|
كه‌ركوك و خوێندن و زمانی كوردی |
نوسه‌ر: له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
|
Monday, September 24, 2012 |
به‌درێژای ماوه‌ی دروست بونی حكومه‌تی عیراقی، دوای روخانی عوسمانی، واته له ساڵی 1921 به دواوه له كه‌ركوك كار له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه، هه‌مو زمانه‌كانی تر بخرێنه خزمه‌تی زمانی عه‌ره‌بیه‌وه و زمانه‌كانی تر وه‌ك زمانی پله دو بێبایه‌خ سه‌یر بكرێن، ئه‌م شه‌ڕه زه‌قتر دژی زمانی كوردی به‌ڕێوه‌چوه و زمانه‌كانی تر بێبایه‌خ تر و بێكاریگه‌ر سه‌یر كراون، له‌م نێوه‌نده‌دا زمانی عه‌ره‌بی بوه به‌زمانی سه‌ره‌كی و زمانه‌كانی تر لاوه‌كی، واته سیاسه‌تی سڕینه‌وه‌ی زمان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ترسناك په‌یڕه‌و كراوه، ئه‌مه‌ش وای كردوه كه نه‌ته‌وه‌كانی تر كاتێ ده‌گه‌نه یه‌كتر بۆ كاروباره‌كانیان و بۆ هه‌واڵ پرسین، به زمانی عه‌ره‌بی قسه بكه‌ن، ئه‌م سیاسه‌ته پێشتر عوسمانیه‌كان بۆ سه‌پاندنی زمانی توركی عوسمانی په‌یڕه‌ویان كردوه.
له‌بنه‌ڕه‌تا ئه‌مه جینۆسایدێكی زۆر بڤه‌یه و مرۆڤ ده‌خاته به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی خۆ له‌بیر كردنه‌وه، یان باشتره بڵێین له خۆ ون بون، ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه دوای 9 ساڵ له نه‌مانی به‌عس هێشتا بۆ ئازادكردنی ئه‌و زمانانه هیچ نه‌كراوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك به‌شی ئه‌و زمانانه هه‌یه و توركمانێكیش به‌رپرسی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوكه، كه‌چی بۆ زمانی توركمانیش هیچی وای نه‌كردوه، ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه ئه‌وه‌یه كه ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌بی نه‌ك هه‌ر زمانی عه‌ره‌بی كردوه به زمانی سه‌پێنراو، بگره واشی كردوه كه زمانه‌كانی ترلای ئه‌وانی تر ناشرین بكات، بۆ نمونه وای كردوه كه توركمان رقی له زمانی كوردی و كورد رقی له زمانی توركمانی بێت، ئه‌مه‌ش سیاسه‌تی په‌رتكه و زاڵبه‌یه، من جارێكیان له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا كه توركمان و كورد و عه‌ره‌ب و كلدوئاشوری لێبون، گوایه به‌رنامه وابو كه به زمانی عه‌ره‌بی قسه بكرێت، به‌شێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاش له‌وێ بون، به كوردی قسه‌م كرد، نه لیژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر و نه‌هیچ عه‌ره‌بێك قسه‌یان نه‌كرد، كه‌چی خاتونێكی به حساب خوێنه‌واری توركمان كردی به‌رۆژی خۆی!
ئێستا زمانی كوردی له كه‌ركوك له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌دایه، به‌وه‌ی كه ته‌نانه‌ت كورده‌كانیش هه‌وڵده‌ده‌ن مناڵه‌كانیان بنێرنه به‌ر خوێندنی عه‌ره‌بی ئێمه‌ش ده‌سته‌پاچه وه‌ستاوین و ته‌ماشاده‌كه‌ین، رۆژ نیه فێرخوازه‌كانی كه‌ركوك باسی ئه‌م گرفته‌م بۆ نه‌كه‌ن به‌شی كوردی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوكیش ئه‌وه زۆر باش ئه‌زانێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دۆخه‌كه وه‌كی خۆیه‌تی.
من زۆر چاك ئه‌زانم ئه‌گه‌ر دۆخی كه‌ركوك ئاوا بێت، ئه‌وه دۆخی جه‌له‌ولاو سه‌عدیه و خانه‌قین و شه‌نگار و شێخان و خورماتو خراپتره، كه‌چی شه‌ڕ شه‌ڕی ئه‌وه‌یه بگوترێت قوتابی یان خوێندكار، بگوترێت ژن یان ئافره‌ت، بگوترێت پارله‌مان یان په‌رله‌مان، بنوسرێت كركوك یان كه‌ركوك، كورد قسه‌یه‌كی هه‌یه ئه‌ڵێت جوان ئه‌ڕۆینه‌وه. |
|
|