|
عێراق (ئێراق)، چ نیشتمان و چ ده‌وڵه‌تێکه؟ |
نوسه‌ر: مه‌لا فه‌رمان
|
Tuesday, October 30, 2012 |
له دونیادا زۆرن ئه‌و حکومه‌ت و ده‌وڵه‌تانه‌ی سه‌ره‌ڕای ده‌یان ساڵی ئه‌زمونی حوکمڕانی هێشتا به‌هۆی ناسروشتی دروستبونیان و چاره‌سه‌رنه‌کردنی کێشه که‌ڵه‌که‌بوه‌کانیان له قه‌یرانی به‌رده‌وامدا حوکم و ده‌وڵه‌تداری ده‌که‌ن. له کێشه هه‌ره دیاره‌کانیان کێشه‌ی نه‌ته‌وییه، به کرده‌وه له‌و وڵاتانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست و بنده‌ست، که‌مینه و زۆرینه بونیان هه‌یه، جیاوازی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و که‌لتوری له‌و وڵاتانه هۆکارێکی سه‌ره‌کیه له هه‌ستکردنی پێکهاته‌ی بنده‌ست به به‌شێکی جیا له گه‌لی ئه‌و وڵاته و به‌شێکی ئه‌و نیشتمانه‌ش به هی خۆیان نه‌زانن. به‌دیدی پێکهاته‌ی بنده‌ست ئه‌وان له‌و نیشتمانه کێشه‌ی زه‌وی و سنوریان هه‌یه که نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست حوکمڕانی ده‌کات. له هه‌ندێ له‌م وڵاتانه هه‌وڵدراوه سیسته‌می ئۆتۆنومی یان جۆرێ له فیدراڵی له حوکڕانی وڵات‌دا وه‌ک رێگه‌چاره‌یه‌ک په‌یڕه و بکه‌ن بۆ ئه‌و کێشانه‌ی روبه‌ری حکومه‌ت ده‌بنه‌وه. به‌ڵام ده‌رکه‌وت ئه‌و هه‌نگاوانه چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی کێشه‌کان ناکه‌ن.
ئیسپانیا یه‌کێکه له‌و ده‌وڵه‌ته کۆن و خاوه‌ن شارستانیه‌ته‌ی تائێستا له چوارچێوه‌ی ئیسپانیا نه‌یتوانیوه کێشه‌ی که‌ته‌لۆنی و باسکه‌کان چاره‌سه‌ر بکات. ئه‌و زه‌ویه‌ی سیماتی جوگرافیایی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه له‌نێوان فەره‌نسا و ئیسپانیا باسکه‌کان به‌هی خۆیان ده‌زانن، له هه‌وڵی به‌رده‌وامدان بۆ سه‌ربه‌خۆیی و جودابونه‌وه له ئیسپانیا. ئه‌و قه‌یرانه ئابورییه‌ی ئه‌مڕۆ ئسپانیا توشی بوه ده‌رئه‌نجامی چاره‌سه‌رنه‌کردنی کێشه‌ی پرسی که‌ته‌لۆنی و باسکهکانه.
چیک و سلۆفاکیا دو ده‌وڵه‌تن له‌دوای شه‌ڕی جیهانی یه‌که‌م به هێز له یه‌ک وڵاتی وه‌ک چیکۆسلۆفاکیا یه‌کخران و که‌وتنه ژێر حوکمی بلۆکی رۆژهه‌ڵاته‌وه، دوای نزیکه‌ی 47 ساڵ و له 1993 به رێگه‌ی ئاشتیانه دوای چه‌ند ساڵێ له پرۆسه‌ی پرۆستریکا چیکۆسلۆفاکیا هه‌ڵوه‌شایه‌وه و ئه‌و دو وڵاته‌ی لێ دروست بو.
