‌سه‌ڵاته له لایه‌ك و حوكمڕانان كه نوێنه‌ری گه‌لن له لایه‌كی تره‌وه، به گوێره‌ی ئه‌م گرێبه‌سته پێویسته له‌سه‌ر نوێنه‌ره‌كان (حوكمڕانه‌كان) به‌گوێره‌ی به‌نده‌كان و مه‌رجه‌كانی ئه‌و گرێبه‌سته حوكمڕانی بكه‌ن و لێی ده‌رنه‌چن، چونكه هه‌ر ده‌رچونێكیان له به‌نده‌كانی ئه‌و گرێبه‌سته یان ئه‌و په‌یوه‌سته به پێشێلكردنی گرێبه‌سته‌كه له قه‌ڵه‌م ده‌درێ و هه‌ڵسوكه‌وته‌كه به ناشه‌رعی هه‌ژمار ده‌كرێ و پێویسته روبه‌ڕوی لێپرسینه‌وه یان لێپێچینه‌وه بكرێته‌وه.
بۆشای ده‌ستوری له هه‌رێمی كوردستاندا زیانی گه‌وره‌ی به سیستمی حوكمڕانی هه‌رێم گه‌یانددوه و وای كردوه حیزب هه‌ژمونی ته‌واوه‌تی به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كانی (یاسادانان و جێبه‌جێكردن و دادوه‌ری)دا هه‌بێ و پره‌نسیبی لێكجیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان كاری پێنه‌كرێ و ئه‌دای حوكمڕانی هه‌رێمی به‌ره‌و هه‌نگاونان به‌روی دیكتاتۆربوندا بردوه و كوردستان له‌بۆشایی ده‌ستوریدا بۆته هۆی ئه‌وه‌ی:
_یاسای سته‌مكار به‌رهه‌م بێت.
_نا ته‌بای كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رهه‌م بێت.
_داموده‌زگای نانیشتمانی و دوئیدارهی به‌هه‌م بهێنێت.
_سامانی نیشتمانی خه‌ڵكی كوردستان به‌هه‌ده‌ر و هه‌ڕاج بكرێت.
٢١ ساڵ ئه‌زمونی حوكمڕانی ناته‌ندروستی خۆبه‌خۆی خۆمان و ئه‌زمونی وڵاتانی دیكتاتۆری ناوچه‌كه، پرسیاری چاككردن و گۆڕانكاری ره‌شنوسی هه‌رێممان دوباره لادهوروژێنن؛ كه ئایا ره‌شنوسی ده‌ستوری هه‌رێم پێویستی به دوباره پیاچونه‌وه نیه دوای ئه‌و گۆڕانكاریه سیاسی و ئابوریانه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان پێیدا تێپه‌ڕێوه. ئایا بۆ بنیاتنانی وڵاتێكی دیموكراسی و سیستمێكی سیاسی سه‌قامگیر پێویستیمان به ده‌ستورێكی باشتر نیه له‌و ره‌شنوسه‌ی ئێستامان؟
ئێستا هه‌رێمی كوردستان كه له‌سه‌روبه‌ندی ههنگاوندایه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ده‌ستور، هه‌رێم پێویسته ده‌ستورێكی هه‌بێت كه؛ رای تێكڕای پێكهاته‌كانی له‌سه‌ربێ و ده‌ستورێكی دیموكرات و په‌رله‌مانی له‌گه‌ڵ رۆحی سه‌رده‌م و مافی مرۆڤ یهكانگیربێت، ده‌ستورێك كه ئازادی و مه‌ده‌نیه‌ت و فره‌یی به‌رجه‌سته‌بكات.
نابێت ده‌ستور زۆرینه بیسه‌پێنێت و له‌ئاینده‌ی نزیكدا هه‌مواربكرێت، به‌ڵكو پێویسته ده‌ستور بۆچه‌ندین ساڵ و مێژوی دور دابنرێت نه‌ك كاتی بێ.
په‌رۆشی لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن و خه‌ڵكانی دیكه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ده‌ستور كه بوه‌ته جێگای ناڕه‌زاییه‌كی میللی و به‌رفراوان، په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه نییه كه ئه‌م لایه‌نانه مه‌به‌ستیان بێت له ئێستادا ده‌سه‌ڵاتی حیزبێك یان شه‌خسێك كه‌مبكرێته‌وه، به‌ڵكو ئه‌وه په‌یوه‌ندی به ئازادییه‌كانی خه‌ڵك‌و نه‌وه‌كانی دواڕۆژمانهوه هه‌یه كه له‌ئاینده‌دا چ سیستمێكیان بۆ هه‌ڵده‌بژێرین!