|
لێدوانه دژه‌كان چیمان پێده‌ڵێن؟ |
نوسه‌ر: جه‌بار ئه‌حمه‌د
|
Saturday, September 29, 2012 |
هه‌ریه‌ك له ئاشتی هه‌ورامی و نێچیره‌ڤان بارزانی و به‌رهه‌م ساڵح، له‌سه‌ر پرسی نه‌وت و به‌رهه‌مه سروشتیه كان له چه‌ند كات و ساستێكی جیاوازدا چه‌ند لێدوانێكی دژبه‌یه‌كیان خسته‌به‌رده‌م میدیاكان، ئه‌و لێدوانانه له ناوه‌نده میدیایه‌كاندا هه‌ڵایه‌كی گه‌وره‌یان نایه‌وه، هه‌مو تاكێكی كوردی ناچاركرد كه قسه‌ی هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و پرسه و چۆنیه‌تی ئه‌و داهاته‌ی، كه دێته ناو حیسابه بانكیه شاراوه‌كانه‌وه، بۆیه ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێگه‌ی سه‌رنجه و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م هه‌رێمه ده‌خاته ژێرپرسیاره‌وه و ئه‌وان لێی بێده‌نگن، په‌رده‌پۆشكردن و شاردنه‌وه‌ی ئه‌و چوار ملیار دۆلاره‌یه كه (وه‌ك شیرینی) ناوی ده‌به‌ن، هه‌ریه‌كێك له‌و به‌ڕێزانه به‌چه‌ند شێوه‌یه‌ك لێدوانی له باره‌وه ده‌ده‌ن.
به‌ڕێز ئاشتی هه‌ورامی به‌دیار چاوی میدیاوه له بینای په‌رله‌ماندا و له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربونی كابینه‌كه‌ی به‌ڕێز د.به‌رهه‌م ساڵحه‌وه وتی: "ئه‌و پاره‌یه‌ی كه شیرینیه و ماوه‌ته‌وە حدودی چوار ملیارد دۆلاره". هه‌ردوای ئه‌و به چه‌ند رۆژێك به‌ڕێز د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح وتی: "ئێمه نازانین ئه‌و چوار ملیارد دۆلاره له‌كوێیه! به‌ڵێن به كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك ده‌ده‌ین كه به‌دواداچونی بۆبكه‌ین و بیهێنینه ناو پرۆژه خزمه‌تگوزاریه‌كانی هه‌رێمه‌وه و له خزمه‌تی خه‌ڵكدا به‌كاری به‌رین"، كه‌چی نه‌مانبینی حكومه‌تی سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی د.به‌رهه‌م ساڵح هیچ به‌دواداچونێك بۆ ئه‌و چوار ملیارد دۆلاره بكات! هیچی له‌سه‌ر بڵێت! كه‌واته حكومه‌تی كابینه‌ی شه‌ش نه‌یتوانی سود له‌و ملیارد دۆلارانه وه‌ربگرێت، كه قهراربو به‌دواداچونی بۆ بكه‌ن بیخه‌نه خزمه‌ت پرۆژه‌كانه‌وه نهشیاندایه ده‌ستی .
له كابینه‌ی حه‌وته‌مدا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی ئه‌وه‌ی بۆ میدیاكان رونكرده‌وه كه ئه‌و پاره‌یه چوار ملیارد نیه! یه‌ك سهنتیشی نه‌فه‌وتاوه ناش فه‌وتێت! ئه‌دی چی لێدێت؟ ئه‌م كابینه‌یه سودی لێ وه‌رده‌گرێت و به‌كاری ده‌هێنێت بۆ خزمه‌تگوزاری، سه‌ره‌ڕای دیارنه‌بونی پاره‌ی ئه‌و هه‌مو ته‌نكه‌ره نه‌وته‌ی كه به نایاسایی سنوره‌كانی هه‌رێم ده‌بڕێت، زۆرێک لەسەری بونه‌ته بازرگانی نه‌وتی ره‌ش بونه‌ته ملیاردلێر.
لێره‌وه تێده‌گه‌ین كه سامانی سروشتی ئه‌م نیشتمانه ئه‌گه‌ر وەهابڕوات ئه‌وا بۆ چه‌ندین پشتی ترمان به‌تاڵان ده‌برێت! كه‌س نازانێت ده‌چێته كام حیسابی بانكیه‌وه؟ بۆیه ئه‌ركی ئۆپۆزسیۆنه له‌گه‌ڵ چینی رۆشنبیران په‌نجه بخه‌نه‌سه‌ر ئه‌و زامانه و بیانخاته به‌رده‌م رای گشتی و شه‌قام و كاربكه‌ن بۆ به واقعی كردنی ئه‌م پرسه و خه‌ڵكی لێ ئاگادار بكه‌ن و به‌دواداچونی جدی بۆبكه‌ن، چونكه ئۆپۆزسیۆنی راسته‌قینه ده‌بێت كار بكات بۆ وروژاندی ئه‌م جۆره پرسانه.
ده‌رئه‌نجام :
١- ده‌بێت ئۆپۆزسیۆن بەردەوام بێت لەسەر كارکردن بۆ به شه‌فافكردنی پرسی نه‌وت.
٢- ئه‌و حسابه بانكیانه بێنه‌وه هه‌رێم، چونكه هه‌رێم ئێستا خاوه‌نی چه‌ندین بانكی باوه‌ڕپێكراوه.
٣- خه‌ڵكی ئه‌كادیمی بانگ بكرێت بۆ خه‌مڵاندنی ئه‌و سامانه یه‌ده‌گه‌ی كه لهژێرزەوی كوردستاندا هه‌یه و كار بۆ به زانستی ده‌رهێنانی بكرێت.
٤- زۆر شه‌فافانه ئه‌و گرێبه‌ستانه له‌ناو روپه‌ڕی رۆژنامه و كه‌ناڵه‌كانی میدیادا ئاشكرا بكرێن، چونكه هه‌مو خه‌ڵكی ئه‌م هه‌رێمه به‌شدارن له‌و سامانه‌دا.
٥- لیژنه‌ی به‌دواداچون بۆ هه‌مو ئه‌و داهاته پێكبهێنرێت نوێنه‌ری خه‌ڵكی بێلایه‌نی تێدا بێ.
٦- په‌رله‌مان كارا بكرێت بۆ به‌دواداچونی ئه‌و پرسه و ئۆپۆزسیۆن زۆر شه‌فافانه رونكردنه‌وه بۆ میدیا بدات له‌وباریه‌وه.
٧- هه‌رسێ ئه‌و به‌ڕێزه بانگ بكرێنه په‌رله‌مان و رونكردنه‌وه‌یان لێ وه‌ربگیرێت و له كه‌ناڵه‌كانه‌وه په‌خش بكرێت، تاوه‌كو هاوڵاتی كورد ئاگادار بێت له‌و به‌شه‌ی كه له‌و نه‌وته‌دا هه‌یه.
٨- راگرتنی فرۆشتنی نه‌وتی قاچاغ به توركیا و ئێران و...هتد به‌هه‌رزان.
سه‌رچاوه‌كان:
سبه‌ی
TV.KNN
ماڵپه‌ڕی حكومه‌تی هه‌رێم
TV. NRT |
|
|