ئه‌ڵمانیای رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا به‌پێچه‌وانه‌ی چیکۆسلۆفاکیا له دو ده‌وڵه‌تی به‌زۆر دروستکراوی دوای شه‌ڕی جیهانی دوه‌م، له 1991 دوای روخانی دیواری به‌رلین له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه له یه‌ک ده‌وڵه‌تدا یه‌کیان گرته‌وه.
له یۆگسلافیا دوای شه‌ڕو پێکدادان و خوێنڕشتنێکی زۆر گه‌له‌کانی وه‌ک ماکدۆنیا، سلۆفینیا، کرواتیا، بۆسنیا و هه‌رسک به مافی چاره‌ی خۆنوسین گه‌یشتن و هه‌ر یه‌که سه‌ربه‌خۆییان راگه‌یاند. ئێستا تاڕاده‌یه‌ک دراوسێی باشی یه‌کن. ئه‌و سه‌رکرده سربیانهی ده‌ستیان هه‌بو له‌و خوێنڕشتنه له دادگای نێوده‌وڵه‌تی دادگایی کران.
له وڵاتانی عه‌ره‌بی نه‌ته‌وه و پێکهاته‌ی ئایینی و مه‌زهه‌بی جیاجیا وه‌ک خه‌ڵکی ره‌سه‌ن و خاوه‌ن نیشتمان ده‌ژین. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ره‌سه‌نایه‌تیان نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ستی عه‌ره‌ب حوکمڕانیان ده‌کات. له‌دوای هاتنی ئاینی ئیسلامه‌وه بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب له‌و وڵاتانه ده‌ستی پێکردوه. به‌درێژایی ئه‌و مێژوه درێژه حوکمڕانه‌کانی عه‌ره‌ب هه‌وڵی تواندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه غه‌یره عه‌ره‌به‌کانیان داوه له‌ناو بۆته‌قه‌ی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بدا یان ناچار کراون کۆچ بکه‌ن. ئهمازیقیهکان له باکوری جه‌زائیر، مه‌غریب، تونس، لیبیا، مۆریتانیا و هه‌ندێ له وڵاته ئه‌فریقیه‌کان، له گه‌له ره‌سه‌نه‌کانی ئه‌فریقین نه‌ک عه‌ره‌ب. قیبتیه‌کان له میسر، کورد له سوریا و عێراق و پێکهاته‌ی خواروی سودان نمونه‌ی ئه‌و نهتهوانانهن له بونیادنانی مێژوی کۆن و شارستانیه‌تی ئه‌و وڵاتانه رۆڵی گرنگیان هه‌بوه. مانه‌وه‌ی ئه‌م نه‌ته‌وانه له ژێر حوکمڕانی عه‌ره‌بدا به‌بێ ویست و ئاره‌زوی خۆیان بوه.
سودان یه‌کێکه له‌و وڵاتانه‌ی له‌دوای رزگاربونی له 1956، پێکهێنانی به‌و شێوه و قه‌باره‌یه، زۆربه‌ی ژیانی حوکمڕانی له‌و وڵاته به‌شه‌ڕی ناوخۆ و خۆبه‌خۆوه به‌سه‌ر بردوه. به‌درێژایی نزیکه‌ی 50 ساڵ گه‌لی سودان له قه‌یرانی سیاسی، ئابوری، سه‌ربازی ...هتد ژیاوه. هه‌ندێ جار ئه‌و قه‌یرانانه گه‌لی سودانیان توشی نه‌داری و برسێتی و گرانی گه‌وره کردوه. ئه‌و به‌زۆر پێکه‌وه لکاندنه له خاکێکی سنور بۆکێشراودا له کۆتاییدا له 2011 له ریفراندۆمێکدا دانیشتوانی خواروی سودان ده‌نگیان بۆ جیابونه‌وه له سودان دا.
