|
ئێران؛ لە دوڕیاندا! |
نوسه‌ر: محه‌مه‌د سه‌فه‌ر
|
Tuesday, October 30, 2012 |
له‌به‌رامبه‌ر ره‌فتاره‌كانی حكومه‌تی ئێران‌دا، رۆژئاوا به رابه‌رایه‌تی ئه‌مەریكا، چه‌ندین هه‌ڵبژارده‌ی هه‌مه‌جۆری له‌به‌رده‌م دایه بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆزه‌كه‌یدا، هه‌ڵبژارده‌كان خۆیان له دوتوێی ئابڵۆقهكاندا ده‌دۆزنه‌وه، جا سروشتی ئه‌و ئابڵۆقه‌یه، خاوه‌نی رواڵه‌تێكی دیبلۆماسی و سیاسییانه بێت یان سه‌ربازیی و ئابوریی، هیچ له بایه‌خی ئه‌و كاریگه‌رییانه كه‌م ناكاته‌وه كه رۆژئاوا چاوه‌ڕێیه‌تی له ماوه‌یه‌كی كه‌م خایه‌ندا بێت یان درێژخان، له‌سه‌ر ئێران ده‌ربكه‌ون.
كه‌واتە حكومه‌تی ئێستای ئێران كه موحافیزكارهكان به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن، له‌به‌رده‌م دوڕیانێكی پڕ مه‌ترسیدان، له هه‌ردو رێگاكه‌دا، ده‌سه‌ڵاتی هه‌نوكه‌یی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران یان به‌ره‌به‌ره ده‌پوكێته‌وه یان ئه‌وه‌تا به‌یه‌كجاریی و له‌حاڵه‌تێكی له‌ناكاودا له‌ناوده‌چێت. ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی كاریگه‌رییه‌كه له‌سه‌ر ئێران به‌و جۆره بشكێته‌وه كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران ناچار بكات خۆیان به‌ده‌سته‌وه‌بده‌ن و واز له خه‌یاڵی گه‌یشتن به بۆمبی ئه‌تۆمی، بهێنن. ئه‌وكاته ده‌سه‌ڵاته موحافیزكارهكهی ئێران، ده‌بێته جێگره‌وه‌ی حیزبی سه‌وزی ریفۆرمخواز، ئه‌مه‌ش بۆكڕینی كاته و له چاوه‌ڕوانی ده‌رفه‌تێكدا ده‌بن بۆ دوباره خۆسازادانهوه، ئه‌مه‌یان ئه‌گه‌رێكی زۆر دوره له واقیعی سیاسه‌تی ئه‌مڕۆی رۆژئاواوه. یان ئه‌وه‌تا ئه‌نجامی كاریگه‌رییه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك ده‌بێت، كه رێگاخۆش بكات بۆ هاتنه‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی بزوتنه‌وه‌ی ریفۆرمخوازی ئێران كه خۆیان له بزوتنه‌وه‌ی سه‌وزدا ده‌بیننه‌وه.
ئه‌بێ ئه‌وه‌ش له‌به‌رچاو بگرین، نابێت به‌ته‌نها سه‌یری دۆزی ئێران بكه‌ین وه‌كو خۆی، به‌ڵكو ده‌بێت ئه‌وه‌ش وه‌كو ره‌هه‌ندێكی دیكه‌ی گرنگ بخه‌ینه پێشچاو كه دۆزی كوره ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران دبڕاو نییه له كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، چونكه له‌تێڕوانینی رۆژئاوا دا بۆ كۆنترۆڵكردن و خستنه ژێرباڵی ته‌واوی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هه‌ندێ هاوكێشه هه‌یه ده‌بێت یه‌كلایی بكرێته‌وه وه‌كو ئه‌وه‌ی كه ئێستا روسیا به‌هۆی ده‌سه‌ڵاتی سوریاوه یان ئێرانه‌وه له‌ناو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، ده‌توانێت جۆرێك له‌به‌ربه‌ست دروست بكات له‌به‌ر سیاسه‌ته‌كانی رۆژئاوادا.
خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌جێندانی كاره‌كانی رۆژئاوا نهگهشتبنه ئه‌و ئاسته‌ی كه قۆناغێكی باشی بڕیبیت له به‌رزه فڕییهكانی سیاسه‌ته‌كه‌ی كه مه‌به‌ستێتی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا پێی بگات، به‌دڵنیاییه‌وه ئێران وه‌ك دێوه‌زمه‌یه‌ك له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌هێڵننه‌وه و رێگا ده‌ده‌ن درێژه به ره‌فتاره‌كانی خۆی بدات به‌بێ ئه‌وه‌ی له گه‌یشتن به چه‌كی ئه‌تۆمی نزیك بێته‌وه. له‌م حاڵه‌تدا به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا و دیار ئێران ده‌وڵه‌تێكی ته‌واو لاوازه به‌حوكمی ئه‌و كاریگه‌رییانه‌ی كه ئابڵۆقه ئابوری و سه‌ربازی و دارایانه‌ی كه له‌چه‌ند مانگ و ساڵی رابردودا رۆژئاوا سه‌پاندونی، له حاڵه‌تێكی وه‌هادا به‌هێمنی و له‌سه‌رخۆیی رێگاخۆش ده‌بێت له به‌رده‌م بزوتنه‌وه‌ی سه‌وزدا بێنه سه‌ر ده‌سه‌ڵات، ئه‌وكات له ئه‌نجامی رودانی وه‌ها گریمانهیهكهوه، ئێرانێكی دور له ره‌فتاری ئیستفزازیانهوه دێته‌بون و به‌هه‌مان شێوه دور له كاریگه‌ری و خۆدانه‌پاڵی سیاسه‌تی روسیاوه.
هێڵه گشتیه‌كه‌ی سیاسه‌تی رۆژئاوا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، به‌و شێوه‌یه‌یه كه نابێت نه روسیا له رێگه‌ی ئێرانه‌وه ده‌ستی سیاسه‌ته‌كانی بگاته رۆژهه‌ڵات و نه ئێرانیش بتوانێت ببێته به‌ربه‌رستێك له‌به‌رده‌م سیاسه‌ته‌كانی رۆژئاوادا، چڕبونه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی رۆژئاوا له‌ئێران بۆ جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تێكی له‌و جۆره، له لایه‌كه‌وه بۆ سروشتی سیاسه‌تی ئێرانی ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه بۆ به‌مه‌رام گه‌یشتنی ئاره‌زوه سیاسیه‌كانی خۆی، ئێران له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ماهییه‌ت و بایه‌خی روسیای له ناوچه‌كه‌دا زیادكردوه.
كه‌واته له هه‌مو ئه‌گه‌ره‌كاندا، ئێران ناتوانێت وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه و گۆڕانكاری گه‌وره به‌سه‌ر سیاسه‌ته‌كانیدا دێت، له‌به‌ر ئه‌و هۆكارانه‌شه كه له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێكردون، بۆیه ئێران بوه‌ته چه‌قی كێشه‌كان و له‌سه‌ری جێبه‌جێ ده‌كرێت. |
|
|