روانینێکی سه‌رپێیانه به مێژوی عێراقدا له دروستبونیه‌وه تا ئه‌مڕۆ، لێکچون و هاوجوتبونی ته‌واو به دیده‌کرێت له‌گه‌ڵ مێژوی ئه‌و وڵات و حوکمڕانانه‌ی له‌سه‌ره‌وه باس کراون. تاکه جیاوزی گه‌وره دانانی شایه‌کی غه‌یره عێراقیه بۆ ئه‌و عێراقهیی به نه‌به‌کامی و ئیفلیجی له دایک بو:
1- عێراق له‌به‌رئه‌وه‌ی له ناوخۆدا کێشه‌ی دیاریکردنی سنوری هه‌یه: له نێوان کورد و ده‌وڵه‌تی مه‌رکه‌زی، له‌نێوان هه‌ندێ پارێزگا شیعه نشین و سونه نشینه‌کاندا له خوارو، ناوه‌ڕاست و رۆژئاوای عێراق. بۆیه عێراق بریتی نیه له‌و نیشتیمانه یه‌کگرتوه‌ی یه‌ک وڵات پێک دههێنێنێ.
2- له دروسبونی عێراقه‌وه نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست، له‌ناو نه‌ته‌وه‌ی سهردهستیشدا پێکهاته‌ی سونه حکومڕان بوه. له‌دوای 2003 پێکهاته‌ی شیعه. به‌دریژای هه‌ردو حوکمڕانیه‌که حکومه‌تی ناوه‌ند ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌مو خاکی عێراقدا نه‌بوه.
4- له دروستبونی عێراقه‌وه گه‌لی کورد روبه‌ڕوی حکومه‌تی ناوه‌ند وه‌ستاوه‌ته‌وه و داوای مافه ڕه‌واکانی خۆی کردوه. پرسی زه‌وی و سنور گه‌وره‌ترین کێشه‌ی نێوان هه‌ردو لا بوه.
5- له دروستبونی عێراقه‌وه هاوڵاتیانی ئه‌م وڵاته له شه‌ڕ و ماڵوێرانیدایه: کوشتن، تاڵانکردن، گوند سوتاندن و وێرانکردن، به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی، ئه‌نفال و زینده‌به‌چاڵکردن، گۆڕینی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، لێسه‌ندنه‌وه‌ی ناسنامه‌ی عێراقی، ئاواره‌کردن و ده‌رکردنی هاوڵاتی ئه‌م وڵاته له کاره‌ساته دوباره و چه‌ند بارهبوه دیاره‌کانی عێراقن.
6- قه‌یرانی بێمتمانه‌یی له‌نێوان پێکهاته‌کانی عێراق ره‌گی قوڵی داکوتاوه.
7- پێکهاته‌کانی وه‌ک یه‌هودی، ئاشوری و کلدان به درێژایی 90 ساڵه‌ی ته‌مه‌نی عێراق روبه‌ڕی گه‌وره‌ترین سوکایه‌تی بونه‌ته‌وه، تائێستا هه‌وڵی وڵات به‌ده‌ریان به‌رده‌وامه.
8- له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له ده‌ستوردا هاتوه (عێراق له دو نه‌ته‌وه‌ی سه‌ره‌کی عه‌ره‌ب و کورد پێکهاتوه)، به‌ڵام به کرده‌وه نه چۆته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه. پێکهاته‌ی تورکمان داوا ده‌کات وه‌ک نه‌ته‌وه‌ی سێیه‌م له ده‌ستوردا ناوی بهێندرێت.
9- عه‌ره‌ب له عێراق خۆی به به‌شێ له ئومه‌ی عه‌ره‌بی و عێراقیش به به‌شێ له خاکی وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌زانێت. کوردیش به پێچه‌وانه‌وه عێراق به به‌شێ له خاکی نیشتمانی عه‌ره‌ب نازانێت و خۆشی به به‌شێ له ئومه‌ی کورد داده‌نێت. ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له‌و گیروگرفتانه‌ی نێوان هه‌ردولا له نوسینه‌وه و هه‌موارکردنی ماده ده‌ستوریه‌کان. جگه‌له‌وه‌ی کورد پێیوایه ئه‌م به‌شه‌ی خاکی کوردستان له عێراق باشوری کوردستانی گه‌وره پێک ده‌هێنێت، ئه‌و کوردستانه‌ی له‌کاتی دروستبونی ده‌وڵه‌تی عێراق به‌سه‌ر هه‌ر چوار وڵاتی عێراق، تورکیا، سوریا و ئێران به‌بێ ره‌زامه‌ندی خۆی دابه‌شکرا.
10- عێراق له دروستبونیه‌وه نه له‌روی سیاسیه‌وه نه له‌ڕوی ئابورییه‌وه به ته‌واوی خاوه‌ن سیاده‌ی خۆی نه‌بوه. له کاتێکدا ده‌وڵه‌ت به بونی سیاده ده‌ناسرێته‌وه.
11- عێراق هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه وه‌ک ده‌وڵه‌تێک به مانا سیاسیه فراوانه‌که‌ی نه‌یتوانیوه ببێته چه‌تری هه‌مو پیکهاته‌کانی.
له دوای 2003وه‌ش تادێت ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵکی عێراق به‌ره‌و خراپتر ده‌چێت. روداوه‌کان ده‌ری ده‌خه‌ن که کێشه‌کان قوڵتر ده‌بنه‌وه و درزی نێوان پێکه‌وه‌ژیان به‌ره‌و گه‌وره‌بون دچێت. لایه‌نه سیاسیه‌کانی سه‌ر به پێکهاته‌کانی عێراق له‌گه‌ڵ یه‌ک راستگۆ نین و موجامه‌له‌ی ناڕاستی یه‌ک ده‌که‌ن، هه‌ریه‌که کار بۆ به‌رنامه شاراوه‌که‌ی خۆی ده‌کات. بێمتمانه‌یی تا دێت به‌ره‌و زیادبون ده‌چێت، چونکه له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا هیچ تاکێکی ئه‌و پێکهاتانه وه‌ک له رابردو ده‌رکه‌وتوه، ئاماده نییه ده‌نگ به لستی پیکهاته‌یه‌کی تر بدات ئه‌گه‌ر له لیستی پێکهاته‌که‌ی خۆی باشتریش بێت. ئه‌م رایه‌ش بۆته بڕیار لای زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری تاکی عێراقی.
بۆیه ئه‌گه‌ر حکومه‌ت و لایه‌نه سیاسیه‌کانی عێراق په‌ند له ئه‌زمونی ئه‌و وڵاتانه و رابردوی تاڵی 92 ساڵه‌ی خۆی وه‌رنه‌گرێ، دورنیه یه‌کێ له‌م دو رێگه‌چاره‌یه‌ی خواره‌وه ببن به باشترین چاره‌سه‌ر بۆ ده‌ربازبونی خه‌ڵکی عێراق له‌و ژیانه خوێناویه‌ی له دروستبونی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه به‌سه‌ریاندا سه‌پێندراوه:
1- دابه‌شبونی عێراق وه‌ک چاره‌سه‌ری کاتی بۆ سێ هه‌رێمی فیدراڵی : کورد، سونه و شیعه.
2- ئه‌زمونی وڵاتانی دونیا ده‌یسه‌لمێنن که جیابونه‌وه‌ی کورد و دروستبونی ده‌وڵه‌تی کوردستان و دروستبونی دو هه‌رێمی فیدراڵی بۆ سونه و شیعه چاره‌سه‌ری یه‌کجاره‌کیه بۆ ده‌ربازبونی عێراق له‌و قه‌یرانانه‌ی له دروستبونیه‌وه پێیدا تێده‌په‌ڕێ. له‌م باره‌دا وه‌ک وڵاته‌کانی یۆگسلافیای پێش‌و ده‌بن به سێ جیرانی باشی یه‌کتر. |
|
|